تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی
تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی | |
---|---|
شوێن | کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ |
ڕێکەوت | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ، دوای چوونەژوورەوەی خاشقچی بۆ نێو کونسوڵخانەکە. |
ئامانج | بێدەنگکردنی ڕەخنەگرێکی دژی دەسەڵاتی سعودی |
جۆری ھێرش | بەرنامەدارێژراو |
قوربانی | جەمال خاشقچی |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | زیاتر لە ١٥ کەس دادگایی کراون |
ژمارەی بەشداربووان | ١٥ |
تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی، ڕەخنەگرێکی دژی حکومەتی سعودی، نووسەر بۆ واشینگتن پۆست و بەڕێوبەری پێشوو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، تورکیا ڕوویدا و لەلایەن بریکارانی حکومەتی سعودیەوە ئەنجام درا.[١][٢]ھۆکاری تەواوی مردنەکەی نەزانراوە، بەھۆی دیارنەمانی تەرمەکەی.[٣][٤]حکومەتی وڵاتانی شانشینی سعودیە، تورکیا، شانشینی بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەو بڕوایەدان کە خاشقچی کوژراوە. تورکیا پێوایە ئەمە کوشتنێکی بەرنامەدارێژراو بووە، و ھەندێک سەرچاوەی سعودیش دانیان بەوە داناوە کە بریکارانی حکومەتی سعودی کارەکەیان ئەنجامداوە.[٥]
خاشقچی سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کردبووە بە مەبەستی دەستکەوتنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە ھاوسەرگیریەکەی کەوا لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەنیازبوون ئەنجامی بدەن. بەھۆی نەبوونی ھیچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی خاشقچی لەنێو کونسوڵخانەکەدا، ئەو بە کەسی ونبوو دەستنیشانکرا،[٦] سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی جۆراوجۆر لەبارەی کوشتن و پارچە پارچەکردنی لەناوخۆی کونسوڵخانەکەدا.[٧][٨]لە سەرەتادا کاتێ ھەواڵی ونبوونی بڵاوبوویەوە، سعودیە بێ ئاگایی خۆی ڕاگەیاند و جێھێشتنی کونسڵخانەکەیان لەلایەن خاشقچیەوە پشتڕاست کردبوویەوە.[٩] میدیا تورکیەکان بەڵگەی جۆراوجۆریان دەربارەی جێنەھێشتنی کونسوڵخانەکە لەلایەن خاشقچیەوە بڵاوکردەوە. حکومەتی سعودی گشت پەیوەندیەکی بەو ونبوونەی خاشقچی ڕەتکردەوە.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لێپرسینەوەی لە تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەرپرسن بوون لەو کوشتنە و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لە بەرپرسانی سعودی کرا.[١٠]لەلایەکی دیکەوەش بەرپرسانی تورکیا بەردەوام بوون لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر بەدرۆخستنەوەی ڕاگەیاندنەکانی سعودیە. وڵاتی سعودیە خرایە ژێر چاودێریەکی توند، و پەستانی ئابووری و سیاسی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان.[١١] لێکۆڵینەوەیەکی نێو کونسوڵخانەکە لەلایەن پۆلیسی سعودی و تورکی لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدرا. بەرپرسانی تورکیا بەڵگەی پێویستیان بەدەست ھێنابوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە خاشقچی تیرۆرکراوە.[١٢] دوای ١٨ ڕۆژ، حکومەتی سعودی دۆخی بێ ئێ ئاگایی خۆیان گۆڕی بۆ ئاگاداریان لە مردنی خاشقچی لەنێو کونسوڵخانەکە بەھۆی تێوەگلان لە شەڕە بۆکسێک و دواتر خنکاندنی خاشقچی لە شەڕەکەدا.[١٣] وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئەم کارەی بە «ئۆپەراسیۆنی یاخیبووەکان» ناوبرد و حکومەتی وڵاتەکەی لێ بێ بەری کرد.[١٤]
ھەژدە کەسایەتی سعودی لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە دەستگیرکران، لەنێویاندا ١٥ کەسی بەشداری-ڕاستەوخۆی تیرۆرکردنەکە کە ئاشکرایان کرد ئەحمەد ئەسیری ئەوانی ناردبوو بۆ قسەکردن لەگەڵ خاشقچی و دەستگیکردن و گەڕاندەوەی بۆ سعودیە.[١٥][١٦] لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا، بەرپرسانی سعودی ڕایانگەیاند تیمێکی ھەمانگی خۆیان و تورکیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە کوشتنەکە بە پیلانی پێشوەختە و ورد ئەنجامدراوە. خێزانی شاھانەیی سعودیە تەواوی پەیوەندیەکانیان بەو کوشتنە ڕەت کردەوە.[١٧] لە ٣١ی تشرینی یەکەم، داواکاری گشت ئیستەنبوڵ بەیاننامەیەکی دەرکرد کەوا تێیدا ئاماژە بە خنکاندنی خاشقچی درابوو لەگەڵ چوونەژوورەوەی بۆ نێو کونسوڵخانەکە. ھەروەھا لە بەیاننامەکەدا، پارجە پارچەکردنی تەرمەکەی و فڕێدانیشی پشتڕاست کرابوویەوە.[١٨]
