بیتکۆین
بیتکۆین | |||
---|---|---|---|
| |||
دەسەڵات | نییەتی | ||
بەکارھێنەر(ان) | لەسەر ئاستی ھەموو جیھان | ||
ئاوسانی پارە | ٢٥ بیتکۆین لە ھەر بلۆک (بە نزیکەیی ھەر دە خولەک) ھەتا ناوەندی ٢٠١٦، و پاشان ١٢٫٥ بیتکۆین لە بلۆک بۆ ٤ ساڵ ھەتا ٢٠٢٠ و پاشان ٦٫٢٥ بیتکۆین لە بلۆک ھەتا دوو لەت کردنی داھاتوو. ئەمە دوولەت کردنە بەردەوام دەبێت ھەتا ٢١١٠–٢١٤٠، کاتێک ٢١ ملیۆن بیتکۆین بڵاو کرابێتەوە. | ||
Coins | Unspent outputs of transactions denominated in any multiple of satoshis |
بیتکۆین (بە ئینگلیزی: Bitcoin)[١] دراوێکی ڕەمزیی و سیستەمێکی پارەدانی جیھانییە کە وەکوو پارەی بێپاڵپشت بەکاردێت، بەڵام پارەبوون جێگایەکی یاسایی ھەیە و پارەبوونی بیتکۆین بێ قبووڵ کردنیی لەلایەن دەوڵەتەکانەوە وەکوو پارەیەکی فەرمی نابێ[ژێدەر پێویستە]. تا ئێستا ھیچ دەوڵەتێک تەنانەت ژاپۆنیش بیتکۆین وەکوو پارە بە فەرمی ناناسن و دەوڵەتەکانی ئەمریکا، چین و ئەڵمانیا بیتکۆین وەکوو کەلوپەل ھەژمار دەکەن نەک پارە. بیتکۆین لە سیستەمی یاساییی ھەندێک وڵاتدا، لە نێویاندا ژاپۆن و ئەڵمانیا، وەکوو کەلوپەلێکە کە دەتوانێ وەکوو ئامێری پارەدان بەکار بێت.
بیتکۆین یەکەم دراوی دیجیتاڵی بێ ناوەندە، چونکە سیستەمەکەی بێ ھیچ بانکێکی ناوەندی یان بەرپرسێکی ناوەندی کار دەکات. ئەم تۆڕە ھاوسەنگ بە ھاوسەنگ (بە ئینگلیزی: Peer-to-Peer) یان ھاوتا بە ھاوتایە و کاردانەوەکانی (بە ئینگلیزی: transaction) ڕاستەوخۆ و بێ ناوبەند لە ناو بەکارھێنەراندا ئەنجام دەدرێت.
لە پاش پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس نرخی بیتکۆین یەکجار بەرز بوەوە کە پێشتر گومان ئەکرا بەکار بھێنرێت. لە دوا ھەواڵیشدا کۆمپانیای بەناوبانگی تێسلا بڕیاری دا ترومبێلەکانیان بە بیتکۆین بفرۆشن[٢] و نەشی گۆڕنەوە بە دراوی فیات.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Vigna, Paul; Casey, Michael J. (2015). The age of cryptocurrency: how bitcoin and digital money are challenging the global economic order (Firstition ed.). نیویۆرک: St. Martin's Press. ISBN 978-1-250-06563-6. Retrieved 17ی Julyی 2020.
{{cite book}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ "Tesla cars can be bought in Bitcoin". BBC News (بە ئینگلیزی). 2021-03-24. Retrieved 2021-03-26.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «[[[:fa:بیتکوین]] بیتکوین]»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیتکۆین تێدایە. |
- Bitcoin.org وێبگەی
- بیتکۆین لە کوردستان ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.