دۆجکۆین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆجکۆین (کۆد: DODGE، ھێما: D) دراوێکی ئەلکترۆنییە کە دروست کراوە لەلایەن ئەندازیارانی سۆفتوێر بیلی مارکۆس و جاکسۆن پاڵمەر، کە بڕیاریاندا سیستەمێکی پارەدان دروست بکەن وەک «گاڵتەیەک»، کە لەو کاتەدا گاڵتەیان دەکرد بە دراوە ئەلکترۆنییەکان.[١] ئەم دراوە دادەنێت بە یەکەم «کۆینی گاڵتەکردن»، و ھەروەھا بە تایبەت تر بە یەکەم «کۆینی سەگ». سەرەڕای سروشتی تەنزئامێزی، ھەندێک بە ئاسۆیەکی یاسایی و ڕەوای وەبەرھێنانی نوێی دەزانن. دۆجکۆین لەسەری ڕوخساری سەگی شیبای ھەیە لەلایەن گاڵتەپێکردنی «دۆج» وەکو لۆگۆ و ناوەکەی.[٢][٣][٤] یەکەم جار دروست کرا لە ٦ کانونی دووەمی ٢٠١٣، و بە خێرایی کۆمەڵگایەکی ئۆنلاینی خۆی گەشەپێدا، کە نرخی بازاڕی گەیشتە سەروو ٨٥ ملیار دۆلار لە ٥ مایسی،2021.[٥] لە ئێستادا سپۆنسەری یانەی واتفۆردی خولی نایابی ئینگلیزییە (تەنیا بۆ دەستکێش).[٦]

Dogecoin.com وا ڕیکلام بۆ دراوەکەی دەکات کە «دراوێکی ھاوڕێیانە و خۆشی ئینتەرنێتە»، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەسەنەکەی کە وەک «گاڵتەیەک»[٧] ئاماژەی پێکرا. ئەندازیارانی سۆفتوێر و بەرنامە بیلی مارکۆس و جاکسن پاڵمەر ئەم دراوە تەنز ئامێزەیان بڵاوکردەوە وەک ڕێگایەک بۆ گاڵتە کردن بە بیتکۆین و چەندین دراوی تری ئەلکترۆنی کە پلانی گەورەیان ھەبوو دەست بەسەر جیھاندا بگرن. لەگەڵ یارمەتی ڕێددیت (ئینگلیزی: reddit)، ماڵپەڕەکە تەواو بەناوبانگ بوو. لەماوەی دوو ھەفتەدا، دۆجکۆین بلۆگ و مەکۆی تایبەت بە خۆی دروست کرد، و نرخی بازاڕی گەیشتە ٨ ملیۆن دۆلار، لە بەرزبوونەوەیەکدا جارێک توانی ببێت بە حەوتەم گەورەترین دراوی ئەلکترۆنی لە جیھاندا.[٨] دۆجکۆین لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمی Scryptە، و ماوەی گواستنەوە و مامەڵەکردنی ڕونتر و گونجاوترە وەک لە بیتکۆین. دۆجکۆین تەنیا ١ خولەکی پێ دەچێت بۆ ئەوەی دڵنیا بکرێتەوە، لەکاتێکدا BTC نزیکەی ١٠ خولەک دەخایەنێت.


مێژوو[دەستکاری]

بەشێوەیەکی ڕەسەن داندرا وەک «گاڵتەیەک»،[٩] دۆجکۆین دروست کرا لەلایەن ئەندازیاری سۆفتوێری IBM بیلی مارکۆس و ئەندازیاری سۆفتوێری ئەدۆب جاکسۆن پاڵمەر. ئەوان دەیانویست دراوێکی دیجیتاڵی نێوان دوو کەس دروست بکەن کە بگات بە شوێنی زیاتر وەک لە بیتکۆین. ھەروەھا دەیانویست کە خۆیان بە دور بگرن لەو مێژووە پڕ مشتومڕەی دراوەکانی تر.[١٠] دۆجکۆین یەکەم جار بە فەرمی بڵاوبۆوە لە ٦ کانونی یەکەمی ٢٠١٣، لەگەڵ تەنیا ٣٠ ڕۆژی یەکەمدا، زیاتر لە ملیۆنێک سەردانیکار ھەبوو بۆ dogecoin.com.[١١]

پاڵمەر شانازی پێوە دەکرێت کە توانی بیرۆکەکەی بکات بە ڕاستی. لەو کاتەدا، ئەندام بوو لە بەشی مارکێتینی سیستەمەکانی ئەدۆب لە سیدنی.[١٢] پاڵمەر دۆمەینی dogecoin.com کڕی و ڕوکارێکی کاتی بۆ دانا، کە لۆگۆی کۆی نەکەی تێدا بوو لەگەڵ دەقێکی پەرش و بڵاوی کۆمیک سانس. مارکۆس پەیوەندی کرد بە پاڵمەرەوە لە دوای بینینی ماڵپەڕەکە، و ھەوڵەکان دەستیان پێکرد بۆ گەشەپێدانی دراوەکە. مارکۆس دیزانینی پرۆتۆکۆڵەکانی دۆجکۆینی کرد لەسەر بنەمای دراوە ئەلکترۆنییەکانی کە ھەبوون وەک لەکی کۆین و لایتکۆین.[١٣] کە تەکنەلۆژیای سکرپیت بەکار دەھێنن لە ئەلگۆریتمی سەلماندنی کارەکەیان.[١٤] بەکارھێنانی سکرپیت مانای ئەوەیە کە ماینەرەکان ناتوانن کەلوپەلی ماینینی بیتکۆین SHA-256 بەکاربھێنن، و لە جیاتی ئەوە پێویستە ئامێرەکانی FPGA و ASIC بەکاربھێنن کە زیاتر ناسراون بەوەی ئاڵۆزترن بۆ بەرھەمھێنان.[١٥][١٦]

