فەرماندار (ئەمریکا)

| ئەم وتارە بەشی زنجیرەیەکە لەسەر |
| حکوومەتەکانی ویلایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
|---|
|
|
| جێبەجێکار |
|
| دەسەڵاتی دادوەری |
|
|
پارێزگار یان فەرماندار (بە ئینگلیزی: Governor) پۆستێکە لە پێکھاتەی سیاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کە وەک سەرۆکی جێبەجێکار و فەرماندەی گشتی لە ھەر ویلایەتێکدا کاردەکات. لە ھەریەک لە ٥٠ ویلایەت و ٥ خاکی ئەمریکا پارێزگار وەک سەرۆکی ویلایەت و سەرۆکی حکوومەت کاردەکات. پارێزگارەکان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی یاساکانی ویلایەت و سەرپەرشتیکردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێکردن. پارێزگاران بە بەکارھێنانی چەندین ئامرازی جۆراوجۆر وەک فەرمان و بوودجەی جێبەجێکردن، پێشنیار و ڤیتۆی یاسادانان، سیاسەت و بەرنامەی نوێ و پێداچوونەوەکراو بەرەوپێش دەبەن و پەیڕەوی لێدەکەن. پارێزگارەکان بەرپرسیارێتی کارگێڕی و ئامانجەکانی ناوچەکە لەژێر چاودێری خۆیاندا بە پاڵپشتی و ھاوکاری سەرۆکی دەستە و دەزگاکانی قایمقامییەت جێبەجێ دەکەن، کە زۆرجار دەسەڵاتی لابردن و دانانیان ھەیە. ھەروەھا زۆربەی پارێزگارەکان دەسەڵاتی دانانی دادوەری دادگای ویلایەتیان ھەیە بۆ قەزاکەیان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Governor (United States)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |