دراوی دیجیتاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارەی ئەلکترۆنیکی یان دراوی دیجیتاڵ (بە ئینگلیزی: Digital currency or electronic money) جۆرە دراوێکە کە تەنیا بە شێوەی ئەلیکترۆنیکی لەبەردەستدایە، نەک بە شێوەی فیزیکی (وەکوو پارەی کاغەزی یان سککە). دراوی دیجیتاڵ تایبەتمەندییەک پێشکەش دەکات کە وەکوو پارەی فیزیکییە، بەڵام ڕێگە بە گواستنەوەی ھەنووکەیی و گواستنی بێسنووری سەرمایە دەدات. نموونەکانی ئەم پارە بریتین لە دراوی گریمانەیی و دراوی ڕەمزی یان تەنانەت پارەی بنچینە دیجیتاڵی بەڵاوکراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە. ھەر وەک پارەی سونەتی، ئەم دراوانیشە ڕەنگە بۆ کڕینی خزمەت و کاڵا بەکار بێن. ھەروەھا ڕەنگە بۆ بەکارھێنان لە ھەندێ کۆمەڵگای تایبەتدا (وەکوو یاریی سەرھێڵ و تۆڕی کۆمەڵایەتی) سنووردار بکرێن. ئەگەرچی تەمەنی دراوە دیجیتاڵییەکان ناگاتە ١٣ ساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج ھەزار جۆریان لە بازاڕەکاندا ھەن و مامەڵەیان پێوە دەکرێت.[١]

لە ھەرێمی کوردستان[دەستکاری]

بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لە ساڵی ٢٠١٩ دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد، ئەوەش وایکرد خەڵکی زیاتر ڕوو لە کڕینی ئەو دراوانە بکەن و خواستی زیاتریان لەسەر دروست بێت. لە ھەرێمی کوردستانیش زۆر کەس ھەن کە دەستیانکردووە بە کڕین و بازرگانی کردن بەو دراوانە.[١] ھەروەھا بەھۆی سزای ئابووریی کە لەسەر بەشێک لە بانکەکانی عێراقەوە ھەیە، خەڵک لە دراوی دیجیتاڵ کەڵک وەردەگرن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "دراوی دیجیتاڵی؛ لە ئێران کارەبای نەھێشتووە و لە ھەرێمی کوردستانیش 'مامۆستا'ی تایبەتی ھەیە". www.rudaw.net. رووداو دیجیتاڵ. 25ی کانوونی دووەمی 2021. Retrieved 26ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)