لە ١٩ کانونی یەکەمی ٢٠١٣، دۆج کۆین بە زیکەی ٣٠٠٪ ھێندە لە نرخەکەی زیادی کرد لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، کە ل ە٠٫٠٠٠٢٦$ بەرز بۆوە بۆ ٠٫٠٠٠٩٥$،[١٧] لەگەڵ قەبارەی ملیاران لە دۆجکۆین لە ھەر ڕۆژێکدا. ئەم گەشەکردنە ڕوویدا لەکاتێکدا کە بیتکۆین و دراوە ئەلکترۆنییەکانی تر لە بارودۆخێکی خراپدا بوون بەھۆی بڕیاری چین بۆ قەدەغەکردنی بانکەکانی چینی کە بتوانن وەبەرھێنان لە ئابوری بیتکۆیندا بکەن. سێ ڕۆژ دواتر، دۆجکۆین یەکەم شکانی گەورەی بەخۆیەوە بینی بەھۆی ئەوەی ٨٠٪ نرخەکەی لەدەستا بەھۆی ئەم ڕووداوە و ھەروەھا ژمارەی زۆری ماینین کە توانای کۆمپیوتەری زۆر کەمی دەویست کە ماینی دۆجکۆین بکەیت.[١٨]

لە ٢٥ کانونی یەکەمی ٢٠١٣، یەکەم دزی گەورە لە دۆجکۆین ڕوویدا کاتێک ملیۆنان لە کۆینەکان دزران لە کاتی ڕودانی ھاککردنێک لەسەر جزدانی دراوە ئەلکترۆنییەکە بە ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆڕمی جزدانی دۆج.[١٩] ھاکەرەکە گەیشت بە فایلەکانی سیستەمەکە و دەستکاری لاپەڕەی ناردن/وەرگرتنی کرد بۆ ئەوەی ھەرچەند کۆینی تێدا بێت بینێرێت بۆ ئەدرێسێکی ئینتەرنێتی ستاتیکی نەگۆڕ.[٢٠][٢١] ئەم ڕووداوی ھاککردنە وای کرد کە چەندین تویت دەربارەی دۆج کۆین بکرێت، لەو کاتەدا زۆرترین قسە لەسەر دۆجکۆین کرا کە یەکەم ئاڵتکۆین بوو لە تویتەر لەو کاتەدا ئاوا ئاماژەی پێ بکرێت، ھەرچەندە ئەوە سەرچاوەی ڕووداوێکی نەرێنی بوو. بۆ ئەوەی یارمەتی ئەوانە بدەن کە پارەیان لێ دزراوە لەسەر جزدانی دۆج لە دوای ئەو تێکشکاندنە، کۆمەڵگای دۆجکۆین لەژێر ناونیشانی "SaveDogemas" دەستی کرد بە یارمەتیدان و بەخشینی کۆینەکان بەو کەسانەی کە دزییان لێ کراوە. بە نزیکەی یەک مانگ دواتر، پارەی پێوسیت بەخشرا بۆ ئەوەی ھەموو کۆینەکان جێگە بگرنەوە کە دزرابوون.[٢٢]

لە کانونی دووەمی ٢٠١٤، قەبارەی بازرگانیکردنی دۆجکۆین بە شێوەیەکی کەم قەبارەی بیتکۆین و ھەموو دراوە ئەلکترۆنییەکانی تری بەیەکەوە بڕی. لەگەڵ ئەوەشدا سەرمایەی ئەم بازاڕە لە پشت بیتکۆین مانەوە. لە سەرەتادا، دۆجکۆین خەڵاتێکی ھەڕەمەکی دەبەخشی کە بۆ ھەر بلۆکێک لە ماینینەکان بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، لە مارس ٢٠١٤، ئەم کردارە نوێکرایەوە بۆ خەڵاتی بۆلکێکی دیاریکراو.[٢٣]

ھاوبەشی دامەزرێنەر جاکسن پاڵمەر کۆمەڵگای دراوە ئەلکترۆنییەکانی بەجێ ھێشت لە ٢٠١٥ و ھیچ پلانێکی نییە بۆ گەڕاندنەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتادا بڕوای وابوو دراوی ئەلکترۆنی وەک بەدیلێکی ئازادیخوازانەیە بۆ پارەی کاغەز، بەڵام لە بنەڕەتدا بۆ ئیستیغلالکەرە و دروست کراوە بۆ دەوڵەمەندکردنی زیاتری لایەنگرەکانی، ھاو دامەزرێنەرەکەی بیلی مارکۆس ھاوڕا بوو کە ھەڵوێستەکانی پاڵمەر بە گشتی ڕاست و ڕەوا دادەنرێن.[٢٤][٢٥]

لە ماوەی ٢٠١٧ بۆ سەرەتای ٢٠١٨ بەبڵی دراوی ئەلکترۆنی، دۆجکۆین بە شێوەیەکی کاتی گەیشتە بەرزترین نرخی خۆی کە بریتی بوو لە ٠٫٠١٧$ بۆ ھەر کۆینێک لە ٧ کانوونی دووەمی ٢٠١٨، کە کۆی سەرمایەکەی لە بازاڕدا نزیک بۆوە لە ٢ ملیار دۆلار. لە تەممووزی ٢٠٢١، نرخی دۆجکۆین زۆر بەرز بۆوە دوا بەدوای ڕیکلامکردن لە تیک تۆک بە مەبەستی گەیاندنی دۆجکۆین بە ١$.[٢٦]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، دۆجکۆین نرخی ٨٠٠٪ بەرز بۆوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لە ئەنجامی باسکردن و سەرنجی بەکارھێنەرانی Reddit، کە بەشێکی لەلایەن ئیلۆن ماسک و فشاری GameStop بوو کە وا بەرز بۆوە. لە شوباتی ٢٠٢١، دۆجکۆین نرخێکی زیاتر بەرزبۆوە کە گەیشتە ٠٫٠٨$ دۆلار بوو دوای ھاندانەکان و تویتەکانی ئیلۆن مەسک، سنۆپ دۆگ و جین سیمۆنسەوە.[٢٧] لە مانگی ئازاری ٢٠٢١، مارک کوبان خاوەنی یانەی دالاس ماڤێریکس ڕای گەیاند کە تیمەکەی لە ئێن بی ئەی NBA ڕێگە بە کڕینی بلیت و بەرھەم دەدات بە دۆجکۆین؛ لە ماوەی دوو ڕۆژدا، کوبان ڕای گەیاندبوو کە فرەنچایزەکەی بووەتە سەرەکیترین بازرگانی دۆجکۆین، دوای ئەوەی ٢٠ ھەزار مامەڵەی ئەنجامداوە.[٢٨]

