بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیاد نەخالە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیاد نەخالە
بە عەرەبی: زياد نخالة‎
لەدایکبوون (١٩٥٣-٠٤-٠٦) ٦ی نیسانی ١٩٥٣ (تەمەن ٧١ ساڵ)
خان یوونس، دەوڵەتی فەلەستین
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی عیبری
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی
دانیشتوویدیمەشق
ئەندامی حیزبیبەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی، بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین
ئایینئیسلام

زیاد نەخالە (بە عەرەبی: زياد النخالة؛ لەدایکبووی ٦ نیسانی ١٩٥٣) سیاسەتوانێکی فەلەستینییە، کە لە ئێستادا وەک سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین کار دەکات. ئەو لە ساڵی ٢٠١٨وە، بەھۆی نەخۆشبوونی سکرتێری پێشوو، ڕەمەزان شەلەح ئەو پۆستەی پێدرا.

ژیاننامە

[دەستکاری]

لە ٦ی نیسانی ١٩٥٣، زیاد ڕوشدی نەخالە لە شاری خان یوونس لە کەرتی غەززە لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٥٦ باوکی، ڕوشدی نەخالە لەکاتی دەستدرێژیی سێ قۆڵیدا بۆ سەر میسر گیانی لەدەستدا. ئەو خوێندنی سەرەتایی لە خان یوونس و خوێندنی ناوەندی لە شاری غەززە تەواو کرد. زیاد نەخالە لە پەیمانگای مامۆستایان لە غەززە بڕوانامەی دیپلۆمی بەدەستھێنا و لە تەمەنێکی گەنجیدا بووە ڕووخسارێکی ئاشنای ئیسلامییەکانی غەززە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]