محەممەد محەممەد سادق ئەلسەدر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
محەممەد محەممەد سادق ئەلسەدر

محەممەد کوڕی محەممەد سادقی کوڕی محەممەد مەهدی کوڕی ئیسماعیلی ئەلسەدر (ماوەی ژیان:٢٣ی ئازاری ١٩٤٣ لە کازمییە لە عێراق تاکوو ١٩ی شووباتی ١٩٩٩ لە نەجەف) ، پیاوێکی ئایینی و مەرجەعێکی شیعە مەزھەبی عێراقی ناسراوبووە و دژی ڕژێمی بەعس و سەددام حوسێن بووە، لە ٢٣ ئازاری ساڵی ١٩٤٣ لە ناوچەی کازمیە لەبەغدا لەبنەماڵەیەکی ئایین پەروەر لەدایک بووە، ھاوسەر گیری لەگەڵ کچی مامی خۆیدا کردووە و چوار کوڕیان بووە بەناوی موستەفا و موقتەدا و موئەمەل و مورتەزاوە. محەممەد ھەر لەتەمەنی منداڵیەوە لەحەوزەی زانستی خوێندوێتی و لەتەمەنی ١١ ساڵیدا وانەی نەحوی خوێندووە، لەساڵی ١٩٥٧ چۆتە زانکۆی فیقە و دواتر درێژەی بەخوێندن داوە و لەسەر دەستی خومەینی و خوئی وانەی خوێندووە، پیاوێکی لەخوا ترس و پیاو چاک و خۆشەویست و بەڕێز بووە، لەشاری نەجەف جێگیر بووە و ھەوڵی داوە پێڕەوی مەزھەبی شیعە بەھەموو عێراقدا بڵاوبکاتەوە ھەرچەندە لەو کاتە قەدەغەبووە بەڵام لە مزگەوتی کوفە لەنەجەف لەسەر مەزھەبی شیعە نۆێژی جومعە و جەماعەتی دامەزراندووە ئەمەش بۆیە مایەیی نیگەرانی ڕژێمی سەدام حسێن، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ وەکو سەرکردەی ڕاپەڕینی شەعبانییە بەشداری کردووە بەڵام لەلایەن دارودەستەکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە. محمد محمد صادق الصدر زیاتر لە ٣٠ دیوانی نوسیوە لەبواری ئاییندا و بۆتە سەرچاوەیەکی ڕوحی بۆ زۆربەی شوێنکەوتوەکانی مەزھەبی جەعفەری ھەر بۆیە ڕژێمی سەدام حسێن وەکو دووژمنی خۆی سەیری دەکرد، لە ١٩ شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ھەردوو کوڕەکەیدا موئەمەل و موستەفا کاتێک بەئۆتۆمبێلەکەی دەگەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان بۆ نەجەف ئۆتۆمبێلێکی میتسۆبۆشی خۆیپیاکێشاوە و دواتر چەند چەکدارێک لەمیتسۆبۆشێکەوە دابەزیون و خۆیی و ھەردوو کوڕەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، موئەمەلی کوڕی دەستی بەجێ گیانی لەدەستداوە بەڵام خۆی گەیندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ لەلایەن کەسێک بەناوی حمزە الزبیدی فیشەکێکی ناوە بەسەرێوە و کوشتوێتی، ھەروەھا موستەفای کوڕیشی بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]