بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماری سلێست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەستێرەی وتاری ھەڵبژێردراو
ئەستێرەی وتاری ھەڵبژێردراو
بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو، کرتە لێرە بکە.
تابلۆیەکی ساڵی ١٨٦١ی ماری سلێست لەژێڕ ناوی (ئەمازۆن لەو ساتدا)
مێژوو
کەنەدا
ناو: ئەمازۆن
Port of registry: پارسبۆڕۆ، نۆڤا سکۆشیا
بەننا: جاشوا دێوس، دوورگەی سپێنسەر، نۆڤا سکۆشیا
چارەنووس: دروستکردنی لە نۆڤا سکۆشیا و فڕۆشتنی بە دەریاوانە ئەمریکییەکان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناو:
  • ئەمازۆن (١٨٦٨)
  • ماری سیلێست (١٨٦٩–١٨٨٥)
Port of registry: بەزۆری لە نیو یۆرک و بۆستن
بەننا: ١٨٧٢، نیو یۆرک (بێ ناو)
چارەنووس: تێکشکان لە یەکێک لە بەندەرەکانی ھایتی بە ئەنقەست، ١٨٨٥.
تایبەتمەندییە گشتییەکان
قورسایی (تەن):
  • ١٩٨٬٤٢ تۆن لەکاتی دروستکردنی (١٨٦١).
  • ٢٨٢٬٢٨ تۆن لەکاتی نۆژەنکردنەوەی (١٨٧٢).
درێژی: ٩٩٫٣ پێ (٣٠٫٣ m) لەکاتی دروستکردنی دا، ١٠٣ پێ (٣١ m) لە دوای نۆژەنکردنەوەی
Beam: ٢٢٫٥ پێ (٦٫٩ m) لەکاتی دروستکردنی دا، ٢٥٫٧ پێ (٧٫٨ m) لە دوای نۆژەنکردنەوەی
قووڵی: ١١٫٧ پێ (٣٫٦ m) لەکاتی دروستکردنی دا، ١٦٫٢ پێ (٤٫٩ m) لە دوای نۆژەنکردنەوەی
Decks: ١، لەکاتی دروستکردنی، ٢ لەدوای نۆژەنکردنەوەی
Sail plan: بریجانتین

ماری سیلێست (بە ئینگلیزی: Mary Celeste)[تێبینیی ١] بریجانتینێکی بازرگانی ئەمریکی بوو، لە ٤ کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ لە نزیک دورگەکانی ئەزوور لە زەریای ئەتلەسی بە تێکشکاوی دۆزرایەوە. دۆزینەوەکە لەلایەن بریجانتینێکی کەنەدیەوە بوو بە ناوی «دی گراشیا» (بە لاتینی: Dei Gratia) کە لە بارێکی زۆرخراپدا بوو بەڵام بۆ دەریاوانی دەگونجا، کە بناغەکەی تا ڕادەیەک ڕێک مابوو، بەڵام بەلەمەکانی فریاگوزاری تێدا نەمابوون. دواھەمین ھەمواری تۆمارەکانی دەگەڕایەوە بۆ نۆ ڕۆژ پێش دۆزینەوەی، لە بارەی بەڕێکەوتنی بوو لە نیویۆرکەوە بۆ جەنەوا لە ٧ی تشرینی دووەم، کاتێک کە پشکنینیان بۆ کرد تێبینیان کرد کە بار و کەلوپەلەکانی وەک خۆیان ماون، کە بریتی بوون لە بارێکی ئەلکھول و خواردنەوە مەستییەکان، ھەروەھا کەلوپەلەکانی کاپتنەکە و کارمەندانی سەر کەشتییەکە دەستکاری نەکرابوون و لە جێگای خۆیان بوون. بەڵام کارمەند و کەسانی سەرکەشتییەکە بۆ ھەمیشە کەس نەیبینینەوە و گوێیان لێیان نەبوویەوە.

بناغەی ماری سلیست لە دورگەی سپینسەر لە نۆڤاسکۆشیا دارێژرابوو، لە ساڵی ١٨٦١ بەردەست خرابوو لەژێر خاوەندارییەتی بەریتانی بەناوی «ئەمازۆن» (بە ئینگلیزی Amazon). دواتر لە ساڵی ١٨٦٨ گوێزرابوویەوە بۆ خاوەندارییەتی ئەمریکی، کاتێک کە ناوێکی نوێی لێندرا خرایە کاری دەریاوانی بە شێوەیەکی ئاسایی تاوەکو گەشتە ناودارەکەی ساڵی ١٨٧٢. لە دانیشتنە دادگایییەکەی گیبرالتار ئەفسەرانی دادگاکە بۆچوونی کاری تاوانکاریان دەکرد، پێیان وابوو کارمەندەکانی لەلایەن دەستەیەکەوە ڕفێندراون، کە دەشێت کارمەندی دی گراشیای کەنەدی ئەم کارەیان کردبێ یان ھەرچەتەیەکی تر. بەڵام ھیچ بەڵگەیەک لەئارادا نەبوو بۆیە ھەر لە چوارچێوەی گریمانەکان مایەوە، بەڵام گومانەکان لەسەر خودی کارمەندەکانیشی بوو کە دەشێت زیندوو مابن.

سروشتی دۆزەکە ئالۆزی زۆری تێکەوت لە ھەر دانیشتنێک بۆچوونی نوێ دەھاتە ناو دۆزەکەوە، ڕێچکەی توێژینەوەکان ئالۆز دەبوو ڕۆژبەڕۆژ بەھۆی تێخستنی بابەتی ئەفسانەیی و خەیالاوی. گریمانەکان خۆی لە مانە دەبینییەوە کاریگەری کحولەکان و مەستبوونی کارمەندەکانی بەھۆی ئەو کحولە زۆرەی لە سەری بوو، بوومەلەرزەی دەریایی، باھۆزی دەریایی، ھێرشی چەتەماسی مەزن، ھەروەھا درندەیەکی بەھێزی سەروی سروشتەوە چووەتە سەریان.

لە دوای دانیشتنە دادگایییەکانی گیبرالتار ماری سلیست لە خزمەت بەردەوام بوو لەلایەن دەستەیەک دەریاوانی نوێوە. تاوەکو لە ساڵی ١٨٨٥ لەلایەن کاپتنەکەیەوە تێکشکێندرا لە نزیک کەناراوەکانی ھایتی ئەمەش لە پێناو سوودمەند بوونی لە بیمەکەی. لە ساڵی ١٨٧٢ چەندین جار چیرۆکی ڕفاندنی دەستەکەی گێڕدرایەوە لە شێوەی فیلمی بەڵگەنامەیی و شانۆگەری و فیلم و چیرۆکخوانی، ناوی کەشتییەکەیان نابوو (ڕفێنراوی بێ ھۆکار).

پێشینەی

[دەستکاری]

ئەمازۆن

[دەستکاری]
دوورگەی سپێنسەر، وێنەی ساڵی ٢٠١١.

سەکۆیەکی کەشتی دروستکردن لەسەر کەناراوەکانی کەنداوی فەندی دانرابوو لە دوورگەی سپێنسەر لە نۆڤاسکۆشیا، کە کەس نەیدەزانی لە داھاتوو دەبێتە بریجانتینی ماری سیلیست لە ١٨٦٠. کەشتییەکە لە پارچەتەختەی ناوەخۆیی دروست کرابوو، لەگەڵ دوو کۆلەکەی چارۆگەڕاگر، ئامادەکرابوو وەک بریجانتین؛ لەسەر شێوازی کارڤێڵ کاری بۆ کرابوو، لەگەڵ پەیکەرێکی ڕووپۆش بە تەختەی ھاوتەریب و ڕێک. لە ڕێکەوتی ١٨ی ئایاری ١٨٦١ بە ناوی ئەمازۆن لە شارۆچکەی پارسبۆڕۆ تۆمارکرا. بەپێی بەڵگەنامە تۆمارکراوەکان درێژییەکەی ٩٩٬٣ پێ (٣٠٬٣مەتر) بووە پانییەکەی ٢٥٬٥ پێ (٧٬٨ مەتر) بووە بە قووڵی ١١٬٧ پێ (٣٬٦ مەتر) و کێشی گشتی ١٩٨٬٤٢ تۆن بووە. لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی ناوەخۆیی کە لە نۆ کەس پێکھاتبوو خاوەندارییەتی دەکرا. بەڕێز دویز سەرپەرشتیاری ئەنجومەنەکە بوو، لەلایەن خاوەنەکانی ڕۆبێرت ماکلیلان بە کاپتنی کەشتییەکە ھەڵبژێردرا.

لە گەشتی یەکەمی لە یەکی حوزەیرانی ١٨٦١، کەشتی ئەمازۆن بەرەو پێنج دوورگەکەی نۆڤاسکۆشیا بزوت بە مەبەستی گەیاندنی بارەتەختەیەک کە لە ڕێگای زەریای ئەتلەسی بەرەو لەندەن بەڕێکرابوو .[تێبینیی ٢] لە دوای سەرکردایەتیکردنی بارەکە لەلایەن کاپتن ماکلیلان بە خراپی نەخۆش کەوت و باری تەندروستی تێکچوو، و کەشتی ئەمازۆن بەرەو دورگەی سپینسەر گەڕایەوە و لە ١٩ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد. دواتر چون نۆتینج پارکەر وەک کاپتنی کەشتییەکە جێی ماللیلانی پڕکردەوە و بەرەو لەندەن بەڕێ کەوت، لە گەشتەکەیدا ئەمازۆن ڕووبەروی چەندین سەرکێشی بوویەوە؛ تووشی چەندین ڕووداوی تامپۆن بوویەوە لەگەڵ چەتەماسی مەزن لە نزیک کەنداوی ئیستپۆرت بمین، لە دوای گەشتەکەی لەندەنیش تووشی تامپۆنێکی تر بوویەوە لەگەڵ کەشتییەکی دووچاڕۆگەی و نوقمی دەریای کرد لە نۆکەندی ئینگلیزی.

بەڕێز پارکەر بۆ ماوەی دوو ساڵان سەڕۆکایەتی کەشتییەکەی کرد، و بەشێوەیەکی گشتی کاری بازرگانی بۆ دوورگەی ھیندی خۆڕئاوا دەکرد. لە تشرینی دووەمی ١٨٦١ بەرەو فەڕەنسا زەریای ئەتلەسی بڕی. لە مارسیلیا تەختەیەکی نەخشداری بۆ سازکرا، لەلایەن ھۆنۆر دی پیلیگرین کە ھونەرمەندێکی دەریایییە و یەکێکە لە قوتابیانی قوتابخانەی مارسیلیا. لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٨٦٣ بۆ ١٨٦٧ لە لایان پارکەرەوە سەرپەرشتی کرا. ئەم ساڵانەی ساڵانێکی ئارام و بێ کێشەبوو؛ یەکێک لە کارمەندانی سەرکەشتییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە «ڕۆیشتین بەرەو ھیندی خۆراوا، ئینگلتەرا و دەریای ناوەڕاست—بۆ بازرگانی دەرەکی. ھیچ شتێکی نامۆ ڕووی نەدا». لە تشرینی یەکەمی ١٨٦٧ لە دوورگەی کیپ بریتۆن باڵێکی ئەمازۆن کەوت بەھۆی گێژەلوکەوە، کە زیانێکی زۆری لێکەوت ھەتا خاوەنەکەشی بریندار کرد. لە ١٥ی تشرینی یەکەم ئەلیکساندەر ماکبین کەشتییەکەی لە کەنداوی جلیس لە نۆڤاسکۆشیا ڕاگرت وەک کەشتییەکی لە کارکەوتوو.

