ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


فێرکاریی ویکیپیدیا

لۆگۆی نوێ

لۆگۆی پێشنیارکراو

سڵاو، پێم وابێت کاتی ھاتووە لۆگۆی ویکی کوردی نوێ بکەینەوە. یەکەم بۆ وشەی encyclopedia زانستنامە و زانیارینامە پێشنیار کراون، دووەمیش ئەو فۆنتە ناشرینە لابەرین. فۆنتەکانی بەکارم ھێناون لەم وێنەیەی لای چەپ ئازادن. ◂  ئێپین  ‏١٧:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ وشەی «Encyclopedia» نازانم لە ڕۆژھەڵات چ وشەیەک دەڵێن، بەڵام پێم خۆشە بکرێتە «زانستنامە». بۆ فۆنتەکەش، ھەر ئەوەی ئێستا(Amiri)م پێ جوانە. جارێ وەڵامی یەکجاری نانووسم و ڕەنگە دواتر قسەیەکی تری لێ بکەمەوە. زۆریش بۆم گرنگ نییە ئەمەی ئێستا بێت یان لۆگۆی پێشنیارکراو بێت. کۆمەڵگە چیی وت، با ئەوە بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٨، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەشم لەبیر چوو کە لێرە داوای زیادکردنی لۆگۆمان بۆ شێوازی مۆبایل کردووە. گەر بڕیارە لۆگۆی ئێستای دیسکتۆپ بگۆڕدرێت، با زوو داوکارییەکەی ئەولاش چاک بکەین و ئیشەکە نەبێتە دوو ئیش. کاک @Épine: من بە پێویستی دەزانم کە ئەم بەشە بۆ ئاگادارییەکان زیاد بکەین. حاڵەتەکە فریاکەوتنە! چی دەڵێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram، تکایە زیادی بکەن و ئەو زەحمەتە بکێشن، زۆر سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٨:٠٤، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئێپین منیش ئەم ویست باسی ئەوە بکەم ئەم لۆگۆیە بگۆڕن. بەس ئەم لۆگۆیەم ھێناوە بە فۆنتێکی جوان بزانە چۆنە؟ پێشتریش ئەم پەڕگەیەم بەو فۆنتە نووسیووەتەوە.
لۆگۆی نوێ
ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:١٦، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو منیش زانستنامە بە گونجاوتر دەزانم وەک لەم دوورو درێژەی ئێستا ھەیە «ئینسکلۆپیدیا»، بۆ فۆنتەکەش گەر فۆنتی ئەدۆب ئەرەبیک تۆخەکەی(Bold) بەکاربێت زۆر شاز و جوانترە.
ئەمەش نموونەی فۆنتەکە:
https://www.kurdfonts.com/ku/font-info/975 GoRaN909 (لێدوان) ‏٠٠:٤٢، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Épine: @-Haryad: پیرۆزە، بەڕاستی جوانە. تکایە ھی ئێرەش بگۆڕن و نوێی بکنەوە. سوپاس AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٢٢، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھیچ لەگەڵ فۆنتی amiri نیم. زۆر ناشرین و کۆنە. فۆنتیش بۆ پیتی و ئەلفوبێی عەرەبی ھیچی جوان نییە، خۆزگە ئێمەش بە لاتینی دەماننووسی. ئەم سیستمی نووسینەی ئێستامان زۆری کێشە ھەیە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٠٩، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە گۆرینی لۆگۆ وابزانم پێویستمان بەکاتی زیاتر و نموونەی زیاترە، دەکرێت چەند نموونەیەکی دیکەش پێشکەش بکرێت ئەو کات بژاردەکان باشتر دەبێت. سەبارەت بە زانستنامە نازانم تا چەند دەگونجێت بەڵام من ھێشتا ھەر ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد م پی جوانترە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆشی لە ھەموو لایەک. وەک خۆم لەگەڵ بە کوردیکردنی "ئینسایکڵۆپیدیا" ھەم، بەڵام فۆنتی وێنە پێشنیارکراوەکەم بەدڵ نییە، ڕەقوتەقە و گۆشەی زۆرە؛ ھەروەھا ڕازی بەوەش نیم لۆگۆکە بەدرخانی بێت. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەند ساڵێک لەمەوبەر وتووێژمان لەسەر ئەوە کرد، منیش ئەو کات پێشنیارێکی وام کردبوو. باش بوو ئەو کات کاک ئاسۆ ڕوونی کردەوە کە ناتوانین ئەو فۆنتانە بەکاربێنین کە ئازاد نین. ئەو دوو فۆنتەی لەو دوو لۆگۆیە بەکارھاتوون، ھیچیان ئازاد نین و بەنایاسایی لە ئینتەرنێت بڵاوکراونەتەوە. یەکیان ھی دیزاینەرێکی ھۆڵەندییە و ئەوەی دیکەش فۆنتی کەناڵی ئەلجەزیرەیە. تەنیا دەتوانین کەڵک لەو فۆنتانە وەربگرین کە بە مۆڵەتی ئازاد بڵاوکرابنەوە، لەو فۆنتە ئازادانەی ھەشن ڕەنگە ئەوەی ئێستا (Amiri) لە ھەموویان باشتر بێت بۆ نووسینی کوردی. سەبارەت بە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا، چەند ساڵە کە لێرە بەکارھاتووە جێی خۆی گرتووە و بەرامبەر کوردییەکانیش کە پێشنیار کراون تەواو مانای وشەکە ناگەیەنن. سەرچیا‏١١:٠١، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نوێکردنەوەیان لە ئێستادا شتێکی گونجاو و باشە، با ئەو گفتووگۆیە بەردەوام بێت و بەکاربەران زیاتر بیروبۆچوونی خۆیان بنووسن و پێشنیاری گۆڕینەکە بدەن، ناکرێ و پێم باش نییە بە شێوەیەکی خێرا ئەو کارە ئەنجامبدرێ. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕێیان پێم باش بوو، دەنگدانێک دروست بکرێت. تێیدا ڕای خۆتان لەم بەشەدا بڵێن. سەبارەت بە لۆگۆی نوێی ویکیپیدیا. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٤١، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@-Haryad: بابەتەکە جارێ وتووێژ ھەڵدەگرێ و بە دەنگدان حەل ناکرێت (لەبەرەوە لام برد). ئێستا ھەمووانیش ڕازی بن، کە فۆنتەکە مۆڵەتی ئازادی نەبوو سەر ناگرێت. بۆیە باشترە جارێ قسە بکرێت و دواتر گەر پێویست بوو دەنگ بدرێت. سەرچیا‏١١:٢٧، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئاخۆ لێرە دەتوانین بە ئەنجام بگەین یان نا چونکە ھیشتا پێشنیاری دیکە نەخراوەتە ڕوو. بەڵام ھەرچییەک بێت من ڕێز لە ڕای زۆرینە دەگرم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا کە دەنگی لەسەردرا سەر نەگرێت ئەمە مانای تیا نییە.@Épine مەسەلەکە یەکلایی بکەرەوە تا گەرماوگەرمە با دوا نەخرێت، دوای چەن مانگێک باسەکە بکرێتەوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، لەبارەی گۆڕاکناکاری لۆگۆ من پێم باشە کەوا فۆنتی سەربەست بەکاربهێنرێت، نەوەك فۆنتە ئامادەکراو یاخود گۆڕدراوەکان. بۆ ووشەی ( ویکیپیدیا ) من پێمباشە لەجیاتی ( زانستنامە ) ووشەی ( زانیارینامە )بەکاربهێنرێت، چونکە ووشەی ( زانست ) چەند زانستێکە لەخۆی دەگرێت و مەرجە بۆ بە زانستبوونی شتێك کە لە ویکیپیدیایە واتا : بەشی " هونەر - ژیاننامە - تەکنەلۆژیا ..هتد ناگرێتەوە، بەڵام ( زانیاری بۆی هەیە هەمووی بگرێتەوە ). --Ahmad Abdullah Hartaly (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەمەوێ سەرەتا بغانم بەجێی وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بەشداربووان چ وشەیەک پێشنیار دەکەن و چییان پێ باشە؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٠٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ژیار، سەرەتا سەبارەت بە لۆگۆکەوە بدوێین، ھێشتا لەسەر ئەوە کۆکنین! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٤٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، من پێشنیازی ئەم سێ لۆگەیە دەکەم کە هەرسێکیان بە فۆنتەکانی گووگڵ دروستکراون کە فۆنتی ئازادن و بەڕای من لەوەی ئێستا جوانترن کە بە فۆنتی Amiri دروستکراوە. هیوادارم ئێوەیش ڕای خۆتان بڵێن