بەرپرسانی تورکیا تۆمارێکی دەنگیان بڵاوکردەوە کە تایبەت بوو ساتی کوشتنی خاشقچی و سەلمێنەری ئەوەی کە تیرۆرەکە لەلایەن بڕیارەکانی جێگری تەخت موحەمەد بن سەلمانەوە بڕیاری لەسەر دراوە.[١٩]دوای چەند ڕۆژێک لە ١٦ی تشرینی دووەمدا، ئەندامانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی کەوا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەیان کردبوو، گەیشتنە ئەو بڕوایەی کەوا موحەمەد بن سەلمان بڕیار تیرۆرکردنی خاشقچی دەرکردبوو.[٢٠] لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی دۆناڵد تڕەمپ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سی ئای ئەی ڕەتکردەوە و گوتی پێویستە لێکۆڵنیەوەکان بەردەوامیان ھەبێت بۆ گەیشتن بە ئەنجام.[٢١]
لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، داواکاری گشتی نووسینگەی سعودیە ڕایگەیاند کەوا یازدە ھاوڵاتی سعودی تۆمەتبارکراون بە کوشتنی جەمال خاشقچی و پێنچ کەسیان ئەگەری سەپاندنی حوکمی مردنیان بەسەردا ھەیە، بەوپێیەی کە ڕاستەوخۆ دەستیان ھەبووە لە کوشتنەکە. دەگوترێ لەگەڵ چوونەژوورەوەی خاشقچی بۆ نێو کونسوڵخانە، ڕاستەوخۆ بە دەرزی بێھۆشکەر بێ ھەست کراوە. دواتر لاشەی پارچە پارچە کراوە و لە کونسوڵخانە دوورخراوەتەوە لەلایەن پێنچ تۆمەتبارەکە و بە کەسێکی ناوخۆی تورکیا دراوە بۆ فڕێدان و لەناوبردنی تەرمەکەی. بەرپرسانی سعودی بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی بوونی ھیچ پەیوەندیەکی خێزانی شاھانەیی سعودی بە بڕیار دەکردن یان پشتگیریکردنی کوشتاریەکە.[٢٢][٢٣]
ئەڵمانیا، نەرویج و دانیماڕک ھەستان بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە سعودیە دوای ڕووداوەکە، و کەنەداش بیر لە ھەمان ھەنگاوی ئەوان دەکاتەوە.[٢٤]
لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، خاشقچی بە کەسایەتی ساڵ دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە بۆ خزمەتەکانی بە کاری ڕۆژنامەوانی. ڕۆژنامەکە خاشقچی بە «پارێزەری ڕاستیەکان» ناوبرد.[٢٥][٢٦][٢٧]
قوربانیەکە
[دەستکاری]بابەتی سەرەکی: جەمال خاشقچی
خاشقچی نووسەر بوو بۆ واشینگتن پۆست و بەڕێوبەری پێشوو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز بوو. بەدەر لەمانە وەک نووسەر لە ڕۆژنامەی سعودی ئەل-وەتەن بابەتی نووسیوە و تەواوی ڕێچکەی ڕۆژنامەکەی کردبوویە سەکۆیەک بۆ داواکردنی پێشخستنی سعودیە.[٢٨]
خاشقچی لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا لە سعودیە ھەڵات و بەرەو ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت. لەوێ بووە نووسەرێکی ھەمیشەیی واشینگتن پۆست و بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی سعودی دەگرت. خاشقچی زۆر بە توندی ئیدانە و ڕەخنەکانی ئاراستەی جێگری تەخت، موحەمەد بن سەلمان، و پاشای سعودیە، پاشا سەلمان دەکرد.[٢٩] ھەروەھا ئیدانەی توندی دەستێوەردانی سعودیەی لە جەنگی یەمەندا دەکرد.[٣٠]
خاشقچی دەیگوت «حکومەت منی لە تویتەر دوورخستۆتەوە کاتێ لێدوانێکم دژی دەرچوونی کاندیدی ئەوکاتەی سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕەمپ دابوو.»[٣١]لە ئەیولی ٢٠١٧دا، واشینگتن پۆست بابەتێکی خاشقچی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕەخنەی لە کارەکانی موحەمەد بن سەلمان و ئەو ئاراستەیە گرتبوو کە وڵاتەکەی بەرەو دەبرد. لەگەڵ دەستپێکردنی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە واشینگتن پۆست، ھەژماری تویتەرەکەی خاشقچی پڕ دەبوو لە توانجی جۆراوجۆر کە لەلایەن ھەژماری خوازراوە دەنێردران و ناونرابوون «مێشە ئەلیکتڕۆنیەکان».[٣٢] پاشای مێشەکان، ئەو کەسەی کە سەرکردایەتی ئەو کارەی کرد بۆ شازادە موحەمەد، پیاوێک بوو بەناوی سعود ئەل-قەحتانی. شازادە موحەمەد ڕایگەیاندبوو کە ھیچ ئارامیەک لەسەر دژایەتیەکانی ناگرێت و لەڕێگای قەحتانیەوە ھەوڵی کپکردنەوەی ڕەخنەگران دەدرێت، کە دواتر قەحتانی بەشداریش بوو لە تیرۆرکردنەکەدا.[٣٣][٣٤]
