لێدوانی بەکارھێنەر:Hamid Hassani

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لێدوانی بەکارھێنەر:Hamidhassani1ەوە ڕەوانە کراوە)

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Hamid Hassani!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٠ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بـێت![دەستکاری]

مزگێنی دا بە ‌سروە بای بەھاریوا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری
(مامۆستا هەژاری نەمر)
نەورۆز لە بەڕێزیشتان پیرۆزبێت، بەو ھیوایەی ساڵی نوێ ببێتە ساڵی ھاتنەدی ئاواتەکان، بەتایبەتی ئەواتە لەمێژینەکانی کوردان. ئینشاڵڵا ساڵی دادێ، دەبێتە ساڵێکی باش لە بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیا. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٢٩، ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر خۆشەویست، سەرچیا، نەورۆز و هاتنی بەهار بەتایبەت لە بەڕێزیشتان پیرۆز بێت. منیش پڕبەدڵ هیوادارم خۆتان و هەموو لایێ، ڕۆژان و مانگان و ساڵان سەربەرز و گەش و دڵخۆش بن. هەروەها ئاواتەخوازم کە ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتوویی بۆ هەموو کوردان و بۆ ویکیپیدیاکانی کوردیی باشووری و باکوری و زازاکی بێت. Hamid Hassani (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر متنبی کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

کار بە نووسەی عەرەبی ناکرێ.

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٢، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بۆ ئارام بکر، زۆر باشە، تێ گەیشتم. چۆن دەزانن وا بکەن. لەگەڵ ڕێز، Hamid Hassani (لێدوان) ‏٠٤:٤٨، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێتھۆڤن[دەستکاری]

سپاس بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەکە. منیش ئەوم زۆر خۆش دەوێت! زانیوتە لێرە لە ویکیپرۆژە:مۆسیقا ھەوڵی پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقییەکان دەدەین؟ لەوانەیە حەز بکەیت ببیت بە ئەندام و ھەڵەی ھاوشێوەی ئەوەی چاکت کردووە لە وتاری بێتھۆڤن چاک بکەیتەوە، یانیش پەرە بە وتارەکان بدەیت!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:١٣، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: سپاس کاکە ژیار. ئێستا چاوم بە نووسراوەکەت کەوت؛ ببوورە! ئەمڕۆ بڕێک لە دەستکارییە بەنرخەکانتم لە وتاری بێتھۆڤن دا دی. دەستت خۆش بێ. دیارە تەمەنت زۆر نییە، بەڵام بە باشی تێ دەگەی و زۆریش تێ دەکۆشی. من پتر لە ویکی ئینگلیسی و ویکی فارسی دام؛ ھەر چەندیش بتوانم سەری ئەم لا ئەدەم. پێم خۆشە ڕۆژێک بتوانم بێمە ویکیپرۆژە:مۆسیقای ئێرە. — Hamid Hassani (لێدوان) ‏٠٥:٠١، ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لە ویکی ئین دەستکاریم ھەیە بەڵام بەقەدەر ئێرە نا. ھەر کاتێک ویستت بەخێرھاتنت دەکەین. ھیوادارم بتوانیت لێرەش بەشداریت ھەبێت. سوپاس!--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٢٢، ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: زۆر باشە. جارێ بۆ ڕاست کردنەوەی نێوە فەڕەنگییەکانی ڤیکی سۆرانی، هەر کات پێویست بێ، لە لاپەڕەی خۆم لێرە یان لە ڤیکی ئین دەتوانم بەشداری بکەم. — Hamid Hassani (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Hamid Hassani، لە کورتەی دەستکاریی ئەنوەر قەرەداغیدا نوسیبووت کۆچی دواییی کردووە. ئایا دەتوانیت سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بھێنیت بۆمان؟ لەبەرئەوە ئەوە دەڵێم تاکوو ئێمەش بە کاری خۆمان ھەڵسین. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: دەمباش چاوەکەم. نا، جارێ ھیچم بە دەستەوە نییە. لەوە دەچێ ھەڵەم کردبێ. سڕیمەوە. — Hamid Hassani (لێدوان) ‏٠٤:١٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامرازێک بۆ ئاسانتر دروستکردنی وتارەکان[دەستکاری]

