لێدوانی بەکارھێنەر:Latif Haji Sleman
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٧ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- چالاک وتووێژ ١٧:٥٠، ٧ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
عەشیرەتی باوایی[دەستکاری]
عەشیرەتی باوا تیرەیەکی سەرەکین سەر بە جافی جوانڕۆ، بنچینەیان دەگەڕێتەوە سەر باپیرەگەورەیان کە ناوی ئەحمەد دوێتوێی یە ، لەناو زمانی خۆی و دەوروبەرەکەیدا بە باوا ئەحمەد نسراوە، پاشان ناوەکە کورتکراوەتەوە تەنها ماوەتەوە باوا، لە ناو خەڵکی ئەو سەردەمەهەر بە باوا بانگ دەکرا، پاشان عەشیرەتەکەی ئەم ناوەیان بەسەردا بڕایەوە، بەعەشیرەتی باوا ناسراون . سەرەتا لەساڵی 1700 لە گوندی ووێتێ و شەروێنە و چوارزەوەر ژیاون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاشان هەر لە ڕۆژهەڵات لە گوندەکانی کەچەڵ ئاوا، گەناو ، نەوەل، ناراو، چەمی بگار، زلان، سەیالی، میراوا، تەپان نیشەجێ بوون ، دواتر چونەتە هەر چوار بانەدارەکەو قەیتول و وەزیر ئاباد و کانیە ڕەش و نیوەکار و دەروەن دەهۆڵ.
دواتر بەشێکیان کۆچیان کردووە بۆ باشووری کوردستان و لە ناوچەی بناری بەمۆ نیشتەجێ بوون ، پاشان بەهۆی گەرمیان و کۆێستانەوە کەوتوونەتە گوندەکانی عازەبان و وازۆڵ لە شارەزوور، گوندی جەلیلە لە هەڵەبجە، گوندی گێڵلەرە لە شارباژێر، گوندی وارانی و سپی سەر و چوارکڵاو لە گەرمیان، وە هەندێکیشیان لە خۆرهەڵاتی کەرکوک نیشتەجێ بوون و بەشێکیان چونەتە دەشتی هەولێر لە گوندی مەلا قەرە نیشتەجێ بوون ، بەڵام شوێنی سەرەکی عەشیرەتی باوا لە باشووری کوردستانی گەورە ، بریتیە لە ناوچەی بناری بەمۆ ، وە گوندی چوارداران سەرەتای نیشتەجێ بونیان بووە ، دواتر هەر لە بناری بەمۆ لە هەریەکە لە گوندەکانی بەلەسۆ، کانی وەیسکێ ، حاجی ئاوا، کانێ پاشا، بەڕوێن، تۆ وشکێ یشتەجێ بوون و بناری بەمۆ بووە بە مۆرکی ئەم عەشیرەتە لە باشوور .. بەڵام ئێستە بەزۆری لە ناحیەی زەڕایەن نیشتەجێن .
ئامادەکردنی : لەتیف حاجی سلێمان قازی Latif Haji Sleman (لێدوان) ١٨:١٥، ٧ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)