جی تی ئەی ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جی تی ئەی ٥
Grand Theft Auto V
پەرەپێدەرڕۆکستار نۆرت
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز
بەرھەمھێنەرلێسلی بێنزیس
عیمران سەروەر
شێوەسازلێسلی بێنزیس
عیمران سەروەر
بەرنامەسازئادام فۆولەر
ھوونەرمەندئاڕۆن گاربوت
نووسەردان ھاوسەر
ڕوپەرت ھەمفایەر
مایکڵ ئەنوۆرث
ئاوازدانەروودی جاکسن
زنجیرەزنجیرەی یاری جی تی ئەی
بزوێنەرمەکینەی تایبەتی ڕۆکستار بۆ یاری
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز
پلەی ستەیشن ٤
پلەی ستەیشن ٣
ئێکس بۆکس ٣٦٠
ئێکس بۆکس وان
بڵاوبوونەوەپلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣

پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣

مایکڕۆسۆفت ویندۆز
١٤ی نیسانی ٢٠١٥
چەشنئەکشن، سەرکێشی
شێوازیاری یەک کەسی
دوو کەسی (سەرھێڵ)

گەورەدزی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی ٥ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto V) یاریەکی جیھانی کراوەی ئاکشن و سەرکێشیە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار نۆرتەوە گەشەی پێدراوە و ڕۆکستار گەیمز بڵاویکردۆتەوە.[١]

یاریەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ بۆ سیستەمی ویندۆز. یاریەکە یەکەم یاری زنجیرەکەیە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ەوە کە ئەوکات جی تی ئەی ٤ دەرچوو. چیرۆکەکەشی باسی ویلایەتێکی خەیاڵی سان ئەندریاس دەکات کە تێیدا سێ تاوانبار بەناوەکانی مایکڵ و ترێڤەر و فڕانکی ھەڵدەستن بە دزینی بانکەکان لەکاتێکدا لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە چاودێریەتی توند دەکرێن، جگە لەوەش چیڕۆکی یاریەکە لەشارێکی خەیاڵیە بەناوی لۆس سانتۆس کە سەرچاوەی لە شاری لۆس ئەنجلسەوە وەرگرتووە.[٢]

گەشەپێدانی یاریەکە دوای دەرکردنی بەشی چوارەمی یاری (جی تی ئەی ٤) دەستپێکرد. تیمی گەشەپێدانی یاریەکە بریتی بوون لەھەمان ئەو تیمانەی کە پێشووتر یاریەکانی (ڕێد دێد ڕیدێمپشن) و یاری (Max Payne 3)یان نەخشاندبوو و درووستکردبوو. یەکەم ھەنگاوی گەشەپێدانەکە بریتی بوو لە درووستکردنی جیھانێک بۆ یاریەکە کە یاریکەر ھەست بە ڕاستەقینەییەکی زۆر بکات بۆیە ھەڵسان بە دانانی تیمێکی تایبەت بۆ گەڕان بە دەوروبەری کالیفۆڕنیا و لۆس ئەنجلس تاکو بتوانن بیرۆکەی نەخشەی یاریەکەی لێوەرگرن. ساوندتراک یاخود مۆسیقاکانی نێو یاریەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە ئامادە کرابوون کە بەماوەی حەوت ساڵ گۆرانیەکانن کۆکردبەوە.[٣]

جۆری یاری[دەستکاری]

یاریەکە بەشێوازی کەسی سێیەم و کەسی یەکەم یاری پێدەکرێ و جیھانی یاریەکە لەڕێگای ڕۆیشتن بە پێ یاخود بە ئۆتۆمبێل و کەشتی و فڕۆکە دەبێت. کەسی یاریکەر کۆنتڕۆڵی ھەرسێ کارەکتەرە سەرەکیەکانی یاریەکە دەکات کە بە ئارەزووی خۆی قۆناغەکانی ئەو کارەکتەرە تەواو دەکات زووتر یان درەنگتر. شێوازی یاریکردنیشی بریتیە لە دزینی بانکەکان و ھونەری لێخووڕین و زۆربەی قۆناغەکانی یاریەکەش تەقەکردنیان تێدایە. ھەر یاریکەرێک تاوانێک دژ بە یاسا ئەنجام بدا ئەوا ڕووبەرووی سیستەمی «Wanted - داواکراو» دەبێتەوە کە تێیدا پۆلیسی دەستگیری دەکات. یاریەکە بەشێوەی سەرھێڵ ڕێگە بە ٣٠ یاریکەری جیاوازی دەدات لە یەک جیھاندا یاری بکەن و بەیەکەوە ھاوکاری یەکتر بن لە بڕینی مەرحەلە داواکراوەکان یاخود پاڕکۆر یان پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و چەندان یاریی بچووک و چەندان ئەنجامدانی شتی تری جیاواز دەشتوانن دژی یەکتریش بن.[٤]

فرۆشەکان[دەستکاری]

جی تی ئەی ٥ بەھۆی ھەبوونی ناوبانگێکی زۆر، یاریەکە ڕیکۆردی پیشەسازی گەورەی شکاند و بووە خێراترین یاری کە بەشێوەیەکی بەرچاو بفرۆشرێ و لەیەکەم ڕۆژیدا لە ئەمریکا ٨٠٠ میلیۆن دۆلار لەم یاریە فرۆشرا و ١ بلیۆن دۆلاریش دوای ڕۆژی یەکەمی. یاریەکە سەرنجی ڕەخنەگرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و پێیان وابوو یاریەکە لەڕووی دیزاین و شێوازی یاریەکە نایابە. جگە لەوەش یاریەکە بوە ھۆی سەرباسی زۆرێک لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکانی یاری بەھۆی بوونی توندوتیژیەکی بەرچاو لەنیو یاریەکە کە لەنێویاندا ئەشکەنجەدانی بارمەتەیەک بوو لەیەکێک لە قۆناغەکان. یاریەکە لە نەوەی حەوتەمی یاریەکاندایە و بە باشترین یاری ساڵدا دانرا، بەڵکو ھەندێ وێبسایت بە باشترین یاری مێژووشیان دادەنا. تاکو ئیستا، لەکۆی گشتی فرۆشتەکانیشدا توانی ١١٠ میلیۆن کۆپی لەم یاریە بفرۆشرێ لە سەرانسەری جیھاندا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Pitcher, Jenna (9 October 2013). "Grand Theft Auto 5 smashes 7 Guinness World Records". Polygon. Vox Media. Archived from the original on 9 October 2013. Retrieved 9 October 2013.
  2. ^ Hamilton, Kirk (24 September 2013). "Five Ways You Can Make Grand Theft Auto V More Immersive". Kotaku. Gawker Media. Archived from the original on 6 August 2014. Retrieved 12 September 2014.
  3. ^ Bertz, Matt (2 May 2013). "Putting Your Personal Stamp On Grand Theft Auto V". Game Informer. GameStop. Archived from the original on 13 September 2013. Retrieved 6 September 2013.
  4. ^ Simmons, Alex (12 November 2012). "Grand Theft Auto V: Reinventing the Open-World Rulebook". IGN. Ziff Davis. Archived from the original on 20 February 2014. Retrieved 9 April 2014.
  5. ^ "فرۆشتنەکانی جی تی ئەی".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]