بەکارھێنەر:Latif Haji Sleman

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەشیرەتی باوا تیرەیەکی سەرەکین سەر بە جافی جوانڕۆ، بنچینەیان دەگەڕێتەوە سەر باپیرەگەورەیان کە ناوی ئەحمەد دوێتوێی یە ، لەناو خزمانی خۆی و دەوروبەرەکەیدا بە باوا ئەحمەد نسراوە، پاشان ناوەکە کورتکراوەتەوە تەنها ماوەتەوە باوا، لە ناو خەڵکی ئەو سەردەمەهەر بە باوا بانگ دەکرا، پاشان عەشیرەتەکەی ئەم ناوەیان بەسەردا بڕایەوە، بەعەشیرەتی باوا ناسراون شایانی باسە ئە م عەشیرەتە لەڕۆژ هەڵات هاوسنوری ئەم عەشیرەتانەن ،باوەجانی،،جوانڕۆیی،،قوبادی ،ڕۆستم بەگی ،کڵاشی،گاخۆری، ئە.لیاخەیی،تاییشەیی،،وڵەدبەگی،قەڵخانی،،بەهەمان شێوە لەباشوری کوردستانیش هاوسێی کۆمەڵێک عەشیرەتی کەن ،وەک شەرفبەیانی ،،گڵێجاڵی،،قوبادی،،تاوگۆزی،،شەمێرانی ،نەورۆڵی ،هارونی ،گڵاڵی ،ڕۆغزایی ،تەرخانی ،شێخ سمایلی ،کەماڵەیی،،مکایڵی،،داوێ زەنگەنە،، سەرەتا لەساڵی 1700 لە گوندی د ووێتێ و شەروێنە ژیاون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاشان هەر لە ڕۆژهەڵات لە هەرچوارگوندی زەوەر گوندەکانی کەچەڵ ئاوا، گەناو ، نەوەل، ناراو، چەمی بگار، زلان، سەیالی، میراوا، تەپان نیشەجێ بوون ، دواتر چونەتە هەر چوار بانەدارەکەو قەیتول و وەزیر ئاباد و کانیە ڕەش و نیوەکار و دەروەن دەهۆڵ.

دواتر بەشێکیان کۆچیان کردووە بۆ باشووری کوردستان و لە ناوچەی بناری بەمۆ نیشتەجێ بوون ، پاشان بەهۆی گەرمیان و کۆێستانەوە کەوتوونەتە گوندەکانی هۆرێن و عازەبان و وازۆڵ لە شارەزوور، گوندی جەلیلە لە هەڵەبجە، گوندی گێڵلەرە لە شارباژێر، گوندی وارانی و سپی سەر و چوارکڵاو لە گەرمیان، وە هەندێکیشیان لە خۆرهەڵاتی کەرکوک نیشتەجێ بوون و بەشێکیان چونەتە دەشتی هەولێر لە گوندی مەلا قەرە نیشتەجێ بوون ، بەڵام شوێنی سەرەکی عەشیرەتی باوا لە باشووری کوردستانی گەورە ، بریتیە لە ناوچەی بناری بەمۆ ، وە گوندی چوارداران سەرەتای نیشتەجێ بونیان بووە ، دواتر هەر لە بناری بەمۆ لە هەریەکە لە گوندەکانی بەلەسۆ، کانی وەیسکێ ، حاجی ئاوا، کانێ پاشا، بەڕوێن، تۆ وشکێ یشتەجێ بوون و بناری بەمۆ بووە بە مۆرکی ئەم عەشیرەتە لە باشوور .. بەڵام ئێستە بەزۆری لە ناحیەی زەڕایەن نیشتەجێن .

ئامادەکردنی : L H S K S