دراو
ڕواڵەت
| دراو | |
|---|---|
| لقی | ناوبژیی ئاڵوگۆڕ، یەکەکانی پێوان، پارە، means of payment |
| بەستەری وەسفکراو | http://publications.europa.eu/code/en/en-5000500.htm |
| نموونە | دۆلاری ئەمریکی، یۆرۆ، ڕووپیەی ھیندی، کرۆنی ئایسلەندی |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/currency |
| پێڕست | list of currencies |
دراو بریتییە لە پارە لە ھەر شێوەیەکیدا، کاتێ کە بە کردەوە وەک ناوبژیی ئاڵوگۆڕ بە کار بھێنرێ. بۆ وێنە، سککە و پارەی کاغەزی بە دراو دەژمێردرێن.[١]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]دراو لە کوردیی باکووریدا دراڤ -ە. ڕەگ و ڕیشەی ھەردووکیان دەگەڕێتەوە بۆ وشەی یۆنانیی draxme کە لە عەرەبیشدا بووە بە «درھم» و لە فارسیدا بووە بە «درم».[٢]
جیاوازیی دراو و پارە
[دەستکاری]زۆر جار زاراوەکانی پارە و دراو وەک ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکرێن. کەچی، لەگەڵ ئەوەی کە پەیوەندیدارن، مانای جیاوازیشیان ھەیە. پارە لە چاو دراو، زاراوەیەکی بەربڵاوترە کە ئاماژە بە سیستمێکی بایەخیی ناماددی و نابەرھەست دەکا کە بە ھۆیەوە ئاڵوگۆڕکردنی شمەک و خزمەت لە ئێستا یا لە داھاتوودا دەست دەدا. بەڵام دراو فۆرمی بەرھەست و ماددیی پارەیە. پارە کە فۆرمی سککە یا کاغەزی گرتە خۆی، دراوی پێ دەوترێ.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «currency»، The Free Dictionary، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ نانەوازادە، عەلی (٢٠١٩). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی سێ. لاپەڕە ٥٣٨.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «Currency: What It Is, How It Works, and How It Relates to Money». Investopedia (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە دراو تێدایە.