لۆگۆی پێشنیازکراوی دووەم
لۆگۆی پێشنیازکراو

Kurdian (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەکەم دانيم پێ باشە. ◂  ئێپین  ‏١٩:٤٠، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکردنی پەڕگەکان

پێشنیاری ئەوە دەکەم لەکاتی بارکردنی پەڕگەی نائازاددا لەجیاتی بوونی {{ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد}}، پێڕستێکی ھەڵبژاردن ھەبێت کە تێیدا جۆرە جیاوازەکانی داڕێژەی ھۆکاری بەکارھێنانی نائازادی تێدابێت وەک پۆستەر، بەرگی ئەلبوم، و ھتد… و لەگەڵیدا ڕێنماییی بەکارھێنانی لەگەڵدا بێت چونکە زۆر پەڕگە ھەن کە بە داڕێژەی ھەڵەوە بارکراون. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:١٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوای چالاکردنی مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان بۆ ویکیپیدیای کوردی

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ناساندن

سڵاو ویستم لێرە مافێکی تر بێنینە ویکیپدیاکەمان کە ئەویش بەسەرداچوونەوەی ئەو دەستکاریانەیە کە ھەڵواسراون و پێویستیان بە پێداچوونەوە ھەیە، بەپێی سیاسەتی پاراستن ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات پەڕەیەک خراپکاری لێبکرێت یان شایەنی پاراستنە بەھۆی خراپکاری بەردەوامەوە ئەم جۆرە پاراستنە پەڕەکە لە دەستکاری ناپارێزێت و ڕێگە بەتەواوی بەکارھێنەرانی تۆماربوو و ئایپی دەدات بەشداری بکەن، بەڵام بەشدارییەکەیان ھەڵدەواسرێت و بڵاو ناکرێتەوە تا لەلایەن چاودێرێکەوە پەسەند نەکرێت.

داواکاری

بە بەشداربوونت لێرە پشتگیری لە ھێنانی مافێک دەکەیت بۆ ویکییەکەمان، ئەمەش تایبەمەندی ویکیەکەمان باشتر دەکات، چونکە لە ئێستادا تەنھا بەرێوەبەران دەتوانن ئەو ڕۆلە بگێرن (پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەی دەستکاری ھەڵواسراو) بۆیە پاراستنی پەڕەکان بەشێوەی ھەڵواسراو تۆزێک ئەستەم ترە، بەڵام گەر ئەمە ببێتە مافێکی فەرمی و بکەوێتە دەست بەکارھێنەران ئەوە پاراستنی پەڕەکان لە خراپکاری زیاتر دەبێت و ئاسانتر دەتوانین پەڕەکان بپارێزین بەم تایبەمەندییە.

پشتگیری

دژایەتی

لێدوانەکان

ھیوادارم بەشداری بکەیت  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان لە ئێستادا گرووپی بەسەرداچوونەوەی داواکارییە ھەڵواسراوەکان لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی نییە پێویستم بە پشتگیری زیاتری کۆمەڵگا ھەیە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتووانە ببردرێتە Phabricator داواکارییەکە جێبەجێ بکرێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: نە دەڵێم لەگەڵم و نە دەشڵێم دژم، بەڵام ئێستا ھەندێک بەکارھێنەر دەتوانن ئەو کارە بکەن، و زیادکردنی ئەم ھەموو گرووپە زۆر بە پێویست نازانم. بەھەرحاڵ، گەر دەتوانی ئەرکەکە بگریتە ئەستۆ، ئەوا کێشەم نییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٤، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ھەبێت بۆ داھاتوو و ئێستاش، واتا داخستنی ئەو ئەرکە شتێکی باش نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram لە ئێستادا بەپێی بنکەدراوەی ویکیپیدیا، نزیکەی 6200 وتاری چاکمان ھەیە[1] لەناویاندا 58 وتاری نایاب [2] کە پێویستیان بە چاودێری دەبێت لە داھاتوودا، لەوانەیە نەکرێت بە بەکارھێنەران بڵێین ناتوانن دەستکاری بکەن تا ئەو مافە و ئەو مافە وەرنەگرن یان خۆتان تۆمار نەکەن، بەڵکو وا باشتر بێت پاراستنێک جێگیر بکرێت کە ١. بتوانرێت دەستکاری بکرێت ٢. دەستکارییەکە لەژێر چاودێری بڵاو بکرێتەوە.
کە ئێستا ئەم مافە نییە بۆ بەرێوەبەرێک ئەستەمە زیاتر لەچەن پەڕەیەک ئاوا بپارێزێت چونکە بەکارھێنەری خاوەن ماف نییە تا چاودێری ئەو پەڕانە بکات و پەسەندی دەستکاری ھەڵواسراو بکات دەمێنێتەوە بۆ بەرێوەبەران کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن بەڕای من، وا بیردەکەمەوە گەر ژمارەی ئەندامانی خاوەن ماف زیاتر بێت ئاسانتر ویکیپیدیاکە پارێزاو دەبێت و باشتر دەچێت بەرێوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٤٥، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی مافی پاسدەری خۆگەر

بەرێزان ئەو مافەی دەمانەوێت لە ویکی چالاکی بکەین، لەناو مافەکە مافی پاسدەری خۆگەریش ھەیە، بە کورتی واتا ئەوەی ببێتە ئەندامی گروپی بەسەرداچوونەوەکەرانی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان ئەوا بەھمان شێوە دەبێتە خاوەنی مافی پاسدەری خۆگەریش لەگەڵی ئایا ھیچ کێشەیەکتان ھەیە لەوە یان مافی پاسدەری خۆگەر بەتەنھا و مافەکەی تریش بەتەنھا

بیرورای ئێوە گرنگە بەتایبەت ئەوانەی بەشداریتان کردووە دووبارە بیرورای ئێوەم دەوێت سپاس:@Aram:،@Kurd2021:،@فەرهاد:،@Halbast1:،@-Haryad:،@Ahrir:ە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٠٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر بەکارھێنەرێک بەشداربووبێت لە دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و شارەزای سیاسەت و ڕێساکانی ویکیی بووبێت ئەوا لەگەڵم با بزانین برادەران چی دەڵێن؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٣٨، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @-Haryad: بابەتەکە ئەوەیە ئێمە دوو مافی جیاوازمان ھەیە ١.پاسدەری خۆگەر ٢.بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان، بابەتەکە لێرە ئەوەیە لە فابریکەیتەر ویستیان ئەوە ڕابگەیەنم کە لە ویکی سۆرانی پێشوو تر مافەکە بوونی ھەبووە تەنھا ئەوە بووە چالاک نەبووە واتا بەڕێوەبەران نەیان توانیوە مافەکە ببەخشن، کێشەی ئەکتیڤ کردنی مافەکە لەوکاتە دەستی پێکرد کە ھەرلەناو گروپی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان گروپی پاسدەری خۆگەریش زیاد کراوە، واتا کەسێک ببێتە بەسەرداچوونەوەکەر خۆگەرانە دەبێتە پاسدەری خۆگەریش، ویستیان ئەوە ڕابگەیەنم ئایا دەتانەوێت ئاوا بمێنێتەوە؟ یان مافی پاسدەری خۆگەر بەجیا و بەسەرداچوونەوەکەریش بەجیا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من لەگەڵ ئەوە نیم مافی reviewer وا بکات کە autopatrolیش بدرێتە بەکارھێنەر. بەدەر لەوە کێشە نییە و مادام داواکاریت پێشکەش کردووە، با دەسەڵات بدەنە بەڕێوەبەران کە مافەکە بدەنە بەکارھێنەران و/یان لێیان بستێننەوە، بەڵام ئەو خاڵەی لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا فەرامۆش نەکرێت. گەر نا، ئەوا نابێت کەس داوای مافی reviewer بکات مەگەر پێشتر autopatrolی وەرگرتبێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ناکرێت ھەرخۆی منیش پێم باشترە جیا بکرێتەوە و ھەرمافێک بە جیا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: لە فابریکەیتر داوای جیاکردنەوەی بکە. لە ویکیی فارسیش وەک ئینگلیزییەکە جیایان کردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەسەر لێدوانەکانی تر وەستاوم @Aramە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:١٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مادەم وایە منیش لەگەڵتانم. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٧:١٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:بەباوەری من باشترە جیا بێت لانیکەم کێشەکان کەمتر دەکەنەوە. بەڵام لە کۆتاییدا ئەگەر ئەوەش پەسەند کرا کە ئاسایییە ئەندامی گرووپی بەسەرداچوونەوەی دەتسکارییە ھەڵواسراوەکان ھەردوو مافەکەی پێ بدرێت من دژی نابم گرینگ ئەوەیە کارەکان لە خزمەت باشترکردنی وتارەکە بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 ھەرخۆی گەر بێت و پاسدەری خۆگەر لەناو گروپی بەسەرداچوونەوەکەران بێت ئەوە مافی بەسەرداچوونەوەکەران گران دەست دەکەوێت و بە ئاسانی نادرێت بە ھەموو بەکارھێنەرێک مەگەر بەکارھێنەرێک بێت مەرجی ھەردوو مافەکەی تێدا بێت ئەمەش وادەکات ژمارەیەکی کەمتر لە بەکارھێنەران بتوانن ئەو مافە بەدەست بێنن یانیش بەپێچەوانەوە، بەبیروای من باشترە جیا بکرێتەوە وەک پڕۆژەکانی ئینگلیزی و فارسی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمڕۆ دوایین ڕۆژ بوو لەسەر لێدوانی کۆمەڵگا وەستام  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٥٢، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕوونکردنەوەیەک

بەڕێز @Aram و @Kurd2021 و @-Haryad لێرە شتێکی تر ھەیە کە تێبینی نەکراوە، با لێرە ھەمووی بخەینە ڕوو گروپی بەسەرداچوونەوەکەران لە ویکی کوردی دەسەڵاتێکی زۆری ھەیە پێویستە ھەمووی جیا بکەینەوە وەک ئینگلیزیەکەی لێ بکەین
بۆ نموونە گرووپەکە
ھەیە پێتان باشە ئەمانەش چارەسەر بکەین و بیان سڕینەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم باشە کە جیاکرێنەوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٨:٤١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوەڕێی لێدوانی ئەوانی ترم: @Kurd2021, @Aram, @Ahrir, @فەرهاد، @Halbast1،  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
داوای لێبوردنم ھەیە ئەم ماوەیە زۆر مەشغول بوو بە جۆرێک دەرفەتی ویکیم نەبوو، سەبارەت بەو بابەتە پێشتر ڕای خۆم دەڕبری کە پێم باشە جیا بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زۆر لەسەر بابەتی مافەکان شارەزا نیم، بۆیە ڕایەکی وام نییە، خۆتان چۆنتان پێ باشترە وا بکەن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٤٦، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: منیش پێشتر قسەی خۆم کردووە. ئینجا پێویست ناکات ئەندامانی ئەو گرووپە توانای بینینی پەڕە چاودێری نەکراوەکانیان ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram تکایە ئێستا مافەکە تاقی بکەوە، ئایا بەڕێوەبەرێک ئەتوانێت مافەکە ببەخشێت بەبەکارھێنەرێک و لێی بسەنێتەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ھەرکات کارێک لە فابریکەیتر بەتەواوی کرا، ئەوا ئەو کەسەی تاسکەکەی گرتووەتە ئەستۆ، ئاگادارت دەکاتەوە. ئەوەی لەسەر تۆیە تەنیا چاودێریی تاسکەکە بکەیت. زۆر جاریش کە تەواو بوو، ھەر ئەو کەسە خۆی تاسکەکە بەسەرکەوتوویی نیشان دەکات و دای دەخات. بۆ پرسیارەکەشت، نا، ھێشتا دەسەڵاتم نییە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٣١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


