لێدوانی بەکارھێنەر:Aram7

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Aram7!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٩٧ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

چالاکWьтуwеж (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١١:٤٩, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

خۆش بەختی و بەدبەختی ڕاستەقینە بەشی یەكەم[دەستکاری]

ئەگەر كەسێك وەك پەیامنێرێك بكەوێتە سەر ئەم زەویە، لە تەواوی ئەم خەڵكە بپرسێ: ئێوە چیتان ئەوێ؟ بۆچی هەوڵ ئەدەن؟ ئەتانەوێ بەچی بگەن؟ چیتان پێخۆشە؟ لە چی بێزارن؟ لە چی ئەترسن كە توشتان ببێت؟ ڕەنگە لەوەڵامەكاندا وشەكان جۆر جۆر بن، بەڵام هەموویان لە وەدا یەكدەگرن كە ئەڵێن: خۆشبەختیمان ئەوێت، لەبەدبەختی بێزارین، ئەمانەوێ بەدبەختیمان توش نەبێت... هیچ ئینسانێك نیە هەدەفی و ئامانجی لەمە زیاتر بێت. بەڵام ئایا خۆشبەختی و بەدبەختی چیە؟ چۆن ئینسان دەستی دەكەوێ؟ ئالێرەدا خەڵكان دەستە دەستە بوون و،زۆرێك ڕێگایان ون كردووە و نەیان زانیوە چۆن بەرەو خۆشبەختی بڕۆن؟ یا خۆشبەختی چیە وچیە و چۆن ئەتوانن دەستی بخەن؟! زۆرێك وایان زانیوە خۆشبەختی بەوەیە سەروەت و ماڵ زۆربێ و لە دەستا بێ! زۆرێك وایان زانیوە خۆشبەختی لەوەدایە ئینسان مەقام شۆرەت و دەستەڵاتی ببێ! زۆرێك لە پیاوان وایان زانیوە خۆشبەختی لەوایە ژنیان ببێ! ژن وای زانیوە مێردی ببێ! شتانی تر لەم جۆرە بابەتانە. جا دوای ئەوەی كە ئەوەی ویستویانە دەستیان خستووە، دیویانە نەخێر، خۆشبەختی لەوەدا نیە... ئەوەی وای زانیوە خۆشبەختی لە سەروەتایە، سەروەتی دەستكەوتووە، بەڵام دوای بۆی ڕۆشن بۆتەوە خۆشبەخت نیە، بگرە زۆرجار زیاتر دووركەوتۆتەوە لەوەی بەشوێندا گەڕاوە، ئەوەی وای زانیوە خۆبەختی لە مەقام پلەوپایەدایە، دوای ئەوە كە دەستی كەوتووە سەیری كردووە لەوەی وابە شوێنیا گەڕاوە،زۆرتر دوور كەوتۆتەوە. هەروەها لە شتەكانی تریشدا،عالەم هەمووی هەوڵ بۆ خۆشبەختی ئەداو، بێزارە لە بەدبەختی..بەڵام خۆشبەختی چیە؟ چۆن ئینسان خۆشبەخت ئەبێ، چۆن بەدبەخت ئەبێ؟ ئەمەیە زۆرتری ئەفرادی ئەم نەوعی بەشەرەی بەهەڵە و لاڕێدا بردووە. بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون ببێتەوە كە ئەو شتانە ئینسان ناگەێنن بە خۆشبەختی، یەك دوو وێنە ونمونە باس ئەكەین: وا دادەنێین ئینسانێك لە شارێكدایە،هیچ مەقام و پۆستێكی نیە،ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەم ئارەزووە ئەكەوێتە سەری كە ببێ بە شەهردار(بەڕێوەبەری ناحیە)ی شارێك و ئەبێ بە ئاوات بۆی، وا ئەزانێ كە ئەگەر بوو بە بەڕێوەبەری ناحیە،ئیتر خۆشبەختی تەواوی دەست كەوتووە، وەختێك بوو بەوە، ئیتر زۆرتر ڕەنج ئەدا، لەوەو پێش ئارەزووی هەر ئەوە بوو ببێتە(بەڕێوەبەری ناحیە)، بەڵام ئێستە بیر ئەكاتەوە ئەوە كەمە و ئارازوەكەش كەمە، ئێستا سەیر ئەكا لەسەروو خۆیەوە فەرماندار(قائمقام)ێك هەیە، ئیتر ئەو ئاواتە ئەكەوێتە دڵی كە بگاتە ئەو مەقامە..جا كە بوو بە فەرماندار ئیتر سەیر ئەكا لەسەرو ئەویشەوە(پارێزگار)ێك هەیە،بۆیە ئاواتی زلتر ئەبێ، چونكە پارێزگاری زیاترە،ئاواتەكەی زل ترە، دیارە زەحمەتیش زیاترە بۆ دەست خستنی..بەوە شەوە ناوەستێ، كە بووە پارێزگار سەیر ئەكا لەسەروو ئەویشەوە كەسێكی تر هەیە،بۆ نمونە(وەزیری ناوخۆ)هەیە،بۆیە ئاواتێكی گەورەتر ئەكەوێتە دڵی و ئەڵێ: خۆزگە ببویەم بە وەرزیری ناوخۆ..ئەگەر فەرزەن بوو بەوەش،لەسەروترەوە(سەرۆك وەزیران)هەیە،(سەرۆك كۆمار)هەیە، ئەگەر بوو بەوەش لە سەرۆك كۆماریش گەورەتر هەیە، بەلامانەوە سەیر نەبێ ئاواتی ئەوەش بخوازێ كە دەسەڵاتی بەسەر ئاسمانیشا ببێت.. بەكورتی ئینسان تا زیاتر مەقامی دەست كەوێ ئاواتی گەورەتر و بەربڵاوتر ئەبێ، لەبەر ئەوەی وەختی شتێ بووە ئاواتی و دەستی نەكەوت خەفەتی پێ ئەخوا، بۆیە تا مەقامی زیاتر بێ، خەفەتی زیاتر ئەبێ، بە پێچەوانەوە كەسێك كە ئاواتی كەمترە، خەفەتی كەمترە. لەلایەكی تریشەوە ئەوەی وا پلە و پایەی نیە ترسی ئەوەی نیە شتێكی لە دەست دەرچێ ، بۆیە ناترسێ،بەڵام لەو ڕۆژەوە كەبێ بەشتێ،ترسی ئەوەی هەیە كەسێكی تر بێت و ئەو شتەی لە دەست دەركا،چونكە هەروەك ئەم ئەو شتەی پێ خۆشە خەڵكی تریش ئەو پێیان خۆشە، هەر ئێستا كەسانی تریش هەن هەوڵ ئەدەن بۆ ئەوەی جێگاكەی بگرن. ئەگەر بوو بە شتێكی گەورە تر ترسی بەقەدەر شتە زیاتر ئەبێ.. وە هەروەها بەپێچەوانەشەوە. كەواتە مەقامی بەرزتر و زۆرتر خەفەتی زۆرتر ساز ئەكا بۆ ئینسان، هەروەها مەقامی بەرزتر و زۆرتر ترسی زۆرتریش ئەگەێنێ بەئینسان. سەروەت و سامانیش بە هەمان جۆرە. فەرز ئەكەین(وادابنێین)كابرایەك لە دێیەكا دوكانێكی بچوكی هەیە، قەراری وایە هەر ڕۆژی(100)دینار سوودی دەست كەوێ، سەرمایەیەك كە هەیەتی و دوكانەكەی پێ داناوە،مەسەلەن 10هەزار دینارە،ئەو كەسە بە قەدەر ئەو سەرمایەیە ئاواتی هەیە. ئەڤەر 10هەزارەكەی بوو بە 100هەزار و، لە شارێكا دوكانی دانا ئاواتی بە قەدەر ئەوە زۆرتر ئەبێت و چاوەڕوانی ئەوە ئەبێت لە ڕۆژێكا بەرامبەری ئەوەی وا لە دێیەكەدا ئاواتی بۆ ئەخواست دەست كەوێ..ئاخر سەروەت زۆر بووە ئاواتیش زۆر بووە، پێش لەوە ئەوەی ئاواتی بۆ ئەخوازێ دەستی كەوێ خەفەتی بۆ ئەخوا، كەوابوو بەپێی زۆربوونی سەروەتەكەی خەفەتیشی زۆر بوو. هەروەها لەولایشەوە ئەوەی كە 10 هەزار دیناری هەیە، ئەگەر بترسێ 10دینارەكەی لە دەست دەركەن، بەقەدەر ئەوە ئەترسێ، بەقەد 10هەزار دینارە كە ئەترسێ، ئەوەی كە(ملیۆنێك)ی هەیە بەقەد (ملیۆنێك) ئەترسێ، هەروەها ئەوەی كە (ملیارد) و زیاتری هەیە. دەی ئەوە (پلە ومەقام)، ئەوەش (سامان و سەروەت)، كە هەركات كامیان تا زیاتر ئەبێ خەفەتی زیاترو، ترسی زیاتر ئەدا بەئینسان، هەركەسیش ترس و خەفەتی ببێت، ئیتر لەو شتەی وا هەیەتی كەڵكێ وەرناگرێ و ئیستفادە ناكا.