سڵاو کاک حەمید. ئەوەی بزانم بەڕێزتان لە ویکیپیدیای فارسی بەردەوام چالاکن. لەبەرەوە دەمەوێ لەبارەی شتێک قسەتان لەگەڵ بکەم. وەک دەزانن لە ویکیی فارسی ئامرازێک ھەیە کە ئاسانکاری زۆری کردووە لە ھێنانی وتارەکان لە ویکیی ئینگلیزییەوە. دەمەوێ بزانم ئایا ناکرێ ئێمەش شتێکی وامان ھەبێ؟ واتە بە وەرگرتنی یارمەتی لە دروستکەرانی ئامرازەکە، ھەمان ئامراز لە ویکیی کوردی بچەسپێنین. سەرچیا‏١٧:٥٠، ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: سڵاو بۆ سەرچیای بەڕێز. ئەمنیش بیرم لەوە کردووەتەوە و دیارە پرسیاری منیشە. وەک دەزانن، لە ویکیی فارسی دا ئامرازێک هەیە بە ناوی "ToFawiki". بەکارهێنەر دەتوانێ ئەو ئامرازە لە سەر هەر زمانێک دابنێت (ئێرە بڕوانن). جا لە باری فەننی و تەکنۆلۆژیکەوە زانیاریم زۆر نییە. ڕەنگە خۆتان و کاک چالاک و کاک Épine لە من باشتر تێ بگەن کە چۆن ئەو ئامرازە بۆ کوردی دادەندرێ. جا ئەگەر بە جێگەیەگ گەیشتن، تکایە بە منیش ڕابگەیێنن. ــ Hamid Hassani (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوتان لێ بێت کاک Hamid Hassani و کاک @Serchia: دەکرێت زیاتر ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر کاری ئامرازەکە؟ ئەمە پەڕەی میدیاویکییەکەیە لە ویکیپیدیای فارسی. باشە بۆ زیادکردن پێویستیمان بە ڕێگەپێدان هەیە لەلایەن ئەوانەوە (ویکیپیدیای فارسی)؟ یان دەبێت لە فابریکەیتر باسەکە بکەینەوە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: سڵاو کاک ئارام. ئەو ئامرازە بڕێک ئیشی میکانیکی ئەنجام دەدات؛ وەک وەرگێڕانی ئینفۆباکس و بەستەرەکان و پۆلەکان و هێنانی نێوی ڤیکیی سەرچاوە بە فۆڕمەتی ستاندارد. بەڵام دڵنیا نیم کە درووست‌کردنی ئامرازێکی وا پێویستی بە ئیزن و ڕێگەپێدان هەیە یان نا. ڕەنگە کاک چالاک بتوانێ دڵنیامان کات. بۆ زانیاری، هەرکاتیش پێویست بێ، دەربارەی پێویست بوون یان نەبوونی ڕێگەپێدان، لە بەکارهێنەرانی تەکنیکیی ڤیکی‌فارسی پرسیار دەکەم. -- Hamid Hassani (لێدوان) ‏٢١:٥٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەڕۆکی ویکی ئازادە، پێویست ناکات ئیزن لە کەس وەربگیرێت و پرس بە کەس بکرێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٢٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەندەی دەزانم، بەکارهێنەرێک بە نێوی Ebrahimino ئەو ئامرازەی بۆ فارسی درووست کردووە. ئەگەر ئیزنی ناوێ، چ لەوە باشتر؟ -- Hamid Hassani (لێدوان) ‏١٢:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: من مەبەستم ئەوە بوو کە کاتێک تۆ ویستت وپ:تو بۆ خۆمان زیادکەین، چوویتە فابریکەیتر و لەوێ قسەت لێوە کرد. باشە ئەو ئامرازە ھیچ پەیوەندییەکی ھەیە بە بۆتەکانەوە یان بەم دوو پەڕەوە (یەکەم، دووەم)؟ بەڕاستی من زۆر سەر لە کاری ئامرازەکان دەرناکەم، بەڵام درەنگ یان زوو ھەر دەبێت فێری بم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠١، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ لەوێش پێیان وتم کە کارەکە زۆری ئەوێ و یارمەتییان نەداین، بەس ئەوەم بۆیە کرد چوونکە ئەو ئامرازە وەک خۆت ئەزانی زۆر گەورەیە. @Calak:ی خۆمان بەکارھێنەری ناوبراو ئەناسێ و ھیوادارم قسەی لەگەڵ بکات ئەگەر ئەزانێ ئامرازەکە بۆمان بەسوود دەبێ. من بۆ خۆم کاتم نییە بەدواداچوونی بۆ بکەم بەداخەوە.--ئێپین ‏١٦:٣٠، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ئامرازە بێجگە لەو کۆدەکەی کە دیارە و ھەموومان دەیبینن، بۆتێکیشی لە پشتە کە کارەکە بەڕێوەدەبا بۆیە کارەکە ھەر کۆپیکردنی کۆدێک نییە و قورستر لەم قسانەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێشووتر ئەم جۆرە کۆدانەم ھێناوەتە ویکی و قسەم لەگەڵ خاوەنی بۆتەکان کردووە، زۆر کات ئامادەن لێرەش کارای بکەن، بە نموونە بۆتی ئەرشیڤکەری ئینتەرنێت کاری من بوو کە ھێنامە ئێرە تا ویکی لە بەستەری مردوو ڕزگار بکەم. ئەگەر قسە لەگەڵ خاوەن بۆتەکە بکەن دڵنیام ڕازی دەبن بەو پێیەشی ڕابردووت لەگەڵیان ھەیە. @Calak: ھەوڵێکی لەگەڵ بدە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:١٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا خۆ گشتیان دەناسم ھەموویان ھەڤالی خۆمن و بەینم لەگەڵیان خۆشە. بەکارھێنەرێکی تریش لە ویکی ئۆردوو داوای ئەم بۆتەی کردبوو و بۆ دانانەکەی زۆریش تووشی زەحمەت بوو ئاخریش بۆی جێبەجێ نەبوو. یان ھەر ئەمە نییە شتەکە ئەستەمە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٣، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]