خاوەندارییەتی نوێ، ناوی نوێ

[دەستکاری]

لە ماوەی مانگێک، ماکبین کەشتییەکەی فرۆشت بە پیشەوەرێکی ناوەخۆیی، کە ئەویش فرۆشتییەوە ڕیچارد دەبلیو ھینس لە تشرینی دووەمی ١٨٦٨، کە دەریاوانێکی ئەمریکی بوو لە نیویۆرک.[٢] بەڕێز ھینس بڕی ١٬٧٥٠ دۆلاری ئەمریکی لە چاکردنەوەی دا، دواتر بری ٨٬٨٢٥ دۆلاری تری لێدا.[٣] بەخۆی بووە کاپتنی کەشتییەکە، لە کانوونی یەکەمی ١٨٦٨ لە کۆمەلگەی گومرگی نیویۆرک وەک کەشتییەکی ئەمریکی تۆماری کرد، لەژێر ناوێکی نوێ: ماری سیلیست.[٤][تێبینیی ٣]

لە تشرینی یەکەمی ١٨٦٩، کەشتییەکە وەرگیرا لەلایەن دانی ھێنس،[٥] ئەویش فرۆشتییەوە بە ئەنجومەنی بازرگانی لە نیویۆرک بە سەرۆکایەتی جیمس ئێچ وینچیستەر. لە ماوەی سێ ساڵی دواتر ئەنجومەنەکە چەندین جار گۆڕدرا، لە کاتێک کە وینشستەر نیوەی نرخی لە سەردانابوو. لەم ماوەیە ماری سلیست ھیچ چالاکییەکی نەبوو. لە سەرەتای ساڵی ١٨٧٢ کەشتییەکە چووە ژێرباری نوێکردنەوەیەکی زۆر بە جۆرێک ١٠٬٠٠٠ دۆلاری تێچوو، کە زۆر پان و پۆر کرا. ھەروەھا درێژییەکەی گەیشتە ١٠٣ پێ (٣١ مەتر) پانییەکەی بووە ٢٥٬٧ پێ (٧٬٨ مەتر) لەگەڵ قووڵی ١٦٬٢ پێ (٤٬٩مەتر).[٦][٧] ھەروەھا لە گۆڕانکارییە پەیکەرییەکەی بنمیچی دووەمی بۆ زیادکرا؛ ڕاپۆرتی پشکنەرەکەی ئاماژەی بەوە داوە کە بنمیچی دووەمی زۆر درێژکراوەتەوە، لەگەڵ بنمیچێکی نوێ بۆ دواوەی، جێگیرکردنی بناغەکەی بە ئاسن لە بڕی داروتەختە.[٢] ئەم نۆژەنکردنەوەیە کێشی کەشتییەکەی بەرزکردەوە بۆ ٢٨٢٬٢٨ تۆن. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٢ لێژنەکە کە لە وینچیستەر و دوازدە ئەندامی تر پێکھاتبوون، لەگەڵ دوو بەرھەمھێنی ناوەندی، یەکێک لە دوازدە ئەندامەکە، لەگەڵ چوارکەسی لیژنەکە و کاپتنێک بە ناوی بنجامین سپونەر بریجز.[٨]

کاپتن بریجز و دەستەکەی

[دەستکاری]
کاپتن بنجامین بریجز.

بنجامین بریجز لە ٢٤ی نیسانی ١٨٣٥ لە ویرھام لە شاچوستیس لەدایک بووە، یەکێک بووە لە پێنج کورەکانی کاپتنی دەریاوان ناتان بریجز، کە ھەموویان کاری دەریاوانیان کردووە جگە لە یەکێکیان نەبێت، و دووانیان بوونەتە کاپتن.[٩] بنجامین کریستیانێکی ئایینپەروەر بووە و پەرتووکی پیرۆزی بە ڕێکی دەخوێند زۆر پەیوەست بووە بە نوێژەکانی.[١٠] لە ساڵی ١٨٦٢ لەگەڵ کچە مامەکەی (سارە ئەلیزابێس کوب) ھاوسەرگیری کردووە، مانگی ھەنگوینیان لە دەریای ناوەڕاست بە سەربردووە لە یەک ماڵ لە «فۆرێست کینگ» (بە ئینگلیزی: Forest King). دوو منداڵیان بووە: کورێک بە ناوی ئارسەر لە ١٨٦٢، کچێک بەناوی سۆفیا ماتیلدا لە ١٨٧٠.[١١]

لە ماوەی لە دایکبوونی سۆفیا بریجز خاوەنی پێگەیەکی بەرزبوو لە کارەکەی،[١٢] لەگەڵ ئەمەشدا، چاوی لەوە بووە کە خۆی خانەنشین بکات و لەگەڵ براکاپتنەکەی ئۆلیڤەر کاری دەریاوانی بکەن، تاوەکو پێکەوە بەناودەریاکاندا بگەڕێن. بەڵام ھیچ کامێکیان دەستپێشخەریان نەکرد، لە بڕی ئەوە ھەریەکەیان سەربەخۆ بەرھەمھێنانیان کرد لە کەشتی: ئۆلیڤەر لە «جوولیا ئەی ھالوک» (بە ئینگلیزی: Julia A. Hallock) بنجامینیش لە ماری سلیست.[١٣] لە تشرینی یەکەمی ١٨٧٢، بنجامین خۆی سەرپەرشتی گەشتی یەکەمی ماری سلیستی کرد دوای نۆژەنکردنەوە مەزنەکەی لە نیویۆرک، کە ئاراستەکەی بەرەو شاری جەنەوا بوو لە ئیتالیا، ھەریەک لە خێزان و کچەکەشی لەگەڵ خۆی بردن،[١٤] بەڵام کوڕەکەی لەگەڵ داپیری لە ماڵ جێھێشت.[١٥]

بریجز خۆی دەستەی ئەم گەشتییەی ھەڵبژارد.[١٦] ئەفسەری پلەیەک ئەلبێرت جی ڕیچاردسن، کە ھاوسەری کچی خوشکی بوو، کەشتییەکە لەژێر سەرکردایەتی بریجز بوو.[١٧] دووەم ئەندرۆ جێلینجی تەمەن ٢٥ ساڵان بوو، کە بە ڕەسەن دانیمارکی بوو بەڵام لە نیویۆرک لەدایک ببوو.[١٨] ھەروەھا بە میوانداری ئێدوارد ویلیام ھید، بەھۆی وینشستر ناوی تۆمارکرابوو. چوار دەریاوانەکانی تر بە ڕەگەز ئەلمانی بوون خەڵکی دوورگەی فریزنا بوون، برایەکان ڤۆلکرێت و بوز لۆرێنزێن و ئاریان مارتێنز و جووتلیپ جودسچاد. ئەوان بە پلەی دەریاوانی تایبەت "دەریاوانی نیازپاک و نمرە یەک" ناوبران.[١٦] لە نامەیەک کە بۆ دایکی نووسیبوو بەر لە دەرچوونیان، بریگز ئاماژەی بەوە دابوو کە لە دەستەی کەشتییەکەی ڕازییە زۆر؛[١٦] و موژدەی ئەوەی پێ ڕاگەیاندووە کە دەستەکە بە ھێمنی کاردەکەن، «کەوایە بەردەوام بن ھەروەک دەستتان پێکرد».[١٩]

  • دەستەی کەشتییەکە
    ناو پلە ڕەگەزنامە تەمەن
    بنجامین س. بریجز کاپتن ئەمریکی ٣٧
    ئەلبێرت س. ڕیچاردسن ئەفسەری پلە یەک ئەمریکی ٢٨
    ئەندرۆ جیلینگ ئەفسەری پلە دوو دانمارکی ٢٣
    ئێدوارد و. ھید چێشت لێنەر و ناندین ئەمریکی ٢٣
    ڤۆلکرێت لۆرێنزێن دەریاوان ئەڵمانی ٢٩
    ئاریان کنودت مارتێنز دەریاوان ئەڵمانی ٣٥
    بۆی لۆرێنزێن دەریاوان ئەڵمانی ٢٣
    جووتلیپ جودسچاد دەریاوان ئەڵمانی ٢٣
  • گەشتیارەکان
    ناو پەیوەندی ڕەگەزنامە تەمەن
    سارا ئەلیزابێس بریجز ھاوسەری کاپتن ئەمریکی ٣٠
    سۆفیا ماتێلدا بریجز کچی کاپتن ئەمریکی ٢

جێھێشتن

[دەستکاری]
وێنەیەکی بەندەری نیویۆرک کە لەلایەن جۆرج ماکۆرد کێشراوە لە سەدەی نۆزدەھەم.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٢، بریجز گەیشتە شۆستەی دەریایی ژمارە ٥٠ کە دەکەوێتە سەر زێی خۆرھەڵاتی شاری نیویۆرک،[٢٠] بۆ چاودێری بارگەکردنی کەشتییەکە بە ئاراستەی جەنەوا کە بارەکەی بریتی بوو لە ١٬٧٠١ بەرمیل کحولی خەست؛[٢١][٢٢] و دوای ھەفتەیەک ھەریەک لە ھاوسەر و کچەکەی ھاوەڵیان کرد.[١١] لە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ١٨٧٢، بریجز نامەیەکی بۆ دایکی دەنووسێت پێی ڕادەگەیێنێت کە ڕۆژی سێشەممە بەندەرەکە جێدێلن و بۆی دەنووسێت کە "کەشتییەکەمان لەبارێکی جواندایە و ئاوات دەخوازین کە ڕێگەکەمان باش بێت".[٢٣]

لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم، ماری سلیست شۆستەی ژمارە ٥٠ جێدێلێت کە لەسەر پشتی ھەریەکە لە بریجز و ھاوسەری و کچەکەی و حەوت کەس لە دەستەکەی ھەڵگرتبوو. باری کەش و ھەوا جێگیرنەبوو بریجز بریاریدا چاوەڕوان بێت بۆ بارێکی گونجاوتر. بۆیە کەشتییەکەی ڕووبەروو بە دوورگەی ستاتن جێگیرکرد،[٢٤] ئەم دواخستنەی دەرفەتێک بوو تا بتوانێت نامەیەک بۆ ئامۆژنەکانی بنووسێت "ئارتەر من زۆر پشت بەنامە دەبەستم لە بارەی ھەواڵتانەوە، ھەوڵ دەدەم لە ھەرشتێک ئاگادارتان بکەمەوە کە لە سەر پشتی کەشتییەکە ڕوودەدات".[٢٥] لە ٧ی تشرینی دووەم دوای ئەوەی کەش و ھەوا جێگیربوو ماری سلیست لە نگەرەکەی جێھێشت و دەرچوو بەرە و زەریای ئەتلەسی.[٢٤]

