لاق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لاقی مرۆڤێک

لاق یان قاچ شتێکە بەکاردێت بۆ ڕاگرتن و پاڵپشی شتەکان؛ بەمەبەستی بەرزڕاگرتنیان. مرۆڤەکان و باڵندەکان خاوەنی دوو لاقن. ھەندێکی تەنی تریش لاقیان ھەیە، بە نموونە مێز و کورسی، بۆ ڕاوەستانیان. بە شێوەیەکی ئاسایی گیانلەبەران ٢ یان ٤ لاقیان ھەیە؛ نموونە بڕبڕەداران، بەڵام ھەندێک لە مێرووەکان و جاڵجاڵۆکەکان خاوەنی ٦، ٨، یان ١٢ لاقن، ھەندێک زیندەوەری تر ژمارەیەکی زۆر لاقیان ھەیە، بەڵام ناگەن بە ١٠٠ یان ١٠٠٠ ھەروەکوو خەڵکی باسی دەکەن، یان بەم ژمارانە ناویان ناون. مرۆڤەکان خاوەنی دوو لاقن، کە بەستراون بە پێیەکانەوە.