جۆرج ئۆروێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جۆرج ئۆروێڵ
لەدایکبوونئێریک ئارتور بلێر
٢٦ی حوزەیرانی ١٩٠٣
ھیندستان
مەرگ٢١ی کانونی دووەمی ١٩٥٠
نەتەوەبەریتانی
نەژادبەریتانی
پیشەڕۆژنامەنووس، ڕۆماننووس، نووسەری سیاسی
ھاوسەرئایلین ئۆشاغنێسی (١٩٣٥–١٩٤٥، مردنی ئەو)
سۆنیا براونەڵ (١٩٤٩–١٩٥٠تا مردنی ئەم)
منداڵەکانڕیچارد ھێراتۆ بلێر
واژوو
150px

ئێریک ئارتور بلێر، ناوە خوازراو: جۆرج ئۆروێڵ (لەدایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٠٣-٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠) ڕۆماننووس، وتارنووس، ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگر بوو. کارەکانی نیشاندەکرێن بە: پەخشانی ڕوون و ئاشکرا، ھۆشیاری لەڕووی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، دژایەتی کردنی تۆتالیتاریانیزم، ھەروەھا پشتیگیریکردنێکی ئاشکرایانەی سۆسیالیزمی دیموکراتی.

ئۆڕوێڵ ڕەخنەی ئەدەبی و شیعر و چیرۆکی خەیاڵی و ھەروەھا (ڕۆژنامەوانیی وتووێژی- -polemical journalism)ی نووسیوە. ڕۆمانی ١٩٨٤ یەکێکە لە شاکارەکانی ئۆروێڵ کە لە ناو لیستی ١٠٠ کتێبی گەورەی سەدەی بیستەمدایە بەپێی ڕاپرسییەکی بی بی سی لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە ناو ئەوانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەی بی بی سیان دابوەوە.[١] دێڕی یەکەمی ئەم ڕۆمانە ئەڵێ «ڕۆژێکی ساردی ڕوناکی مانگی ٤ بوو کە کاتژمێرەکان ١٣یان نیشان ئەدا». لەم شاکارەیدا ئۆروێڵ ھەندێ دەستەواژەی گرنگی ھێنایە ناو زمانی ئینگلیزی و ھزری گشتییەوە، وشەی ئۆروێڵی بەکاردێ بۆ سیستمێکی داپڵۆسێنەری ڕەھایی، ھەروەھا دەستەواژەکانی برا گەورە بۆ چاودێری دەوڵەت بەسەر خەڵکەوە، تاوانی بیر وەک چەوساندنەوەی خەڵک لەسەر ئازادی بیروڕا، جووتبیر و پۆلیسی بیر[٢]

ژیان[دەستکاری]

سەرەتاکانی ژیان[دەستکاری]

ئێریک ئارسەر بلەیر لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٠٣ لە مۆتیھاریی بیھار لە دایک بوو کە ناوچەیەک بوو لە‌و بەشەی ھیندستان کە بەریتانیا دەسەڵاتدار بوو تێیدا. باپیرە گەورەی، چارلس بلەیر، پیاوێکی خانەدانی دەشتەکی ناوچەی دۆرسێت بوو کە ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ماری فەینی کچی ئێرلی ناوچەی وێستمۆرلاند کردو داھاتی بەروبوومی ھەبوو وەک خاوەن زەوی لە جامایکا. باپیری بە ناوی تۆماس ڕیچارد ئارسەر بلەیر قەشە بوو. ئێریک بلەیر وەسفی خێزانەکەی وەک "چینی خواروو - مام ناوەندی – سەروو " کردووە.[٣]

باوکی، ڕیچارد وۆلمێسلی بلەیر، لە بەشی ئۆپیەم لە خزمەتگوزاری مەدەنی ھیندی کاری دەکرد. دایکی، ئیدا مابێل بلەیر (کچی لیمۆوزین)، لە مۆلمێن لە بۆرما گەورە بووە کە باوکە فەڕەنسییەکەی خەریکی کاری وەبەرھێنانی نامسۆگەر بوو. ئێریک دوو خوشکی ھەبوو مارجۆری کە پێنج ساڵ لەخۆی گەورەتر بوو لەگەڵ ئاڤریل کە پێنج ساڵ لەخۆی بچووکتر بوو. کاتێک ئێریک تەمەنی ساڵێک بوو دایکی ئەوو ئاڤریلی برد بۆ ئینگلتەڕا. خانووی بابوباپیرانی و ئەو خانووەش کە تێیدا لە دایک بوو لە مۆتیھاری وەک مۆنیومنێتێکی پارێزراو ڕاگەیەندرا کە سەنگی مێژوویی ھەیە.[٤]

ساڵی ١٩٠٤ ئیدا بلەیر لەگەڵ منداڵەکانی لە ھێنلی-ئۆن-تەیمس لە ئۆکسفۆردشایەر دەژیا. ئێریک بە یاوەری دایک و خوشکەکانی پەروەردە کرا و ئەم خێزانە جگە لە سەردانێکی کورت لە ناوەڕاستی ١٩٠٧ باوکی خۆیان نەبینی بوو تا ساڵی ١٩١٢. بیرەوەریی ڕۆژانەی دایکی لە ساڵی ١٩٠٥ وەسفی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و حەزو ئارەزووی ھونەری دەکرد.

ئێریک لە تەمەنی پێنج ساڵی نێردرایە قوتابخانەی دێر لە ھێنلی-ئۆن-تەیمس کە بە ھەمان شێوە مارجۆری خوشکیشی دەچووە ئەو قوتابخانەیە. قوتابخانەیەکی دێری کاتۆلیکی ڕۆمان بوو لەلایەن دێری ئورسولاینی فەڕەنسییەوە بەڕێوەدەبرا کە لە فەڕەنسا دوورخرابووە‌وە دوای ئەوەی خوێندنی کاسۆلیکی لە فەڕەنسا قەدەغە کرا لە ساڵی ١٩٠٣ بە ھۆکاری پەیوەندییەکانی درێیفوس. دایکی دەیویست بچێتە قوتابخانەی گشتی بەڵام خێزانەکەی نەیاندەتوانی تێچووی خوێندنی بۆ دابین بکەن و ئەویش پێویستی بە کورسی خوێندنی خۆڕایی بوو. برای ئیدا بلەیر، چارلس لیمۆوزین، پێشنیاری قوتابخانەی سەینت سیپریانی بۆ کردن لە ئیستبۆرن لە سەسێکس. لیمۆوزین کە یاریزانێکی پیشەگەری گۆلف بوو شارەزای قوتابخانەکە و بەڕێوەبەرەکەی بوو لە ڕێگەی یانەی گۆلفی ئیستبۆرنی شاھانەوە کە چەندین خەڵاتی لە ساڵانی ١٩٠٣ و ١٩٠٤ بەدەستھێنابوو. بەڕێوەبەرەکە ئامادەیی دەربڕیبوو کە یارمەتی بلەیر بدات تا کورسی خوێندنی خۆڕایی بەدەست بھێنێت و ڕێگەیەکی دارایی تایبەتی ڕێکخستبوو کە ڕێگەی بە دایک و باوکی دەدا نیوەی کرێی خوێندنی بۆ بدەن. لە ئەیلولی ١٩١١ ئێریک چووە سەینت سیپریان. بۆ ماوەی پێنج ساڵی داھاتوو لە بەشەناوخۆیی قوتابخانەکەدا مایەوەو تەنیا لە کاتی پشوودا دەگەڕایەوە ماڵەوە. لەو ماوەیەدا و لە کاتی کارکردنی بۆ بەشی خانەنیشینی، دایکی لە شەقامی ٢٣ی کرۆموێل کرێسێنت لە ئێرل کۆرت دەژیا. بلەیرھیچ شتێکی دەربارەی کەمکردنەوەی تێچووی خوێندنەکەی نەدەزانی ھەرچەندە دواتر «ھەر زوو ئەوەی زانی کە لە ماڵێکی ھەژارترەوە ھاتووە». بلەیر ڕقی لە قوتابخانەکە بوو و دوای چەندین ساڵ وتارێکی نووسی لەژێر ناوی «ئاوا، ئاوا بوو خۆشییەکان» کە و دوای مردنیشی بڵاوکرایەوە، لەبارەی ئەو کاتەوەیە کە لەوێ بووە. لە سەینت سیپریان بلەیر بۆ یەکەمجار سیریل کۆنۆلی بینی کە بووە نووسەر. دوای چەندین ساڵ کۆنۆلی وەک سەرنووسەری ھۆریزۆن چەندین وتاری ئۆروێلی بڵاو کردەوە.[٥]

پێش جەنگی جیھانی یەکەم خێزانەکەی چوونە شیپلەیک لە ئۆکسفۆردشایر کە لەوێ ئێریک بووە ھاوڕێ لەگەڵ خێزانی بودیکۆن و بەتایبەتی لەگەڵ کچەکەیان بە ناوی جاسینسە. ئەو کاتەی کە یەکەمجار یەکتریان بینی ئێریک لەسەر سەری وەستابوو لە نێو مەیداندا. کە لێیان پرسیبوو بۆ، گووتبووی «زیاتر بەرچاو دەبی ئەگەر لەسەر سەر ڕابوەستی نەک لەسەر پێیەکانت». جاسینتەو ئێریک ھۆنراوەیان خوێندووەتەوە‌و نووسیووە، ھەروەھا خەونیان بەوەوە بینیوە کە ببن بە نووسەری بەناوبانگ. ئێریک گووتبووی کە دەکرێ کتێبێک لەسەر شێوازی (جیھانی خەیاڵاوی نوێ)ی ە.ج. وێلس بنووسێت. لەم ماوەیەدا خۆشیی لە تەقەکردن، ڕاوەماسی و سەیرکردنی باڵندەدا دەبینی لەگەڵ براو خوشکی جاسینا.

لەو کاتەی بلەیر لە سیپریان بوو دوو ھۆنراوەی نووسی کە لە ھێنلی و ستانداردی باشوری ئۆکسفۆرد بڵاوکرایەوە. پلەی دووەمی بەدەستھێنا لە خەڵاتی مێژوویی ھارۆو، کارەکانی لەلایەن لیژنەی تاقیکردنەوەی دەرەکیی قوتابخانەکە ستایش کرابوو ھەروەھا کورسی خوێندنی خۆڕایی لە وێلینگتۆن و ئێتۆن بەدەستھێنا. بەڵام دانانی ناوی لە لیستی خوێندنی خۆڕایی ئێتۆن گەرەنتی شوێنێکی نەدەداو ڕاستەوخۆش بۆ بلەیر بەردەست نەبوو. بۆیە بڕیاریدا لەسەینت سیپریان بمێنێتەوە تا کانوونی یەکەمی ١٩١٦ تا ئەو کاتەی شوێنێک لە ئێتۆن بەردەست دەبێت.[٦]