ڕێک بەر لە کوشتنەکەی، خاشقچی خەریکی ئامادەکرینی ڕێگاچارەیەک بوو بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو توانجانەی سەر ھێلی تویتەر تاکو بتوانێ ڕایەکانی خۆی دژی جێگری تەخت موحەمەد بن سەلمان پتەوتر بکات. خاشقچی لەگەڵ عومەر عەبدولعەزیز کاری دەکرد، ڕەخنەگرێکی تری دژ بە حکومەتی سعودی بوو کەوا مافی پەنابەریەتی لە کەنەدا وەرگرتبوو. یەکێک لەو ڕێگاچارانە ناونرا "جەیش الحنل - ھێزی مێش ھەنگوینەکان". ئەو کارەیان بەمەبەستی دژایەتی کردنی ئەو کارانەی حکومەتی سعودی بوو کە بەشێوەی سەرھێل دژی ڕەخنەگرانی دەیکرد. عەبدولعەزیز گوتی " ئێمە دەمانەوێ قسە دەربارەی ڕەخنەگران بکەین، قسە دەربارەی مافی ئازادی دەربڕین، زیندانە سیاسیەکان و بکەین". و گوتی جوڵەی مێش ھەنگوینەکان پاراستنی سەر ھێل بۆ ڕەخنەگرانی دیکە دابین دەکات "لەنێو وڵاتی سعودیە و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە رەخنەگرانیان بێدەنگ دەکەن."[٣٥] لە بابەتێکی بڵاوکراوەی دوای مردنی لە واشینگتین پۆستدا، خاشقچی نووسیبووی: «ئەوەی وڵاتە عەرەبیەکان لە ھەموو شتێک زیاتر پێویستیانە بریتیە لە مافی ئازادی دەڕبرین».[٣٦][٣٧]
خاشقچی و عەبدولعەزیز کاریان لەسەر کورتە فیلمێکیش دەکرد، کە باسی کاریگەریە نەرێنیەکانی سەرکردایەتی سعودیەی دەکرد لەسەر یەکگرتوویی وڵاتەکە، ھەروەھا وێبسایتێکیش بەناوی «دیموکراسی بۆ جیھانی عەرەبی لە ئێستادا». ئەوان بەنیازبوون تا کاتی تەواوبوونی کارەکە بە نھێنی بمێنێتەوە. لە کۆتاییەکانی ئەیلوولی ٢٠١٨دا، خاشقچی لەگەڵ کۆمەڵێک دۆستی خۆی لە لەندەن کۆبوویەوە بۆ تاوتوێردنی پلانەکانی.[٣٨]
لە ھاوینی ٢٠١٨دا، مۆبایلەکەی عەبدولعەزیز بەرنامەی سیخووڕی تێکەوتبوو. ئەمە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بە وردەکاری تاقیگەی ستیزنی زانکۆی تۆرنتۆ ئاشکرا کرا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی لە سیخووڕیکردنی دیجیتاڵی.[٣٩] تاقیگەی ستیزن ڕایگەیاندبوو «کە بە متمانەیەکی زۆرەوە پێیانوایە سیخوڕیەکە لەلایەن حکومەتی سعودیەوە بووە.»[٤٠] ئەو بەرنامە سیخوڕحیەی سعودیە ناوی "NSO Pegasus"ە کە تایبەتە بە دزەکردنە نێو مۆبایلەکان بەبێ ئاگاداری بەکارھێنەرەکە. سعودیە پێشتر ئەم کارەی لەسەر ڕەخنگەرێکی تری حکومەتی سعودی ئەنجام دابوو بەناوی یەحیا ئەسیری، کە فەرماندەیەکی پێشووتری سوپای ئاسمانی سعودیە و توێژەرەویەکی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بوو.[٤١][٤٢]
بەھۆی ئەو ھێرشانەی بۆ سەر مۆبایلەکەی عەبدولعەزیز، ڕژێمی سعودی توانیبوویان بگەن بە گفتوگۆکانی نێوان عەبدولعەزیز و خاشقچی. عەبدولعەزیز دەگێڕێتەوە کە «جەمال پیاوێکی زۆر ھێمن و بەڕێز بوو لەنێو خەڵکدا، بەڵام لەکاتی تەنیاییدا، زیاتر بە ئازادیەوە قسەی دەکرد و ڕەخنەی زۆری دژی جێگری تەخت موحەمەد بن سەلمان ھەبوو».[٤٣]
لە ٢١ی ئەیلوولدا، تەنھا ١١ ڕۆژ بەر لە تیرۆرکردنی خاشقچێ لەنێو کونسوڵخانەی سعودیە، خاشقچی پشتگتیری خۆی بۆ کۆمەڵەی مێش ھەنگوینەکان بە ئاشکرا ڕاگەیاندبوو. بە ھاشتاگی سوپای مێش ھەنگوینەکان لە تویتەر نووسیبووی «ئەوان وڵاتەکەیان خۆشدەوێت و بەرگری لە ڕاست و مافەکانی دەکەن.»[٤٤]
ماڕک ئۆوین جۆنێس، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی حەمەد بن خەلیفە لە دەوحە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە ئەکاونتە ساختە درووستکراوەکانی لایەنگری سعودیەی کۆڵیبەوە، دوای ونبوونی خاشقچی ڕایگەیاند «لە مانگی تشرینی یەکەمدا، زیادبوونێکی بەرچاو لەو ئەکاونتانە ڕوویاندا کە گشتیان بە موحەمەد بن سەلمانیان ھەڵداوە، شتێکی قێزەونە.»[٤٥]
دوای تیرۆرکردنی خاشقچی، ئۆپەراسیۆنە سەرھێلەکانی حکومەتی سعودی بووە جێگای سەرنجی تەواوی جیھان. حکومەتی کەنەدا لێکۆڵینەوەی تایبەت بەو ھێرشانە دەستپێکرد.[٤٦]
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، عوبەر عەبدولعەزیز نامەکانی نێوان خۆی و خاشقچی بۆ سێ ئێن ئێن دەرخست، کە تێیدا دووانەکە ڕەخنەکەی توندیان لە موحەمەد بن سەلمان گرتبوو.[٤٧][٤٨]عەبدولعەزیز سکاڵای دژی گروپی NSOش تۆمارکردبوو، کە کۆمپانیاکەی ئیشرائیلی ڕێخۆشکەر بوو لە دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی لەلایەن حکومەتی سعودیەوە.[٤٩]
ڕاپۆڕتی دەزگا ھەواڵگرەکانی ئەمریکا
[دەستکاری]واشینگتن پۆست لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ئەوەی ڕاگەیاند کە دەزگا ھەواڵگڕە ئەمریکییەکان پەیوەندیەکی بەرپرسانی سعودیان چاولێکردبوو و بۆیان دەرکەوتبوو کە بە بڕیاری موحەمەد بن سەلمان ھەوڵی دەستبەسەرکردنی خاشقچی دراوە لە خانووی نیشتەجێبوونی لە ڤیرجینیا.[٥٠][٥١] خاشقچی ڤیزای ئۆی وەرگرتبوو کەوا ناسراوە بە «ڤیزای بلیمەت» کەوا یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە دەستکەوتیان ھەیە لە بوارەکانی ھونەر، زانست و پەروەردە، و بەدەر لەوەش سێ لە منداڵەکانی دانیستووی ئەمریکا بوون.[٥٢][٥٣] وەک ھاوڵاتیەکی یاسایی ئەمریکا، خاشقچی مافی پاراستنی ھەبوو. لەڕێی بڕیارێکی ساڵی ٢٠١٥ەوە کە تێیدا ھاتبوو، دەزگا ھەواڵگریەکانی ئەمریکا ئەریکیان ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیانە - ئەوانەی کە ئەمەریکیش نین- کە ھەڕەشەی کوشتن یان ڕفاندنیان لەسەرە. ئەم بڕیارە بووە جێگای باسکردن دوابەدوای دیارنەمانی خاشقچی.
خاشقچی بۆ ڕەگەزنامەی ئەمەریکیش داواکاری پێشەکردبوو،[٥٤] و ھەروەھا لە سەنتەری ویڵسنی تایبەت بە زانایان ھەلێکی کاری پێشکەکرابوو لە واشنتن.[٥٥]
بەپێی دەزگای ئاسایشی نێونەتەوەیی ئەمریکی، کۆشکی سپی بوونی مەترسیەکەی گەیاندبووە دەزگاکانی پاراستن.[٥٦] دان کۆتس، بەرپرسی ئاڵوگۆرەکانی کۆشکی سپی لەگەڵ دەزگاکانی پاراستن ڕەتیکردەوە لەبارەی ھۆکاری ئاگادارنەکردنەوەی خاشقچی بدوێ.[٥٧]٥٥ ئەندامی کۆنگرێس لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە کۆتس کرد کە ڕوونکردنەوەیەکی تەواو بدات و بیڵێت کە دەزگاکانی پاراستن تا چەند ئاگاداری ئەو مەترسیە بوون کە لەسەر خاشقچی ھەبوو. لە نامەکەدا، داوای تەواوی وردەکاریەکانی دەزگای ئاستی نێونەتەوەییان کردبوو بەتایبەت زانیاریەکانی پەیوەندیە تەلەفۆنی و ئیمەیلەکان لە حکومەتی سعودیەوە لەبارەی کەیسەکەی خاشقچی.
چەندین لایەنی جیاواز ھاودەنگ بوون لەبارەی داواکاریان بۆ بڵاوکردنەوەی تەواوی تۆمارەکانی دەزگا پاراستنەکانی ئەمریکا لەبارەی کەیسەکەی خاشقچی.[٥٨][٥٩]
ونبوون
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٧دا، خێزانی پاشای سعودیە داوایان لە خاشقچی کرد کە بگەڕێتەوە ڕیاز و بەردەوامبێت لە کارەکانی وەک ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی دادگای سعودیە. بەڵام خاشقچی ئەمەی ڕەتکردبوویەوە لەترسی زیندانیکردن یان سزادانی لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکە. خاشقچی تەنانەت لەگەڵ برای شازادە موحەمەد بن سەلمان، شازە خالید، کۆبووبویەوە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە واشنتن لە سەرەتاکانی ٢٠١٨ یان کۆتاییەکانی ٢٠١٧.[٦٠] لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا، خاشقچی سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کردبوو لە واشنتن تاکو دۆکیومێنتەکانی تایبەت بە ھاوسەرگیری وەرگرێت کە بڕیاربوو لەگەڵ خۆشەویستەکەی، ھاتیجێ جەنگیز بیکات. بەڵام بەرپرسانی کونسوڵخانەکە داوایان لێکردبوو بچێتە کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە ئیستەنبوڵ کەوا شوێنی نیشتەجێبوونی ھاتیجێیە و لەوێ کارەکانی بۆ دەکرێت.[٦١][٦٢]