لە نیسانی ٢٠٢١، دۆجکۆین و دراوە ئەلکترۆنییەکانی تر بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، ئەمەش بەھۆی لیستکردنی ڕاستەوخۆی ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلکترۆنییەکانی کۆین بەیس (ئینگلیزی: Coinbase) لە ١٤ نیسان، ھەرچەندە پلاتفۆڕمەکە ئاڵوگۆڕی دۆجکۆینی تێدانەبوو.[٢٩] لەگەڵ ئەوەش بۆ یەکەم جار نرخەکەی گەیشتە ٠٫١٠$ لە ١٤ نیسان،[٣٠] پێش ئەوەی بەرزبوونەوەی نوێ ببینێت لە ٠٫٤٥$ لە ١٦ نیسان (بەرزبونەوەی ٤٠٠٪ لەو ھەفتەیەدا[٣١])، لەگەڵ قەبارەی نزیکەی ٧٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.[٣٢] لەو کاتەدا، سەرمایەی بازاڕی دۆج کۆین گەیشتە ٥٠ ملیار دۆلار، وای کرد ببێت بە پێنجەم بە نرخترین دراوی ئەلکترۆنی[٣٣]؛ نرخەکەی زیاتر لە ٧٬٠٠٠٪ ھێندە زیادی کرد لە ماوەی ساڵێکدا.[٣٤]

لە ٤ مایسی ٢٠٢١، نرخی دۆجکۆین بۆ یەکەم جار ئەو ئاستە سەختەی تێپەڕاند کە ٠٫٥٠$ بوو،[٣٥] زیادبوونی ٢٠٬٠٠٠٪ نرخی لە تەنیا یەک ساڵدا.

لە ٨ ی مایسی، ٢٠٢١، سەرەڕای یاخود بەھۆی پێشبینی بەرزبوونەوەی ئارەزوو لە بیتکۆین لە ئەنجامی چاوپێکەوتنی ئیلۆن مەسک لە شەوی شەمە، دۆجکۆین ٣٤٪ بەھاکەی لە دەستا کاتێک نرخی ٠٫٧١١$ بوو لە سەرەتای دەست پێکردنی بەرنامەکە و دوای چەند خولەکێک ھاتە خوار ٠٫٤٧٠$. بۆ بەیانی دواتر دۆجکۆین نرخێکی نزمی تۆمار کرد بە ٠٫٤٠١$، ڕێژەی لەدەستدانی ٤٣٫٦٪ نرخەکەی و ٣٥ ملیار دۆلاری لەدەستدا.

لە ٩ی مایسی ٢٠٢١، کۆمپانیای سپەیس ئێکس (ئینگلیزی: SpaceX) ڕای گەیاند کە ئەرکێکی گەشتکردنی بۆ سەر مانگ جێبەجێ دەکەن کە بەتەواوی لەلایەن دۆجکۆینەوە خەرجییەکەی دەدرێت، ئەمەش وای کرد ببێت بە یەکەم گەشتی بۆشایی کە لەلایەن دراوی ئەلکترۆنییەوە بکرێت، ئیلۆن مەسک ھەواڵەکەی دڵنیا کردەوە لە ڕێگەی تویتەر.[٣٦] کە گەشتەکەش بە Dodge-1 ناسراو بوو.

لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١، دامەزراوەی دۆجکۆین «دامەزراندنەوەی دامەزراوەی دۆجکۆین (٢٠١٤)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ گرنگیدانێکی نوێ بە پشتگیریکردنی ئیکۆسیستەمی دۆجکۆین، کۆمەڵگە و پێشخستنی داھاتووی زنجیرە بلۆکی دۆجکۆین.» دامەزراوەکە بە زیادکردنی ڕاوێژکارە دیارەکانی وەک ڤیتالیک بوتێرین (ھاودامەزرێنەر و داھێنەری ئیتیریۆم) و جارێد بیرچال (بە نوێنەرایەتی ئیلۆن ماسک) بۆ دەستەی کارگێڕییەکەی بەھێزتر بووەوە.[٣٧][٣٨][٣٩]

بەکارھێنان و ئاڵوگۆڕەکان[دەستکاری]

دۆجکۆین بریتییە لە ئاڵتکۆینێک کە بەکارھێنەرێکی گەورەی ھەیە، و بازرگانی پێوە دەکرێت لە دژی ھەردوو دراوە فیاتەکان و دراوە ئەلکترۆنییەکانی تر لەسەر چەندین بەرنامەی ئاڵوگۆڕی متمانە پێکراوی دراوە ئەلکترۆنییەکان و پلاتفۆڕمەکانی وەبەرھێنان.[٤٠][٤١]

ئاڵوگۆڕکردنی کەلو پەلی فیزیکی و ھی تر لە بەرامبەردا وەرگرتنی دۆجکۆین ڕوویدا لەسەر کۆمەڵگاکانی ئۆنلاینی وەک ڕێددیت و تویتەر، کە بەکارھێنەران لەم جێگایەندا بە بەردەوامی زانیاری دەربارەی دراوە ئەلکترۆنییەکان ھاوبەشی پێ دەکەن.

ھەروەھا دۆجکۆین بەکارھێنرا بۆ کڕینی خانوو و بینا،[٤٢] و بەکاردەھێنرێت لە پیشەسازییەکانی قومارکردن و گازینۆی ئۆنلاین[٤٣] و پۆرنۆگرافی.[٤٤]

زانیاری ئۆنلاین[دەستکاری]

بوارێکی گەورەی بازرگانی دراوە ئەلکترۆنییەکان بۆ بانگەشە و زانیاری بریتییە لە سیستەمەکانی زانیاری بەخشینی سەر ئینتەرنێت، کە لە ناویدا بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامۆژگاری و زانیاری دەدەن بە بەکارھێنەرانی تر دەربارەی دراوەکان و ئاڵوگۆڕەکان.[٤٥]

دۆج تیپ بۆت[دەستکاری]

دۆج تیپ بۆت خزمەتگوزارییەکی گواستنەوەی دراوە ئەلکترۆنییەکانە کە بەکاردەھێنرێت لەسەر ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی وەک ڕێد دیت و تویچ. ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات کە دۆجکۆین بنێرن بۆ بەکارھێنەرانی تر لە ڕێگەی کۆماندەکانی کۆمێنتی ڕێددیت. لە مایسی ٢٠١٧، دۆج کۆین بۆت وەستا لە دوای ئەوەی دروستکەرەکەی ئیفلاس بوونی ڕاگەیاند؛ ئەمەش وای کرد زۆر لە بەکارھێنەرانی دۆج تیپ بۆت کۆینەکانیان لەدەست بدەن کە لە سیستەمی دۆج تیپ بۆت ھەیانبوو.[٤٦]

تەکنەلۆژیا و دێفی[دەستکاری]

دێفی (دارای لامەرکەزی، ئینگلیزی: Defi, Decentralized finance) جۆرێکی مامەڵەی دارایییە کە پشت نابەستێت بە کەسی ناوەڕاست وەک ڕێکخەر، ئاڵوگۆڕەکان یاخود بانکەکان بۆ پێشکەشکردنی ئامڕازی دارایی.[٤٧] ئەمە ڕوودەدات بە بەکارھێنانی «گرێبەستە زیرەکەکان» کە ڕێکەوتنی جێبەجێکراوی ئۆتۆماتیکین کە پێویستیان بە نێوەندگیری وەک بانک یان پارێزەر نییە، بەڵکو لەبری ئەوە تەکنەلۆژیای بلۆکچەینی ئۆنلاین بەکاردەھێنن. لەکاتێکدا کە دۆجکۆین ناتوانێت ڕاستەوخۆ کارلێک لەگەڵ گرێبەستە زیرەکەکان بکات بەو پێیەی کە لەسەر زنجیرەی خۆی کاردەکات، دەتوانرێت دراوەکان «بپێچرێتەوە» بۆ ئەوەی بتوانرێت لە دۆخێکدا قفڵ بکرێن کە لەگەڵ گرێبەستێکدا کاربکات تاوەکو دواتر بڵاودەکرێتەوە. پرۆژەی Ren وای کردووە کە Dogecoin (renDOGE) لەسەر بلۆکچەینی ئیسەریوم بەکاربھێنرێت و دەستی بگات بە تۆڕی DeFi. زۆربەی دراوەکانی DeFi تۆڕی بلۆکچەینی ئیسەریوم بەکاردەھێنن.[٤٨] دراوەکانی بەستراو بە DeFi بەرنامەی لامەرکەزی ("dApps") بەکاردەھێنن بۆ مامەڵەکردن و بازرگانیکردن لە ئاڵوگۆڕە لامەرکەزییەکان (DExs). نموونەی دێکسێک بریتییە لە Uniswap؛ ئەمانە بە تەواوی ئاڵوگۆڕی ھاوتا بۆ ھاوتان، بەبێ ئەوەی ھیچ کۆمپانیایەک یان دامەزراوەیەکی تر پلاتفۆرمەکە دابین بکات.

دابینکردنی دراو[دەستکاری]

دۆجکۆین دەستی پێکرد لەگەڵ بەرھەمھێنانی سنووری ١٠٠ ملیار کۆین، کە ئەمە زۆر زیاتر بوو لەو ژمارە کۆینانەی دراوە بەھێزە دیجیتاڵییەکان ڕێگەیان پێ دەدرا لەو کاتەدا. لە ناوەڕاستی٢٠١٥ ژمارەی ١٠٠ ملیار دۆجکۆین ماین کرا لەگەڵ ٥ ملیار کۆینی زیاتر کە دەخرێتە حساباتەکانەوە ھەموو ساڵێک لە دوای ئەو کاتە. ھەرچەندە ھیچ سنوورێکی بەرھەمێنانی تیۆری بوونی نییە، بەڵام بەم ڕێژەیە، ژمارەی دۆجکۆینەکان دەتوانن دوو ھێندە ببن لە ٢٠ ساڵی تردا (بۆ جاری داھاتوو کە دوو ھێندە ببن دەگاتە ساڵی ٢٠٧٥). ھیچ ھارد کاپێکی جێبەجێکراو لەسەر کۆی دابینکردنی دۆجکۆینەکان نییە. سەرەڕای ئەوەش، لە شوباتی ٢٠١٤، دامەزرێنەری دۆجکۆین جاکسۆن پاڵمەر ڕای گەیاند کە سنوورەکە لادەبرێت لە ھەوڵێکدا بۆ دروستکردنی کەمکردنەوەی بەردەوامی ڕێژەی ھەڵاوسانی بە تێپەڕبوونی کات.[٤٩] بە واتایەکی تر ڕێژەی ھەڵاوسان بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەبێت و لە ٥٪ لە ساڵی ٢٠١٥ دەست پێدەکات بۆ کەمتر لە ٤٪ تا ساڵی ٢٠١٩، ٣٪ تا ساڵی ٢٠٢٧، و ٢٪ تا ساڵی ٢٠٣٥.

پارامیتەرەکانی ماینین کردن[دەستکاری]

جێبەجێکردنی دۆجکۆین جیاوازە لە لایتکۆین لە ڕووی چەندین پارامیتەرەوە. کاتی بلۆکێکی دۆجکۆین ١ خولەکە لە بەرامبەردا ھی لایتکۆین ٢٫٥ خولەکی پێ دەچێت.

چەندین حاڵەتی خەڵک دۆزراوەتەوە کە کۆمپیوتەرەکانی کارمەندەکان یاخود زانکۆکانیان بەکارھێناوە بۆ ماین کردنی دۆجکۆین.[٥٠][٥١]

کۆکردنەوەی پارە[دەستکاری]

ئۆڵۆمپیادی زستانی ٢٠١٤[دەستکاری]

کۆمەڵگە و ڕێکخراوی دۆجکۆین چەندین کۆکردنەوەی پارەی ئەنجام داوە بۆ کاری خێرخوازی و مەبەستی تری شایستە. لە ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠١٤، کۆکردنەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن کۆمەڵگەی دۆجکۆین بۆ تیمی بۆبسلی جامایکی، کە سەرکەوت بوون بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی سۆشی بەڵام نەیان دەتوانی ئەو خەرجە بکەن. ھەتا ڕۆژی دووەم، ٣٦٬٠٠٠$ لە نرخی دۆجکۆین بەخشرا و ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆجکۆین بۆ بیتکۆین زیادی کرد بە 50%.[٥٢] کۆمەڵگەی دۆجکۆین ھەروەھا پارە کۆکردنەوەیەکی تری ئەنجامدا بۆ دووەم وەرزشەوانی سۆشی، شیڤا کێشاڤان.[٥٣]

دۆج بۆ ئاو[دەستکاری]

