دیلەین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیلەین
دیلەین ڕاستەوخۆ لە ٢٠١٥
دیلەین ڕاستەوخۆ لە ٢٠١٥
زانیارییەکان
بنەچەزواڵ، ھۆڵەند
چەشنەکانسیمفۆنیک مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٢، ٢٠٠٥–ئێستا
کۆمپانیاکانCNR، ڕۆد ڕەنەر، نەیپاڵم
بابەتە پەیوەندیدارەکانئێپیکا، ویتن تێمپتەیشن
وێبگەwww.delain.nl
ئەندامانمارتین ڤێستەرھۆڵت
چارلۆت وێسڵز
ئۆتۆ شخیمۆفێنیک ڤۆندەر ڤۆی
تیمۆ سۆمەرس
ڕووبن ئیسراێڵ
مێۆڵ بێختۆڵد
ئەندامانی پێشوورۆب ڤاندێ لۆ
ڕۆناڵد ڵێندا
غەی ڤان لانتە
ئیوات پیتەرز
زاندا سێوا Delain-logo

دیلەین (ئینگلیزی: Delain) گرووپێکی سیمفۆنیک مێتاڵی ھۆڵەندین کە لەساڵی ٢٠٠٢ لەسەردەستی کیبۆردژەنی پێشووی گرووپی ویتن تێمپتەیشن مارتین ڤێستەرھۆڵت و چارلۆت وێسڵز دامەزراوە. ناوی گرووپەکە لە "شانشینی دیلەین"ی ڕۆمانی ستیڤن کینگەوە ھاتووە.

مێژوو[دەستکاری]

دامەزران[دەستکاری]

لە ٢٠٠١دا، ڤێستەرھۆڵت بە ناچاری گرووپی ویتن تێمپتەیشنی بەجێھێشت بەھۆی توشبوون بە نەخۆشیەکەوە. لە ٢٠٠٢دا گرووپێکی نوێی دامەزران بەناوی دیلەین، لە ھەمان ساڵدا بە سەربەخۆیی دێمۆیەکیان بڵاوکردەوە بەناوی ئەمێنیتی. دوای دێمۆکە ڤێستەرھۆڵت بۆ ماوەیەکی کاتی پرۆژەکەی بەجێھێشت؛ بەڵام بەردەوام بوو لە نوسینی مۆسیقا. لە ٢٠٠٥دا لەگەڵ چارلۆت وێسلز یەکیان گرت و کۆمپانیای ڕۆد ڕەنەر بوو بە کۆمپانیای تۆمارکردنەکەیان. لەو کاتەدا گرووپەکە تەنھا وەک و پرۆژەیەک سەیردەکرا لەگەڵ ھونەرمەندی میواندا، نەک وەکو گرووپێکی تەواو.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

لوسیدیتی[دەستکاری]

لوسیدیتی خەونەکانی ڤێستەرھۆڵتی بەدیھێنا لە مۆسیقادا، چەند ھونەرمەندێکی ناسراوی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵی لەخۆگرتبوو وەک: مارکۆ ھێیتالای نایتویش، تارۆت، لیڤ کریستینی لیڤز ئایز (گۆرانیبێژ)، ئێریێن ڤان ڤێسێنبیکی گۆد دێسرۆند، ئێپیکا، ئەندامی پێشوی ئێپیکا ئاد سلویتەر، جیۆرج ئوسوێک (گڕاوڵەکان) و گووس ئێکینز کە ھەردووک ئەندامی پێشووی ئۆرفانەیج بوون، شارۆن دێن ئادێڵی ویتن تێمپتەیشن ھەروەھا جان یورلاندی ئیمپاریا(گیتار).

ھەرچەندە زۆریش دواخرا، بەڵام لە ئەیلولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، وە بە گشتی خەڵکی بەدڵیان بوو دەنگدانی باشی بەدەست ھێنا. ئەلبومەکە ٣ تاکی لەخۆ گرتبوو کە پێکھاتبوون لە: بەستوو، لە سێبەرەکاندا بمبینە و کۆبوونەوەکە، وە سەرکەوتووی ئەلبومەکە یارمەتی دیلەینی دا بتوانن گەشت بکەن لە ناو نێزەرلاند و وڵاتە دراوسێکان. ڕۆب ڤاندەر لوو، ڕۆناڵد لاندا و ساندەر زۆیر زیادکران بۆ ژەنینی گیتار و تەپڵ و گیتاری بەیس.

دیسکۆگرافی[دەستکاری]