لێدوانی بەکارھێنەر:Salman kurdy
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٧٧ وتار و ١٥٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- > kushared (لێدوان) ٠٩:١٥، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)
- سڵاو و ڕێز. بەخێرھاتی کاک Salman kurdy بۆ ویکیپیدیای کوردی. بەڵێ براکەم ئێرە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادە و ھەر وەک جنابت وتت بە لەبەرچاوگرتنی بێلایەنی لە ناو بابەتەکەدا دەتوانی لەسەر ھەر شتێک کە بایەخدار بێ وتار دابنێی.
- وتارەکە لە ویکیپیدیای کوردیدا نووسراوە دەتوانی پەرەی پێ بدەی؛ ئەمەتا: بێ باوەڕی. لە لای ڕاستەوەی پەڕەکە وتارەکە بە زمانەکانی تریش ھاتووە بۆ نموونە بە عەرەبی إلحاد یان بە ئینگلیزی: Atheism.
- ھەر چەشنە پرسیارێکت بوو ئێمە ئامادەی وەڵامدانەوەین. لەگەڵ رێز.--چالاک وتووێژ ١٦:١١، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)