یەکەم سەردانی خاشقچی بۆ کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە ٢٨ی ئەیوولی ٢٠١٨دا بوو کەوا بەبێ داواکاری پێشوەختە دەرکەوت. دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەری پێشووی کەوا لە سعودیە مابوویەوە، ئەو چووبووە کونسوڵخانە تاکو داوای دۆکیومێنتەکانی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ھاوسەرگیریە کۆنەکەی بکات تاکو لەگەڵ ھەتیجەدا ھاوسەرگیری بکات. بەر لەو سەردانەدا خاشقچی «دڵنیاببوویەوە لە سەلامەی خۆی لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە» و داوای لە ھەتیجەی خۆشەویستی کردبوو ئەگەر دواکەوت ئەوا ڕاستەوخۆ ئاسایشی تورکیا ئاگادار بکاتەوە.[٦٣] خاشقچی پێشوازیەکی گەرمی لێکرابوو لە کونسوڵخانە و داوای لێکرابوو کە ٢ی تشرینی یەکەمدا بگەڕێنەوە، «ئەو زۆر سەرسام بوو بەو پێشوازیەی سعودیەکان» بە گوتەی ھەتیجە.[٦٤]خاشقچی لە ٢٩ی ئەیلوولدا لە لەندەن بوو تاکو لە کۆنفراسێکدا قسە بکات، لەوێ بە ھاوڕێییەکی گوتبوو ترسی ئەوەی ھەیە بیڕفێنن و ڕەوانەی سعودیەی بکەنەوە.[٦٥]
لە ھەمان کاتدا، دوروبەری کاتژمێر ١٦:٣٠، تیمێکی سێ کەسی سعودی بە سەردانێکی ڕێکخراو گەیشتنە سعودیە، چوونە ھوتێلەکەیان و دواتر بەرەو کونسوڵخانەکە ڕۆشتبوون، بە گوتەی سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان. گروپێکی تری بەرپرسانی سعودی گەشتنە ئیستەنبوڵ و بەرەو ناوچە دوورەکانی ئیستەنبوڵ ڕۆشتبوون، بە گوتەی ئەردۆغان لەوکاتەدا بەرنامەڕێژی بۆ تیرۆرکردنەکە کرابوو. لە شەوی ٢ی تشرینی یەکەمدا، تیمێکی تری ١٥ کەسی لە ڕیازە گەیشتنە ئیستەنبووڵ بە دوو فڕۆکەی تایبەتی سعودیە.
لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، کامێراکانی چاودێری ھەندێک بریکاری حکومەتی سعودیان نیشاندەدا کەوا نزیک ئێوارە دەچوونە نێو کونسوڵخانەکە. خاشقچی دوای یەک کاتژمێر لەگەڵ خۆشەویستەکەی ھەتیجە گەیشتن، و خاشقچی دوو مۆبایلی خۆی لەلا جێھێشت. ئەو کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ لەڕێگای دەرگای سەرەکی بیناکە پێی نایە نێو کونسوڵخانەی سعودیە و بووە دواھەمین دیمەنی خاشقچی بە زیندوویەتی.[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩] خاشقچی تا کاتژمێر ٤ی ئێوارەش نەھاتبوویە دەرەوە، سەرەڕای ئەوەی کە کونسوڵخانەکە تا کاتژمێر ٣:٣٠ کراوە بوو، ھەتیجەی خۆشەویستی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە یاسین ئاکتای، ھاوڕێی خاشقچی و ڕاوێژکاری سەرۆک ئەردۆغان کرد،[٧٠]دەربارەی ونبوونی خاشقچی ئاگادار کردەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
حکومەتی سعودی ڕایانگەیاند کەوا ئەو کونسوڵخانەی جێھێشتووە بە دەرگای دواوە.[٧١][٧٢][٧٣] حکومەتی تورکیا ڕایانگەیاند کەوا ئەو ھێشتا لە ژوورەوەیە و خۆشەویستەکەی و ھاوڕێکانی دەڵێن دیارنەماوە.[٧٤]
بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند کەوا کامێراکانی چاودێری کونسوڵخانەکە بەتاڵ کراونەتەوە ئەو ئەندامانەی کونسوڵخانە کەوا تورکن، پشوویەکی لەناکاویان پێدراوە لەوکاتەی خاشقچی ونبووە.[٧٥] پۆلیسی تورکیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند کەوا کامێراکانی خۆیان ھیچ تۆمارێکی خاشقچی نیشان نادەن کە دەریخەن ئەو کونسوڵخانەی جێھێشتووە.[٧٦]
ونبوونی جەمال خاشقچی بەپرسانی تورکیای تووڕەکرد، بەڵام لە ھەمان کاتدا ھەوڵیان دەدا دۆخەکە پەیوەندی تورکیا و سعودیە ئاڵۆز نەکات: «ھەوڵێک ھەیە لەلایەن حکومەتی تورکیایاوە کە تاکو بتوانێ دۆخەکە چارەسەر بکات بەبێ ڕووخانی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەڵا ئەگەر ھاتوو سەلمانیان کە بریکارانی سعودی خاشقچیان کوشتووە، ئەوا بێگومان کاردانەوەی توندیان دەبێت».[٧٧] چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کەوا حکومەتی سعودیە ترسیان لە خاشقچی ھەبووە، نەک تەنھا لەبەر ڕەخنەکانی، بەڵکو بەھۆی نزیکی لە بەرپرسە گەورەکانی سعودیە و بەشداربوونی لە کرانەوەی دەزگا گەورەکانی وڵاتەکە، بۆ نموونە ئەوکاتەی وەک ڕاوێژکاری بەرپرسی دەزگای ھەواڵگڕی سعودیە تورکی بن فەیسیڵ ئال سعود کاری کردبوو.[٧٨]