تەختەی بەڕێوەبەرایەتی خێرابەڕێوەبردنی بەشەکانی ویکیپیدیا

 کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠١، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

خستنەڕوو

سڵاو، دەمەوێ پێشنیارێک بخەمە ڕوو لەسەر بەشەکانی ویکیپیدیا لەمێژەیە خەیاڵی ئەوەم کردبوو، کە چۆن بتوانین بە ئاسانی دەستمان بگات بەبەشە گرنگەکانی ویکیپیدییا و ھەمووی لەیەک شوێن کۆ بکەینەوە، بتوانین بە ئاسانی بیان دۆزینەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات گەڕان بەکار بھێنین. ھەرچۆنێک بێت ئەم پێنشیارەی ئێستا زیاتر بەشەکانی بەرێوەبەرایەتی لە ویکیپیدیا کۆدەکاتەوە نەک بەشەکانی تر و زیاتر بۆ بەرێوەبەران شیاوە.

داواکاری

دەمەوێت تەختەی بەڕێوەبەرایەتی کە ئێستا بەشێوەیەکی ئاسایی لە ژێر ناوی بەکارھێنەریم دایە ببێتە پەڕەیەکی فەرمی پڕۆژە و بەڕێوەبەران سوودی لێ ببینن، بێگومان دەتوانن پەرەی زیاتری پێ بدەن و ئەو بەشانەی لێ کۆبکەنەوە کە گرنگە بۆ بەڕێوەبەران و بۆی زیاد نەکراوە، سکرێپتەکەی لەدوای دامەزراندنی لەسەرەوە بەم شێوەیە ---> (کلیک لە وێنەکە بکە) دیار دەبێت، بۆ ئەوەی بەخێرایی پەڕە گرنگەکانی پێویست بە بەڕێوەبەرایەتیت لەبەر دەست بێت بەچەن چرکەیەک لە پەڕەیەک پاس بدەیتە پەڕەیەکی تر، ئەمە کاری بەڕێوەبەران ھەم لەرووی بەڕێوەبەردن و چالاکیشەوە باشتر دەکات.

پشتگیری

لەگەڵ.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٢٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

لێدوانەکان

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kushared و @Aram چاوەڕێی بیرورای ئێوە دەکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: ڕاستی زۆرینەی ئەو بەستەرانە لە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان بەردەستن و من خۆم ئاسان دەستم پێیان دەگات. گەر لە من دەپرسی، بڕوا ناکەم کارم پێی ھەبێت. گەر بەستەرێکی زۆر گرنگیش شک دەبەیت کە زیاد نەکرابێت، ئەوا ئاماژەی پێ بدە تا بزانم زیادکردنی بۆ دوایین گۆڕانکارییەکان گرنگە یان نا. زۆر سپاس بۆ ماندووبوونتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٨، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم سکرێپتە تایبەتە بەم ئامرازانەی بۆ بەرێوەبەران سوودی ھەیە و بەکاری دێنن، دوای ئەوەی پەسەند دەکرێت دەکرێت لە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران دابنرێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared ئایا دەتوانم ئەم سکرێپتە چالاک بکەم؟ کە بۆ بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا سوودی دەبێت، وە ھەر بەرێوەبەرێکیش ویستی ئەتوانێت بەشی نوێتر زیاد بکات کە بۆ بەڕێوەبردن پێویستە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی ئێستا لای من ٩ دانە بەستەر لەو شوێنەیە، پێموایە تا دێت قەرەباڵغتر دەبێت. ئەگەر لە دوایین گۆڕانکارییەکان شوێنێکی بۆ بکرێتەوە ئەوا خراپ نابێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٠١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: ببورن تێنەگەیشتم، تکایە کەمێک ڕوونتر. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ھیچ کێشەیەک نییە @Aram ، @Kushared لەسەری من ئەو سکرێپتە وەک نموونەیەک بۆ بەرێوەبەران دەخەمە پەڕەی بەڕێوەبەراییەتی —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:١٧، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا ویکیپیدیا:تەختەی_بەڕێوبەران سپاس بۆ بەشداربووان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٠، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئەرشیڤکردنی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان

سڵاو بەڕێزان بە پێویستم زانی داواکارییەکانی بەشی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان، ئەرشیڤ بکرێن، بۆ ئەمەش لە ئێستادا بۆتێکمان نییە ئەم کارە بکات من ئەم کارە دەکەم، وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی دوو بەش دەکەینەوە بەشێک بۆ داواکارییە سەرکەوتووەکان بەشێک بۆ داواکارییە سەرنەکەوتووەکان

دژایەتی

لێدوان

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kushared بیروراتان چییە؟  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٠٥، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: لەگەڵ بەڵام پێویست ناکات کە زوو زوو ئەرشیڤ بکرێن، مەگەر ژمارەیەکی باش بەسەر داواکارییەکان تێپەڕبێت کە خوێندنەوەیان دژوار بکات. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared گەر کێشەکە تەنھا خوێندنەوە بوایە بەڵێ، بەڵام کێشەکە ھێز و توانای CPUی ئامێرەکانمانە کە ئەم ھەمووە داواکارییە لەیەک پەڕ لۆد ناکات بەشێوەیەکی خێرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی بۆ مۆبایل ئەوەندەی من بینیومە ئەوا هەموو ناوەڕۆکەکان دەشارێتەوە و تەنیا سەردێڕەکان پشان دەدات، بە جۆرێک کە هەر کامەیت بوێت بیبینی ئەوا تەنیا پەنجە دەنێیت بە ئەویان. ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر باشە. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared من کۆمپیوتەر بەکاردێنم کێشە دروست دەکات بۆ CPUی کۆمپیوتەرەکەم. ئەمەش مانای وایە بەتەواویش بێ کێشە نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی گوێزەرەوەی ویکی (Transwiki Importer)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان پێویستم بە مافی گوێزەرەوەی ویکی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانم پەڕە تایبەتەکانی وەک (داڕێژە، مۆدیوول، ھتد) لە ویکیپیدیاکانی تر بگوازمەوە ویکیپیدیای کوردی پێشوو تر (لێرە لە دیوەخان) داوای مافەکەم کرد بەشێوەی کاتی لە مێتا مافەکەیان بۆ چالاک کردم، ئێستا ماوەی مافەکە بەسەرچووە

بۆ ماوەی سێ مانگ داوای مافی گوێزەرەوەی ویکی دەکەم  زۆر سوپاس!

پشتگیری

دژایەتی

لێدوان

مافەکە یارمەتی بەکارھێنەر دەدات تا پەڕەکان لە ویکییەک بۆ ویکیەکی تر بگوازێتەوە، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت کارەکانی پێشووم ببینن لە ماوەی ڕابردوو سەیری (لۆگی ھاوردن) بکەن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو وەڵامێک تکایە، پێویستم بە بیروبۆچوونی ئێوە ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا مافەکە پەسەندکرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی و دابینکردنی بۆ بەکارھێنەری چالاکتر

