توکیلاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

توکیلاو ھەرێمێکی سەر بە وڵاتی نیوزلەندا یە لە سێ دوورگەی مەرجانی کەمەرەیی پێک ھاتووە (ئەتافۆ-فاکاوفۆ-وەنوکونوو) کەوتۆتە باشووری زەریای ھێمن کۆی گشتی ڕووبەری ھەرسێ دوورگە ١٢ کم چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی ١٬٥٠٠کەسە. توکیلاو وەک ھەرێم یان ناوچەیەکی خۆسەر نەناسراوە لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام پێش ١٩٧٦ ناوی دوورگەکانی توکیلاویان خستەپاڵی بە فەرمی کە بەواتای (بای باکوور) دێت.

جوگرافیا[دەستکاری]

توکیلاو لە سێ دوورگەی مەرجانی کەمەرەیی پێک ھاتووە (ئەتاڤۆ-ڤاکاوڤۆ-وەنوکونوو) کەوتۆتە باشووری زەریای ھێمن کۆی گشتی ڕووبەری ھەرسێ دوورگە ١٢ کم چوارگۆشەیە، توکیلاو کەوتۆتە سەرھێلی درێژی ١٧١ و ١٧٣ ی خۆڕئاوا بەرامبەر بە ھێلی پانی ٨ و ١٠ باشوور، کەوتۆتە ناوەڕاستی ڕێگای نێوان دوورگەی ھاوای و نیوزلەندا، توکیلاو ١٠١ کم کەناراوی زەریایی ھەیە.

نزمترین خاڵی توکیلاو زەریای ھێمن ە بەرزترین خاڵیشی ٥ مەترە و تائێستا ھیچ ناوێکیان لێ نەناوە.

توکیلاو کاتژمێری تایبەت بەخۆی ھەیە کە جیاوازە لە ھی نیوزلەندا. کە ٢٢ کاژێر جیاوازی ھەیە لەگەڵ نیوزلەندا.

مێژوو[دەستکاری]

وێنەیەکی دەستکردی خەڵکی فاکاوفۆ، لە ١٨٤١ کێشراوە.
دوورگەی ڤاکاوڤۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]