لێدوانی بەکارھێنەر:Xailany
بەخێربێیت[دەستکاری]
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٣٢٢ وتار و ١٣٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٥:٥٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
جەنگی نەینەوا [ ٦۱۲ ی پ.ز ][دەستکاری]
شەڕی نەینەوا بەشێوەیەکی ئاسای لە نێوان ساڵی ٦۱۳ بۆ ٦۱۱ ی پ.ز بوو بەڵام ٦۱۲ ی پ.ز باوەڕپێکراوترە، یاخیبوون دژی ئاشوورییەکان، سوپایەکی هاوپەیمانی کە هێزەکانی مادەکان و بابلییەکانی تیادا تێکەڵ کرابوون، گەماڕۆی نەینەوایان دا و هێکتاریان لەوێ تاڵان ە لەو کاتەدا یەکێک بوو لە گەورەترین شارەکانی جیهان، کەوتنی نەینەوا بووە هۆی لەناوچوونی ئیمپڕاتۆریەتی ئاشووری نوێ کە بەهێزترین ئیمپڕاتۆریەتی ئەو سەردەمە بوو. Xailany (لێدوان) ١١:٥١، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)