بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێواز و ماوەی وتاری ھەڵبژێردراو

[دەستکاری]

بەڕێزان شێوەی پڕۆژەی وتاری ھەڵبژێردراو وا ڕێک خراوە کە ھەفتەی وتارێک دابنرێت، بەڵام وەک دەبینین بەرنامەکە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت. من گلەییم لە شێوازەکە نییە، ئەوە ھیچ وەک بەشێک لە ویکییەکانی تر کە ڕۆژێ وتارێک دابنێین، بە ڕای من ڕۆژێک کەمە بۆ وتاری ھەڵبژێردراو، ھەم ئەوەی ئێمە ئەوەندە وتارەمان نییە. وەک وتم ھەر ھەفتەی وتارێک شتێکی باشە، بەڵام ئەم پلانەش لە ئێستا سەرناگرێت، بۆیە بە ڕای من باشترین شت ئەوەیە بیکەین بە مانگێ وتارێک، ھەم شتێکی ڕێکترە کە وتارە ھەڵبژێردراوەکان بەپێی مانگەکان دەناسینەوە، بۆ نموونە ناونیشانی شوێنی وتارێکی ھەڵبژێردراو دەبێتە: (داڕێژە:وتاری ھەڵبژێردراو/ئەیلوولی ٢٠١٦) و ھەم دەرفەتی ئامادەکردن و دیاریکردنی وتارێکمان دەبێت لە ماوەی مانگێک. ئەم پلانە باشتر جێبەجێ دەکرێت لە ساڵی نوێ (٢٠١٧)، بەڵام بۆ ئەو چەند مانگەی کە ماوە لە ٢٠١٦ دەکرێ وەک تاقیکاری و جەڕباندن کار لەسەر پلانەکە بکەین. | سەرچیا — ‏١٧:٤١، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ -- پێشنیازێکی بەجێیە... --«محمد طەلێدوان١٨:٤١، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ > وە ئەگەر بکرێت وتاری ھەڵبژێدراو ئەو وتارانەبن کە ئێستا بنووسرێن یان وەرگێڕانییان بۆ بکرێت واتە وتارە کۆنەکان نەبن ئەمەش بۆئەوەی سوودی بۆ ویکیپیدیاش ھەبێت و مانگێک یان دوومانگ بۆ وتارێک دابنرێت و بەھەموومان پەرەی پێبدەین ئینجا بیکەین بە وتاری پەڕەی دەستپێک Kushared (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ ئێوە، بەڵێ بە ڕای منیش ئەوە دەبێتە شتێکی باشتر گەر وتارەکان نوێبن، دەبێتە ھاندەرێکیش بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان. وەک باسم کرد، بۆ ئەم چەند مانگە دەکرێ وەک تاقیکاری کاری لەسەر بکەین، وتاری ھەڵبژێردراوی ئێستا لەمێژە دانراوە، شتێکی باش دەبێت تا سێ ڕۆژی تر، بۆ مانگی ئەیلوول لەسەر وتارێک ڕێک بکەوین. من پێشنیاری ئەم وتارانە دەکەم؛ ئیبن بەیتار و دیتانەی پیتاگۆرس. | سەرچیا — ‏١٩:٠٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەڕەکەم بەم شێوەیە ڕێکخستەوە، بەڵام باشترە لە ساڵی نوێ دابنرێت نەک ئێستا.
سەبارەت بە وتاری ھەڵبژێردراو، گەر کەس پێشنیارێکی نییە، ئەوا با یەکێک لەوانە دابنێین کە پێشنیارم کردوون. | سەرچیا — ‏١١:٠٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من وتاری ئەیمی لی پێشنیار دەکەم، ئەگەر بەدڵتان بوو ئەتوانم سەرچاوەکان (references) چاک بکەم و زیادی بکەم. وتاری ئەیمی لی لە ھەردووک وتارەکانی کە ئاماژەت پێداوە پوختترە. —ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٥:٣٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش بۆ وتارەکە، ئاستی وتارەکە باشە، بەڵام زۆر پەیوەندیدارە بە وتاری ھەڵبژێردروای ئێستا. باشترە وتارێکی جیاوازتر دابنرێت. | سەرچیا — ‏١٩:١٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتوانم پەرە بە وتاری دیلەین بدەم مادەم وایە. بەڵام بڕیارەکە ھی خۆتانە. چونکە وتاری ھەڵبژێردراوی ئەمجارە لەسەر گرووپی مۆسیقا بوو، ئەگەر دانەیەکی تریشی بەدوادابێت ئاساییە؟ —ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏٢٢:٥٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە

[دەستکاری]

لەگەڵ گواتسنەوەم بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان. —ژیار وتووێژ٢١:١٥، ١٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامادەیی بۆ گواستنەوە

[دەستکاری]

بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Calak: @Min.neel: ئێستە ئەم شێوازە ئامادەیە جێی شێوازە نا دروستەکەی ئێستای ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو بگرێتەوە. تکایە ھەمووتان ڕای خۆتان بڵێن تا بیگوازینەوە سەر بۆشاییە ناوە دروستەکان بە زووترین کات. بەخێرھاتنی چاکسازی و بەسەرداچوونەوەی گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا دەکەم. سوپاس. —ژیار وتووێژ١٧:١٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش کاک ژیار بۆ کار و ماندووبوونەکەت. پێشوازی لە پێشنیازەکەتان دەکەم، بەس لەوە نەگەیشتم مەبەستتان لە شێوازە نادروستەکەی ئێستا چییە؟! ڕاستە ڕەنگە کێشە و کەموکوڕی ھەبێت، بەس لەبەر ئەوەی لە ویکیپیدیاکانی تر جودایە، ناکرێ بە ناتەواو دابنرێت. پێشنیاز دەکەم ئەوەی تۆ کردووتە لەگەڵ ئەوەی پێشوو تێکەڵ بکرێت، واتا ئەوەی ئێستا بە تەواوی نەسڕدرێتەوە. سەرچیا — ‏١٩:٣٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەم شێوازەی ئێستایدا ھیچ زانیارییەکی وا نەدراوە کە یارمەتی تێگەیشتنی بەکارھێنەران بدات، پەڕەیەکی تایبەتمان نییە بۆ ھەڵسەنگاندنەوەی وتارەکان و ڕێسا و ڕێنماییم ھەر نەبینیوە تێیدا من. دواتر ئەو داڕێژانە کە بەکارھاتوون بە تەواوی تێکەڵن (د:وتاری ھەڵبژێردراو ئەبێت بگوازرێتەوە بۆ ناوێکی تر وەک د:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/ناوەڕۆکەکان یان ھەر شتێکی تر) ھەروەھا وتارەکان بە ئاسانی کۆنەکراونەتەوە، بەڵام لەم شێوازەیاندا کە دامناوە ڕێکترە. ھەروەھا تاکو لە پڕۆژەکەی ترمان، وپ:وب بچێت، باشترە ئەم شێوازەش ھەر وا لێبکەین. ئەم شێوازەی ئێستای پێویست ناکات ھەمووی بشڕدرێتەوە، ئێمە پێویستە ئەرشیڤەکانمان بمێنێت بۆ نموونە. ھەرچییەکی تریش گرنگ بوو ھەبێت ئەوانەش دەستنیشان دەکەین و دەیانھێڵینەوە. —ژیار وتووێژ١٩:٤٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نایابترین ئەو وتارانانەن ==> ئەو نایابترین وتارانەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کراژیار وتووێژ١٣:٢٩، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆشبێت، من پێمباشە لەگەڵ ئەوەی ئێستا تێکەڵبکرێت وەک کاک سەرچیا باسی کردووە. مەبەستم مانگانە وتارێکی باش ھەڵبژێردرێت. وەک لەوەی ئێستا ھەیە ئەو پڕۆژەی ئێستاش باشە بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی وتارە باشەکان > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٢٨، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە، من ئەمە دەگوازمە سەر ناوە جێگیرەکەی (نموونەکانی لێ دەکەمەوە)، ھەروەھا کاک @Kushared: ئەو وتارەی کە زیادت کرد بۆ بەشی وتارەکان، ئەڵمانیا، ئایا پێشووتر ئەمە وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە؟ چوونکە ئەویا تەنھا شوێنی ئەوەیە، بۆ ھەڵبژاردن لە پەڕەی پاڵاوتنەکان بەڕێوە دەچێت. —ژیار وتووێژ١٤:٤٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئەرشیڤەکان ئەو وتارە ماون کە پێشتر کراونەتە وتاری دەستپێک ھەرچەندە ھەموویان لە ئەرشیڤ باسنەکراون. بۆ ئەڵمانیا چاک بیرم نایەتەوە بەس سلێمانی پێشتر کراوەتە وتاری دەستپێک، ھەروەھا وتاری نموونە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ لەمجۆرانە تەنیا لەکاتی ڕوودانی پاڵەوانییەتییەکە دەیکەین بەوتاری دەستپێک دوای ئەوە تەنیا بۆ ئەرشیڤ باشە نەوەک وتاری دەستپێک وە بیرمە ئەوکاتی کردمانە وتاری دەستپێک. بەداخەوە ھەموویان لە ئەرشیڤی وتاری دەستپێک ئاماژەیان بۆنەکراوە. > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەموو وتارەکانم لەسەر ئەرشیڤەکانەوە گواتۆتەوە بەدڵنیاییەوە، بەڵام ئەڵمانیام بەر چاو نەکەوت. ئێستە ھەمووشتێک ئامادەیە. کاک @Serchia: و کوشەیرد زۆر گرنگە ئێوەش ئەوەی بە باشی بزانن تێکەڵی بکەین زوو دیاری بکەن و خۆتان لەو پەڕەیەی کە بە شیاوی دەزانن دایبنێن. دواتریش دەبێت پەڕەی دەستپێک نوێ بکرێتەوە تاکو ڕاستەوخۆ خوێنەران بنێردرێن بۆ سەر ئێرە. بۆ ئەوەش دەبێت یەکێک لە ئێوە زیاتر بێزار بکەم چوونکە زۆرینە پەڕەکان پارێزراون بۆ بەڕێوەبەران و ئەمەش کارەکانی منی سەختتر کردووە، بەڵام ھیوادارم ئێوە بەردەست بن بۆ یارمەتیدان. سوپاس—ژیار وتووێژ١٧:٢٤، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار تۆ کاری تێکەڵکردن و ڕێکخستنەکە تەواوبکە، ئەو کارانەی کە دەمێنن دواتر چاکیان دەکەین، ئێستا لەگەڵ ئەوەم ئەو ڕێنمایی و بۆکسانەی لێرە (ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو) ھەن بگوازرێنەوە بۆ ئەو پەڕەیەی کە تۆ دروستت کردووە. لەبارەی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی پێشتر، ھوویان لەنێو پەڕەکە دامەنێ، بۆ نموونە وتاری «ھاوچەشنخۆری» شایانی ئەوێ نییە، وەک دەزانین پێشتر ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو باش نەچۆتەپێش. سەرچیا — ‏١٠:٤٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من وتارەکانم لە ئرشیڤ دەرھێناوە و لەڕاستیدا تەنھا ئەو وتارانەی کە پێشووتر ھەڵبژێردراون دەبێت لەوێدا ھەبن. ھەر وتارێک کە پێشووتر پڕۆسەی پاڵاوتنی بە سەرکەوتووی نەبڕیوە نابێت لەوێدا ھەبێت، بۆیە ئەگەر بەر چاوتان کەوت بە تکاوە لای بەرن. —ژیار وتووێژ١٢:٥٨، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلێن

[دەستکاری]

بەڕای ئێوە باشترە ھاوڕەگەزخوازی بگوازرێتەوە بۆ بەشی ژینناسی یاخود لە شوێنی خۆی بمێنێ؟--◂ ئێپین وتووێژ١٩:٣٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاگرتنی پرۆژە

[دەستکاری]

بەکارھێنەر:épine و بەکارھێنەر:ئارام بکر، دەستان خۆش بۆ دروستکردن و ڕاگرتنی ئەم پرۆژەیە. کێشەیەک کە ھەیەتی ئەوەیە کە زۆربەی دەنگدانەکان دوو کەسن کە دەنگ دەدەن: ھەر خۆتان دوانی. لە کاتێکدا ئەم وتارانە کاتی خۆی بە ڕای چەن کەس بوون بە ھەڵبژێردراو. ئاگاداری ئەوە ھەم کە ڕاکێشانی بەکارھێنەران بۆ دەنگدان لەم کامیونیتییە بچووکەدا ئاسان نییە. بەڵام، یەکەم، بەشێک لە ئەرکی بەڕێوەبەران ھاندانی بەکارھێنەرانە بۆ ھاوکاری؛ دووھەم، ئەگەر ھەر دوو دەنگمان ھەیە، مەعنای ئەوەیە ویکییەکەمان ئامادەی ئەمە نییە. سپاسی دووبارە بۆ چالاکییەکەتان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٠٦، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: کاکە چ وتارێکیانت بە دڵ نییە تا لێرە وتووێژەکەت داناوە؟ و ھەروەھا، کەمبوونی بەشداربووان ھۆکارێک نییە بۆ ڕاگرتنی ئەم پرۆژەیە. کەسیشی لێ نەبێت من ھەر وتاری ھەڵبژێردراو دەنووسمەوە. مادام لە وەزعەکە ئاگاداریت، ھیوادارم لەمەودوا تۆش چاوێکت لە پرۆژەکە بێت و بەشداری لە دەنگدان و بەسەرداچوونەوە بکەیت. وەک پەرەپێدەری وە ئەرکمان زۆرە بەڵام یەک بە یەک ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان و پاڕانەوە لێیان یەکێک نییە لە ئەرکەکانمان. سوپاس--‎◂ ئێپین لێدوان٠٩:٥٢، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس کاک @Pirehelokan: بۆ ستایشەکەت، ئێستا بۆ کەمی دەنگدەران چار چییە؟! بەشێک لە بەکارھێنەران تەنیا بەشداریی ئاساییی خۆیان دەکەن و حەقیان نییە بەسەر ئەم شتانەوە (کە لەوانەیە شارەزاییشیان لێی نەبێت)، زۆرینەی وتارەکان شایەنی ئەوە نەبوون و ناشزانم چۆن ھەڵبژێردراون، کە ھەڵبەتە ھەندێکیان دەکرا ببن بە باش، بەڵام ماویانە ببنە ھەڵبژێردراو. بە بۆچوونم پێویستیشە ئەم پرۆژەیە ھەبێت و بەردەوامیش بێت چوون ئێمەش ھێندە توانامان ھەیە کە مانگی جارێک یان دوو مانگ جارێک وتارێکی ھەڵبژێردراومان ھەبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:١٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: ئەو وتارانەی دەیڵێی ھی پێش دانانی سیاسەت بوو بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان و ھی ئەو کاتە بوو کە کەس بەسەرداچوونەوەی بۆ نەدەکردن. لە ھەڵسەنگاندنەوە بەشێکیان لابراون لەگەڵ ھەڵبژاردنی وتاری نوێی تر ھەڵسەنگاندنەوە بۆ کۆنەکانی کە ماون دەکەین تا باشترەکان جێگەیان بگرنەوە.--◂ ئێپین لێدوان٠٤:٣١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری تازە

[دەستکاری]

@Aram: تکایە دەبێ ئەو وتارە تازانەی پاڵێوراون بە پێرستەکانی زیاد بکەی. -- Épine (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: خۆم ئەکوژم، بۆ بەشی نوێت کردەوە؟ ئەوە ئەبێ لە میدیا دابنرێت، ئۆلرێدی بەش ھەیە 😭 -- Épine (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: نا، خۆت مەکوژە!  کرا. بەڵام خۆ پاڵاوتن بە ئێرە زیاد ناکرێت تا ھەڵ نەبژێردرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٣٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من وەک ئەرشیڤێک ئەڵێم لەو پێڕستەی کە ھەیە لە پەڕە سەرەکییەکە کە ھەموو وتارە ھەڵبژێردراوەکان پیشان ئەدا :) سپاس! ئینجا سەبارەت بە وتووێژەکەی دیوەخانیش تکایە بیرت نەچێ ئەو شتە بکوژێنیتەوە، و بیکە بە ئامرازێکی دڵخوازانە زۆر باشترە. سپاس ئیتر :)--Épine (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەیان  کرا و دووبارە زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! بۆ ئەوەی تریش لە دیوەخان بانگت دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٥٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:--◂ ئێپین وتووێژ١٥:٠٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو مام @Épine: :) ⇐ئارام وتووێژ💭١٥:١٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە تۆش برالە بەس ویستم وتارە تازەکان بێرە زیاد کەیت.--◂ ئێپین وتووێژ١٦:٢٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: جگە لە ئان فڕانک و پێترا نەبێت، ئەوانی تر زیاد کراون. مانگانە زیادیان دەکەم. بڕوانە مێژووەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٥١، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برا ئەوێ نا پەڕەی پرۆژەکە سەیر کە پەڕەی سەرەکی.--◂ ئێپین وتووێژ٠٣:٤٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: دەزانم. ھەردووکمان مەبەستمان پەڕەی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکانە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٢:٢٩، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ نموونە وتاری مۆنالیزای تیا نییە. دڵنیام هەموو پەڕەکان زیاد نەکراون.◂ ئێپین وتووێژ٢١:٢٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک @Épine:، مۆنالیزا ھەڵ نەبژێردراوە بەڵکوو، لیزا دێل ژوکۆندۆ ھەڵبژێردراوە، و زیادیشم کردووە. بەڵام بەڕاستی بەشی ژیاننامەکان زۆر ئاڵۆزن؛ بزانە لە ناچاریدا ئانە فرانکم خستووەتە کوێوە! ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٤٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار

[دەستکاری]

ڕاتان چییە ئەستێرەکەی وتاری هەڵبژێردراو بە ئەستێرەکەی ئاڵای کوردستان بگۆڕین؟ بۆ وتاری باشیش بە هەمان شێوە بەڵام ڕەنەگەکەی ئەکەین بە سەوز.◂ ئێپین وتووێژ١٩:٢٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێمباشترە وەک ستانداردی ویکی بێت، بەکارهێنەری زمانەکانی دیکەش بەئاسانی بتوانن جیای بکەنەوە. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٣٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: لەگەڵ پێشنیارەکەو جوانە من لەگەڵتام ڕای خۆمە. Haryad Xasraw وتووێژ١٩:٤٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: لەڕاستیدا ستانداردێک نییە. سەیری ویکی ئازەربایجانی، عەرەبی، هیندی، و چەندنینی تریش هەن، کە لۆگۆکەیان جیاوازە. حەزەکەم هی ئێمەش زیاتر کوردەواری پێوە دیار بێت. زۆر گرنگ نییە بۆم لۆگۆکە، تەنیا شتێک بوو فڕێم دا و ئەگەر ئێوە هەمووتان هاوڕا بن ئەیکەین، ئەستێرەکەی ئێمەش زۆر دوور نییە لە بیرۆکە گشتییەکەی لۆگۆ ئەسڵییەکەوە و ئەتوانین بە ئاسانی داینێن و کەسیش سەری لێ تێک ناچێ پێی. ◂ ئێپین وتووێژ١٩:٥٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە ویکییەکان بە یەکترییەوە نەبەستراون، بەڵام گەر مەبەستت خۆرەکەیە، ئەوا بە بۆچوونی من ئەم ئەستێرانەی ئێستا عەیبیان نییە. با برادەرانی تریش قسەی خۆیانی لەسەر بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:١٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ مەبەستم لە *خۆرەکەیە*. ئەو کاتەی کە ئەوەم نووسی خەیاڵم لای ئەستێرەکان بوو. :) ◂ ئێپین وتووێژ٢١:٢٢، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با برادەرانی تریش شتێک بڵێن و گەر زۆرینە وتیان باشە، ئەوا باشە گەر نا من ئەمانەی ئێستام پێ بێکێشەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٢٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری هەڵبژێردراو: لەسێدارەدانی فیرعەون

[دەستکاری]

بەڕێزان @Aram: و @Sakura emad:، @Paraw:، @Aza: و @Tessla: و باقیی بەڕێزانی چالاک لێرە. ھەرچەند ماوەیەک جارێک سەیری پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا دەکەم و دەبینیم ئەم وتارەی لەسێدارەدانی فیرعەون ە بووە بە وتاری ھەڵبژێردراو. من بەشداریی پرۆژەی وتاری ھەڵبژێردراو ناکەم بەڵام ڕاستییەکەی پێم وایە پێویستە بڕێک ھەستیارتر بین لەسەر ئەوەی چی دەبێت بە وتاری ھەڵبژێردراو. ئەم وتارە تاگی وتاری چاکی لێ دراوە کە چی پڕە لە تایپۆ و ھەڵەی ڕێنووس و گرامەردا. ھەر چاوێک بە سەردێڕەکانیدا بخشێنی کۆڵێک وشەی سەیر و تایپۆی تێدا دەبینی ئیتر لازم ناکا بچیتە ناوەرۆک. بۆ نموونە ئەمانە گشتیان سەردێڕن: گرێنتییەکان ؟ فیلمەکە گەواھیپێداوان؟ وەڵامدانەوەی فەریمی میسر؟ گوومان؟ بەداخەوە پێوانەی وتاری باش بووە بەوەی درێژ بێت و فۆرمەتەکەی بڕێک بەستەری شینی تێدا بێت. وتاری باش لازمە چەند نەفەر پێداچوونەوەیان بۆ کردبێت. ئینجا شتێک بێت تۆزێک گرنگ بێت چوار بەکارھێنەر دڵیان ھەڵبخات پیاچوونەوەی بۆ پێدا بکەن. ئیتر با باسی ناوەرۆکەکەی نەکەم. دیارە فیلمەکە پرۆپاگاندای دەوڵەتی ئێرانە کە ئەمە لە وتارەکەدا نیە. جگە لەمە تەواوی وشەکانی لایەنگرانەن و پڕە لە وشەی ئەرزشیی ناویکیپیدیایی وەکوو شەھید. شتی وەھا لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانیشدا نابیستی. جگە لەوە لە گشت ویکییەکاندا- لە فارسی و ئینگلیزی و عەرەبیدا- گرنگیی وتارەکە بە کەم دانراوە. خێرە ئێمە چەپ و ڕاست ئەم ناوەرۆکە پرۆمۆت و پارڤە دەکەین؟ با وتاری ھەڵبژێردراوەکەمان شتێک بێت خوێنەران فێری شتێک بکات!. سپاس بۆ گشت لایەک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٧، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan ئێستاکە سەیری وتارەکە دەکەم پێم وایە بەڕێزتان ڕاستدەکەن، لە حاڵی ئێستای گەر ھەر بیانەوێت بیپاڵێون تەنھا بۆ وتاری باش دەبێت بەڵام بۆ ھەڵبژێردراو پاڵێوراوە تەنانەت کراوە بە ھەڵبژێردراویش!. من لەگەڵ ئەوەم نیشانی ھەڵبژێردراو لەم وتارە بسەنینەوە و پێداچوونەوەیەکی باشی بۆ بکرێت نەک ھەر ئەوە چەندین وتاری تری ھاوشێوەی ئەوەشمان ھەیە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: خۆی کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە کەس چالاک نییە بۆ پێداچوونەوەیان، نەبەڕێوەبەر و نەبەکارهێنەری چالاکمان نییە تەنانەت بۆ وتارە باشەکانیش نەک بەس هەڵبژێردراو. جا بەهۆی ئەمەوە، لێرەدا یاسا کاری خۆی دەکات، گەر بزانن هەر وتارێک تا هەفتەیەک هیچ دەنگێکی نەبێت، پێویستە ھەڵبژێردرێت. منیش لەگەڵتم، ڕەنگە ئەم وتارە شیاوی هەڵبژێردراو نەبێت، گەر توانرا سەیری وتارەکانی تریش با بکەین. Tessla (وتووێژ)٠٩:٣٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: سپاس، قسەکەت ڕاستە. بەڵام ویکییەکەمان بچووکە و ناتوانین ئەو کارانەی بۆ نموونە لە ویکیی ئینگلیزی باوە بیکەین بە یاسا. پێویستە بڕێک هەستیارتر بین لەسەر وتاری هەڵبژێردراو. خۆ ئەوە نیە بڵێین وتاریشمان کەمە. دەیان وتارمان هەیە کە بە ٥٠٠ و زیاتر دەستکاری کراوە و وتاری گرنگن و چەند بەکارهێنەر پیاچوونەوەیان بۆ کردوون و زانیاریی بەسوودیشیان تیایە وەک ژیاننامەکان و وتارەکانی تر کە هەڵبژێردراون. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٢٠، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئەوەش وایە، بەڵام پێش من ئەم یاسا ئیتر داندراوە، گەر بمانەوێت وردتر بین و ئەم یاسایانە بۆ ویکییەکەمان بگونجێنین، ئەوا پێویستە کاک ئارامیش بێتەوە سەرهێڵ و دوو قسەی تێ بکات، چونکە کەمێک تەکنیکییە ئەم ئیشانە بەو زیاتر چارەسەر دەکرێت. هەر ئەمڕۆ ئەم وتارە لەسەر پەڕەی دەستپێک لادەدەم، ڕۆژێکی تریش لە وتاری هەڵبژێردراو لایدەبەین. Tessla (وتووێژ)٠٨:٤٩، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Tessla و Pirehelokan: وەختی خۆی من دەنگم پێی دابوو، بەس دەنگیشم نەدایە، ھەر ھەڵدەبژێردرا. بەھەرحاڵ، ئێستا ئەگەر تایپۆ کێشەکەیە، چارە دەکرێ، بەس ئەگەر کێشەکە جگە لەوەیە، دەتوانن لێرە داوای ھەڵسەنگاندنەوەی بۆ بکەن و دروستکەرەکەی ئاگادار بکەنەوە تا بزانین کێشەکانی چارەسەر دەکەین یان نا. ئەگەر کرا، کرا و ئەگەریش نا، باجی وتاری ھەڵبژێردراوی لێ دەستێنینەوە. ⇐ئارام وتووێژ٠٨:٠٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]