لە ڕێی ئیلھام بەخشینی کۆکردنەوەی پارەی ئۆڵۆمپیادی زستانە و سەرکەوتوو بوونی کۆکردنەوەی پارەی خێرخوازی بچووکتر، ڕێکخراوی دۆجکۆین، کە لەلایەن ئێریک ناکاگاوا ڕێبەرایەتی دەکرا، دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ دروستکردنی بیرێک لە حەوزی ڕووباری تانا لە کینیا بە ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی خێرخوازی: ئاو. دەیانویست کە کۆی گشتی ٤٠٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆجکۆین (کە ئەوکات نرخی ٣٠٬٠٠٠$ بوو) کۆ بکەنەوە پێش ڕۆژی جیھانی ئاو (٢٢ مارس). کەمپینەکە سەرکەوتوو بوو، ھاوکاریان لە زیاتر لە ٤٬٠٠٠ کەس کۆردەوە، لەناویاندا خێرخوازێکی نەناسراو کە ١٤٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆجکۆینی بەخشی (بە نزیکەیی ١١٬٠٠٠$ لەو کاتەدا، یاخود ٢٫٨$ ملیۆن دۆلار لە 2021).[٥٤]

ناسکار[دەستکاری]

شۆڤێرلێتی شۆفێر جۆش وایز بە سپۆنسەری دۆجکۆین لە ٢٠١٤
ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێی سپۆنسەری دۆجکۆین لە تۆیۆتا ھی شۆفێر جۆش وایز

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٤، کۆمەڵگەی دۆجکۆین بە سەرکەوتوویی ٦٧٫٨ ملیۆن دۆجکۆین کۆکردەوە (نزیکەی ٥٥ ھەزار دۆلار لەو کاتەدا) لە ھەوڵێکدا بۆ سپۆنسەرکردنی شۆفێری زنجیرەی جامی خێرا لە ناسکار جۆش وایز. نازناوی " "Moonrocket[٥٥] ھەبوو ئۆتۆمبێلی ژمارە ٩٨ پلانی بۆیاخێکی تێدابوو کە لەلایەن دۆجکۆین/ڕێدیتەوە سپۆنسەر کرابوو و لەلایەن وایزەوە لە ٤٩٩ی ئارۆن لە تالادیگا سوپەرسپید وەی لێخوڕیبوو.[٥٦] وایز و ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی نزیکەی خولەکێک نمایشکران، کە لەم ماوەیەدا شرۆڤەکارانی پێشبڕکێکە باسیان لە دۆجکۆین و ھەوڵەکانی کۆکردنەوەی گشتی کرد، لە ھەمان کاتدا پلەی بیستەمیان بەدەستھێنا و بە سەختی لە چەندین تێکشکان دەرباز بوون.[٥٧] لە ١٦ی ئایاردا، وایز جێگەیەکی لە پێشبڕکێی Sprint All-Star Race بەدەستھێنا لەڕێگەی دەنگی ھاندەرانی ئۆنلاینەوە کە لە دانیکا پاتریک بردەوە، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەھۆی ھەوڵەکانی کۆمەڵگەی Dogecoin Reddit ەوە بوو. ئەو پێشبڕکێکەی بە پلەی پازدەھەم تەواو کرد، کە دوا ئۆتۆمبێل بوو.[٥٨][٥٩] پێشبڕکێی دواتر لە پێشبڕکێی کۆکاکۆلا ٦٠٠ بوو، وایز بۆ یەکەمجار کڵاوێکی Dogecoin/Reddit.com ی نمایش کرد. دواتر وایز ڕای گەیاند کە جارێکی دیکە ئۆتۆمبێلەکە بەکاردەھێنێتەوە لە تۆیۆتا/سەیڤ مارت ٣٥٠ و جیکۆ ٥٠٠ وەک سوپاسگوزارییەک بۆ کۆمەڵگاکە. ئەو لە پێشبڕکێکەدا پلەی بیست و ھەشتەمی بەدەستھێنا بەھۆی بەشێکی کێشەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی؛ ئەو لە پلەی دوازدەھەمدا بوو دوای وەستانی بۆ غاز، بەڵام دەبەی غازەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کاری نەکرد، لە ئەنجامدا لە وەستانی دووەمدا لە کۆتادا بوو ئیوتیچنیکس (ئینگلیزی: Eutechnyx)، گەشەپێدەری یاری ڤیدیۆیی NASCAR '14، ئۆتۆمبێلی دۆجکۆین وەک ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕین لە پاکەتی DLC زیاد کرد.[٥٩][٦٠]

لە ٢ی ئازاری ٢٠٢١، تیمی زنجیرەی ناسکار ئێکسفینیتی (B. J. McLeod Motorsports) ڕای گەیاند کە دۆجکۆین سپۆنسەری ئۆتۆمبێلی ژمارە ٩٩ دەکات لە ئەلسکۆ یونیفۆرم ٣٠٠ لە لاس ڤێگاس شانبەشانی سپرینگرێتس؛ ستیفان پارسۆنس ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی بوو بە خاوەنی پلەی ٣٦ەم و کێشەی ھێڵی سووتەمەنی ڕێگری لێکرد لە تەواوکردنی پێشبڕکێکە. بەڕێکەوت، فیل باوکی خاوەنی ئەو تیمە بوو کە ئۆتۆمبێلە ئەسڵییەکەی بە سپۆنسەری دۆجکۆین لە ساڵی ٢٠١٤دا خستە بازاڕەوە.

ڕەخنەکان[دەستکاری]

ڕەسەنی دۆجکۆین وەک «گاڵتەیەک» بوو، کە ئەمەش وا دەکات یەکەم کۆینی گاڵتە پێکردن بێت، وای کرد کە سەخت بێت بە ڕاستی تەواوی وەربگیرێت لەلایەن پسپۆڕانی دارایی و میدیا سەرەکییەکان.[٦١][٦٢] دراوە ئەلکترۆنییەکان مێژوویەکی درێژ و پڕ کێشەیان ھەیە بۆ بابەتی سکامەکان.[٦٣][٦٤][٦٥] کە ئەمەش ھاوشێوەیە لە زۆربەی دراوە ئەلکترۆنییەکان، دۆجکۆین وا دادەنرا لەلایەن بەشێک لە بێژەران و وتاردانەوە کە جۆرێکە لە پلانی پۆنزی. ڕەخنەگران وایان دەوت کە وەبەرھێنەرانی دۆجکۆین کە لە سەرەتاوە دۆجکۆینیان کڕیوە، ھاندانێکی گەورەی دارایی دەدەن کە کەسی تر دۆجکۆینی زیاتر بکڕێت تا نرخەکەی بەرزبێتەوە، ھەر بۆیە وەبەرھێنەرانی سەرەتا خێرێکی دارایی زۆر بکەن لەسەر گیرفانی کڕیارانی درەنگتر.[٦٦] دۆجکۆین حسابکردنێکی دابینکردنی نییە وەک دراوە ئەلکترۆنییەکانی تر، وەک بیت کۆین کە تەنیا ٢١ ملیۆن کۆین بەرھەم دەھێنێت.[٦٧] لەبری ئەوە دۆجکۆین ڕێژەیەکی بە ئەنقەست جێگیر و «ھەڵاوسانی دیاریکراو»ی ھەیە کە ١٠ ھەزار دۆجکۆین بۆ ھەر بلۆکێکە، لەگەڵ کاتی بلۆککردنی یەک خولەک.[٦٨] ساڵانە پێنج ملیار دۆجکۆینی تەواو و نوێ دروست دەکرێت و دەچێتە بازاڕەوە.[٦٩]

ئەرێنییەکان[دەستکاری]

لەکاتێکدا نرخی دۆجکۆین ناجێگیرە، ئەم ناجێگیرییە سوودی خۆی ھەیە. ڕێگە بە بازرگانانی ڕۆژانەی دراوی کریپتۆ دەدات، ئەوانەی کە بازرگانن کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا دەچنە ناو بازرگانییەکەوە و دەردەچن، مامەڵە لەگەڵ ئەم ناجێگیرییەدا بکەن و سوود لە گۆڕانکارییە توندەکانی بەھای دۆجکۆین وەربگرن. سەرەڕای ئەوە، لەکاتێکدا ڕەنگە ئەم دراوە کریپتۆیە وەک «گاڵتەیەک» دەستی پێکردبێت، لە ئەیلوولی ٢٠٢١دا دەیەمین گەورەترین دراوی کریپتۆ بوو لە جیھاندا، کە سەرمایەی بازاڕەکەی ٢٦ ملیار دۆلار بوو.[٧٠] دراوە گەورەکان بریتی بوون لە بیتکۆین، ئیتیریۆم، کاردانۆ، دراوی باینانس، تێزەر، و ئێکس ئاڕ پی. دۆجکۆین وزەیەکی کەم بەکاردەھێنێت بۆ مامەڵەکان بە بەراورد لەگەڵ ھەندێک دراوی کریپتۆی تر (٠٫١٢ کیلۆوات کاتژمێر بۆ ھەر مامەڵەیەک (کیلۆوات کاتژمێر)).[٧١] بە بەراورد، بیتکۆین ٧٠٧٫٦ کیلۆوات کاتژمێر بەکاردەھێنێت[٧٢] و ئیتیریۆم ٦٢٫٥٦ کیلۆوات کاتژمێر بەکاردەھێنێت.[٧٣] مارک کوبان سەبارەت بە دۆجکۆین ڕای گەیاندووە کە، «دۆج 'ھەڵاوسانی دیاریکراو'ی ھەیە واتە بڕی ھەڵاوسان پێناسە کراوە. ھیچ نادڵنیایییەک نییە سەبارەت بە بڕی دروستکراو و ڕێژەی ھەڵاوسانەکەی. کە دەتوانێت ڕێگەی پێبدات وەک میکانیزمێکی پارەدانی دروست گەشە بکات.» ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە کە ئایا بەشی پێویست خەڵک بەم شێوەیە بەکاری دەھێنن یان نا.[٧٤]

ئیلۆن مەسک و دۆجکۆین[دەستکاری]

ئیلۆن مەسک بە بەردەوامی پلاتفۆڕمی تویتەری بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی ڕوئیا و بیرکردنەوەکانی ئاشکرا بکات لەسەر دۆجکۆین، کە ئەمەش وای کرد ئاماژە بەوە بکرێت کە کردارەکانی بۆ فێڵکردنە لە بازاڕەکە[٧٥] چونکە نرخی دۆجکۆین بەبەردەوامی ئەزموونی گۆڕانکاری کردووە بە ماوەیەکی کورت لە دوای تویتێکی ئیلۆن بەسک کە پەیوەندیدار بێت بە دۆجکۆین. لەگەڵ ئەوەش چونکە دراوە ئەلکترۆنییەکان ڕێک نەخراون وەک پشکەکان، ئەم کردارانە نایاسایی نین.[٧٦] مەسک و بانگەشەکانی بۆ دۆجکۆین ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن ھاودروستکەری دۆجکۆین جاکسن پاڵمەر، کە بە مەسک بە "self-absorbed grafter" بانگ دەکات.[٧٧]

یەکەم تویتی دەربارەی دۆجکۆین لەلایەن مەسک ڕوویدا لە ٢٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، مەسک تویتی کرد 'یەک وشە: دۆج'. بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، نرخی دۆجکۆین ٢٠٪ بەرز بۆوە.[٧٨]

لە دوای ئەوە چەند تویتێکی تر لەلایەن مەسک ھەبوو دەربارەی دۆجکۆین لە سەرەتایی شوباتی ٢٠٢١ کە نوسرابوو ' دۆجکۆین کریپتۆی خەڵکە' و 'نە بەرزەکان، نە نزمەکان، تەنیا دۆج'. لە دوای ئەم تویتانە، نرخی دۆجکۆین بە نزیکەی ٤٠٪ بەرزبۆوە.[٧٨]

لە ١٥ نیسانی ٢٠٢١. نرخی دۆجکۆین زیادی کرد لە زیاتر لە ١٠٠٪ دوای ئەوەی مەسک تویتی وێنەیەکی بڵاوکردبۆتوە لە وێنەکێشانی خوان میرۆ بە ناوی 'سەگ لەسەر مانگ دەوەڕێت و لێ نوسیبوو 'دۆج لە سەرمانگ دەنگی دێت'.[٧٩]

نرخی دۆج کۆین ١١٪ بەرز بۆوە لە ٢٠ مایسی ٢٠٢١، بە ماوەیەکی کەم لە دوای ئەوەی مەسک گاڵتەیەکی دەربارەی دۆج بڵاوکردبۆوە.[٨٠]

لە مایسی ٢٠٢١، نرخی دۆج کۆین ١٠٪ بەرز بۆوە لە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی مەسک تویتی لینکێکی ڕێددیتی کردبوو بۆ بەکارھێنەران تا پێشنیاری خۆیان بنوسن بۆ باشتر کردنی دراوە ئەلکترۆنییەکان.[٨١]

لە ١٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، دۆجکۆین زیاتر لە ٢٠٪ بەرزبۆوە دوای ئەوەی ئیلۆن مەسک وتی کە تێسلا دراوەکە قبوڵ دەکات وەک ڕێگایەکی پارەدان بۆ کاڵاکانی تێسلا.[٨٢][٨٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Salzman, Avi. "Dogecoin Started as a Joke. Now It's Too Important to Laugh Off". www.barrons.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  2. ^ Roose, Kevin (2017-09-15). "Is There a Cryptocurrency Bubble? Just Ask Doge". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-07-02.
  3. ^ Chohan, Usman W. (2021-02-12). "A History of Dogecoin" (بە ئینگلیزی). Rochester, NY. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  4. ^ "Dogecoin Is Like Bitcoin, But Based on a Meme, and Almost Worthless". Digital Trends (بە ئینگلیزی). 2013-12-12. Retrieved 2022-07-02.
  5. ^ Hutcheon, Stephen (2014-01-24). "The rise and rise of dogecoin, the internet's hottest cryptocurrency". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  6. ^ "Watford FC to feature Doge on football shirts". CityAM (بە ئینگلیزی). 2021-08-16. Retrieved 2022-07-02.
  7. ^ "The future of money, or a 'hustle' — what is Dogecoin?". ABC News (بە ئینگلیزی). 2021-05-10. Retrieved 2022-07-02.
  8. ^ Sigalos, MacKenzie (2021-05-07). "How dogecoin went from a joke to one of the world's top cryptocurrencies". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  9. ^ "Dogecoin's Creator Is Baffled by Meteoric Rise to $9 Billion". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2021-02-11. Retrieved 2022-07-02.
  10. ^ "Such Weird: The Founders of Dogecoin See the Meme Currency's Tipping Point". www.vice.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  11. ^ "An Interview With The Creator Of Dogecoin: The Internet's Favourite New Currency". Junkee (بە ئینگلیزی). 2014-01-22. Retrieved 2022-07-02.
  12. ^ Kay, Grace. "The history of Dogecoin, the cryptocurrency that surged after Elon Musk tweeted about it but started as a joke on Reddit years ago". Business Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  13. ^ Gilbert, David (2013-12-20). "What is Dogecoin? The Meme that Became the Hot New Virtual Currency". International Business Times UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  14. ^ Vega, Danny (2013-12-10). "Dogecoin: 5 Fast Facts You Need to Know". seattlepi.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  15. ^ "Time to invest in Dogecoin, the cyptocurrency favored by Shiba Inus". The Daily Dot (بە ئینگلیزی). 2013-12-10. Retrieved 2022-07-02.
  16. ^ "Why Bitcoin mining has a finite cap, and Dogecoin mining doesn't". The Daily Dot (بە ئینگلیزی). 2014-02-05. Retrieved 2022-07-02.
  17. ^ "Dogecoin Fetches 300 Percent Jump in Value in 24 Hours". Digital Trends (بە ئینگلیزی). 2013-12-19. Retrieved 2022-07-02.
  18. ^ Wile, Rob. "Dogecoin Prices Crashed This Weekend". Business Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  19. ^ "Millions of Meme-Based Dogecoins Stolen on Christmas Day". Gizmodo (بە ئینگلیزی). 2013-12-26. Retrieved 2022-07-02.
  20. ^ "Such Hack. Many Dogecoin. Very Disappear. So Gone. Wow". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.[بەستەری مردوو]
  21. ^ Times, Salvador Rodriguez Salvador Rodriguez is a former staff writer for the Los Angeles (2013-12-26). "Millions of Dogecoins, currency based on a meme, are reported stolen". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  22. ^ "After Dogewallet Heist, Dogecoin Community Aims to Reimburse Victims". Digital Trends (بە ئینگلیزی). 2013-12-27. Retrieved 2022-07-02.
  23. ^ "Dogecoin: The meme that got serious :: InBlog". blog.ineuron.ai (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02. ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Murphy, Mike. "Dogecoin co-creator blasts crypto as a scam to help the rich get richer". MarketWatch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  25. ^ Locke, Taylor (2021-07-14). "The co-creator of dogecoin explains why he doesn't plan to return to crypto: It's 'controlled by a powerful cartel of wealthy figures'". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  26. ^ Winck, Ben. "Dogecoin volumes spike 683% after viral TikTok challenge urges buying spree". Markets Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  27. ^ "Dogecoin Soars to New Record as Musk Fires off New Tweet". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2021-02-07. Retrieved 2022-07-02.
  28. ^ "Mark Cuban boasts Mavericks are largest Dogecoin merchant in the world". sports.yahoo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  29. ^ Ostroff, Caitlin (2021-04-14). "Bitcoin and Dogecoin Prices Soar to Records as Coinbase Lists". Wall Street Journal (بە ئینگلیزی). ISSN 0099-9660. Retrieved 2022-07-02.
  30. ^ Madhok, Diksha (2021-04-14). "Dogecoin surges more than 85% in the last 24 hours | CNN Business". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  31. ^ Browne, Ryan (2021-04-16). "Dogecoin spikes 400% in a week, stoking fears of a cryptocurrency bubble". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  32. ^ DeCambre, Mark. "This dogecoin chart offers the clearest explanation for the buzz surrounding the 'joke' crypto". MarketWatch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  33. ^ Goldman, David (2021-04-17). "What is Dogecoin? How a joke became hotter than bitcoin | CNN Business". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  34. ^ DeCambre, Mark. "This dogecoin chart offers the clearest explanation for the buzz surrounding the 'joke' crypto". MarketWatch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  35. ^ Pound, Jesse (2021-05-04). "Dogecoin surges 30% to a record above 50 cents as speculative crypto trading continues". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  36. ^ "Dogecoin used to pay for SpaceX's mission to the moon next year". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  37. ^ Kiderlin, Sophie. "Ethereum co-creator Vitalik Buterin will help shape the future of dogecoin after joining the token's foundation". Markets Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  38. ^ "Ethereum founder Vitalik Buterin and Elon Musk advisor Billy Markus join Dogecoin board". Fortune (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  39. ^ Sriram, Samyuktha. "Dogecoin Foundation Returns After 6-Year Hiatus; Ethereum's Vitalik Buterin, Musk Rep Jared Birchall Join Board". Benzinga (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  40. ^ Ingraham, Nathan (2013-12-16). "Bitcoin is so 2013: Dogecoin is the new cryptocurrency on the block". The Verge (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  41. ^ "Move Over Bitcoin: Dogecoin is Here". Complex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  42. ^ Imam, Jareen (2014-02-26). "Man selling home for $135,000 in Dogecoins | CNN Business". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  43. ^ "Bitcoin and other cryptos in betting sites - Arabic Roulette" (بە ئینگلیزی). 2021-06-09. Retrieved 2022-07-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  44. ^ "Fox on Reddit: Porn star looks to accept virtual currency Dogecoin". Fox News (بە ئینگلیزی). 2015-03-24. Retrieved 2022-07-02.
  45. ^ "The rise and rise of the Dogecoin and internet tipping culture". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2014-01-24. Retrieved 2022-07-02.
  46. ^ Yeh, Peter (2017-05-11). "Reddit Users Lose Real Money After Meme Currency Bot Dies". Gizmodo (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  47. ^ "Decentralized Finance (DeFi)". Investopedia (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  48. ^ Dhaliwal, Shivdeep. "Dogecoin But On Ethereum Blockchain? renDOGE Hits All-Time High". Benzinga (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  49. ^ Farivar, Cyrus (2014-02-03). "Dogecoin to allow annual inflation of 5 billion coins each year, forever". Ars Technica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  50. ^ Hutchinson, Lee (2014-02-21). "Harvard supercomputing cluster hijacked to produce dumb cryptocurrency". Ars Technica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  51. ^ "Student uses university computers to mine Dogecoin". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2014-03-04. Retrieved 2022-07-02.
  52. ^ Times, Salvador Rodriguez Salvador Rodriguez is a former staff writer for the Los Angeles (2014-01-20). "Jamaican bobsled team boosts value of Dogecoin, currency based on meme". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  53. ^ "Dogecoin cryptocurrency donors help send Indian athletes to Sochi". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  54. ^ Gilbert, David (2014-03-17). "'Most Valuable Tweet in History' Donates $11,000 Worth of Dogecoin to Kenyan Water Charity". International Business Times UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  55. ^ "Dogecoin raises $55,000 to sponsor Nascar driver". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2014-03-27. Retrieved 2022-07-02.
  56. ^ Estrada, Chris (2014-03-26). "NASCAR fans on Reddit use DogeCoin to sponsor Josh Wise". MotorSportsTalk | NBC Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02. ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ "Talladega Shibe: The Dogecar's NASCAR Highlights". www.vice.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  58. ^ Hembree, Mike. "Josh Wise wins fan vote, beats Danica Patrick". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  59. ^ ئ ا Good, Owen S. (2014-05-18). "Dogecoin, NASCAR's strangest hood sponsor, will appear in its official video game". Polygon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  60. ^ CNN, By Larry Frum, Special to. "Reddit, Dogecoin support NASCAR racer at Talladega". CNN. Retrieved 2022-07-02.
  61. ^ Serrels, Mark. "Dogecoin: Inside the joke cryptocurrency that somehow became real". CNET (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  62. ^ "What is Dogecoin?". Fortune (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  63. ^ Gerard, David. "Confused About Dogecoin? Here's How It (Doesn't) Work". Foreign Policy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  64. ^ "Dogecoin Has A Warning For Everyone: Do Not Fall For Scams That Promise To Double Your Coins". News18 (بە ئینگلیزی). 2021-05-10. Retrieved 2022-07-02.
  65. ^ "My Joke Cryptocurrency Hit $2 Billion and Something Is Very Wrong". www.vice.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  66. ^ "Dogecoin gives away the crypto game". Financial Times. 2021-05-11. Retrieved 2022-07-02.
  67. ^ Sigalos, MacKenzie (2021-05-07). "How dogecoin went from a joke to one of the world's top cryptocurrencies". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  68. ^ "Dogecoin: How many coins are in circulation?". www.gfinityesports.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  69. ^ "Dogecoin: How many coins are in circulation?". www.gfinityesports.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  70. ^ Michael, Andrew (2022-06-13). "Dogecoin (DOGE): What You Need To Know". Forbes Advisor UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  71. ^ Harper, Christopher (2021-05-13). "How much energy does Bitcoin use compared to Dogecoin, Ethereum and Litecoin?". BirminghamLive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  72. ^ Ponciano, Jonathan. "Bill Gates Sounds Alarm On Bitcoin's Energy Consumption–Here's Why Crypto Is Bad For Climate Change". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  73. ^ Harper, Christopher (2021-05-13). "The most energy efficient cryptocurrency after Tesla axed Bitcoin". BirminghamLive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  74. ^ Nagarajan, Shalini. "Billionaire Mark Cuban says he holds 3,250 dogecoins he bought with his son — and earns added inflows from Dallas Mavericks sales". Markets Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  75. ^ "Elon Musk's Controversial Crypto Tweets – Are they Market Manipulation?". www.rahmanravelli.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  76. ^ "How murky legal rules allow Tesla's Elon Musk to keep moving markets". mint (بە ئینگلیزی). 2021-05-14. Retrieved 2022-07-02.
  77. ^ "Co-creator of Dogecoin lashes out at 'self-absorbed grifter' Elon Musk over bitcoin stand". finance.yahoo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  78. ^ ئ ا Business, Chris Isidore, CNN. "Elon Musk tweeted. Dogecoin surged more than 50%". CNN. Retrieved 2022-07-02.
  79. ^ Business, Diksha Madhok, CNN. "Dogecoin price hits an all-time high after Elon Musk's tweet". CNN. Retrieved 2022-07-02.
  80. ^ Pound, Jesse (2021-05-20). "Dogecoin jumps after series of Elon Musk tweets fans more wild cryptocurrency trading". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  81. ^ Browne, Ryan (2021-12-14). "Dogecoin spikes more than 20% after Elon Musk says Tesla will accept it as payment for merch". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  82. ^ Browne, Ryan (2021-12-14). "Dogecoin spikes more than 20% after Elon Musk says Tesla will accept it as payment for merch". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.
  83. ^ Yue, Frances. "Elon Musk says Tesla will accept dogecoin as payment for merchandise, touts its value for transactions". MarketWatch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-02.