--Aram7 (لێدوان) ١١:٥٩, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

  1. REDIRECT sites.google.com/site/arammuhammadnaby/

شیعری د.ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی[دەستکاری]

إلهی تۆ خودای منی

ژیان بەخش و پەنای منی

لەبۆ دەردی كاری ڕۆحم دەوای منی

تۆ ئیلهامی ژیری من و بناوانی بڕوای منی

خونچەی پشكواو پەڕی نەخشاو دەریای وەستاو تۆوی تەقاو تابلۆ تابلۆ دانراون بەقەلەمی تۆ كێشراون

گرێی پەنهانت هیچ كەسێ نایكاتەوە

بۆ چركەیەك غافڵ نابی و وەنەوز و خەو نادباتەوە

ئەوەی لای ئێمە گرانە زۆر ئاسانە بەلاتەوە

كێی تر هەیە پەردەی ژیان لە زیندووان لابدات و داباتەوە

كەس خوانیە هەر تۆ خودای

پەنا نیە هەر تۆ پەنایی

چاكی پاكی تاكی تەنهای

بێ كەسی كەسی بێكەسی

كێ تۆی هەبی هەر تۆی بەسی

خاوەن دەسـی

بۆ لێقەوماو فریادڕەسی

كەبەندەكەت لاڵایەوە وای چەندە كوزوز و ڕەسی

ئاگاداری چرپەی مێرووی بەسەر بەردی لوسا بڕوا

بە گەڵاو گوڵ ئاگاداری كە باران ڕوخساری دەشوا

بێ ئاگانی لە زیندەوەر، چۆن لە هێلكەی بوون دەجوقێ و بۆ كوێ دەڕوا؟ چۆن ڕۆزی خۆی بەدەست دێنێ و چۆنی دەخوا؟

كە بەباڵاو چڕوچاوم وەكو مرۆڤ داڕێژراوم

كە لەجێدا كەسیف نەبووم وەك دار چنار چەقێنراوم

لە شوكرانەی تۆ دەرناچم سوپاستەكەم هەتا ماوم

هەرچیم هەیە لە ڕوخسار و لە هەناوم

دڵم چاوم بونم ناوم نانم ئاوم تۆ پێتداوم

خودایە چەندە میهرەبانی!

