لێدوانی بەکارھێنەر:Danakarim

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Danakarim!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

Aram وتووێژ ‏١٤:٠٢، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزم! بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سپاسی دەستکارییە بەنرخەکانت دەکەم. ئێستا ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە ناکرێت پەڕە بگوازرێتەوە ئەگەر ھەستت کرد دڵنیانیت لە ناوێکی خوازراو بۆ پەڕەی مەبەست، ئەوا لە پەڕەی وتووێژی وتارەکەدا ئاماژەی پێ بدە و دواتر لەلایەن بەکارھێنەرانی ترەوە وتووێژی لەسەر دەکرێت لە ھەمان پەڕەی وتووێژی وتارەکەدا، و بینیم بەستەرت لە وتاری غەفوور ھیندیـدا دانابوو بۆ گۆگۆل جاند مکورجی کە بەوشێوەیە پەڕە ناگوازرێتەوە بۆیە پێشنیار دەکەم وپ:گپ ببینیت. و ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو ئەوا دەتوانیت لە پرسگادا بیکەیت و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە وەڵامت دەدرێتەوە. دووبارە بەخێربێیت و بە ھیوای بەردەوامیت. —Aram وتووێژ ‏١٤:٣٤، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان، بینیم کە ئێستا گواستنەوەکە دروستکراوە و پێموایە جەنابتان کردووتانە. زۆر سوپاستان دەکەم. بمبوورە من شارەزاییەکی ئەوتۆم نییە لە بەکارھێنانی ویکیپیدیادا و بەکارھێنەرێکی تازەم. سوپاسی ڕێنموونییە بەنرخەکانی جەنابتان دەکەم دانا

شایەنی نییە کاک دانا. ئێمە ھەموومان لە پێناو بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیاکەمان دەست لەناو دەست ھەوڵدەدەین و ھەمووان لێرە وەکو خێزانێکین. منیش سەرەتا ھیچم نەدەزانی و بە تێپەڕبوونی کات فێربووم و ھەموو کەسێکیش لە سەرەتادا ھەر وایە، و ئێستا پێم باشە بەکارھێنانی پەڕەکانی لێدوانیش ببینیت و لە کۆتایی وتووێژەکانیشتدا واژووەکەت بکە بە نووسینی چوار دانە لە ~ بەم شێوەیە ~~~~، کە ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت بۆ ناو و کاتی واژووەکەت. سپاس. —Aram وتووێژ ‏١٦:٣١، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیلەکەت[دەستکاری]

دووبارە سڵاو @Danakarim: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. —Aram وتووێژ ‏١٦:٣٥، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاسنامە[دەستکاری]

کاک ئارام زۆر سوپاست دەکەم و سوپاسی ماندووبوونت دەکەم. من قەت کێشەی (ک) م نەبیستبوو، بە دڵنیاییەوە زیاتریان لەسەر دەخوێنمەوە و خۆم باشتر فێرئەکەم و ئەگەر ھەڵەیەکیشم ھەبوو ھەوڵدەدەم چاکیان بکەم. پێمخۆشە کە کەسانی وەک ئێوە لەخۆبوردە ھەن لە خزمەتی کانگایەکی وادا کاردەکەن. دەستەکانتان خۆشبێت.. پێموابێت جەنابتان (ک) ەکانتان چاککرد وایە؟ بە ڕای تۆ ئەو لاپەڕەیەی دروستمکردوە چۆنە؟ لە چ شتێکدا کەمتەرخەمم کە بتوانم باشتری بکەم؟ سوپاست دەکەم بۆ سەرنج و تێبینییە بەنرخەکانت. --Danakarim (لێدوان) ‏١٧:١٧، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)دانا[وەڵامدانەوە]

شایەنی نییە بەڕێزم! بەڵێ، "ک"ـی کوردی جیایە لە "ک"ـی عەرەبی. و ھەموو وتارێک دەبێت پاس بدرێت لەلایەن یەک لە پۆل:بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا. و بۆ داواکەشت لە وتووێژ:گۆگۆل جاند مکورجی وتووێژێکم کردووە.
تێبینی: گەر ویستت وتووێژ لەگەڵ بەکارھێنەرێک بکەیت، ئەوا لە پەڕەی لێدوانەکەی پەیامێکی بۆ دابنێ. خۆ ئەگەر ویستت بانگی بەکارھێنەرێک بکەیت، ئەوا تاگی {{و|ناوی بەکارھێنەر}} بەکارببە. کاتێکی خۆش. —Aram وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]