بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولقادر جەزائیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولقادر جەزائیری
بە عەرەبی: عبد القادر الجزائري
لەدایکبوون٦ی ئەیلوولی ١٨٠٨
Guittena، جەزائیر
مردن٢٦ی ئایاری ١٨٨٣(١٨٨٣-٠٥-٢٦) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
دیمەشق، سووریا
ناوی کاتی لەدایکبوونعبدالقادر
نازناوسوڵتان
شوێنی ناشتندیمەشق، El Alia Cemetery
خوشک و براAhmad ibn Muhyi al-Din al-Jaza'iri
خزمەکانRazzaq Abd Al-Qadr، Muhammad Said al-Jazairi، Khaled el-Hassani ben el-Hachemi
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پۆستەکانئەمیر
خوێندکارAbd al-Majid al-Khani
شێوازی ژیانعیرفان
Social classificationMurabitun
ئایینسوننە
پلەی سەربازیئەمیر
خەڵاتەکانGrand Cross of the Legion of Honour، Order of the White Eagle، Order of the Black Eagle، Order of the Redeemer، Order of Pius IX
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
ئاڵای ویلایەتی میر عەبدولقادر
'شوڕشگێڕێک لە سوپای میر عەبدولقادر (١٨٥٤)
تابلۆیەکی زەیتی میر عەبدولقادر شابا لە مۆزەخانەی ڕوبەیکس

شازادە عەبدولقادر جەزائیری (١٢٢٣-١٣٠٠ کۆچی / ١٨٠٨-١٨٨٣ زایینی) سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی بوو، موجاھید بوو بە شەڕکردنی دژی داگیرکاری فەڕەنسی بۆ سەر جەزائیر ناسرابوو بۆ ماوەی پانزە ساڵ سەرکردایەتی بەرخۆدانێکی جەماوەری کرد لە سەرەتای داگیرکردنی فەڕەنسا بۆ سەر جەزائیر. ئەو بە دامەزرێنەری دەوڵەتی مۆدێرنی جەزائیر و ھێمای بەرخۆدانی جەزائیر لە بەرامبەر داگیرکاری و ستەمکاری فەرەنسی دادەنرێت و دوورخراوەتەوە بۆ دیمەشق و خۆی تەرخان کردووە بۆ زانست، سۆفیگەری، فەلسەفە[١] نووسین و شیعر و لەوێ کۆچی دوایی کرد.


ڕاپەڕین و شەڕ

[دەستکاری]

دوای ئەوەی ھێزە سەربازییەکانی فەڕەنسا کەناراوەکانی باکووری جەزائیریان داگیرکرد کە ئەو سەردەمە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بوو، لە ساڵی ١٨٣٠ گەلی جەزائیر دژی داگیرکەرە فەڕەنسییەکان شەڕیان کرد.

ڕاپەڕینی عەبدولقادری جەزائیری لە ساڵی ١٨٣٧ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٨٤٣ بەردەوام بوو، بە یەکخستنی ھۆزەکانی بیابان و خەڵکی شارەکانی جەزائیر، عەبدولقادر توانی گورز لە سوپای فەڕەنسا بدات و ھەندێک شاری جەزائیری وەک وحران بگرێت، بەڵام بوونی ناکۆکی نێوان سەرکردە شەڕکەرەکان بەتایبەت ئەحمەد بەگ فەرماندەی سەربازی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ عەبدولقادر جەزائیری کە ھەردووکیان دژی فەڕەنسییەکان شەڕیان دەکرد و ھەروەھا کەرەستە سەربازییەکانی فەڕەنسا بووە ھۆی ئەوەی عەبدولقادر جەزائیری شکست بھێنێت، و لە ساڵی ١٨٤٣ ھەڵدێت بۆ مەغریب، بەڵام دواجار بەھۆی فشارەکانی فەڕەنسا، مەغریب نەیتوانی پشتگیری لێبکات و دواجار حکوومەتی فەڕەنسا دەستگیری کرد و دوای دادگاییکردنەکە دوورخرایەوە بۆ شاری دیمەشق لە سووریا کە ئەوکاتە سەر بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بلغراس, عبد الوهاب (2017-12-31). "الأمير عبد القادر محطّات متميزة في رؤية الآخر". Insaniyat / إنسانيات. Revue algérienne d'anthropologie et de sciences sociales (بە عەرەبی) (77–78): 11–29. doi:10.4000/insaniyat.18050. ISSN 1111-2050. Archived from the original on 2020-12-10.