تۆ سەرچاوەی بوون و جوانی

ژیان و ئاوەدانی تۆ بەدید هانی

بە هەق دانا و زانا و توانایی

پادشای هەر دوو جیهانی

تاریكی هێنی شەوانی

هەناسە پەخشی بەیانی

لە زەمینی لە ئاسمانی

منی بەندەی پەڕاگەندە پەنام هانی

ئەزانم چەندە میهرەبانی!

ڕزگارم كە لە نادانی

لێم ببوورە بەئاسانی

گەر شایان نیم شایانمكە

من نازانم تۆ دەزانی

من ناتوانم تۆ دەتوانی

خاوەنەكەم كردگارم

وەكو مەلێكی باڵشكاو بەسەر داری گوناهەوە گرفتارم

گوناهم وەك تاریكایی دەوریداوم

لەم شەوە ئەنگوستەچاوە قاچم شەلە و كزە چاوم

دۆش داماوم

هەنگاو دەنێم ئەمەوێ بێم

هەر چەند خاوم، نەوەستام

بەنیازی لێخۆشبونت ڕوی خۆم لەو خاكە دەساوم

حەوداڵی ڕێم هەر دێم و دێم

ئەی میهرەبان قوبوڵمكە و ڕێم بدە بێم

لێم ببورە خۆشببە لێم

فرمێسكم لێ بۆتە دانە

گەر نەم بەخشی هاوار لەخۆم

گەر دەرم كەی ئەی بۆ لای كێ و بۆ كوێ بڕۆم

بە ئەندازەی هەموو دونیا ئاتاجی تۆم،ئاتاجی تۆم

خـاوەنەكــــــــــەم

لە دەمی گیان كێشانمدا كە كەوتوم و لەسەر جێدام

بەرە و مەحشەر لەسەر ڕێدام

كە قاچ سڕە وەك چڵەدار، كە وەكو ماری بریندارجینگەڵە ئەدەم لە تاو ئازار

كە كەسوكار كربوونەوە بۆ دوا دیدار

لەو كاتەدا ڕەحمێ بكە بەڕەنگی زەرد و زەبوونم

ئاسانی كە لرخە لرخی گیان دەرچوونم

خاوەنەكــــــــەم

لەو گۆڕە تارەی كەبۆی دێم

كە دەزانم هەر دێتە ڕێم دەكرێتە جێم

كە لەناو خامەی سپیدا دادەهێڵرێم

كە لەسەر لا و ڕومەت لەسەر بەردێكی ڕەق ڕادەكێشرێم

بە بەرد و كۆمایەكی گڵ دا دەپۆشرێم

یاران دەڕۆن لەگەڵ مردوان لە گۆڕستان جێدەهێڵرێم

دەی خـــــــــودایـە

لەو ناو ژوورە باریكەدا

لەو بازاڕە ترسناكە تاریكەدا

ترس و لەرزم بگۆڕە بە دڵنیایی

فریشتە بكە هاودەمم ڕزگارم كەن لە تەنهایی

جوجەڵەی ڕۆحم ئازادكە كاتێك قەپوی جەستەم دەشكێ

ئەو دەمەی كە قەترەی حەیا و خەجاڵەتی لەڕووم دەتكێ

لەدوای زیندوكرانەوەم بەرەو حەشر گەڕانەوەم

كاتێك خەڵكی لەپۆلی پەپولە دەچن

ئاڵۆزاون دێن و دەچن

كز و كپ و گەردن كەچن

كە دێنەدەر ڕووە و كاروان سەرای مەحشەر لەترسی گێچەڵ و هەرا برا لەبرا دەبێت هەرا

خاوەنەكـــــــــــەم

لەو ڕۆژەدا دڵم خۆشكە

بەسیترت پەردە پۆشمكە

لە ئاوی كەوسەر نۆشمكە

مەم سوتێنە بە ئاگرێ كە لاشەم بەرگەی ناگرێ

دڵی پڕ تاسەم مەشكێنە تۆ و گەورەیت ئەم داوایەم بەجێ بێنە

من و سەرجەم ئازیزانم

ڕێمان بخە ئەو بەهەشتە كە هەمووی سەیران و گەشتە

تا لە ناو حەیش نوشیدا تێر تێر بگرین لە خۆشیدا


نه‌خۆشـی ئایدز[دەستکاری]