کاتێک ماری سلیست خۆی ئامادەدەکات بۆ دەریاوانی، بریجانتینێکی تری لێدەبێت کە دی گراشیای کەنەدی دەبێت، کە لە نزیک ھۆپۆکین لە نیوجێرسی دەبێت کەشتییەکە لە چاوەروانی بارکردنی نەوتدا دەبێت کە بەرەو جەنەوا دەیگواستەوە بە گەڕووی گیبرالتار.[٢٦] کاپتنەکەی دێڤد مۆرھاوس بوو لەگەڵ ئەفسەری پلەیەک ئۆلیڤەر دیڤۆ لە نۆڤاسکۆشیاوە، ھەرھەموویان خاوەن ئەزموونێکی باشی دەریاوانی و ڕەوشتبەرزی بوون.[٢٧] ھەروەھا وەکوو کاپتن بەرژەوەندی ھاوبەشیان ھەبوو بە جۆرێک مۆرھاوس و بریجز یەکتریان باش دەناسی.[٢٢] ھەندێک لە باسەکان لەوە بوو کە دوو ھاوڕێی نزیکی یەکتربوون، ھەردووکیان پێکەوە نانی ئێوارەیان خواردبوو ڕۆژێک پێش دەرچوونیان، کە خێزانی مۆرھاوس دوای پەنجاساڵ گەواھی لەسەر ئەوەدا.[٢٤][٢٨][تێبینیی ٤] کەشتی دی گراشیا لە ١٥ی تشرینی دووەم هەشت ڕۆژ دوای ماری سلیست بەندەری جێھێشت بە ھەمان ئاراستەی گشتی.[٢٧]

ونبوونی کەشتییەکە

[دەستکاری]
نەخشەی باکووری ئاتلانتیک
دۆزینەوەی شوێن، ٤ی کانوونی یەکەم
دۆزینەوەی شوێن، ٤ی کانوونی یەکەم
کۆتا لۆگی شوێن، ٢٥ی تشرینی دووەم
کۆتا لۆگی شوێن، ٢٥ی تشرینی دووەم
نەخشەی ناوچەکە

کەشتی دی گراشیا گەیشتە ناوچەی 38°20′N 17°15′W / 38.333°N 17.250°W / 38.333; -17.250 لە نیوەی ڕێگاکەی لە نێوان دورگەکانی ئەزوور و کەناراوەکانی پورتوگال لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەی ٤ی تشرینی دووەم بە کاتی وشکانی (سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم بەکاتی دەریا[٣٢]).[٣٣] کاتێک کاپتن مورھاوس لەلایەن بەرپرسێکی کەشتییەکەی ئاگادارکرایەوە لە باری بە دیکردنی کەشتییەک لە دووری ٦ میل (٩٬٧ کم) بە ئاراستەیەکی ناجێگیر بەرەو دی گراشیا دێت، جووڵەکانی ناڕێکن و وەکوو ئەسپێکی شێت دەبزوێت، مۆرھاوس بۆی دەچێت کە شتێک ڕوویداوە.[٣١] کاتێک لێک نزیک دەبنەوە ھیچ کەسێک لە سەرپشتی ماری سلیست نابینن، و وەڵامی ھیچ بانگکردنێک نادرێتەوە، بۆیە دیڤۆ و ئەفسەری پلەیەک جۆن ڕایت دەنێرێت بۆ سەرپشتی کەشتییەکە بە مەبەستی پشکنین؛ و لە بەشی دواوەی کەشتییەکە نووسراوە ماری سلیست؛[٣٤] بۆیە خۆی دەچێتە سەری و دەبینێت کەشتییەکی وێڵە، چاڕۆگەکانی تارادەیەک باشن ھەندێک لە بەشەکانی بە تەواوی لەناوچووبوون، زۆرێک لە ئامێرەکانیشی پەکیان کەوتبوو، پەتەکان بە تەواوی لە ھەرلایەک بەسترابوون، بەڵام گرێکانی پێشەوە و سەرەوەی کراوەبوون، پارچەکانی کەوتبوونە سەرپشتی کەشتییەکە. تاکە بەلەمێکی فریاگوزاری کە مابێتەوە بەلەمێکی بچووک بوو ئەویش لە شوێنێک شاردرابۆوە وەک ئەوەی نەبووبێت، ھەروەھا سندوقی ھەنبانەکەی شکێندرابوو و جووڵەی دەکرد.[٣٥] ھەروەھا بە بڕی ٣٬٥ (١٬١ مەتر) ئاو دزەی کردبووە ناو کۆگاکانی ئەو بڕە ئاوە زۆرە بەڵام جێی نیگەرانی نییە بۆ گەشتییەکی مەزنی لەو شێوەیە.[٣٦] ھەروەھا ئامێرێ ئاوپێوەکە ترازابوو لە شوێنی خۆی (ھێنرابوویە سەر پشتی کەشتییەکە).[٣٧]

دواھەمین تۆمار لە پەراوی تۆماری ڕۆژانەی کەشتییەکە کە لە ژووری ئەفسەری پلەیەک دۆزرایەوە دەگەڕایەوە بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ھەشتی بەیانی (نۆ ڕۆژ پێشتر). شوێنی ماری سلیست تۆمارکرابوو لەو ساتەدا لە 37°01′N 25°01′W / 37.017°N 25.017°W / 37.017; -25.017 بەرامبەر دوورگەی سانتا ماریا لە دورگەکانی ئەزوور؛ بە دووری ٤٠٠ میلی دەریایی (٧٤٠کم) لە شوێنی گەیشتنی بە (دی گراشیا).[٣١] بەڕێز دیڤۆ بینی کە ناوەوەی ژوورەکان نارێک و شێواوبوون بەھۆی ئەو ئاوەی چووبووە ناوییەوە لە ڕێگای پەنجەرەکانییەوە، کە دەبا ڕێک و پێک بووایە. لە ژووری بریجەر دیڤۆ کەلوپەلە تایبەتییەکانی بریجزی بەدی کرد، یەکێک لە شتەکان شمشێرێک بوو لەژێر سەرینەکەی، بەڵام زۆرینەی پەراوی کەشتییەکە ونببوون، لەگەڵ کەلوپەلە دەریاوانییەکانی کاپتنەکەی. پێداویستییەکانی چێشتخانەکەی پارێزراو بوون بە جوانی؛ بەڵام ھیچ خواردنێکی ئامادەکراوی لێنەبوو، بەڵام زۆرێک لە کارتۆن لە کۆگاکەی ھەبوون. ھیچ نیشانەیەکی ئاگرکەوتنەوە یان توندوتیژی نەبوو. ئاماژەکان ئەوەیان دەردەخست کە دەستەکە بە ڕێکی لە ڕێگای بەلەمەکانی فریاگوزاری کەشتییەکەیان جێھێشتبوو.[٣٨]

بەڕێز دیڤۆ کاپتن مۆرھاوسی ئاگادارکردەوە لەوەی چی بینیوە لەسەر پشتی کەشتییەکە، بۆیە بریاریاندا کە کەشتییەکە ڕابکێشن بەرەو گەڕوی جەبەل تاریق، بۆ ماوەی ٦٠٠ میلی دەریایی (١٬١٠٠کم). بەپێی یاسای دەریایی کەسی دۆزەرەوە دەبێت واژووی ئەوە بکات کە چەندی دۆزیوەتەوە لەگەڵ کۆی گشتی نرخی کاڵاکە، خەڵاتی شایستەداریش بەپێی ڕێژەی ترسناکی کارەکە دەبێت. کاپتن مۆرھاوس و ھەر حەوت دەستەی کەشتی دی گراشیا سوێندی یاساییان خوارد، کە دیڤۆ و دوو لە کارمەندانی دی گراشیا سەرەتا چوونەتە سەر ماری سلیست، مۆرھاوس و چوار لە کارمەندەکانیشی لەسەر پشتی دی گراشیا ماونەتەوە. کەش و ھەوای ڕێگای گیبرالتار جێگیربوو تا ئاستێکی باش، بەڵام کێشەی کەمی کارمەندیان بۆ دروست ببوو بۆ ھەردوو کەشتییەکە، بۆیە بەرەوپێشچوونیان لەسەرخۆ بووە. دی گراشیا لە ١٢ی کانوونی یەکەم گەیشتە گیبرالتار، بەڵام ماری سلیست بۆ ڕۆژی دواتر گەیشت ئەمەش بەھۆی زۆری تەمومژەوە. ڕاستەوخۆ دانیشتنی دادگایی ڕێکخرا لەلایەن دادگای جێگری شاھانە بۆ ڕزگارکەرانی ماری سلیست.[٣٩] دیڤۆ لە نامەیەک کە بۆ خێزانی دەنووسێت «ناتوانم بەجوانی دەری ببڕم کە چیمان کردووە، بەڵام نیگەران مەبە من باشم، بەھۆی ماری سلیست خەڵاتێکی باش وەردەگرم».[٤٠]

دانیشتنەکانی دادگا بۆ گوێگرتن لە ڕزگارکەران لە گیبرالتار

[دەستکاری]
گەڕووی گیبرالتار لە سەدەی نۆزدەھەمدا.

دانیشتنەکانی دادگا بۆ گوێگرتن لە ڕزگارکەران لە گیبرالتار لە ڕێکەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ دەستی پێکرد، بە سەرۆکایەتی جیمس کۆچرین، سەرۆکی دادگای گیبرالتار؛ و بەئامادەبوونی فرێدریک سولی فلۆد وەک داواکاری گشتی و پارێزەری گشتی گیبرالتار، ھەروەھا چاودێریکەری شاھانە بوو لە نووسینگەی شاھانەی گیبرالتار. یەکێک لە مێژوونووسانی دۆزی ماری سلیست بە ناوی فلود ئاماژە بە کەسایەتییەکەی دەکات کە دەڵێ «کەسێکی قسە زل و لەخۆبایییە و گونجاو نییە لەچاو زیرەکییەکەی».[٤١] و «پیاوی لەو جۆرە، کاتێک بۆچوونێکی دەبێت، ڕێگا نادات کەس بیگۆڕێت».[٤٢] بەڵام دیڤۆ توانیویەتی باوەری پێبێنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش کۆک بوو لەسەر ئەوەی تاوانێک ڕوویداوە لەسەر کەشتییەکە،[٤٣] ھەروەھا ڕەخنەیەک لەسەر دانیشتنەکە نووسراوە لەسەر ڕۆژنامەی «شیپینگ ئاند کۆمێرشیال لیست»(بە ئینگلیزی: Shipping and Commercial List) لە نیویۆرک لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی یەکەم: «بەڵگەکان ئاماژە بە تاوانێک دەکەن، لەگەڵ بوونی بارێکی زۆر لە کحول لە دواوەی کەشتییەکە».[٤٤]

