دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوایین کۆکراوە بەرھەمێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نوێترین کاری گرووپەکەیە، ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە سندوقێکی ڤاینڵ کە ھەر چوار ئەلبومی فەرمی ستودیۆ ئۆریجن، فۆڵێن، دەرگا کراوەکە و ئێڤەنێسنس لەگەڵ دێمۆی بڵاونەکراوە چرپە ونبووەکان لەخۆ دەگرێت. بەرھەمەکان ھەمووی لە سندوقێکدان کە پیتی یەکەمی گرووپەکە و لۆگۆکەیان (e) لەسەر ھەڵکەندراوە و لەتاریکیدا دەدرەوشێتەوە. وەک زیادە، بەرھەمەکە وێنە و نووسراوە دەستییەکانی گرووپەکە و چەند شتێکی نەبینراویتر لەخۆ دەگرێت، وە ھەروەھا گۆرانی ھەتا لە مردنیشدا کە بۆ یەکەمجار لە ئۆریجن بینراوە سەرلەنوێ تۆمارکراوەتە بەتایبەتی بۆ بەرھەمەکە.

زیاتر...