لێدوانی بەکارھێنەر:Nazer Nzar

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Nazer Nzar!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٢١ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏٠١:٠٤، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەندازیاری دروستکردن[دەستکاری]

كورته‌ باسێك

به‌شی ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌كانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری كه‌ له‌ ساڵی 2013 دا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ زانكۆی كۆیه‌ دامه‌زرا (تاكه‌ به‌شه‌). نیاز وایه‌ كه‌ گرنگییه‌كی زۆر به‌م به‌شه‌ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ به‌شێكی بێ هاوتا نه‌ك هه‌ر هه‌مان هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی تر بێت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا

ئه‌ندازیاری دروستكردن له‌ كارگه‌كان كار ده‌كه‌ن و هه‌موو بابه‌تێك دروستده‌كه‌ن وه‌ك؛ بۆیه‌، پارچه‌ی مه‌كینه‌، كه‌لوپه‌لی كانزایی و ….. تد

له‌م به‌شه‌دا بابه‌ته‌ هاوپه‌یوه‌ندی داره‌كانی به‌شی ئه‌ندازه‌ی میكانیك و كیمیا ده‌خوێنرێن و پێویسته‌ قوتابییان/ خوێندكاران بنه‌ماكانی ئه‌ندازه‌ی كاره‌باش بزانن

تێڕوانینی به‌ش

له‌ بنه‌ڕه‌تدا، كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان ته‌نها به‌ كڕین و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ‌ پێوانه‌ ناكرێن، به‌ڵكو به‌ توانای ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان و داهێنانی پێداویستییه‌كان، به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌ پیشه‌سازی و ته‌كنیكیه‌كاندا. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ دروستكردن یان داهێنان جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنان یاخود جێبه‌جێكردن و له‌به‌ر كه‌می كه‌سان یاخود لایه‌نانی به‌رهه‌مهێن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن ئه‌م بۆشاییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌

په‌یامی/ ئه‌ركی به‌ش

ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ خێرایه‌ هاوچه‌رخه‌ی كه‌ له‌ پڕۆسه‌ پیشه‌سازییه‌كان و بواره‌ زانستییه‌كاندا له‌ ئارادایه‌ وا ده‌خوازێ كه‌ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان بابه‌ته‌كان دروست بكرێت. بۆیه‌ به‌شی ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی به‌ باشترین به‌سته‌ر/ لینك داده‌نرێ كه‌ بابه‌ته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و به‌ بێ ئه‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌بێ كه‌ داهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌ وڵاته‌كه‌ ڕاده‌گرێ

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون

مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندنی به‌شی ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه‌ ئاماده‌ بكرێن و تازه‌ترین جۆری زانستییان له‌ بواره‌كانی ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی پێ ببه‌خشرێ به‌م شێوه‌یه‌ش ناوكی پێكهاته‌ی ئه‌ندازیاری ژێرخان دروست بكه‌ن به‌‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ پسپۆڕانی داهاتووی ئه‌م بواره‌ هه‌موو مه‌رجێكی چاوه‌ڕوانكراویان تێدابێت له‌م به‌شه‌ زانسته‌دا ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای په‌یڕه‌وكردنی پڕۆگرامێكی خوێندنی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ هه‌ر له ‌قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا قۆناغی چواره‌م، هه‌روه‌ها به‌ جه‌خت خستنه‌ سه‌ر لایه‌نی كرداری و جێبه‌جێكردن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خوێندكاران بچنه‌ ناو وركشۆپه‌كان له‌ ماوه‌ی سێ قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م وسێیه‌مدا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تاقیگه‌ش كه‌ له‌وێدا خوێندكاران هه‌ردوو لایه‌نی تیوری و پڕاكتیكی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌

زمان

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردندا زمانی ئینگلیزییه‌

شێوازی خوێندن

شێوازه‌كانی خوێندن جوراوجۆرن و بریتین له‌ ئه‌رك پێسپاردن و وانه‌و و وانه‌ی تایبه‌تی و وركشۆپ و كورته‌ تاقیكردنه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ و ڕاپۆرتی تاقیگه‌ و وتارنووسین و پریزه‌نته‌یشن و دروستكردنی پۆسته‌ر

ماوه‌ی خوێندن

ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه‌ 4 ساڵه‌

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م به‌شه‌ ده‌خوێنرێ بریتین له‌

Principle in Manufacturing Process Materials Eng. Eng. Mechanics Eng. Mathematics Eng. Drawing Fundamentals of Electrical Engineering Academic Debate Kurdology General English Workshop I Nazer Nzar (لێدوان) ‏٠١:١١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە[دەستکاری]

پەڕەی ئەندازیاریی دروستکردن پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

نائینسایکلۆپیدیایی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. سەرچیا‏١٣:١٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]