تیۆدۆر ھێرتسل
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
تیۆدۆر ھێرتسل (بە عیبری: תאודור הרצל، بە ئینگلیزی: Theodor Herzl) (لەدایکبووی ٢ی مەی ١٨٦٠، مردن لە ٣ی تەممووزی ١٩٠٤)، جوولەکەی نەمسایی و باوکی مۆدێرنی سیاسی زایۆنیزیم و بەکاریگەرترین کەس دادەنرێ بۆ بنیادنانی دەوڵەتی ئیسرائیل.
ژیان[دەستکاری]
تیۆدۆر ھێرتسل، ڕۆژنامەنووسێکی جوولەکەی نەمساوی مەجڕی بووە و دامەزرێنەری دەزگای سیاسی سەردەمی بووە لە ٢ مایۆی ساڵی ١٨٦٠ لە بۆداپێست لە شانشینە مەجەڕ لە دایک بووە، ساڵی ١٨٧٨ توقابخانەی تەواو کردووە و لەگەڵ خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ ڤیەننا و لەوێ پەیوەندی کردووە بە زانکۆی یاساوە و ساڵی ١٨٨٤ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە و بۆ ماوەیەکی کەم لە دادگاکانی ڤییەننا و سالتمبۆرگ کاری کردووە و دواتر ڕوی لە ئەدەب و نووسین کردووە.
تیۆدۆر ھێرتسل ساڵی ١٨٨٥ ژمارەیەک چیرۆکی فەلسەفی بڵاوکردۆتەوە، ھەروەھا ژمارەیەک شانۆنامەشی نووسیوە بەڵام سەرکەوتنی گەورەی لەم بوارەدا بەدەستنەھێناوە، لە ساڵی ١٨٩١ وە بۆ ساڵی ١٨٩٦ وەکو ڕۆژنامە نووسیش کاری کردووە و پەیامنێری ڕۆژنامەی نۆیە فرایە براسە بووە لەپاریس، لێرەوە گرنگی داوە بەجولەکە و بیروڕا جولەکەیەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە و بیری لەوە کردۆتەوە کە جولەکە چیتر پەنانەبات بۆ وڵاتەکانی ئەورووپا ببێتە خاوەن پێگەی خۆی، ھەر لەم ڕوانگەیەوە ساڵی ١٨٩٥ کتێبێکی لەژێرناونیشان دەوڵەتی جولەکە داھێناوە و ساڵی ١٨٩٦ بڵاوی کردۆتەوە، لەسەرەتادا کتێبەکەی ناوبانگێکی بڵاوی نەبووە بەڵام دواتر بۆتە بنەمای پەیدابوونی جولەکەی سیاسی و دامەزراندنی بزوتنەوەی جولەکە لەدوای بەستنی کۆنگرەی یەکەمی جولەکەکان لە ساڵی ١٨٩٧ و ھڕتزڵیش بەسەرۆکی ڕێکخراوی جیھانی جولەکە ھەڵبژێردراوە.
دوای ئەوەی تیۆدۆر ھێرتسل بەسەرۆکی ڕێکخراوی جیھانی جولەکە ھەڵبژێردراوە دەستی کردووە بەگفتوگۆ لەگەلچ چەند کەسایەتیەکی جیھانی وەکو فیلھلمی دووەمی قەیسەری ئەڵمانیا و عبدالحمیدی دووەمی سوڵتانی عوسمانیەکان بەمەبەستی پاڵپشتی کردن لەپڕۆژەی جولەکەکان بەڵام ھەوڵەکانی شکستی ھێناوە و سەرکەوتونەبووە. تیۆدۆر ھێرتسل لە ٣ ی یۆلیۆی ساڵی ١٩٠٤ لەتەمەنی ٤٤ ساڵیدا لە نەمسا کۆچی دوایی کردووە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |