مامۆستا ھاوڕێ موحەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مامۆستا ھاوڕێ محەممەد ناسراو بە مامۆستا ھاوڕێ قیامەت (بە ئینگلیزی: Hawre muhammad) مامۆستا و بانگخواز و وتاربێژی ناوداری کوردستان، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩یشاری سلێمانییە بە ڕەچەڵەک دەچنەوە سەر فەقێ احمدی دارە شمانە باوک و باپیری خەڵکی سلێمانی بووە.

مامۆستا ھاوڕێ
ھاوڕێ مەحەممەد ئەمین
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٣ی حوزەیرانی ١٩٦٩

(تەمەنی ٥٤ سالە) سلێمانی، ھەرێمی کوردستان

مردن لە ژیان ماوە
شوێنی حەسانەوە سلێمانی
ئایین ئیسلام
نەتەوە کورد
منداڵ(ەکان) ٢ کور

٢ کچ

خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین
نازناو(ەکان) مامۆستا ھاورێ قیامەت

ژیانی[دەستکاری]

وەک خۆی دەڵێت بە منداڵی زۆر عەجول و لاسار بووە مامۆستایی یەکەمی باوکی بووە کە بەردەوام ئامۆژگاری کردووە چونکە زۆر لاسار بووە سەرەتای تەمەنی خۆشەویستی ئیمامی غەزالی چووەتە دڵییەوە و سەرجەم کتێبەکانی ئیمامی غەزالی خوێندووەتەوە و شەوان خەونی بە ئیمامی غەزالییەوە بینیوە مامۆستا دەڵێت دوو مامۆستا کە منیان پێگەیاند و ئاشنایان کردم بە قورئان کە ھەتا مردن سوپاسیان دەکات مامۆستا ئەمینی و مامۆستا کەیفی، ھەرگیز کێشەی نە بووە لە وتاردان لە ڕووی شەرم و ترسی دەروونییەوە، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە (دوو کوڕ و دوو کچ)

لە بەرامبەر ئەو خۆشەویستییەی کە جەماورەکەی ھەیانە بۆی مامۆستا دەڵێت زۆر خەجاڵەتم لە بەردەم خودا و ئەو خەڵکەش من شایەنی ئەوە نیم بە ھیچ شێوەیەک ئەوە پیاوەتی و چاکەی ئەو خەڵکە خۆیەتی ئەگینا من شایەنی ئەوە نیم

خۆشترین کاتی ژیانی مامۆستا ھاوڕێ ڕوخانی سەددام حوسێن و گیرانی بوو، لە ئێستادا ھیچ کەناڵێک و تیڤییەک ئامادە نییەووتارەکانی داببەزێنێت ئەمەش دوای ئەوەی لەڤیدیۆیەکدا ئاماژە بەوە دەدا سەر بە ھیچ حیزب و ڕێکخراو و کۆمەڵێک نییە

لە شاعیراندا: حەزی لە شیعرەکانی شەھید کۆسارییە.

لە قورئان خوێناندا: حەزی بە دەنگی منشاوی و محەممەد ناسر بغدادییە

مامۆستا ھیچ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارناھێنێت و ھیچ پەیجێکی تایبەت بە خۆی نییە چونکە پێی وایە کاتی نامێنێت بۆ خوێندنەوە و نووسین و وتار.

قۆناغی خوێند[دەستکاری]

بە چوار ساڵی خراوەتە بەر خوێندن سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە بەلام بۆ تەواوکردنی قۆناغی زانکۆ ھاتووەتە شاری ھەولێر لە زانکۆی سەڵاحەدین خۆێندنی تەواو کردووە

مامۆستا بووە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا ناوەندی و دواناوەندی پەیمانگای مامۆستایان وپەیمانگای وتار بێژان و کۆلێجی وتار بێژای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

١- نیشانەکانی ڕۆژی دووایی و ڕووداوەکانی پێش ھاتنی: شەش جار چاپکراوە.

٢- زنجیرەی فەرموودە قودسییەکان: کەزیاتر لە ٢٠٠٠ فەرموودەی وەرگێڕاوەو ڕونکردنەوەی بۆ کردوون.

دەرباری ھەولێر[دەستکاری]

دەرباری خەڵکی ھەولێر مامۆستا دەڵێت من خۆم بە ھەولێری دەزانم و فەخریشی پێوە دەکەم و خەڵکێکی زۆر باشن.

نازناووی[دەستکاری]

مامۆستا ھەر لەسەرەتایی دەستکرنی بە وتار دان زیاتر ئەو ئایەت و فەرموودانی باسکردوە و ڕونی کردوونەتەوە کە باسی (ژیانی ناو گۆڕ، قیامەتی گەورە، بەھەشت، دۆزەخ) دەکات، ھەر لەبەر ئەوەش ناسراوە بە مامۆستا ھاوڕێی قیامەت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١][٢]

  1. ^ فەیسبووک. https://www.facebook.com/profile.php?id=100050319826856&mibextid=LQQJ4d. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "مامۆستا ھاوڕێ قیامەت". مامۆستا ھاوڕێ قیامەت (بە کوردی). 2023-05-19. Retrieved 2023-05-19.