تیرۆرکردنەکە
[دەستکاری]بەپێی چەندین سەرچاوەی بێناوی پۆلیس، پۆلیسی تورکیا پێیوایە کە خاشقچی ئەشکەنجە دراوە و کوژراو لەنێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ[٧٩][٨٠] لەلایەن تیمێکی ١٥ کەسی کەوا لە سعودیەوە ھێنرابوون.[٨١][٨٢] سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوە داوە کەوا تەرمەکەی «پارچە پارچە کراوە» و بەکپی لە کونسوڵخانە بردراوەتە دەرەوەی کونسوڵخانە، و بە گوتەی سەرچاوەکە ئەمانە گشتی بە ڤیدیۆ تۆمارکراون تاکو بیسەلمێنن کەوا کارەکە سەرکەوتوو بووە و کاسێتی تۆمارەکەش بردراوەتە دەرەوەی تورکیا.[٨٣] ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ڕایگەیاند کەوا تیمی پڵینگ "فرقة النمر" کە تایبەتن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سعودیە، پەنجەکانی خاشقچیان بردبوو بۆ موحەمەد بن سەلمان، وەک بەڵگەیەکی تری سەرکەوتنی کارەکەیان.[٨٤]
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، بەرپرسانی تورکیا ڕایگەیاند کەوا بەڵگەی حاشاھەڵنەگر لەبارەی کوشتنی خاشقچی بڵاودەکەنەوە.[٨٥]یاسین ئاکتای سەرەتا گوتی کەوا خاشقچی لەنێو کونسوڵخانەکەدا کوژراوە،[٨٦] بەڵام لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند کە «سعودیە لێرەدا بەرپرس نییە»، ئەمەش وەک قسەیەکی دیبلۆماسی لێکدرایەوە لەلایەن گاڕدیانس، کە بەو مەبەستە بووە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ھەردوو وڵات تێکنەدات.[٨٧] دواتر تورکیا ڕایگەیاند کەوا تۆماری دەنگی نێو کونسوڵخانەیان ھەیە.[٨٨] تڕەمپ داوای تۆمارە دەنگیەکانی لە تورکیا کردبوو.[٨٩] بەپێی قسەی «ئەو کەسانەی لە دۆخەکە نزیک بوون»، تۆمارەکە درابوویە دەزگای ھەواڵگڕی ناوەندی (CIA)، بەڵام دەزگاکە ڕەتیکردەوە ھیچ زانیاریەک لەوبارەیەوە بدات.
سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کەوا لە ١٥ تشرینی یەکەمدا سعودیە نزیک بوو لە دانپیانیان بە کوشتنەکە، بەڵام دواتر گوتیان کەوا کێشە لەنێوان خاشقچی و بەشێک لە کارمەندان درووستبوو کە بووە بۆی کوشتنی.[٩٠][٩١] ئەم گوتەیە بووە مایەی ڕەخنە، بەھۆی ئەوەی کە پێشتر زانرابوو کە خاشقچی پارچە کراوە و کوشتنەکەی بەرنامەدارێژراو بووە، وەک ئەو گەیشتنەی ١٥ سعودیەکە کە لەنێویاندا کەسی تایبەت بە شیکاری تەرمی تیابووە بۆ شاردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر.[٩٢]
ڕۆژی دواتر، میدڵ ئیست ئای ڕایگەیاند کەوا بەپێی سەرچاوەیەکی بێ ناوی تورکی، کوشتنەکە حەوت خولەکی خایاندبوو و پسپۆڕی تایبەت سەڵاح موحەمەد توبەیقی، کەوا ئامێرێکی ئێسقان-بڕی لەگەڵ خۆیدا ھێنابوو، خاشقچی بە زیندووی پارچە پارچە کردبوو لەکاتێکدا ھاوکارانی گوێیان لە گۆرانی گرتبوو.[٩٣]
لێکۆڵینەوە
[دەستکاری]ھەتیجە جەنگیز داواکاربوو لە حکوتی ئەمریکی تاکو کاردانەوەیان ھەبێت و ھاوسەرەکەی بدۆزنەوە.
پشتڕاستکردنەوەی مردنەکە
[دەستکاری]گەڕانی نێو کونسوڵخانەکە
[دەستکاری]سەردانی داواکاری گشتی سعودیە
[دەستکاری]شاردنەوەی تەرمەکە
[دەستکاری]تۆمارە دەنگیەکان
[دەستکاری]یەکێک لە بکوژوەکان کەوا دەنگی لە تۆمارە دەنگیەکەدا دەرچوبوو دەیگوت «بای ئەوەندە دەزانم کە چۆن تەرم پارچە پارچە بکەم».[٩٤]
تۆمەتەکان
[دەستکاری]ڕووداوەکانی دوایی
[دەستکاری]تۆمەتبارەکان
[دەستکاری]تیمی پڵنگەکان
[دەستکاری]کاردانەوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «'Tell Your Boss': Recording Is Seen to Link Saudi Crown Prince More Strongly to Khashoggi Killing». The New York Times. 12 November 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Jamal Khashoggi: An unauthorized Turkey source says journalist was murdered in Saudi consulate». BBC News. 7 October 2018. لە 12 December 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Saphora Smith (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Saudis change Khashoggi story again, admit killing was 'premeditated'». NBC News.
- ^ «Speakers». International Public Relations Association – Gulf Chapter (IPRA-GC). 2012. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Khashoggi death: give us the facts, western countries tell Saudis». The Guardian. 21 October 2018. لە 23 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Turkey to search Saudi Consulate for missing journalist». The Washington Post. 9 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Jamal Khashoggi: Saudi journalist 'cut up with bone saw in Pulp Fiction murder at consulate in Istanbul'». London Evening Standard. 10 October 2018. لە 14 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Sen. Corker: Everything points to Saudis being responsible for missing journalist». MSNBC. 12 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «"Where Is Jamal?": Fiancee Of Missing Saudi Journalist Demands To Know». NDTV. The Washington Post. 9 October 2018. لە 13 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Saudi foreign minister says killing of Khashoggi was 'tremendous mistake'». CNN. 28 October 2018. لە 28 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Sullivan، Kevin (19 October 2018). «Saudi Arabia fires 5 top officials, arrests 18 Saudis, saying Khashoggi was killed in fight at consulate». The Washington Post (بە ئینگلیزی). لە 20 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Turkish prosecutors 'find evidence of Jamal Khashoggi killing'». Al Jazeera. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Khashoggi's Killing: Here's What We Know». New York Times. 19 October 2018. لە 29 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Khashoggi murder: CIA director Gina Haspel briefs Trump». BBC. 26 October 2018. لە 26 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Hubbard، Ben. «Jamal Khashoggi Is Dead, Saudi Arabia Says». New York Times. لە 19 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Saudi official gives new version of Khashoggi killing: Report». www.aljazeera.com.
- ^ Saphora Smith (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Saudis change Khashoggi story again, admit killing was 'premeditated'». NBC News.
- ^ Uras، Umut (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Turkey: Khashoggi strangled immediately after entering consulate». Al Jazeera.
- ^ «'Tell Your Boss': Recording Is Seen to Link Saudi Crown Prince More Strongly to Khashoggi Killing». The New York Times. 12 November 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «CIA concludes Saudi crown prince ordered Jamal Khashoggi's assassination». The Washington Post. 16 November 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «In unusual statement disputing the CIA and filled with exclamation points, Trump backs Saudi ruler after Khashoggi killing». NBC News. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ CNN، Sarah El Sirgany, Nada Altaher and Bianca Britton,. «Saudis seek death penalty, details Khashoggi's death».
{{cite news}}
:|last=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Khashoggi Case Update: Saudi Prosecutor Says 5 Suspects Should Be Executed».
- ^ «Norway suspends future arms exports to Saudi Arabia». Middle East Eye. 9 November 2018. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 9 November 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Time Names Person of the Year for 2018: Jamal Khashoggi and Other Journalists». ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ – via NYTimes.com.
- ^ Business، Jill Disis and Brian Stelter, CNN. «Time Person of the Year: 'The Guardians and the War on Truth'». CNN. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Time's Person of the Year: 'Guardians' of the truth, including slain journalist Jamal Khashoggi». Washington Post.
- ^ Hendley، Paul (17 May 2010). «Saudi newspaper head resigns after run-in with conservatives». Al Hdhod. لە 11 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Jamal Khashoggi: An unauthorized Turkey source says journalist was murdered in Saudi consulate». BBC News. 7 October 2018. لە 12 December 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Turkey says journalist Khashoggi 'killed at Saudi consulate'». France 24. 7 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Jamal Khashoggi. «Saudi Arabia wasn't always this repressive. Now it's unbearable». Washington Post. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Khashoggi was victim of Saudi internet trolls, friend tells Euronews». ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «How the man behind Khashoggi murder ran the killing via Skype». Reuters. 22 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Benner، Katie (20 October 2018). «Saudis' Image Makers: A Troll Army and a Twitter Insider». The New York Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Bee stung: Was Jamal Khashoggi the first casualty in a Saudi cyberwar?». The Independent. 20 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «What the Arab world needs most is free expression». The Washington Post. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Behind Saudi Prince's Crackdown Was Confidant Tied to Khashoggi Killing». ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە – via www.wsj.com.
- ^ «In death, Saudi writer's mild calls for reform grew into a defiant shout». The Washington Post. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «The Kingdom Came to Canada How Saudi-Linked Digital Espionage Reached Canadian Soil». Citizen Lab. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «The Kingdom Came to Canada How Saudi-Linked Digital Espionage Reached Canadian Soil». Citizen Lab. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Amnesty International Among Targets of NSO-powered Campaign». amnesty.org. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Amnesty International Among Targets of NSO-powered Campaign». amnesty.org. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «How the Saudis may have spied on Jamal Khashoggi». Committee to Protect Journalists. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Bee stung: Was Jamal Khashoggi the first casualty in a Saudi cyberwar?». The Independent. 20 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Bee stung: Was Jamal Khashoggi the first casualty in a Saudi cyberwar?». The Independent. 20 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Brewster، Thomas. «Exclusive: Saudi Dissidents Hit With Stealth iPhone Spyware Before Khashoggi's Murder». Forbes. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Khashoggi messages reveal sharp criticism of MBS». Youtube. CNN. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Jamal Khashoggi's private WhatsApp messages may offer new clues to killing». CNN. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Israeli Software Helped Saudis Spy on Khashoggi, Lawsuit Says». NYT. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Crown prince sought to lure Khashoggi back to Saudi Arabia and detain him, U.S. intercepts show». Washington Post. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Saudis are said to have lain in wait for Jamal Khashoggi». Washington Post. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Friends of Saudi dissident say he failed to return after visit to Istanbul consulate». CNBC. Reuters. 2 October 2018. لە 25 October 2018 ھێنراوە.
