بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:شارەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

شار (بە ئینگلیزی: City) یەکەیەکی جوگرافیای سیاسی بچووکترە لە پارێزگا، شار لانەی پێشکەوتنی وڵاتە، ئەوەی شار لە لادێ جیا دەکاتەوە پێشکەوتنی پیشەسازییە کە لەشار ھەیە بەڵام لەشارەکان کشتوکاڵ ناکرێ کەچی لە لادێ دەکرێ، شاری پایتەختیش ئەوەیە کە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەت لەم شوێنە جێگیر بووە، شارە پایتەخت جێگەی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی حکوومەتەکە دەبێت، مێژوونووسان شاری دیمەشق لە سووریا بەکۆنترین شاری زەوی ناوزەند دەکەن بەوەی لە سەردەمی مس ھەبووە یاخوود زووتر لە ٩٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین بنیادی بۆ نراوە، لە کوردستانیش کۆنترین شار ھەولێرە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زووتر لە ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین.

وتاری باش

لەندەن (بە ئینگلیزی: London) پایتەختی ئینگلتەرا و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دیمەنێکی شاری مەدرید

وتاری پەیوەندیدار

تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京 Tōkyō) بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京都 Tōkyō-to) پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە.گەورە شاری تۆکیۆ دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە و لە دیوی ڕۆژاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا ھەڵکەوتووە، لە ساڵی ١٨٦٨ی زایینییەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری، ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

فرانکفۆرت (بە ئینگلیزی: Frankfort) پایتەختی ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکایە و ناوەندی شارستانی فرانکڵین کاونتییە. وەک شارێکی چینی حوکمڕانی نێوخۆیی پۆڵێن کراوە. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا، ژمارەی دانیشتووانی ٢٨ ھەزار و ٦٠٢ کەس بووە. فرانکفۆرت دەکەوێتە سەر ڕووباری کنتاکی، شارێکی سەرەکییە لە ویلایەتی کنتاکیی، و کە پارێزگاکانی فرانکڵین و ئاندەرسن لەخۆدەگرێت. لە پلەی چوارەمی بچووکترین پایتەختی ویلایەتەکانە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ١٣ھەمین شاری پڕ دانیشتووانە لە ویلایەتی کنتاکیی.

زیاتر...

شاری کوردستان

کەرکووک شارێکە کە لە ڕووی دانیشتووان و مێژووەوە کوردستانییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمانی عێراق لە پاشان کلدان و ئاشووری. کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن، سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕووی سیاسییە عێراقێکانەوە وەک «عێراقێکی بچووک» ناو دەبرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو واتایە بە دووبارە عەرەباندنی کەرکووک ئێستا کۆی دانیشتووانەکەی بریتییە لە نزیکەی ملیۆنێک و پەنجا دوو ھەزار کەس لە شارەکەدا.


زیاتر...

پۆلەکان


ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان