بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەقینەوەی بۆمب لە مەستەنگ لە ساڵی ٢٠٢٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوەی بۆمب لە مەستەنگ لە ساڵی ٢٠٢٣
موسڵمانانی مالیزیا لە مزگەوتی پوتراجایا پوترا بەشداری لە یادی مەولوود دەکەن
ڕێکەوت۲۹ی ئەیلوولی ۲۰۲۳
ناوچەناوچەی ماستۆنگ - پارێزگای بەلوچستان - پاکستان
ئاراستەکان29°48′00″N 66°51′00″E
جۆرتەقینەوەی خۆکوژی
ئامانجیادی مەولوود
مردنەکان٥٥ كەس
برینداربووان۵۰-۷۰ كەس

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە قەزای مەستەنگ لە بەلوچستان لە یادی مەولوود تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کاتی بەڕێوەچوونی بۆنەکە ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە لە نزیک مزگەوتی مەدینە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠ کەسیش بریندار بوون. هەروەها نەواز گەشکوری جێگری سەرپەرشتیاری پۆلیسی شاری مەستەنگ لەنێو کوژراوەکاندایە.

تەقینەوەكە

[دەستکاری]

تەقینەوەکە لە نزیک مزگەوتی مەدینە ڕوویداوە کە خەڵک بۆ یادی ئایینی مەولوود کۆبووبونەوە[١][٢] پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە کە ئەم ڕووداوە هێرشێکی خۆکوژی بووبێت کە گردبوونەوەیەکی ئایینی کردبێتە ئامانج.[٣] دوای تەقینەوەکە، دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا ناوچەکەیان گەمارۆدا. دەستبەجێ بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی نزیک ئەو شوێنە. بە لەبەرچاوگرتنی سەختی دۆخەکە، باری نائاسایی لە نەخۆشخانەکاندا ڕاگەیەندرا بۆ ئەوەی هاوکاری پزیشکی کاریگەر و دەستبەجێ پێشکەش بە بریندارەکان بکرێت.[٤][٥]

قوربانییەکان

[دەستکاری]

بەگوێرەی سەرچاوە جیاجیاکان، لە تەقینەوەکەدا زیانی گیان و ماڵی زۆر هەبووە. کە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.[٦][٧][٨] وە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بریندار بوون کە ژمارەیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ کەسە.

هەروەها جێگری سەرپەرشتیاری پۆلیس نەواز گوشکوری کە خەڵکی شاری موستانگە لە قوربانیانی تەقینەوەکەیە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.[٩][١٠]

پاشخان

[دەستکاری]

جیهادییەکان و جوداخوازانی بەلووچ ساڵانێکە زۆرجار لە بەلوچستان هێرشی لەو جۆرە دەکەن.[١١] لەوانە هێرشە گەورەکانی یاخیبووان لە ماستونگ لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ [١٢]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەنوەر ئول حەق کاکار تەقینەوەکەی شەرمەزار کرد و سەرەخۆشی بۆ قوربانییەکان دەربڕی. [١٣] سەرۆکی پاکستانیش عارف ئالڤی ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد. سەرفراز بوگتی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە تەقینەوەکەی بە "کردەوەیەکی قێزەون" ناوبرد و وتی کە دەزگای هەواڵگری دەرەکی هیندستان، باڵی لێکۆڵینەوە و شیکاری دەستی هەبووە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی بەلوچستان.[١٤][١٥]


بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە بەلوچستان ڕاگەیەندرا بۆ قوربانیانی هێرشەکە.[١٦] لە ٣٠ی ئەیلولدا ئاڵای پاکستان هێنرایە خوارەوە بۆ نیوە لەسەر باڵەخانەکانی ئەنجومەنی بەلوچستان و ماڵی وەزیری سەرەکی و ماڵی پارێزگار و دادگای باڵای بەلوچستان و بینا حکومییەکانی دیکەی پارێزگاکە [١٧]


ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کاردانەوە بە بۆردومانەکەدا ڕایگەیاند "دژی هەموو جۆرە کردەوە تیرۆرستییەکانن و پشتیوانی تەواویان بۆ هەوڵەکانی پاکستان دژ بە تیرۆر دەربڕی" و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان کرد.[١٨]


تاڵیبانی پاکستان ڕەتیکردەوە دەستی لەو ڕووداوەدا هەبێت و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشێکی لەو شێوەیە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئەوانە.[١٩]


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئیدانەی هێرشەکەی کرد و ووتی، "شتێکی قێزەونە ئەم هێرشانە کە لە کاتی مەراسیمە ئاشتیخوازانە و ئاینییەکاندا خەڵکیان کردۆتە ئامانج". [٢٠] هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، شانشینی سعودیە، ئێران، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عێراق و میسر ئەو هێرشە تیرۆریستییەیان شەرمەزار کرد.[٢١][٢٢][٢٣]

تاوانبار

[دەستکاری]

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی بۆردومانەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە. ئەمیر ڕەنا، بەڕێوەبەری پەیمانگای پاکستان بۆ لێکۆڵینەوەی ئاشتی ڕایگەیاند، هێرشەکەی مەستونگ و بۆردومانی مزگەوتی هانگو کە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ڕوویدا، پێدەچێت کاری ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بێت.[٢٤]

سەرچاوەكان

[دەستکاری]
  1. ^ «At least 50 killed in Mastung blast». The Express Tribune (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Reuters، BR Web Desk | (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «At least 53 dead, several injured as 'suicide blast' jolts Balochistan's Mastung». Brecorder (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  3. ^ «Pakistan: More than 50 killed and dozens injured in Mastung blast». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-09-29. لە 2023-10-01 ھێنراوە.
  4. ^ «At least 50 killed in Mastung blast». The Express Tribune (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Reuters، BR Web Desk | (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «At least 53 dead, several injured as 'suicide blast' jolts Balochistan's Mastung». Brecorder (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  6. ^ https://www.the-star.co.ke/authors/bbc-news. «At least 50 killed, dozens injured in Pakistan blast». The Star (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)
  7. ^ «Pakistan: At least 52 killed and dozens injured in suicide bombing». Sky News (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Pakistan: 52 killed, over 130 injured in 'suicide blast' in Mastung in Balochistan». www.dynamitenews.com (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Pakistan: More than 50 killed and dozens injured in Mastung blast». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-09-29. لە 2023-10-01 ھێنراوە.
  10. ^ «Suicide blast in Pakistan's Balochistan kills at least 52 people, injures over 50». cnbctv18.com (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Mohananey، Avinash (2023-08-15). «Baloch separatists, Islamist extremists stand in the way of China's global ambitions». The Economic Times. ISSN 0013-0389. لە 2023-10-01 ھێنراوە.
  12. ^ «Police officer among 52 dead in blast near Mastung mosque». www.geo.tv (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ Saifi، Asim Khan,Sophia (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Death toll rises to 60 after suicide bombings rip through two religious ceremonies in Pakistan». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  14. ^ Shirazi، Abdullah Zehri | Nadir Guramani | Iftikhar (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Terrorists, facilitators of Rabiul Awwal attacks proxies of Pakistan's enemies: COAS Munir». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  15. ^ «Dozens dead after blast in southwestern Pakistan at a rally celebrating birthday of Islam's prophet». AP News (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ Reuters، BR Web Desk | (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «At least 53 dead, several injured as 'suicide blast' jolts Balochistan's Mastung». Brecorder (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  17. ^ Shirazi، Abdullah Zehri | Nadir Guramani | Iftikhar (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Terrorists, facilitators of Rabiul Awwal attacks proxies of Pakistan's enemies: COAS Munir». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  18. ^ Hatuqa، Virginia Pietromarchi,Dalia. «Pakistan blasts updates: Twin explosions kill dozens of worshippers». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  19. ^ «Pakistan: More than 50 killed and dozens injured in Mastung blast». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-09-29. لە 2023-10-01 ھێنراوە.
  20. ^ Shirazi، Abdullah Zehri | Nadir Guramani | Iftikhar (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Terrorists, facilitators of Rabiul Awwal attacks proxies of Pakistan's enemies: COAS Munir». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  21. ^ Khan، Irfan (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «World Capitals condemn terrorist attacks in Mastung, Hangu, conveyed solidarity with Pakistan» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  22. ^ «US, UK condemn Mastung terrorist attack». Dunya News (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  23. ^ «Egypt, Iraq, Iran condemn deadly blast in SW Pakistan-Xinhua». english.news.cn. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  24. ^ «n2:0261-3077 - Search Results». www.worldcat.org. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.