لە مانگی کانوونی دووەم شوێنێکی لە وێلینگتۆن بۆ دابینکرا کە بۆ تێرمی بەھارە لەوێ مایەوە. لە مایسی ١٩١٧ شوێنێکی بۆ دابینکرا وەک توێژەری کینگ لە ئێتۆن. لەم ماوەیەدا خێزانەکەی لە چامەرس مۆل لە گەیت ھیل نۆتینگ دەژیان. بلەیر تا کانوونی یەکەمی ١٩٢١ لە ئێتۆن مایەوە لەو کاتەی کە لەنێوان تەمەنی ١٨ و ١٩ ساڵیدا بوو. ئۆروێل بە جاسینتایھاوڕێی منداڵیی گووتبوو «وێلینگتۆن دڕندانە بوو» بەڵام گووتبووشی کە ئەو «ئارەزووی لێیەو دڵی خۆشە» لە ئیتۆن. مامۆستا تایبەتەکەی ئا.س. ف گۆ بوو کە مامۆستای کۆلێژی ترینیتی بوو لە کامبریج کە دواتریش لەسەر پیشەکەی ئامۆژگاری پێدەبەخشی. بلەیر بۆ ماوەیەکی کورت زمانی فەڕەنسیی لەلایەن ئالدۆس ھەکسلیەوە خوێند. ستیڤن ڕونسیمان کە لە ئیتۆن لەگەل بلەیردا بوو تێبینی کردبوو کە توانای زمانەوانی ھەکسلییان بەرز نرخاندووە. سیریل کۆنۆلی بە دوای بلەیردا چوو بۆ ئیتۆن بەڵام لەبەر ئەوەی لە قۆناغی جیاوازدا دەیانخوێند، پەیوەندییان بەیەکەوە نەبوو. بلەیر بەگوێرەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وا دەردەکەوێت کە گوێی بە خوێندن نەدابێت، بەڵام لەو کاتەی کە لە ئیتۆن بوو لەگەڵ ڕۆجەر میرۆنس کاریکردووەو گۆڤاری کۆلێژیان بە ناوی «کاتەکانی دەنگدان» دەرکردووە، بەشداری کردووە لە دەرکردنی بەرھەمی تر—ڕۆژەکانی کۆلێژو بەبڵ و سکویک—ھەروەھا بەشداری کردووە لە گەیم وۆل ئیتۆن. ماڵەوە نەیانتوانی بۆ کۆلێژێکی تر بینێرن بەبێ ئەوەی کورسی خوێندنی خۆڕایی ھەبێت و بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیشی گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ناتوانێ کورسییەکی تری خوێندن بباتەوە. ڕونسیمان تێبینی ئەوەی کردبوو کە خۆشەویستی بۆ ڕۆژھەڵات ھەیەو خێزانەکەشی بڕیاریاندا کە پەیوەندی بە پۆلیسی ئیمپڕاتۆرییەوە بکات لە بەشی خزمەتگوزاری پۆلیسی ھیندی. بۆ ئەم مەبەستە دەبوایە لە تاقیکردنەوەیەک دەربچێت. لە کانونی یەکەمی ١٩٢١ ئیتۆنی جێھێشت و چووە لای باوکە خانەنشینکراوەکھی و دایکی و خوشکە بچوکەکەی ئاڤریل کە لە ھەمان ئەو مانگەدا ماڵیان گواستبووەوە بۆ شەقامی سترادبرۆک ٤٠ لە ساوسوۆلد لە شارۆچکەی سەفۆک کە ئەمە یەکەم خانوویان بوو و دواتر سێ خانووی تریشیان ھەر لەم شارۆچکەیە گۆڕی. لەوێ بلەیر چووە ناوەندی ئامادەکاریی کرایگھێرت بۆ تاقیکردنەوەو لەوێ پەرەی بە زانیارییەکانیدا دەربارەی ئەدەبی کۆن، ئینگلیزی و مێژوو. لە تاقیکردنەوەی داخڵبوون سەرکەوتوو بوو بە جۆرێک لە نێوان ٢٦ کەسدا، بە حەوتەم دەرچوو.[٧]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ڕۆمانەکان:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ لیستی ۱٠٠ کتێبی سەدەی بیستەمی بی بی سی، دوا سەردان ۲٠. ۱۱. ۲٠۱۳
  2. ^ ئەو شاکارەی ئۆروێڵی لە ناوبرد، گاردیان، ۱٠/۵/۲٠۱۳. دواسەردان ۲٠/۱۱/۲٠۱۳
  3. ^ Crick، Bernard (2004). "Eric Arthur Blair [pseud. George Orwell] (1903–1950)". Oxford Dictionary of National Biography. Oxford, England, United Kingdom: Oxford University Press. 
  4. ^ Orwell، George (February 1937). "8". The Road to Wigan Pier. Left Book Club. پەڕە 1. 
  5. ^ Haleem، Suhail (11 August 2014). "The Indian Animal Farm where Orwell was born". BBC News. 
  6. ^ "Renovation of British Author George Orwell's house in Motihari begins". IANS. news.biharprabha.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 29 June 2014. لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  7. ^ Bowker، Gordon. "George Orwell": 21.