هەرچەندە نەخۆشی ئایدز زۆری لەسەر وتراوە و نوسراوە تەنانەت لەوانەیە كەسێكی ئاسایی زۆر زانیاری دەربارەی هەبێت.بەلام قسە كردن لەسەر ڤایرۆسی ئایدز زۆر هەلدەگەرێت.ڤایرۆسی ئایدز بەدەر لە هەموو شتێك ڤایرۆسێكی زۆر زیرەكە و توانیویەتی هەموو تیمەكانی توێزینەوە لەسەر تاسەری جیهان بخەلەتێنێت.هەر بۆیەش تاكو ئێستا بەردەوام رێزەی توشبوان بەم نەخۆشیەو هەلگەرانی ئەم ڤییرۆسە لە پەرەسەندندان و نەتوانراوە نەخۆشیەكە كۆنترۆل بكرێت.ئەگەر ویستمان بە وردی باسی ئایدز بكەین,پێویستە بە هەندێك باگراوەندی سادە دەربارەی ڤایرۆس و كۆئەندامی بەرگری كە ئامانجی سەرەكی ئەم ڤایرۆسەیە ئاشنا دەبین. لەسەرەتادا ڤایرۆس چییە؟ ڤایرۆس زۆر بەسادەی زیندەوەرێكی نەخۆش هێنەرە قەبارەی زۆر بچوكە كە تەنانەت بە ئامێری میكرۆسكۆبی ئاسایی نابینرێت و تەنها لە رێگەی میكرۆسكۆبی ئەلیكترۆنی دەبینرێت.بە خەسلەتێكی تایبەتی ناسراوە و لە هەموو زیندەوەرانی سەر زەوی جیا دەكرێتەوە.ڤایرۆس لەنێوان زیندەوەرانی زیندوو نا زیندوو دایە.لەباری سروشتیدا بەشێوەیەكی گشتی لە شلەمەنییەكاندایە و بەتایبەتی لەشلەكانی لەشدازیدەوەرێكی زیندوو.بەلام هەر كە هاتە ناو هەواوە ئەستەمە بروا بكەیت زیندەوەرێكی زیندووە.پێكهاتەی ڤایرۆس زۆر سادەیە لە بەرگێكی پرۆتینی دەرەكی و ماددەیەكی بۆماوەی ناوكی پێكدێت كە زۆربەی كات (دی.ئێن.ئەی)و هەندێك جار(ئار.ئێن.ئەی)یە.بۆ پێناسەی ڤایرۆس ئەوەندە بەسە چونكە بابەتەكەمان لەسەر ئایدزە نەك ڤایرۆس.ئێستا كە قسە لەسەر كۆئەندامی بەرگری دەكەین و بەدیاركراوی قسە لەسەر بەرگرییە خانەكان دەكەین. ئایا بەرگرییە خانەكان چین؟ بەرگری خانەكان ئەو سوپاییەن كە بەرگری لە لەشی مرۆڤ دەكەن و دەیپارێزن،لێرە قسە لەسەر شوێنەكەیان و چۆنیەتی هاندانیان ناكەین ئەوە زانستێكی سەربەخۆیە لەژێر ناوی بەرگریزانی،لێرە تەنها باسی دووجۆری سەرەكیان دەكەین كە پێیان دەلێن(بی.سێل)و(تی.سێل)هەریەك لەم جۆرانە چەند جۆرێكی تری لێ دەبێتەوە،واتا زیاتر لە جۆرێك لە (بی.سێل)و زیاتر لە جۆرێك لە(تی.سێل)هەیە.بەلام ئەوەی لێرە زیاتر مەبەستمانەیەكێكە لە جۆرەكانی (تی.سێل)كە پێی دەوترێت(هێلپەر.تی.سێل)یان(تی.سێلی)ی یارمەتی دەر.هەر لێرە حەز دەكەین ئاماژە بە زانیاریەكانی تریش بدەین ئەویش زاراوەی دژە تەن(ئەنتی بۆدی)كە بەهەموو ئەو خانە بەرگریانە دەوترێت.هەموو جۆرەكانی زیندەوەرە زیندوەكان كە هێرش بۆ سەر جەستە دەبەن(ڤایرۆس یان بەكتریا یان هەر زیندەوەرێكی تر)پێی دەوترێت(ئەنتی گێن).ئێستا دێینە سەر باسی ڤایرۆسی ئایدزكە چەند تێوەرەیەك سەبارەت بە دروستبوونیهەیە.هەندێك دەلێن لە ئەفریقا بەهۆی رەفتاری سێكسی هەلەوە دروستبووە،هەندێكی دیكە دەلێن لە مەیممونی بالایشامبازییەوەلە رێگەی مامەلەكردن لە گەلیدایان پەیوەندیكردنی نادروستەوە لەگەلیدا گواستراوەتەوە.هەندێكی دی پەنجەی تۆمەتباری بۆ تاقیكردنەوەیئەندازەی بۆماوە لە ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا درێژ دەكەن و بەوە تاوانباری دەكەن كە ئایدز یەكێك بووە لە چەكە ڤایرۆسیەكانی بەلام لە دوایدا ئەم ڤایرۆسە لە كارگەكەی چۆتە دەرەوە جلەوەكەی لە دەست دەرچووە و ئەم پەتە كوشندەیە بەناو جیهان بڵاو كردەوە.یەكەمین پێناسەی ئایدز لە سالی 1981دا لە ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا HIV.خرایە روو بە ڤایرۆسی كەمی بەرگری مرۆی یان كورتكراوەی ناونرا..ئەو ڤایرۆسە یەكێكە لەو ڤایرۆسانەی ماددەی بۆماوەی جۆری(ئار ئێن ئەی)تێدایە و بە بەرگی گلیكۆ پرۆتین واتا ئەو پرۆتینەی بە شەكرەوە بەستراوە ئەم ڤایرۆسە سەیرە لەسەر بەرگەكەی پێكهاتەیەكی پرۆتینی زۆر گرنگی هەلگرتوە (گی پی 120) ئەم ڤایرۆسە خانەكانی(تی.سێل)ە یارمەتیدەرەكان دەكاتە ئامانجی و لە بەر ئەم مەبەستەش پێشتر ئاماژەمانبەم جۆرە خانەیەدا كە لەسەر رووی هەندێكیان پێكهاتەیەكی تری گرنگ هەیە پێی دەوترێت(پێشوازیكەرەكان).كەواتە ئێستا دوو پێكهاتەمان هەیە.یەكێكیان پرۆتینەو دەكوێتە سەر ڤایرۆسەكە و ئەوی دیكیان پیشوازیكەرە و دەكەوێتە سەر رووی خانە یارمەتیدەرەكان و ئەمەش سەرەتای توشبوونەكەیە و ئەم دووپێكهاتەیە بۆ یەكتری كلیل و قفل دەنوێنن واتە بەیەكەوە پێكهاتەی تێرو تەواون.كاتێك ڤایرۆس بەرەو جەستەی مرۆڤ دەروات لەدوایدا رێگاكانی چونە ژوورەوە ئاماژە پێدەدەین.دەست دەكات بە گەران بەدوای خانە یارمەتیدەرەكاندا كە ئەو پێكهاتەیە لەسەر روەكەی هەلدەگرێت و یەكتری تەواو دەكەن پەیوەندیەك لەنێوان ڤایرۆسەكەو خانە یارمەتیدەرەكە دروست دەبێت و ڤایرۆسەكە ماددە بۆماەكە فرێ‌ دەداتە ناو بەرگریە خانەكەی ناو جەستەی مرۆڤ بەرگە گلیكۆپرۆتینەكەی لە دەرەوە فرێ‌ دەدات تاكو شیی ببێتەوە.ئێستا دێینە سەر باسی (خانە یارمەتیدەرە توشبووەكە)كە ماددە بۆماویە ڤایرۆسەكە چۆتە ناویەوە.پرسیارەكە لێرەدایە ئەمەچۆن رودەدات لە كاتێك ڤایرۆسەكە ماددەی بۆماوەی جۆری(ئار ئێن ئەی)ی هەلگرتوە و خانە مرۆییەكە جۆری(دی ئێن ئەی).یەكێك لە خالە بلیمەت و بە تواناكانی ئەم ڤایرۆسە لێرەدا كۆدەبێتەوە ئەنزیمێك هەیە پێی دەلێن ئەنزیمی( لەبەر گرتنەوەی پێچەوانە)بەم ناوە ناو نراوە چونكە كۆپیەك لەماددە بۆماوەیەكەی بەردەمی دەگرێتەوە و بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاسایش كاردەكات واتا لە ماددەی(ئار ئێن ئەی)شریتێك لە ماددەی (دی ئێن ئەی)دەگرێتەوە.بەم شێوەیە فێلەكە دەستپێدەكات.ڤایرۆسەكە بە بەكارهێنانی ئەم ئەنزیمە كۆپییەكی لە ماددەی بۆماوەی(ئار ئێن ئەی)گرتەوە.بەلام لە وێنەیەكی هاوشێوەی ماددە بۆماوەی خانە مرۆییەكە(دی ئێن ئەی).بەمەش ڤایرۆسەكە ماددەی بۆماوەی خۆی داپۆشی یان وەك جەنگەكان دەلێن(كوموفلاج)ی بۆ خۆی كرد و بەرگری خانەكانی دی لەش ناتوانن بیناسنەوە چونكە بەرگریە خانەكان هان ندرێن تەنها لەو كاتە نەبێت كە هەست بە تەنێكی نامۆ(ئەنتیجین)لە ناوەوە دەكەن.لێرەوە دوژمنەكە سەربازەكانی بەرەلا دەكاتبەبێ ئەوەی لەش هەستی پێ‌ بكات.چونكە هیچ تەنێكی نامۆنییە و تەنها پارچە یەكی بچوك لە(دی ئێن ئەی)هەیە كە لەگەل ماددەی بۆماوەی خانەكانی لەشدا لە یەكدەچێت بروانە ئێستا چی روودەدات.بە شریتی بۆماوەی لەشەوە دەنوسێت.بەلێ‌ ئەم پارچە بچووكە زیرەكە لەناو شریتی بۆماوەی مرۆڤەكەدا كرداری پێكەوە لكاندن ئەنجام دەدات و دەبێتە بەشێكی زۆر بچووك لێی كە ناتوانرێت تێبینی بكرێت و خۆی دەشارێتەوە هەر وەك ئەو پیاو كوژەی دێتە مالەكەت و لەپشت پەردەكە خۆی دەشارێتەوە هیچ كەسێك تێبینی بوونی لە مالەكە دا ناكات.لێرەوە ماوەی وەچانی هەلاتنی ئەم ڤایرۆسە دەستپێدەكات و مەترسی بلاوبونەوەشی لێرە كۆدەبێتەوە چونكە ئەو كەسەی ڤایرۆسەكەی لە خانەكانی خۆی حەشارداوە لەوانەیە بەشاراوەی بۆ ماوەی شەش سال بمێنێتەوەو بەلام لەهەمان كاتدا هەلگری ڤایرۆسەكەیە و دەتوانێت بۆ كەسانی تر بگوازێتەوە بەبێ‌ ئەوەی خۆی هەست بكات یان كەسانی دیكە ئاگادار بن.تاكو ماوەی زووش لەمەو بەر تەنانەت شیكارە تاقیگەكانیش نەیان دەتوانی ئاشكرای بكەن چونكە پشتیان بە تاقیكدنەوەی شیكاری بەرگری خانەكان بۆ ئاشكراكردنی دژە تەنەكانی لەشی درووستی دەكات دژی ڤایرۆسەكە دەبەست.بەلام لە بناغەدا لەش خۆی هەستی بە بوونی ڤایرۆسەكە لە ناویدا نەكردووە لە بەر ئەوە دژە تەنی لە دژی دروست نە كردووە و لە شییكارە تاقیگەكانیش دەرنەكەوتون و ئنجامی پشكنینەكان نێگەتیڤ دەبن و بەو كەسە دەوترێت ساغە و هیچ نەخۆشی نییە.بەلام راستیەكەی وانییەو ڤایرۆسەكە بە شاراوەی ماوەتەوە.لە هەندێك حالەتدا لە ئەنجامی پێكەوە بەستنی(گی پی 120)بە(سی دی 4)ەوە(خانە یارمەتیدەرەكان ئەو ماددانە دەرێژن كە(خانەی بی)چالاكی دەكەن بۆ دەردانی دژە تەنەكان.تەنها لاەم بارەدا پشكنینی زوو بوونی ڤایرۆسەكە لە لەشدا ئاشكرا دەكات.هەروەها لەگەل پێشكەوتنی زانستیدا تاقیكردنەوەی دیكە دۆزراوەتەوە كە پشت بە ئاشكراكدنی خودی پێكهاتە بۆ موەیەكەی ڤایرۆسەكە لە ناو خانەكانی لەشدا دەبەستێت.ئەویش لە رێگەی تەكنیكی(پی ئاسی ئار)ەوە كە لەدوایدا لە پەراوێزەكاندا ئاماژەی پێدەدین.ئەنجام دەدرێت.ئێستا بابزانین لە ددوای كۆتای هاتنی ماوەی و چانی هەلگرتنی ڤایرۆسەكە چی دەكات و چۆن روخساری درندانەی خۆی ئاشكرا دەكات.بە درێژای ئەو ماوە وچانی هەلاتنەی ڤایرۆسەكە لە زیاد بوون بەردەوام دەبێت و بە ژمارەی زۆر كۆپی خۆی دەگرێتەوە تاكو كاتی دیاریكردنی دێت

1.بلاو كردنەوەی گەردی ڤایرۆسی لەناو خانە ساغەكاندا كە(سی دی 4)یان لەسەرەو تاكو كۆنترۆلیان بكات و بەمەش كۆمەلێك خانەی دیكە لە سوپای بەرگریكردنی لەش لە كار دەخات.وەك گەردی ڤایرۆس دێتە دەرەوە و ماددە بۆماوەیەكەی جارێكی دیكە بۆ بنەرەتیەكەی(ئار ئێن ئەی)دەگەرێتەوە چونكە ڤایرۆسەكە چی دی پێویستی بە خۆشاردنەوە نییە و پیاو كوژەكە بریاری داوە قۆناغی هێرش كردن دەستپێبكات لەبەر ئەوە هیچ پێویستی بە خۆداپۆشین نییە.ڤایرۆسەكە دەست بە داگیركردنی بەرگرییە خانەی دیكە ساغ دەكات و گەردە ڤایرۆسیەكانتێیدا بلاو دەكاتەوە كە ئەوانیش بەرگریە خانەكانی ساغی دی داگیر دەكەن و بەم شێوەیە پرۆسەكە بەردەوام دەبێت .لێرەدا لایەنێكی دی زیرەكی ئەم ڤایرۆسەمان بۆ ئاشكرا دەبێت ئەویش لایەنی نەخشە دانانە ئەم ڤایرۆسە لە یەك كاتدا چوار كردار لە یەك كاتدا ئەنجام دەدات كە لە كۆتایدا دەبێتە هۆی نیمچە لە كارخستنی تەواوی كۆئەندامی بەرگری.كردارەكانیش ئەمانەن:

2.ڤایرۆسەكە هەندێك لە گەردەكانی دەنێرێت تاكو لە گەل ئەو خانانە یەكبگرنكە پێیان دەوترێت(مۆنۆكایتس)كە ئەوانیش پێشوازیكەریان لەجۆری(سی دی 4)هەلگرتووە كە ئەم خانانە توانای رێكردنیان بە رێرەوی خوێندا هەیە و رێگەیان پێدراوە بچنە كۆئەندامی دەماریشەوە بەمەش ڤایرۆسەكە بۆ زۆربەی ئەندامان و مێشك و كۆئەندامی بەرگری.دەگوازرێتەوە و زیاتر كۆنترۆلی و بلاوبونەوەی بەرفراوان دەبێت.

3.ڤایرۆسەكە هانی كۆمەلیك لە(تی سێلە یارمەتی دەرە)ساغەكان دەدات كە لەگەل(تی سێلە یارمەتیدەرە)توشبووەكان یەكبگرن كە لە كۆتایدا دەبنە هۆی دروست بوونی كۆبونەوەیەكی خانەیی بێ سوود(چونكە فەرمانە سەرەكیەكان لەكار كەوتوون),بەلام لە هەمان كاتدا بەرگریە خانەكان وەك خۆی ماون دەست بە هێرشكردن دەكات بۆ سەر ئەو تۆپەلە خانانە دەكەن چونكە بە تەنی نامۆی دادەنێن (بەمەش كۆمەلێكی دیكە لە خانەكان لەناو دەچن).

4.ئەم ڤایرۆسە فیلبازە بەرگە پرۆتینەكەی خۆی بەسەر هەندێك (خانە یارمەتیدەرەكان)بلاودەكاتەوە.ئەمەش وادەكات ئەو كەمە بەرگرییە خانانەی هسرش بكەنە سەر ئو خانە یارمەتیدەرانە وابزانن دژە تەنن و لە ناویان ببەن.بەمەش دەبینین ڤایرۆسەكە ئامانجە سەرەكیەكەی بەدیهێناوە لەم شەرەدا سەركەوتنی بەسەر لەشدا هێناوە.تنی بەسەر لەشدا هێناوە.بەلام سەیرەكە لەوە دایە ئەم ڤایرۆسە رۆلی تەنیا رێگەخۆشكەر بۆ هێرشبەراندیكە بینیوەو چونكە لەش ئیستا زور بەیزوری بەرگری كردن و سوپای بەرگری لەدەست داوە هەر میكرۆبێ چەند لاوازیش بێت لە باری ئاسای بێ زیان بێت بەبێ بونی هیچ بەرگریەك لەلایەن لەشەوە هسرش بەرێت.تەنانەت ببێتە هۆی مردنی كەسەكەش. تەنانەت ئەو میكرۆبە سروشتیانەی لەشیش بەبێزیان لەناوی نیشتەجێن لەو كاتە دەبنە میكرۆبی درندەو هیرش دەبەنسەر لەش.چونكە لەش كوتۆتە لاوازترین حالەتیەوە هیچ بەرگریكەرێكی نەماوە دژی ئەو هیرشانە بیوەستێنێت ژمارەیەك زۆر لە ڤایرۆس و میكرۆب و زۆری دیكە لە نەخۆشهێنەرەكان ئەم جەستە بە نێچیرێكی ئاسان دادەنێت هێرشی بۆ دەكەن بەلام ئەوەی لە هەمویان زیاتر ئەوی فرسەت دەقۆزێتەوە هەوكردنی سیەكان كە زۆربەی كات كە نەخۆشی ئایدز بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.زۆربەی كەس لەو بارەیەوە سەریان سوردەمێنێت چونكە كەسەكە لە بارێكی ئاسایی و باش دابووە لە ناكاو قۆناغەكان تێكچونی یەك لەدوای یەك دەستپێكردووە.چونكە هەر چەندە نەخۆش لە ناوەوە ڤایرۆسەكەی هەلگرتوە بەلام لەسەرەتا بە روكەش ساغ دەركەوتووە.قۆناغێكی نوێ‌ دەستبێدەكات كاتێك لیمفەرژێنەكان دەئاوسێن و گەورە دەبن.بە دوایدا دەركەوتنی كەرووەكانی ناو دەم زۆر بەتوندی دەست بە دەركەوتن دەكات لینجە ئەندامەكان توش دەبن و پاشان توشبوون بە نەخۆشی جیاواز كە ئاماژە پێدا دەستپێدەكات و لەم قۆناغە لەش دەگاتە لاوازترین حالەتەكانی و زۆر بێهێزدەبێت.لە گەل ئەوەشدا بەشی گرنگی بابەتەكەمانخستەروو.چۆن هەموو ئەمانە روودەدەن لەشێكی ساغ لاواز دەبێت و بۆ جنۆكەیەك دەگۆرێت كە پێشتر مرۆڤێكی ئاسای بوو. چۆن لەرێگەی شلەوە نەخۆشی روودەدات.

1-لەرێگەی خوێنەوە

2-یان دەردراوەكانی ئەندامانەوە(ئەندامەكانی زاوزێ‌) لەبەر ئەوەی نەخۆشیەكە بناغەكەی ڤایرۆسیە و ڤایرۆسیش لە ناو شلەكان چالاك دەبێت لەبەر ئەوە گواستنەوەی لەرێگەی ئەوەوە رودەدات بۆیە رێگای گواستنەوە بەم شێوە دەبێت

3-گواستنەوەی راستەوخۆی خوێن یان یەكێك لە بەشەكانی(پلازما بۆ نمونە)

4-پەیوەندیە سێكسیە ریگە پێنەدراوەكان ە ئەوانەی لادانی سێكسیان هەیە,

5-پەیوەندیە سێكسیەكان بە شێوەی گشتی كە یەكێك لەو دوو كەسە تەشی نەخۆشیەكە بوبن.

6-گواستنەوەی ئەندامان وەك كۆرنیا یان كورچیلە لە كەسی تەشبوو بۆ ساغەكە.

7-ئامێرەكانی شتنەوەی گورچیلەو لینورگەكانی پزیشكی ددان كە پەیرەوی رێگەی دروستی پاكژكردنەوەی ئامێرەكان نەكەن.هەروەها لە رێگای سالۆنەكانی قژ برینەوەو سەرتاشخانە و هەر بوارێكی دیكە كە ئامێری تیژبەكاربێت ئەگەری پیسبونی خوێنی لێبێت.

8-بەدلنیای لەنێو ئەو كەسانەی ئالودەی ماددە هۆشبەرەكانن بەهۆی بەكارهێنانی دەرزی پیسەوە لە كەسێكی نەخۆشەكە بۆ ئەوی تر چونكە ئەوانەی گوێ‌بە خاوێنكردنەوەو پاكژكردنەوەی دەرزیەكانیان نادەن لەكاتی نەشوەی ساختەیاندا لەژێركاریگەری ئەو مددەدان ئەمانە باوترین ئەو رێگایانە بوون كە ئەگری گواستنەوەی ئەو نەخۆشیەی لێدەكەوێتەوە.

