لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین(بە عەرەبی: حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين) ڕێکخراوێکی سەربازیی فەلەستینییە کە ئیسلام وەک ڕێگای ژیان و جیھاد وەردەگرێت و لە ساڵی ١٩٨١ دامەزراوە.[١] جیھادی ئیسلامی لەسەر بیرۆکەی ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزراوە، ئامانجی لە ڕێگای خەباتی چەکداری لەناوبردنی ئیسرائیل و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە بەناوی فەلەستین. ئەم ڕێکخراوەیە لە لیستی تیرۆریستی یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا، ژاپۆن، ئەمریکا، کەنەدا و چەندین وڵاتی دیکەدا جێی گرتووە. جیھادی ئیسلامی یەکێکە لە بەناوبانگترین گرووپە سەربازییەکانی فەلەستین و لە ململانێی سەربازی ئیسرائیل و فەلەستیندا زۆر جار ناوی دەھێنرێت کەچی بەڕێکخراوێکی تا ڕادەیەک بچووک و پەراوێزخراو دادەنرێت.[٢][٣]