Khashoggi was in the United States on an O-visa
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «What does the US owe Jamal Khashoggi?». Quartz. 19 October 2018. لە 25 October 2018 ھێنراوە.
Khashoggi was living in the United States on an 'O' visa … Three of Khashoggi's children are US citizens.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Please, President Trump, shed light on my fiance's disappearance». Washington Post. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Think tanks reconsider Saudi support amid Khashoggi controversy». Yahoo News. 15 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «NSA: White House Knew Jamal Khashoggi Was In Danger». Observer. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «What does the US owe Jamal Khashoggi?». Quartz. 19 October 2018. لە 25 October 2018 ھێنراوە.
Khashoggi was living in the United States on an 'O' visa … Three of Khashoggi's children are US citizens.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «US intelligence being sued for failing to warn Khashoggi of threat». The Middle East Monitor. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
- ^ «Knight Institute Sues to Learn Whether U.S. Intelligence Agencies Complied With "Duty to Warn" Reporter Jamal Khashoggi of Threats to His Life». Knight First Amendment Institute. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Khashoggi met with crown prince's brother amid efforts to return him to Saudi Arabia». ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Did Embassy in DC send Khashoggi to Istanbul?». Euronews. Reuters and NBC. 9 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The murder of Jamal Khashoggi was a barbaric act. We mustn't let Saudi Arabia off the hook». Telegraph News. 21 October 2018.
″First there was the transparent ruse by which the Saudi-born Washington Post columnist was tricked into endangering himself by leaving the United States. ″
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Jamal Khashoggi: Turkey hunts black van it believes carried body». the Guardian. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ News، A. B. C. (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Though Khashoggi didn't suspect he may be in danger, he was still apprehensive». ABC News.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «What Happened to Jamal Khashoggi?». The New York Times. 3 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «What Happened to Jamal Khashoggi?». The New York Times. 3 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Erdogan on Khashoggi vanishing: Upsetting this happens in Turkey». Al Jazeera. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Saudi journalist Jamal Khashoggi disappears after entering Saudi Arabia's consulate in Istanbul». Australian Broadcasting Corporation. Reuters. 7 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «"Where Is Jamal?": Fiancee Of Missing Saudi Journalist Demands To Know». NDTV. The Washington Post. 9 October 2018. لە 13 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Seine Verlobte im Interview: Aus diesem Grund ging Khashoggi beim zweiten Mal unbesorgt in das Konsulat». Die Welt (بە ئەڵمانی). ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «News snippet». Saudi Press Agency. 4 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Jamal Khashoggi: Washington Post blanks out missing Saudi writer's column». BBC. 5 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Ingber، Sasha (4 October 2018). «Saudi Critic Vanishes After Visiting Consulate, Prompting Fear And Confusion». NPR.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Gall، Carlotta (3 October 2018). «What Happened to Jamal Khashoggi? Conflicting Reports Deepen a Mystery». The New York Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Khashoggi case: CCTV disappears from Saudi consulate in Turkey». The Guardian. 9 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Jamal Khashoggi Case: A contemporary thriller». National Herald. 13 October 2018. لە 14 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Erdogan on Khashoggi vanishing: Upsetting this happens in Turkey». Al Jazeera. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Fahim، Kareem (6 October 2018). «Saudi forensic expert is among 15 named by Turkey in disappearance of journalist Jamal Khashoggi». The Washington Post. لە 14 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Coskun، Orhan (6 October 2018). «Exclusive: Turkish police believe Saudi journalist Khashoggi was killed in consulate – sources». Reuters.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Turkish police suspect Saudi journalist Khashoggi was killed at consulate». Middle East Eye. 6 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Fahim، Kareem (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Turkey concludes Saudi journalist Jamal Khashoggi killed by 'murder' team, sources say». The Washington Post.
- ^ Fahim، Kareem (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Turkey concludes Saudi journalist Jamal Khashoggi killed by 'murder' team, sources say». The Washington Post.
- ^ «Turkish police suspect Saudi journalist Khashoggi was killed at consulate». Middle East Eye. 6 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «REVEALED: The Saudi death squad MBS uses to silence dissent». Middle East Eye. 22 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Saudi journalist 'killed inside consulate' – Turkish sources». The Guardian. 6 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Turkish police suspect Saudi journalist Khashoggi was killed at consulate». Middle East Eye. 6 October 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Khashoggi case: CCTV disappears from Saudi consulate in Turkey». The Guardian. 9 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Turks tell U.S. officials they have audio and video recordings that support conclusion Khashoggi was killed». The Washington Post. 11 October 2018.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «We've asked for Khashoggi tape evidence – Trump». BBC News.
- ^ «Saudis preparing to admit Jamal Khashoggi died during interrogation, sources say». CNN. لە 15 October 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Saudis preparing to admit Jamal Khashoggi died during interrogation, sources say». NY Post. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Saudis preparing to admit Jamal Khashoggi died during interrogation, sources say». CNN. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Khashoggi Dismembered Alive, Saudi Killer Listened To Music During Murder». Inquisitr. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Reuters (14 December 2018). «Khashoggi killer heard saying 'I know how to cut' on audio – Erdoğan». The Guardian. لە 15 December 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
:|author=
has generic name (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)