كە پێویستە هەموومان لەكاتی مامەلەكردن لەگەلیدا ‌واگادار بین هیچ كەمێك لەو خالانە فەرامۆش نەكەین.كە دەشێت كەسێكی ساغ كە هیچ گوناهێكی نییە كە كاتێك دەچێتە لای پزیشكێكی ددان یان قژبرێكی فەرامۆش توشی نەخۆشیەكە دەبێبە بریندارێكی بچوك.ئەمانە بۆ ترساندن یان وروژاندن نییە بەلام مامەلە كردن لەگەل نەخۆشیدا زۆر گرنگە و پێویستە زۆر بەئاگا و وشیار بین تەندروستیمان نەخەینە مەترسیەوە.ئوە بەسە كە دلنیا بین لەوەی كە پزیشكی ددان ئۆتۆكلاف بەكاردێنێت بۆ خاوێنكردنەوەی ئامێر و ئامرازەكان و وە دەستكێشەكەی لەگەل هەموو نەخۆشێدا دەگۆرێت و تازە دەكاتەوە و لەگەل هەموو ئەو ئامێرو ئامرازانە كە دوای خاوێنكردنەوە هێشتا بەكارنەهاتووە.هەروەها لەوە دلنیا بین لە كاتی دەرزی لێدان دەرزیەكە نوێیەو بەكار نەهاتووە وەلەوە دلنیا بین كە لەدوای بەكارهێنانی فرێدرێتە ناو سەلەی زبل بۆ ئەوەی ئەو كەسە بپارێزین كە لەدوای ئێمە دێت لەوانەیە ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەو نەیزانێت. بێگومان لە دوای ئەو هەموو ئەمانە پرسیارێك لە مێشكت دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە دەبێت چارەسەری ئەو نەخۆشیە فۆبیا ڤایرۆسیە چی بێت كە نەخۆشیەكی نوێیەو لە بیست سالی رابردوو ناسیومانە .بەداخەوە تا ئێستا هیچ هۆكارێكی چارەسەركردن یان خۆپاراستن نەدۆزراوەتەوە.لەگەل هەموو ئەو بیركردنەوەو توێژینەوەی كە زاناكان كردویانە لە هەولدان بۆ بۆ بنبركردنی ئەم ڤایرۆسە بەلام ێت یان زۆرترین كار كردبیان هەولدان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی نەخۆشیەكە یان كەمكردنەوەی ئازارو پاراستنی لە نەخۆشیانەی كە توشی دەبێت.بەلام ئەوەی ئومێد بەخشە لەسەر هەموو بستێكی ئەم جیهانە كۆمەلە كەسانێك هەن لە توێژینەوە و تاقیكردنەوە دان.بەردەوامن لە دۆزینەوەی هەرچی چارەسەری نوێیە.دەبێت ئوەش بزانین ئەوە یەكمجار نییە زاناكان لە بەردەم نەخۆشیەكداشكست دەهێنێت بەلام لە هەولی بەردەوامی بێ وچانی زاناكانو و گەرانی بەردەوام و تەكنەلۆژیا لە كۆتایدا هەر چارەسەریان دۆزیوەتەە.لەبەر ئەوە نابێت بێهیوا بین دەبێت ئومێدمانهەیە كە ئەمرۆ بێت یان سبەی گوێمان لە هەواڵك دەبێت كە چارەسەری ئەم ڤایرۆسە دۆزراوەتەوە بۆتە ساكارترین نەخۆشی سەردەم نەك كوشندەترین.لەوانەیە ئەو كات نەخۆشیەكی نەێ‌سەرهەلبدات و دەروازەی نویّبۆ نوسین والا بكات و ببێتە هۆی سەرقالیكردنی زاناكان پێوەی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كاراو خۆپاراستنی لێی. پەراوێزەكان ئایدز كورتكراوەی (كۆنیشانەی كەمی بەرگری)وەرگیراوە. تەكنیكی(پی سی ئار):-رێگەیەكە بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی ئایدز كە بنەرەتی كارلێكەكە لە زانینی زنجیرەی ڤایرۆسەكە خۆیەوە دەبێت كە ئەوەش زانراوە بەهۆی پەند رێگایەكی تەكنیكی ئالۆزی دیكەوە كە لێرەدا قسەی لەسەر ناكەین. لەم تەكنیكەی باسی دەكەین پێویست ناكات هەموو تەكنیكێكی ڤایرۆسەكە بزانین بەلام تەنها بەشێكی دیاریكراوی لێی بزانرێت بەسە.ئەوەش ئەو بەشەیە كە شتێك دروست دەكات پێی دەوترێت (دەستپێكەر)ئەو دەستپێكەرە بە دروستكردنی بە دروستكردنی ئایدز لەبەر ئەوە پێی دەوترێت(سپایكیفیس پرایمەر)هەندێك ماددەی لەگەل دا كۆدەبێتەوە وەك كۆی تفتە بۆماوەیەكان كە بریتین لە(ئەی,گی,,سی,,تی)و هەندێك ماددەی هاندەرو ماددەی پاكژكراو و ئەوەی پێی دەوترێئەنزیمی پەلمەر(ئەو ئەنزیمە كە بەرپرسی شریتی بۆماوەییە)هەموو ئەمانە لە بونی نموونەی (دی ئێن ئەی)كە لە رێگەی خانە توشبووەكانی مرۆڤ وەرگیراوە. شێوەی تەكنیكەكە بە كورتی بگەرێین بەدوای دەسپێكەردا دەربارەی ئەو بەشەی تەواوی دەكات و كە لەو (دی ئێن ئەی)وەدەپێت كە لەو خانەوە دێت و لەوانەیە توش بوبێت.ئەگەر بینی پێوە دەنوسێ شریتەكە تەواو دەكات و چەند سورێكی تێدا دروست دەكات بۆ ئەوەی ئەوبەشە زۆر بكات كە ناسراوە بە هەلئاوسان بەو شێوەی قەبارەكە زۆر دەبێت و بە رێگەی هەستاردا دەتوانێت تێبینی بكرێت. ئەگەر پارپەكە یان باندەكە ئاماژە بۆ روودانی هەلاوسان دەكات ئەمە بەلگەیە كە ڤایرۆسەكە هەیە و كرداری هەلاوسان و تەواوبونی تێدا رویداوە.بەلام ئەگەر نەبوو ئەم بەلگەیە بۆ بوونی ئەوەی ڤایرۆسەكە لەوێدا بوونی نیە لەبەر ئەوە هیچ سورێكی هەلاوسان نییە چونكە هەر لە بنەرەتەوە لكاندن رووی نەداوە لەبەر ئەوە ئەم ناوچە ویستراو نییە.لەوانەیە تەكنیكەكە لەمە كەمێك ئالۆزتر بێت بەلام بیرۆكەكە هەر ئەمەیە و تەكنیكەكە چەند كاتژمێرێكی كەم دەخایەنێت كە بەهۆیەوە دەزانرێت ڤایرۆسەكە بوونی هەیە یان نیییەتی.

سه‌رچاوه: «گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م»