ڕێکخراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێکخراوە (بە کوردیی باکووری: سازی، "teşkîlat" بەئینگلیزی: Organization) دەزگایەکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجگەلی ھاوبەشی ئەندامانی گرتۆتە بەر و زاڵە بەسەر بەجێھێنانی ئەرکەکانی خۆیدا و سنوورێکی ھەیە کە لە دەوروبەری جیای دەکاتەوە. ھەر ڕێکخراوەیەک پێکھاتەی تایبەتی خۆی ھەیە و لەوانەیە لە چەندین بەشی جیاواز پێک ھاتبێ. بەشێک کە لە زۆربەی ڕێکخراوەکاندا بەدی دەکرێ کۆڕی بڕیاردەری ڕێکخراوە-یە کە لەلایەن ئەندامانەوە ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری ڕێکخراوەکەیان پێ سپێردراوە.

جۆرەکانی ڕێکخراوە گەلێکن، بۆ نموونە: ڕێکخراوە حکوومییەکان، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ھێزە چەکدارەکان، دامەزراوەکان، بەشدارگەکان (کۆمپانیاکان)، ھەرەوەزییەکان، زانکۆکان، و ھتد.