دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فۆڵێن یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی نموونەییان بڵاوکردەوە، گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١. نووسینی گۆرانی بۆ ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکە دەرکەوتن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا بیسترابوون. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ دەستیپێکرد لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەک، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.

زیاتر...