دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێڤەنێسنس ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکراوەتە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دەستیان بە نووسینەوە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویانکردە ستودیۆ، بەڵام دواتر وەستان لە کارکردن لەگەڵی لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکو بەرھەمی زیاتر بنووسنەوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١ گرووپەکە گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز.

زیاتر...