لە ٢٣ی کانوونی یەکەم بەڕێز فلود فەرمانی دەرکرد بە پشکنینی ماری سلیست، ئەم کارە خرایە ئەستۆی جۆن ئۆستن، ڕوپێوکاری کەشتییەکان، لەگەڵ یاریدەدەرە ژێردەریاوانییەکەی بەڕێز ڕیکاردۆ پۆرتۆنیتۆ. ئۆستن ئاماژەی بەوە داوە کە گرژییەکی توند ڕوویداوە لەسەر بەشێکی کەشتییەکە، جگە لە ھەبوونی خوێن بەسەر شمشێرەکەی کاپتن، ڕاپۆرتەکەی ئەوەی دڵنیا دەکردەوە کە کەشتییەکە ڕووبەرووی شەپۆلی توندی کەش و ھەوا بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش بەڵام ڕۆندانی چەورکردنی بزوێنەرەکەی لە شوێنی خۆی نەبزوایە؛[٤٥] و ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی بەوە نەدابوو کە ڕەنگە کەسێک گەڕاندبێتییەوە شوێنی خۆی، دادگاش ئەم خاڵەی پشتگوێ خست.[٤٦] ڕاپۆرتەکەی پۆرتۆنیتۆش باسی لەوە دەکرد کە کەشتییەکە تووشی ھیچ پێکدادانێک یان تانپۆنێک نەبووەتەوە.[٤٧] ھەروەھا کۆمەلێک لە پشکنەری دەریایی شاھانە پاڵپشتی ڕاپۆرتەکەی ئۆستنیان کرد و تێبینی ئەوەیان کرد کە جێھێشتنەکە بە ئەنقەست نەبووە و ھەروەھا خوێن لەسەر شمشێرەکەی کاپتن ھەیە، ھەروەھا گریمانەی بەکارھێنانی داسیشیان کرد.[٤٨] ھەموو ئەم پشکنینانە گومانیان بۆ فلود دروست کرد کە لە پشت ڕووداوە سروشتییەکان شتگەلێک ڕوویداوە کە دەستی مرۆڤی تێدایە.[٤٩] لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٨٧٣، فلۆد ڕاپۆرتەکانی نارد بۆ ئەنجومەنی بازرگانی لە لەندەن، کە تێیدا نووسیبووی دەستەی کەشتییەکە کحولی بەسەرچوویان زۆر خواردووەتەوە و ھێرشیان کردووەتە سەر بەڕێز بریجز و خێزانەکەی و کوشتویانن و ئەفسەری کەشتییەکەش بەھۆی جەلتەی شەکرەیی گیانی لە دەست داوە. کەشتییەکەیان بە تاوێرێک داداوە و بە بەلەمەکانی فریاگوزاری بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان کردووە.[٤٩] ھەروەھا فلود پێی وایە مۆرھاوس و دەستەکەی شتێک دەشارنەوە، بە شێوەیەکی گشتی ماری سلیست بەرەو شوێنێکی خۆھەڵات ئاراستەکراوە و تۆمارەکەشی دەستکاری کراوە. ھەروەھا ماری سلیست توانای گەشتی نەماوە و ناشێت جارێکی تر بەکاربێتەوە.[٥٠][تێبینیی ٥]

جیمس وینچستەر لە ١٥ی کانوونی دووەم گەیشتە گیبرالتار، بە مەبەستی دانانی ڕێکەوتێک بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانی. بەڵام فلۆد داوای ١٥٬٠٠٠ دۆلاری کرد وەک بارمتەی دارایی بەرامبەر بە بیمەی کەشتییەکە.[٥٢][٥٣] ھەروەھا فلۆد درکی بەمە کرد کە ڕەنگە دەستەکەی بریجەریان کوشتبێت لەگەڵ ئەفسەرەکانی وەک بەشێک لە دەستکەوتنی بەرھەمەکانیڤ.[٥٤] لە ٢٩ی کانوونی دووەم، لە ئەنجامی زنجیرەیەک لە وتووێژ لەگەل فلۆد، وینچستەر بۆی دەرکەوت کە بریجز خاوەن کەسایەتییەکی بەرز بووە، کە دەستبەرداری کەشتییەکەی نەبووە تا دوا توانا ھەوڵی پاراستنی داوە؛[٥٥] و فلۆد ڕووبەرووی چەندین ڕەخنە بوویەوە کە لە ئەنجامی چەندین لێکۆلینەوەی زانستی دەرکەوتووە ئەو ماددەیەی سەر شمشێرەکەی کاپتن و ھەندێک شوێنی کەشتییەکە خوێن نەبووە.[٥٦][تێبینیی ٦] ھەروەھا شەپۆلێکی تری ڕەخنەی تری ئاراستەکرا لەلایەن کونسولی ئەمریکی ھۆراشیۆ سیراج لە گیبرالتار، بەپێی بۆچوونی شوفێلدت کە توێژەرێکی دەریاوانی ئەمریکییە، پێی وابووە ھەموو ئەوانەی ڕوویانداوە دەستی مرۆیی تێدا نەبووە، بەلکو بەھۆی ناھەمواری دەریا و پێکھاتەی کەشتییەکە بووە.[٥٧]

بەھۆی نەبوونی ھیچ شوێن پەنجەیەک، فلود دۆزی ماری سلیستی دایەوە دەست سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوە لە ٢٥ی شوبات، و دوای دوو ھەفتە بە سەرۆکایەتی کاپتن جۆرج بلاچفۆرد کە لە ماساچوستن ھاتبوو کەشتییەکە گوێزرایەوە بۆ جەنەوا؛[٥٨] و بەرێز کۆچرین خەڵاتێکی بەبری ١٬٧٠٠ جونەی ئیستەرلینی (پاوەند) پێ بەخشرا لە ٨ی نیسان، کە ئەم برەپارەیە دەیکردە پێنجییەکی نرخی کەشتییەکە و بارەکەی. ئەوە شتێک بوو کەس چاوەڕوانی نەدەکرد، و ڕەخنە لە دەسەڵات گیرا کە خەڵاتەکە کەموکوری ھەیە، چونکە ئەو بڕە ھیچ نییە لەچاو ئەو مەترسییەی کە گرتویانەتەبەر بۆ گواستنەوەی کەشتییەکە بۆ بەندەری گیبرالتار.[٥٩] دواھەمین وتەکانی کۆچرین بووە ھۆی تورەکردنی مۆرھاوس، لە دوای ئەوەی دی گراشیا بارە کحولەکەی لە جەنەوا داگرت بە سەرکردایەتی دیڤۆ، کاپتن مۆرھاوس لە گیبرالتار مایەوە و بەشداری دووەمی گوێگرتنی دادگای کرد؛[٦٠] و کۆچرینی تاوانبارکرد لەبارەی لە ئەستۆگرتنی سەرپێچییەکانی، ھەروەک ھیکس ئاماژەی پێدا، کە مۆرھاوس و دەستەکەی «لە لیستی گومانلێکراوانی دادگا و تێروانینی گشتی دەمێننەوە بۆ ھەمیشە».[٦١]

بۆچوونە پێشنیارکراوەکان

[دەستکاری]

ڕوودانی تاوانەکە

[دەستکاری]

لەگەڵ ئەوەی بۆچوونەکانی فلود شکستی ھێنا لە دادگای گیبرالتار لە بارەی کوشتن و شێواندن، بەڵام گومانەکان ھەر مانەوە. دەستبەسەرداگرتنی بیمەکان لە لایان وینچستەر بوو بە بابەتێکی گوماناوی درێژخایەن، لەسەر بنەمای وتاری ڕۆژنامەکان کە ماری سلیست لە پێناو پارەی بیمە بەو ڕێگایە بردراوە. بەڵام وینچستەر ھەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، و گوتی ھیچ ڕێککەوتنێک نەبووە لەگەڵ ھاوبەشگاکانی بیمە.[٦٢] لە ساڵی ١٩٣١ وتارێکی گۆڤاری "کوارترلی ڕیڤیۆ"(بە ئینگلیزی: Quarterly Review) دەڵێت مۆرھاوس چاوەڕێی بەڕێکەوتنی ماری سلیستی کردوە دواتر بریجز و دەستەکەی دەستگیرکردووە و گواستینییەتەوە بۆ سەر دی گراشیا و لە وێ کوشتونی. بەڵام پۆڵ بیج ڕەخنەی لەوە گرتوە بە وەی ئەو بۆچوونە ڕێرەوی لێکۆلینەوەکان دەشێوێنێت بەڵکو دەڵێ: دی گراشیا نیویۆرکی جێھێشت دوای ھەشت ڕۆژ لە بەرێ کەوتنی ماری سلیست، و کەشتییەکی پریش بووە، چۆن توانیویەتی بگات بە ماری سلیست پێش ئەوەی بگاتە گیبرالتار.[٦٣][٦٤] ھەروەھا بۆچوونی تر ھەیە کە دەڵێن بریجز و مۆرھاوس ھاوبەشی یەکتربووینە لەو کارە ئەمەش بۆ ئەوەی سوودمەندببن لە ڕێژەی ئەو پارەیەی لە بیمە وەری دەگرن.[٦٥] لە نێوان دوو کاپتن ھاوڕێیەتی نییە ئەوە ئەو دەستەواژەیە کە دەڵێن ژیری نییە دوو کاپتن ئەو کارەبکەن.[٦٦] ھیکس بۆچوونی وایە کە «ئەگەرھاتوو مۆرھاوس بریجز ھاوبەشی یەک بن لەو کارە، ئەوە چارەنووسی نییە ئەو نھێنییە بەوەی ھەر ئاشکرادەبێت»، ھەروەھا پرسیارێکی تر دروست دەبێت، ئەگەر بریجز خۆی ونبکات بۆ ھەمیشە ئەی بۆچی کوڕەکەی جێھێشتووە لە دوای خۆی.[٦٢]

بۆچوونی تر ھەیە کە دەڵێت تاوانەکە ئەنجامدراوە لەلایەن چەتە قەرەجەکان، ئەو ھۆزانەی لە خۆڕئاوای مەغریب نیشتەجێن. چارڵز ئێیدی فای لە ڕۆمانەکەی ساڵی ١٩٤٢ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەرچەتەکان ھەڵساون بە تێکدانی کەشتییەکە بۆچی کەلوپەلە بەنرخەکانی کاپتنەکەیان نەبردووە؛[٦٧] و لە ساڵی ١٩٢٥ جۆن جێلبێرت لۆکھارت ڕەخنەی ئەوە دەگرێت کە بریجەر کەسێکی خوگری ئایینی بووە کە بەخۆی ھەڵساوە بەکوشتنی سەرجەم کارمەندانی و دواتر خۆشی کوشتوە. لە دواھەمین چاپی پەرتوکەکەی ئاماژە بەوە دەدات کە لەگەڵ نەوەی بریجز ئاخاوتووە و داوای لێبوردنی کردوە و پەشیمانە.[٦٨][٦٩]

بەلەمەکانی فریاگوزاری

[دەستکاری]

بەپێی بۆچوونی کۆپ، گواستنەوەی دەستەکە بۆ ناو بەلەمەکانی فریاگوزاری بە شێوەیەکی کاتی بووە، چونکە بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیڤۆ لە بارەی ئامێرەکان و پەتەکان کە پەتەسەرەکییەکە بۆ ھەڵدانی چارۆگەکەبووە بۆ بەستنەوەی بەلەمەکان بەکاریان ھێناوە بۆیە کراونەتەوە، چونکە دواتر کە ویستویانە بۆ کەشتییەکە بگەڕێنەوە پەتەکە پچراوە یانیش خۆیان پچراندوتیان لە ترسی نقوم نەبوونیان لەگەڵ ماری سلیست بەو بارە قورسەوە. ھەروەھا بیچ بۆچوونی وانییە چونکە چۆن بەلەمەکان بەکەشتییەک دەبەستنەوە کە دەزانن نوقم دەبێت،[٧٠] ھەروەھا نووسەر ماکدۆنالد ھاستینگ دەپرسێت ئەگەر بریجز کە کاپتنێکی بە ئەزموونە چۆن کەشتییەکی مەزن دەگۆڕێتەوە بە بەلەمی فریاگوزاری لە کاتێک کەشتییەکە کەم کەم نوقمیش بێت لە بەلەمەکان باشترە بۆ دەریا، ئەگەر بریجز کارێکی لەوشێوەی کردبێت ئەوە کەسێکی زۆر گێل و نەزان بووە.[٧١]

دیاردە سروشتییەکان

[دەستکاری]
باھۆزی دەریایی، وێنەکە لە فلۆریدا گیراوە لە ١٩٦٩، باھۆزی دەریایی بۆچوونێکی ھەرە بەھێزی نھێنی ماری سلیستە .

سەرجەم لایەنەکان ھاوڕان لە سەرئەوەی کە کارێکی لەو جۆرە بە سەر کەشتییەک بێت دەشێتەوە بۆ دەریاوانی، لەگەڵ ھەڵگرتنی کەلوپەلێکی زۆر، جگە لە بوونی ڕووداوی نامۆ و ترسناک.[٧٢][٧٣] بۆ دەستکەوتنی بەڵگە ڕاوێژ لەگەڵ دیڤۆ کراوە، ئاماژەی بەوە داوە کە پەڕین لەسەر کەشتی بەھۆی ئەم باھۆزە گونجاوە؛ و پێی وایە بریجەر کەشتییەکەی جێھێشتوە دوای لە کارکەوتنی ئاوکێشەکانی یان لە کارکەوتنی ھەرشتێکی تر، چونکە پەککەوتنی ئاوکێشەکە بووەتە ھۆی پڕبوونی لە ئاو بەخێرایی.[٧٤] کە بەر تەوژمێکی توندی باھۆزی ئاوی بووەتەوە پێش ئەوەی کەشتییەکەی جێبێلێت ئەمیش بەھۆی ھاتنەناوەوەی ئاوێکی زۆر، کە بووەتە ھۆی پەکخستنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوی. ھەروەھا دەشێ بەھۆی پالەپەستۆی نزمی ھەواوە بووبێت کە باری نەخوازراوی لەوشێوەیە دروستدەکات و ئاوێکی دێنێتە ناو کەشتییەوە، کە دەستەکە ھەوڵیان داوە ئاوەکە بکەنە دەرەوە بەڵام ڕێژەی ئاوی ھاتوو زۆرتر بووە و بەمەش کەشتییەکەیان نزیک بووە لە نقومبوون.[٧٥]

شیکاری تر پێشنیارکراون کە باس لە بوونی شاخی بەستەلەکی خزراو دەکات کە ھاتووەتە پێشیان، لەترسی پێکدادان زوتر کەشتییەکەیان جێھێشتوە ئەمیش بەھۆی کەمی وزەی با، یانیش بەھۆی بوومەلەرزەی دەریایییەوە بووە. بەڵام بەڵگە ھایدرۆگرافییەکان ئەوە نیشاندەدەن کە شاخە بەستەلەکە خزراوەکان ناگەنە ئەوشوێنە و ئەگەر ڕووشبدات کەشتی تر دەیبینن.[٧٦] بەرێز بیج وەک پاڵپشتی بۆچوونەکانی دەلێ ماری سلیست وەستاوە بەھۆی کەمی تەوژمی با بۆیە بە بەلەمە فریاگوزارەکانی بەرەو دوورگەی سانتاماریا جێھێشتوە. بۆچوونەکە دەڵێ بریجز، بەھۆی لەکارکەوتنی چاڕۆگەکانی بەلەمەکانی بەکارھێناوە بەئاراستەی وشکانی. دواتر با ھەڵی کردووە و ماری سلیستی لەگەڵ خۆی بردووە، ھەروەھا دەڵێ بەھۆی زۆرمەستی دەستەکەی کەشتییەکەیان جێھێشتوە. لاوازی ئەم بۆچوونە ئەوەیە کە ئەگەر با ھەڵی نەکردوە ئەی بۆچی پەتی چاڕۆگەکانی پچراوە ھەروەھا زۆرێک لەچاڕۆگەکانی پێچراوەتەوە.[٧٧]

ھەروەھا بۆچوونی بوومەلەرزەی دەریا لەئارادابوو کە لەترسی تەقینەوەی باری ماری سلیست و سەرجەم کەلوپەلەکانی پێشوتر کەشتییەکەیان جێھێشتووە؛ پچراندنی پەتەکانیش بەمەبەستی کەمکردنەوەی پالەپەستۆی با پچرێندراون.[٧٨] ڕۆژنامەی نیویۆرک وۆرلد لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦بۆ خۆپارێزیان لەتەقینەوەی بارە کحولەکە کەشتییەکەیان جێھێشتووە.[٧٩] ھەمان ڕۆژنامە لەوەشانێکی ٩ی شوباتی ١٩١٣ باس لە بوونی گاز دەکات لەئەنجامی دزەکردنی گازی ژەھراوی لەچەند بەرمیلێک و ترس لە ڕوودانی تەقینەوە بەدی کراوە لەبارەکەی ماری سلیست.[٨٠] بەڕێز ئۆلیڤەر کۆپ ئامۆزای بریجز زۆر پاڵپشتی ئەو بۆچوونە دەکات چونکە دزەکردنی گازەکە بۆنێکی زۆری لەناو کەشتییەکە بڵاوکردووەتەوە بۆیە بریجز فەرمانی پێکردوون بەخێرایی کەشتییەکە جێبێلن؛[٨١] و بەھۆی پەلەییان لەجێھێشتنی کەشتییەکە پێش تەقینەوەی، بریجز سەری لێشێواوە لەبری بڕینی پەتی بەلەمەکان پەتی چاڕۆگەکانی بڕیوە؛ و دەشێت بەھۆی ھەڵکردنی شنەبایەک لەم ساتەدا بەلەمەکانی لە کەشتییەکە دوورخستبێتەوە سەرەرای خۆبەدەستەوەدانیان بەوبارەی تێیکەوتوون. بەڵام کەمی زیانەکان و کەمی ئەگەرەکانی تەقینەوە و بەڵگەی ساغی کەستییەکە ئەم بۆچوونەی ڕەتکردووەتەوە.[٨٢][٨٤] لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەندریا سیلا وەک کۆلێژی لەندەنی زانکۆیی بۆ کەناڵی پێنجی شانشینەیەکگرتوەکان تاقیکاری ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەگەری تەقینەوە ئەگەرێکی بەھێزبووە. ئەندریا سیلا نموونەی کۆگایەکی پڕ لە کحول و کاغەزی کارتۆنی نیشانداوە کاتێک گازی بۆتان گڕدەگرێت کە لەکحولەکان دەردەچێت چ تەقینەوەیەک دروستدەکات، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە لە کۆگای ماری سلیست ھەوا ھەبووە و پلەی گەرماش بەرز نەبووە سەرەرای نەبوونی ھیچ ئاگرێک."[٨٥]

پەککەوتنی ئاوکێشەکانی

[دەستکاری]

ئێستا بۆچوونێکی نوێ ھەیە -کە لە شێوەی بەڵگەنامەیی "چیرۆکی ڕاستەقینەی ماری سلیست " (بە ئینگلیزی: The True Story of the Mary Celeste) لەلایەن "کەناڵی سمیسۆنیان" (بە ئینگلیزی: Smithsonian Channel) لە ساڵی ٢٠٠٧- ونبونی کەشتییەکە ئامادەکرا؛[٨٦] کە دەڵێ ڕەنگە بەھۆی لە کارکەوتنی ئاوکێشەکەی بووە بە تەواوی. چونکە ماری سلیست لە سەرەتا بۆ گواستنەوەی خەلووز بە کارھاتووە، کە بە کاشینک بە ناوبانگ بووە، دواتر بە مەبەستی ھەڵگرتنی کحول بە کاریان ھێناوە. بۆیە ئاوکێشەکە لە سەرەوە بووە چونکە دەستەکەی ھەوڵی چاککردنەوەیان داوە لە سەرەوە، چونکە ئاو سەرتاپای پەیکەری کەشتییەکەی گرتبۆوە، و کاپتنەکەش ھیچ جێگرەوەی تری نەبووە بۆ زاڵبوونی بە سەر زۆری ڕێژەی ئاوەکە. ھەروەھا وەھای بۆ دەچن کە کرۆنۆمیترەکەشی کێشەی ھەبووە، ھەربۆیە بریجز فەرمانی بە چۆلکردنی کەشتییەکە کردووە، چونکە پێی وابووە نزیکیش بووینە لە دوورگەی سانتا ماریا، کەچی لە ڕاستیدا ھێندەش نزیک نەبووینە کە ماوەی ١٢٠ میلیان لە نێوان بووە.

داستان و مێژووی نادروست

[دەستکاری]
ئارسەر کۆنان دوێل کە کورتەچیرۆکێکی لە ساڵی ١٨٨٤ نووسی کە زۆرترین خوێنەری لە بارەی ماری سلیست ھەبوو.

لە دوای ڕووداوەکە، ھەموو بۆچوونە ڕاستی و خەیاڵییەکان بوونە یەک. لە حوزەیرانی ١٨٨٣ لۆس ئەنجلۆس تایمز چیرۆکی ماری سلیستی بڵاوکردەوە بە وردییەکی زۆری وەک: "ھەموو چارۆگەکان ڕێک بوون، بە خێرایی چارۆگەکان ببەستن، بە پەتەکە نا بەلکو بە شوێنێکی تر … ئاگرەکە بڵێسەی کرد لە چێشتخانەکە. نانی ئێوارە بەتام نابێت بەلکو بە ساردی دەیخۆین… تۆماری کەشتییەکە تاوەکوو ساتی دۆزینەوەی بوو ".[٨٧] و دوای بیست ساڵ لە تشرینی دووەمی ١٩٠٦لە گۆڤاری "ئۆڤەرلاند مۆنسلی ئاند ئاوت وێست مەگەزین " (بە ئینگلیزی: Overland Monthly and Out West Magazine)ماری سلیست ھاتەوە بەرباس بەڵام بە شێوەی کەشتییەکی شکۆدار لە شوێنێک کە نزیکەی ١٤٠٠میل لە باشووری شوێنی ڕاستەقینەی بوو. لەگەڵ چەندین وردەکاری نادروست، وەک ناونانی ئەفسەری پلەیەک بە بریجز، ھەبوونی مریشکێکی زیندوو لەسەر پشتی کەشتییەکە.[٨٨]

بەھێزترین گێڕانەوە، کەزۆرینەی لایەنەکان لە سەری ھاوڕان لە بارەی ماری سلیست کە ھەرگیز لە بیرناکرێت،[٨٩][٩٠] چیرۆکەکەی وەشانێکی یەنایەری ١٨٨٤ بوو لە گۆڤاری "زە کۆرنھێل مەگەزین " بە ئینگلیزی: The Cornhill Magazine. کە کارێکی نایاب بوو لە بارەی کەشتییەکە دوای بیست و پێنج ساڵ ئارسەر کۆنان دویل چیرۆکێکی نووسی لە ژێرناوی "ژ، ھەباکوک جیفسنز ستەیتمێنت" بە ئینگلیزی: J. Habakuk Jephson's Statement کە ھیچ پەیوەست نەبوو بە ڕاستییەکان. کە ناوی لە کەشتییەکەی نابوو (Marie Celeste)، ناوی کاپتنەکەش جی دەبلیو تیبس بوو، گەشتەکەش لە ساڵی ١٨٧٢ ڕوویدابوو شوێنەکەش لە بۆستنەوە بوو بەرەو لشبۆنییە، کەشتییەکە چەندین ڕێبواری لە خۆگرتبوو یەکێک لە ڕێبوارەکان ناوی جیفسۆن بوو.[٩١] لە چیرۆکەکەی گەشتیارێکی تر ھەبوو کە ڕقی لە ڕەگەزی سپی پێست دەبوویەوە، کە سەرجەم دەستەکە ھێرش دەکەنە سەر تیبس و کەشتییەکەش ڕاپێچ دەکەن بەرەو کەناراوەکانی خۆراوای ئەفریکا. لێرەدا، سەرجەم کەسانی سەرکەشتییەکە دەمرن و تەنھا جیفسۆن دەمینێتەوە ئەمیش بەھۆی ئەوەی خاوەنی ھێزێکی ئەفسوناوی بوو.[٩٢] دویل نەوێرا لە شێوەی بەرگ چاپی بکات ھێندە ناراستی تێدابوو، کونسولی ئەمریکی لە گیبرالتار گوتی سەرتاپای چیرۆکەکەم خوێندەوە نەمتوانی بەشێکی بچووکی ڕاستیشی لێ بەدی بکەم.[٩٣]

لە ساڵی ١٩١٣، گۆڤاری "زە ستراند مەگەزین " بە ئینگلیزی: The Strand Magazine گێرانەوەیەکی تری خستە سەرزاران باسی لە پیاوێک دەکرد بە ناوی ئێبل فۆسدیک، کە گوایە یەکێک بووە لە سەرنشینەکانی ماری سلیست. لە گێرانەوەکە دەڵێ سەرجەم سەرنشینان لە ئاو نوقم بوون و بوونە خۆراکی نەھەنگەکان جگە لە فۆسدیک. بە پێچەوانەی چیرۆکەکەی دوێل، کە چەندین ھەڵەی تێدابوو وەک: "گریجەر" لە بڕی "بریجز"، و"بۆیس" لە بڕی "مۆرھاوس"، و کچەکەی بریجز کە حەوت ساڵان بوو نەک دووساڵان، دەستەکەشی بە ١٣کەس دانابوو.[٩٤] خەڵکانێکی زۆر باوەریان بە ڕۆمانەکەی لۆرانس جەی کردبوو کە لە ساڵی ١٩٢٠بڵاوکرایەوە.[٩٥] ھەم دیسان چیرۆکی ڕزگاربویەکی تر دەنگۆی دایەوە بە ناوی جۆن پێمبرتن، کە باسی لە جەنگێکی سەختی دەکرد لەگەڵ کەشتی دی گراشیا. بەڵام چەندین ھەڵەی بنچینەیی دەکرد وەک ناونانی(Marie Celeste)بە دوێل، ھەلەی تر لە ناوەکانی تری بەرپرسان. لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆکەکەی چوە جێی باوەری خەڵکی ھەربۆیە ڕۆژنامەی نیویۆرک ھیرالد تریبن لە ٢٦یۆلیۆی ١٩٢٦پاڵپشتی چیرۆکەکەی جۆنی دەکرد. ھاستینگ چیرۆکەکەی کیتینگی بە ھەلخەلەتاندن دەچوێنێت ھەتا ئەوبوارەی کە توانای خەیاڵکردنیشی تێدا نەبووە.[٩٦]

لە ساڵی ١٩٢٤ ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس چیرۆکی پاڵەوانێکی دەریاوانی خانەنشین کراوی بڵاوکردەوە بە ناوی کاپتن ار لوسی، کە بە شێوەیەکی زۆر دڵنیا خۆی بە کاپتنی ماری سلیست ناساند،[٩٧] ھاوشێوەی ئەو نەبوو لە نێوان ھەموو چیرۆکە ناراستەکان. لە چیرۆکەکە وێنای ئەوەی کردبوو کە دەستەیەکی ھێرشبەرن؛ کەشتییەکی ھەڵمی وێڵ بەدی دەکەن، کاتێک سەرکەشتییەکە دەکەون دەبینن تۆڕی کراوە، لەگەل بڕی ٣٬٥٠٠جونەی ئیستەرلینی و زێر و زیو. بریاردەدەن کە دەستکەوتەکە لە نێوان خۆیاندا بەش بکەن و بچن لە ئیسپانیا ژیانێکی نوێ دروست بکەن، بۆیە بەھۆی بەلەمی فریاگوزاری خۆیان دەگەیننە کەناراوەکان. باپیرە ھاستینگ دەڵێ ئەمە لە سەرسوورھێنەرترین گێرانەوەکان بوو، کە زۆر دووربوو لە ڕاستییەوە.[٩٨]

ھەروەھا ڕۆژنامەی «چامبەرزس ژۆرنال» بە ئینگلیزی: Chambers's Journal لە ١٧ئەیلوولی ١٩٠٤ وتارێکی نووسی لە بارەی سەرنشینانی ماری سلیست کە سەرجەمیان لەلایەن سپیدجێکی مەزنەوە خوراون؛ و بەپێی مۆزەخانەی مێژووی سروشتی ڕەنگە وابێت چونکە سپیدجێکی مەزن درێژییەکەی دەگاتە پازدە مەتر؛ ھەروەھا ناسراوە بە ھێرشەکانی بۆ سەر کەشتیان.[٩٩] بیج ئاماژە بەوە دەکات کە دەشێت بوونەوەرێکی لەو جۆرە ھێرش بکات و دەریاوانەکە و کەلوپەلەکانی بۆ خۆی پەڵکێش بکات. ھەروەھا پێشنیھادی ھێرشی بوونەوەری سەروی سروشتیشیان کردوە؛ کۆمەلەیەکی نامێژوویی بۆ گۆڤاری "بریتش جۆرنال ئۆف ئیسترۆلۆجی " بە ئینگلیزی: British Journal of Astrology چیرۆکی ماری سلیست "ئەزمونێکی سۆفی گەرایی بووە، پەیوەست بووە بە بیرکردنەوە ژیرییەکان، کە لە سەرووی تێگەیشتنە مرۆیییەکانەوە بووە، وەک قوچەکی جیزە لە میسر و کیشوەری ئەتلانتس. ھەندێکیشیان دەیبەنەوە بۆ سێگۆشەی بەرمۆدە بەو پێیەی ماری سلیست گەشتی بۆ زۆر شوێن کردووە لە زەریای ئەتلەسی. جگە لە چەندین بۆچوونی خەیاڵی ترکە دەڵێن لەلایەن دروستکراوە ئاسمانییەکانەوە ڕفێنراون.[١٠٠]

دواھەمین گەشتی

[دەستکاری]
"بۆچوون وایە کە ئەفسەر بریجز بەکوژراوی خراوەتە دەریاوە "، نیویۆرک تایمز ،٢٤فەبرایەر ١٨٧٣

لە ٢٦یۆنیۆی ١٨٧٣ ماری سلیست جەنەوا ی جێھێشت و لە ١٩ ئەیلوول گەیشتەوە نیویۆرک.[١٠١] ھەموو ئەو دانیشتنانەی دادگای گیبرالتار و قسە وباسی خەڵک و ڕۆژنامەکان وای کرد کەشتییەکی ناحەزبێت و خەڵک خۆشی نەوێت؛ ھاستینگ گوتی «ڕەزاقورس بوو لەسەر شۆستە ئاوییەکە بە جۆرێک کەس نەیدەویست تەماشای بکات».[١٠٢][تێبینیی ٧] لە فەبرایەری ١٨٧٤ لیژنەی بازرگانی بە نیو نڕخ فڕۆشتییەوە بە پیشەوەرێکی ناوەخۆیی نیویۆرک.[١٠٧]

ماری سلیست لەژێر خاوەندارییەتێکی نوێوە کەوتەوە دەریا بە تایبەت ڕێگاکانی خۆڕئاوای ھیندستان و زەریای ھیندی، بە شێوەیەکی چاک پارەی کۆدەکردەوە بۆ خاوەنەکەی. گەشتەکانی لە ھەواڵەکانی دەریاوانی پەخش دەکرا؛ لە فەبرایەری ١٨٧٩ڕاگەیاندرا کەوا لە دوورگەی سانت ھێلینایە،[١٠٨] کە داوای بەھاناچوونی پزیشکی کردووە بەھۆی نەخۆش کەوتنی توسێلی کاپتنەکەی. کە لەسەر ھەمان دوورگە کۆچی دوایی کردوە، یەکلایی بۆوە بۆ خەڵک کە کەشتییەکی نەفرەت لێکراوە؛ چونکە ئەوە بووە ھۆی کوشتنی سێ کاپتن. لە فەبرایەری ١٨٨٠ خاوەنەکەی فرۆشتییەوە بە دوو بازرگانی خەڵکی بۆستن بە سەرۆکایەتی وێزلی جۆڤ. کاپتنی نوێی تۆماس ئیل فلیمینگ بوو تاوەکو ١٨٨٤ کە پۆستەکەی درایە جیلمان سی پارکەر.[١٠٩] لەم ماوەیەدا بەندەرەکە چەندین جار پەڕاوی تۆماری گەشتەکانی گۆڕی، تا دواتر گەڕایەوە بۆستن. کە لەو ماوەیە ھیچ تۆمارێکی نەبوو، لەکاتێکدا کە بریان ھیکس خەریکی تۆمارکردن و توێژینەوەکانی بوو لەسەر کەشتییەکە تێبینی ئەوەی کرد کە جۆف زۆر کۆشش دەکات بۆ سەرکەوتن و شکۆی کەشتییەکە.[١١٠][١١١]

دورگەی گۆناڤ، لە کەنداوی گۆناڤ لە ھایتی، بڕوانە تاوێرێکی مەزن ھەیە لە نێوان دوورگەکە و لایەکی وشکانییەکە لە بەشی خوارەوەی دوورگەکە.

لە ٣یەنایەری ١٨٨٥ ماری سلیست لە بەندەری پۆرت ئۆو پرێنس نزیک دەبێتەوە لە ڕێگای کەناڵی نێوان دوورگەکانی گۆناڤ و پارچە وشکانییەکەی لەم نێوەندە چاوی بە پارچەیەک مەرجانی بریسکەدار دەکەوێت و بەئاراستەی دەڕوات لە ناکاو خۆی دەکێشێت بە تاوێرێکی زەبەلاح و بە سەختی برینداری دەکات. بۆیە لەگەڵ دەستەکەی ناچاردەبێت بەرەو وشکانییەکە مەلە بکەن، لە دوای ئەمە پارکەر بریار دەدات کەشتییەکە بفرۆشێت و ملکەچ بێت بە دانانی پارەی بیمەکەی بۆ قونسولی ئەمریکی بە بری ٥٠٠دۆلار، کە داوای پارەی زیاتریان لێدەکرد.[١١٢][١١٣]

کاتێک کە زانی کونسول نایەوێت بیکرێتەوە نرخەکەی ھێشتا بەرە و ژێرچوو،[١١٤] سەرەتا بیمەی تەواوی پێدرا، بەڵام دواتر کە زانی کەس نرخی بۆدانانێت بریاریدا کەشتییەکە لە ناو بەرێت و سوود لە بیمەکەی ببینێت ، بەڵام بە خێرایی ھەواڵی تێکدانەکەی بڵاوبوویەوە و ئاشکرابوو. لە یۆلیۆی ١٨٨٥دادگایی پارکەر و دوو بارەکەی لە بۆستن بەرێوە چوو بەھۆی ناپاکی و خۆ دزینەوە لە بیمەو زیان گەیاندن بە سامانی دەریایی. پارکەر تاوانبار کرا بە زەرەردان لە بازرگانی دەریایی جگە لە وەی کە بریار دەرچوو بە «تەنھا لە دوورەوە دەتوانێت سەیری پاشماوەی کەشتییەکەی بکات»، سەرەتا ویسترا بە سێدارە حوکم بدرێت. بەڵام دواتر بریارەکانی بۆ ھەموارکرایەوە، لە ١٥ ئاب ڕاگەیێندرا کە پارکەر ناتوانێت پابەندی داواکارییەکان بێت ھەندێک لە ھاوپەیمانەکانی ڕەخنەی توندیان لە دادگا گرت و ھەندێکیشیان ویستیان زیان بە پارکەر بگەیێنن و دۆزی دادگاکەیان بۆ نوێ دەکردەوە. ھاوپەیمانەکانی توانیان سزاکەی بکەنە پێژماردن، دواتر توانیان وا لە داواکاری گشتی بکەن کە لە سکالاکەی بکشێتەوە و دەستبەرداری داواکارییەکانی ببێت. دادگاش تاوانەکەی لە ئەستۆلابرد و ڕێگایدا ئازادبێت، ئەم ماوەیە بووە ھۆی لە کەداربوونی شکۆی پارکەر، بۆیە دوای سێ مانگ لە خەفەتباریدا کۆچی دوایی کرد. یەکێک لە تاوانبارەکانی بە سەختی تووشی نەخۆشی دەروونی بوو ئەوەکەی تریش خۆی کوشت.[١١٥]

لە ئابی ٢٠٠١ لێکۆلەرێکی شوێنەوارناسی دەریایی بە ناوی کلایڤ کاسلەر ئەوەی ڕاگەیاند کە پاشماوەی کەشتییەکەی دۆزیوەتەوە لە نزیک تەنکە دوورگەی ڕوچیلۆس؛ و توانیویەتی ھەندێک لە پارچە تەختەکانی کۆبکاتەوە لەگەل ھەندێک لە پێکھاتە کانزایییەکانی، بەڵام پەیکەری بناغەی کەشتییەکە نەدۆزرایەوە و لە دوورگەکە ونبوو.[١١٦] تاقیکارییە سەرەتایییەکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە جۆری تەختەکە ھەمان جۆری ئەوتەختە باوانەیە کە لە نیویۆرک کەشتیان پێ دروست دەکرا لە وانەش ماری سلیست لە ١٨٧٢ تەواوی پارچەکانی ماری سلیستیان دۆزییەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، تاقیکردنەوە جیۆلۆجییەکان بە تایبەت پشکنین و زانینی تەمەنی درەختەکان لەلایەن سکوت سانت جۆرجی کەنەدی ئەوەیان نیشاندا کە دارەکان لە ولایەتی جۆرجیای ئەمریکییەوە ھاتووە، کە دەگەرانەوە بۆ ساڵی ١٨٩٤، واتا دە ساڵ دوای لە ناوبردنی ماری سلیست.[١١٧]

یادکردنەوەی کەشتییەکە

[دەستکاری]

ھیچ کۆدەنگییەک نییە لە بارەی چیرۆکێکی یەکلاکەرەوە. نھێنییەکە ھێشتا خەڵکانێکی زۆر سەری لێدەرناکەن، تەنانەت کەس و کاری قوربانییەکانی و ھەزاران ئەو کەسانەش کە ھەوڵی ئاشکراکردنی نھێنییەکەیان داوە. ڕەنگە کەشتییەکی مۆتەکە ئامێزبێت، باشترین وتە ئەو پەندە کۆنەیە کە دەڵێت دەریا ھەرگیز نھێنییەکانی نادرکێنێت .

بریان ھیکس: «کەشتی مۆتەکەئامێز» (٢٠٠٤)[١١٨]

ماری سلیست یەکەم کەشتی لەو جۆرەیە کە بەم شێوازە وردە چاودێری کراوە لەلایەن توێژەرانی دەریایییەوە. ڕۆبێرت جۆلد کە ئەفسەرێکی دەریاوانییە دەڵێت ڕووداوگەلی وەھا زۆر ڕوویانداوە لە نێوان ساڵانی ١٨٤٠بۆ ١٨٥٥.[تێبینیی ٨] کێ دەڵێت ئەم قسانە ڕاستن، ئەوە ماری سلیستە چووەتە ناو بیری خەڵکی. تەنھا ناوی کەشتیێکە کە زۆرجاران خەڵک بە ھەڵەش ناوی دێنن (Marie Celeste) بووەتە بەشێکی ترس لە مێشکی مرۆڤەکان کە ناتوانن لێی تێبگەن.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٥، کەشتی "ئێم ڤی ژۆییتا " بە ئینگلیزی: MV Joyita، کە کەشتییەکی بزوێنەردار بوو بە کێشی ٧٠تۆن، لە باشووری زەریای ھێمن ونبوو لە کاتی گەشتی نێوان ساموا و توکیلاو لەگەڵ بیست و پێنج کەس لە سەرنشینانی.[١٢٠] دوای مانگێک کەشتییەکە دۆزرایەوە بە پەشۆکاوی لە باکووری ڤانوا لیڤۆ بە دووری ٦٠٠میل (٩٧٠کیلۆمەتر) لە ڕێرەوی ئاسایی خۆی.[١٢١] ھیچ کەسێک ھەواڵی لە سەرنشینانییەوە بۆ نەھات، لیژنەی پشکنینیش شکستی ھێنا لە گەیشتن بە ڕاستییەکانی. مێژوو نووسی سەرەکی بۆ دۆزی دەیڤد ڕایت دەڵێت چیرۆکێکی ھەیە وەک چیرۆکەکەی ماری سلیست.

چیرۆکی ماری سلیست بووەتە باسی دوو شانۆگەری ڕادیۆیی کە جەماوەرێکی باشی بۆ کۆبووەتەوە لە ١٩٣٠ کە لەلایەن ئێل جرید پیچ کاری بۆکرابوو،[١٢٢][١٢٣] ھەروەھا شانۆیەکەی پیچ لە ١٩٤٩لەسەر شانۆ نمایشکرا.[١٢٤] گەلێک لە گێرانەوەکان باسی ڕووداوی سروشتی دەکەن لە بڕی خەیاڵی.[١٢٥] لە ساڵی ١٩٣٥ھاوبەشگای فیلمە بەریتانییەکان "ھامەر فیلم پرۆدەکشنز" بە ئینگلیزی: Hammer Film Productions فیلمی "نھێنی ماری سلیست" بە ئینگلیزی: The Mystery of the Mary Celeste پەخش کرد، (ناوی لێنرایەوەبە "کەشتی مۆتەکە ئامێز" بە ئینگلیزی: Phantom Ship لەلایەن خەڵکەوە) لە پاڵەوانێتی بیلالۆجوسی کە دەریاوانێکی لێھاتووە. لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتنێکی ئەوتۆی وەرنەگرت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا "شاکارێکی مێژوویییە کە جێگرەوەی نییە". لە ساڵی ١٩٣٨ کورتە فیلمێک نمایشکرا بە ناونیشانی"ئەو کەشتییەی کە مرد " بە ئینگلیزی: The Ship That Died باسی لە کۆمەلێک ڕووداو دەکرد لە بارەی: ڕفاندن، ترس لە تەقینەوە لە بەر بارەکحول، زیندەوەری نامۆ. لە ٢٤ کانوونی دووەمی ١٩٨٠ زنجیرەیەک کاری تەلەڤیژیۆنی ئەنجامدرا لە بارەی "لە بەدواگەڕانی …" بە ئینگلیزی: In Search of... بە شێوەی مەتەڵ. لە وەرزی دووەمی زنجیرە تەلەڤیژیۆنی خەیاڵی زانستی لە کەناڵی بی بی سی دکتۆر ھوئاماژەی پێدەدات. لە خەلەکی"گەشتێکی فڕین بەرەو نەمری " بە ئینگلیزی: Flight Through Eternity (1965)، کە "تاردیس" نیشان دەدات کە ئامێرێکی کاتە تایبەت بە دکتۆر لەسەر پشتی ماری سلیست، و دواتر "دالیکس" نیشاندەدات لەگەڵ ئامێرە تایبەتییەکەی، کە دەستەی ماری سلیست لە ئاو گیردەکات و خۆیان نوقمی ئاوەکە دەکەن و دواتر کەشتییەکان ون دەبن.

دانەر جۆن واڵاس سپینسەر دڵنیایە کە دەستەکە لەلایەن بوونەوەرە ئاسمانییەکانەوە ڕفێندراون، لە یەکێک لە خەلەکەکانی زنجیرەی یارییە ئەمریکییەکان " ڕاستییەکە بڵێ" بە ئینگلیزی: To Tell the Truth ساڵی ١٩٧٣دەردەکەوێت، کە بەتەواوی ماری سلیست ھەڵدەبژێرێت بە سەرلێشێواوی کە دەیبات بەرەو سێگۆشەی بەرمۆدە.

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ "کەناڵی سمیسۆنیان" ی بەڵگەنامەیی "چیرۆکی ڕاستەقینەی ماری سلیست "نمایش دەکات، کە گەلێک لە لایەنەکانی ماری سلیست باس دەکات بێ ئەوەی وەڵامێکی گونجاو بداتەوە.

بیرەوەرییەک لە دورگەی سپینسەر دروست دەکرێت لە شوێنی دروستکردنی بریجانتینەکەی ماری سلیست وەک یادێک بۆ ماری سلیست و دەستەکەی، کە لە شێوەی کەشتییەکی چاڕۆگەدار دایە. ھەروەھا لە گیبرالتار دووجاران پولی دارایی چاپ دەکرێت کە وێنەی ماری سلیستی لە سەرە، لە ماڵدیڤ یش دووجاران پولی دارایی بۆ یادی ماری سلیست چاپ دەکەن چونکە جاری یەکەم بە ھەڵە دەنووسن (Marie Celeste).

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ زۆر جاران بە Marie Celeste دەنووسرێت کە ھەڵەیە.
  2. ^ مێژوو نووس چارڵز ئێدی فای بیڕوڕای جیاوازی ھەیە لەبارەی یەکەم گەشتی “ئەمازۆن “ئەو پێی وایە یەکەم گەشتی بۆ ویندسەر بووە لە نۆڤا سکۆشیا کە کۆمەڵێک پلاستەری بارکردبوو بە نیازی بردنی بۆ نیویۆرک.[١]
  3. ^ ھۆکاری ناونانی بە ماری سلیست دیارنییە، مێژوو نووس بیچ پێی وایە ماری سلیست یەکێک بووە لە منداڵەکانی گالیلۆ، ھەروەھا ناوی ڕاھیبەیەکی ناوداربووە.
  4. ^ لەمێژووی نھێنی و شاراوەی کەشتییەکە لیۆنێل و پاتریشیا ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم ھاوڕێیەتی و نان خواردنەیان ھەبووە،[٢٩] بەڵام سەرچاوەی تری وەک پۆڵ بیچ دەڵێ”ھیچ گومانێک نییە لەبارەی زاڵبوونی خاتوو مۆرھاوس بەسەر بریجز، خێزانی بریجز پێیان سەیر بوو کە ئەم پەیوەندییەیان گرنگی پێنەدراوە لەکاتی دانیشتنەکانی دادگادا “.[٣٠]
  5. ^ لەبارەی بۆچوونەکانی فلود ناکۆکی ھەیە، ویلیام ئێل وایت بە ئینگلیزی: William L. White، لە ساڵی ١٨٨٨ ئاماژە بەوە دەکات کە کەشتییەکە ون نەبووە لەبەرچاوان و تاوەکو ٩٬٣٠٠کیلۆمەتر کاری پێکراوە بۆماوەی ١٠مانگ دوای ڕووداوەکە، جگە لەوەی لەلایەن ٤٥ کەشتی تری دەریایییەوە بینراوە کە گونجاوبووە بۆ کارکردن.[٥١]
  6. ^ سەرەرای ئەوەی ئەم دەرەنجامانە ڕوون بوون لەلایەن کۆچرین و فلود، بەڵام قەدەغەکرا بڵاوبکرێنەوە بۆ ماوەی ١٤ ساڵان، لەگەڵ ئەمەش چیرۆکە ترسناک و کوشندەکە لە گوێی خەڵکی ھەر دەزرینگایەوە..
  7. ^ ھەردوو ڕۆژنامەی بەریتانی تایمز و مانشستەر گاردیان، لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ١٨٧٣ ئاماژە بۆ ئەوە دەدەن کە تێبینی خوێن و توند و تیژی کراوە لەسەرپشتی کەشتییەکە.[١٠٣][١٠٤] لە ٢٤ فەبرایەری ١٨٧٣ ڕۆژنامەی بۆستن دەنووسێت “زۆرینەی سەرنشینانی کەسانی بیانی و ناشارەزا بوون ھەموویان کحولێکی زۆریان خواردووەتەوە و دەستدرێژیان کردووەتە سەر بریجز و خێزانەکەی و کوشتنیانن و دواتر. ڕایان کردووە بۆ دوورگەیەکی خۆڕئاوا "[١٠٥] لە بڵاوکراوەیەکی ٢٤ ی مارچ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکی ئاماژەی بەوە دا کە کاپتنی کەشتییەکە لەلایەن سەرنشینەکانییەوە کوژراوە بەھۆی سەرخۆشیان.[١٠٦]
  8. ^ بیچ گۆڵد پێی وایە «لێکۆڵەری ئەم دۆزە کەسێکی زیرەک و جێی متمانەیە» ھەر بۆیە بەدڵنیایییەوە دەڵێت “ڕاستییەکان بەئاسانی دەگۆڕدرێن لە چیرۆکی ئاوەھا دا لەماوەی گێڕانەوە و گوێبیستن و گێڕانەوەی بەردەوام.[١١٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Fay, pp. 49–50
  2. ^ ئ ا Fay, pp. 53–55
  3. ^ Begg, p. 20
  4. ^ Begg, p. 21
  5. ^ Hicks, p. 26
  6. ^ Fay, pp. 199–200
  7. ^ Begg, p. 22
  8. ^ Hastings, p. 13
  9. ^ Begg, p. 24
  10. ^ Fay, p. 22
  11. ^ ئ ا Begg, pp. 26–28
  12. ^ Fay, pp. 22–23
  13. ^ غرقت چولیا أیھ ھالوک خلال عاصفة فی خلیج بسکای فی ٨ ینایر ١٨٧٣، بینما کان لغز ماری سلیست قید المناقشة فی جبل طارق. غرق القبطان أولیڤر بریجز مع السفینة، والتی کان ھناک ناجیًا واحدًا فقط منھا.
  14. ^ Hicks, p. 7
  15. ^ Fay, p. 17
  16. ^ ئ ا ب Begg, pp. 33–37
  17. ^ Fay, pp. 24–26
  18. ^ Fay, p. 27
  19. ^ Hastings, p. 115
  20. ^ Fay, p. 3
  21. ^ Hicks, p. 59
  22. ^ ئ ا Hastings, pp. 44–45
  23. ^ Fay. p. 9
  24. ^ ئ ا ب Begg, pp. 30–31
  25. ^ Fay, p. 12
  26. ^ Hicks, p. 61
  27. ^ ئ ا Begg, pp. 38–39
  28. ^ Hick, p. 52
  29. ^ Fanthorpe and Fanthorpe, p. 78
  30. ^ Begg, p. 32
  31. ^ ئ ا ب Begg, pp. 40–41
  32. ^ "توقیت البحر" فی القرن التاسع عشر کان متقدمًا عن توقیت البَر ب١٢ ساعة، وبالتالی فی توقیت البحر بدأ الیوم الجدید فی الساعة ١٢ ظھرًا.[٣١]
  33. ^ Hicks, p. 74
  34. ^ Hicks, pp. 73–75
  35. ^ Fay, pp. 38–41
  36. ^ Hicks, p. 76
  37. ^ Begg, pp. 43–44
  38. ^ Begg, pp. 45–46
  39. ^ Fay, pp. 41–42
  40. ^ Begg, p. 50
  41. ^ Fanthorpe and Fanthorpe, p. 80
  42. ^ Begg, p. 57
  43. ^ Fay, p. 76
  44. ^ Shipping and Commercial List, December 21, 1872, quoted in Begg, p. 57
  45. ^ Austin's report is reproduced in full in Appendix O, Fay, pp. 229–35
  46. ^ Begg, pp. 73–74
  47. ^ Fay. p. 236
  48. ^ Fay, p. 79
  49. ^ ئ ا Begg, pp. 68–69
  50. ^ Hastings, pp. 46–47
  51. ^ Fay, p. 136
  52. ^ Begg, p. 66
  53. ^ Hastings, p. 53
  54. ^ Begg, p. 78
  55. ^ Hicks, p. 120
  56. ^ The analysis report, by a Dr. J. Patron, is included as Appendix Q, Fay, pp. 237–38
  57. ^ Shufeldt's report is included in Fay, pp. 86–87
  58. ^ Begg, p. 79
  59. ^ Fay, pp. 117–18
  60. ^ Fay, p. 84
  61. ^ Hicks, p. 136
  62. ^ ئ ا Hicks, pp. 150–152
  63. ^ Fay, pp. 177–178
  64. ^ Begg, pp. 100–101
  65. ^ Hastings, p. 131
  66. ^ Hastings, pp. 133–134
  67. ^ Fay, pp. 127–129
  68. ^ Hastings133
  69. ^ Begg101
  70. ^ Begg, pp. 135–136
  71. ^ Hastings, p. 137
  72. ^ Begg, p. 131
  73. ^ Hastings, p. 130
  74. ^ Deveau's testimony to the Gibraltar court, 19 December 1872, as recorded in Fay, p. 70
  75. ^ Begg, pp. 140–146
  76. ^ Fay127
  77. ^ Begg33
  78. ^ Begg, pp. 136–139
  79. ^ Quoted in Fay, Appendix A, p. 168
  80. ^ Quoted in Fay, Appendix A, p. 169
  81. ^ Begg, pp. 132–134
  82. ^ Fay, pp. 106–107
  83. ^ Hicks, p. 140
  84. ^ فی جنوة، ٩ من برامیل الکحول البالغ عددھا ١٬٧٠١ وُجِدت خالیة، بسبب التسرب أو أضرار طفیفة. وکانت البرامیل المتبقیة سلیمة، قد اُعتُبر ذلک خسارة مقبولة من حمولة من ھذا النوع.[٨٣]
  85. ^ Lee، Adrian (٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦). «Solved: The mystery of the Mary Celeste». UCL News. University College, London. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. reproducing text from an article originally published in the Daily Express
  86. ^ «Abandoned Ship: The Mary Celeste | History | Smithsonian Magazine». web.archive.org. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  87. ^ «A Mystery of the Sea: Who Can Explain Why and How the Mary Celeste was Abandoned?». The Los Angeles Times. June 9, 1883. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  88. ^ Dutton، Arthur H. (November 1906). «Tales of the Sea II: The Mystery of the Mary Celeste». Overland Monthly and Out West. XLVIII (3): 20–22.
  89. ^ Begg, pp. 88–91
  90. ^ Hicks, p. 8
  91. ^ Begg, pp. 164–166
  92. ^ النص الکامل لقصة کونان دویل، The Cornhill Magazine، لاپەڕە 1–32.
  93. ^ Hastings, pp. 69–70
  94. ^ Begg88
  95. ^ New York Herald Tribune, July 26, 1926, quoted in Begg, p. 97
  96. ^ Hastings, pp. 119, 145
  97. ^ Hastings, pp. 88–93
  98. ^ H88
  99. ^ «Giant squid 'attacks French boat'». BBC News. January 15, 2003. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە February 19, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  100. ^ Hastings, pp. 122–123
  101. ^ Fay, p. 137
  102. ^ Hastings, p. 139
  103. ^ «Mysterious Occurrence at Sea». The Manchester Guardian. February 13, 1873. p. 6. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  104. ^ «A Mystery of the Sea». The Times. February 14, 1873. p. 9. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  105. ^ «A Brig's Officers Believed to be Murdered at Sea». The Boston Post. February 24, 1873. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  106. ^ Richardson، William Adams (March 25, 1873). «A Mystery of the Sea: Fate of the Captain, his Wife, the Mate and Crew of the Mary Celeste» (PDF). The New York Times. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  107. ^ Hicks, pp. 158–59
  108. ^ «Latest Shipping Intelligence». The Times. February 7, 1879. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  109. ^ Begg, p. 147
  110. ^ Hicks, p. 180
  111. ^ Fay, Appendix H. pp. 201–202
  112. ^ Hicks, pp. 178–179
  113. ^ Hastings, p. 140
  114. ^ Hicks, p. 182
  115. ^ Begg, pp. 152–57
  116. ^ «Famous Ghost Ship Found». BBC News. August 9, 2001. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە February 13, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  117. ^ Dating of Wreck's Timbers Puts Wind in Sails of the 'Mary Celeste' Mystery ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژنامەی The Independent on Sunday، ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن جۆناتان.
  118. ^ Hicks, p. 6
  119. ^ Begg, pp. 125–27
  120. ^ «Ship's Disappearance Without Trace». The Times. October 25, 1955. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  121. ^ «Author Says He's Solved MV Joyita Mystery, 47 Years Later». The New Zealand Herald. New Zealand Press Association. March 29, 2002. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە March 11, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  122. ^ «Mary Celeste: Last Night's Broadcast of Radio Play». The Manchester Guardian. May 9, 1931. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  123. ^ «Wireless Notes and Programmes». The Manchester Guardian. August 3, 1938. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  124. ^ «Mystery of the Mary Celeste». The Manchester Guardian. March 30, 1949. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  125. ^ The Shadow of the Mary Celeste. Robert Hale. 1995. ISBN 0-7090-5745-8.

سەرچاوەکانی تر

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]