سڵاو لە بەڕێوەبەران @Aza:، @Pirehelokan:، @Serchia:، @Kushared: و @Calak: وێڕای ئەوەی کە ھەموو جۆرە بەشدارییەک لەم ویکییە جێگای ڕێزە، بەڵام ئاشکرایە کە دەبێت بەڕێوەبەران لەوانی تر چالاکتر بن یانیش ھیچ نەبێت کردەوەی بەڕێوەبەرییان ھەبێت. تا ئێستا ئەوەی ھەرچیی کردبێت، من دەستخۆشیی لێ دەکەم، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ کەمترین کار لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە کراوە و ساڵێکی زۆر زۆر لاواز و کەم چالاکی بوو بۆ بەڕێوەبەران. من خۆم شاھێدی ئەوەم و حەز دەکەم ڕاشکاوانە قسە بکەم کە (بە خۆشمەوە) مەبەستم ھەر ٦ بەڕێوەبەرەکەیە زۆر ناچالاک بووین. تەنیا کاک Kusharedی لێ دەرچێ کە چەند بەشدارییەکی زۆر جیاوازی کرد وەک ئاڵنگاریی ١٠٠ وتار (لە ٢٠١٩) و نووسینی کۆمەڵێک وتار بۆ کەسایەتییە ژنەکان و دروستکردنی کۆمەڵێک وتاری باش و ھەڵبژێردراو، کە من لێرەدا باسی کردەوەی بەڕێوەبەری دەکەم، بەڵام ھەر حەزم کرد ئەو چەند کارە نابەڕێوەبەرییانەی Kushared باس بکەم. با درێژەی نەدەمێ و بۆیە ھاتم ئەم بەشەم دروست کرد تا بڵێم تکایە بەبێ ھیچ زویر بوونێک ھەر کام لە بەڕێوەبەرانی ئێستا، توانایان نەماوە و کاتیان نییە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەیان ببن. جا حەز دەکەم بە وتووێژەوە کێ کار بە دەسەڵاتەکەی ناکات یانیش کات و توانای بەڕێوەبردنی نییە یان نەماوە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەی بێت. بەپێی کردارە بەڕێوەبەرییەکانی ساڵی ٢٠٢١، من وەک خۆم دامناوە کە کاک Aza واز لە مافەکەی بێنێت و تکاشم وایە کە زویر نەبێت، بەڵام کردەوە بەڕێوەبەرییەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاک Aza تەنیا ٩ کردەوەی بەڕێوەبەری کردووە کە ڕێژەیەکی زۆر کەمە بۆ بەڕێوەبەرێکی ئەم پڕۆژەیە. بەخوا حەز دەکەم ئێستا کاک Aza بێت و بڵێت بۆت دەسەلمێنم کە تۆ ھەڵەیت و ئەمساڵ (٢٠٢٢) بۆتی دەسەلمێنم کە دەتوانم چی بکەم. وەک جێگرەوەی کاک Aza، من خۆم داوا دەکەم کە @Sakura emad: و @Épine: خۆیان بۆ بەڕێوەبەری بپاڵێون چونکە بەڕاستی پێویستمان پێیانە. ئیتر گەر کەسێک پێشنیار دەکات کەسێکی تر دەستبەرداری مافی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێت، با لێرە پێشنیاری بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە. پێویستمان بە دەست و پەنجەی نوێ ھەیە. من خۆم پێشتر گوتوومە و ئیستەش دەڵێم ناتوانم وەک جاران کات دابنێم. بۆیە دەتوانم دەست بکێشمەوە. پێشتریش ئەو پێشنیارەم دا، بەڵام ھاوڕێیان پێیان باش نەبوو و گوتیان تەنیا بە مەرجێک باشە بەکارھێنەری چالاک و بەئەزموون جێم بگرێتەوە. ئەگەر ئیستەش ڕاتان وەھایە (و چون سیاسەتێکی ویکیپیدیا نیە بڵێ چەند بەڕێوەبەرمان ببێت) با بەڕێوەبەرەکان بمێننەوە و کەسی تازە زیاد بکەین. ئەگەریش پێویستە کەس لابچێ من لادەچم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێکیش پێشنیارم دا شووشە جێم بگرێتەوە، بەڵام گوتی کاتی نیە. ساکوورا و ئێپین باشن ئەگەر خۆیان تاقەتیان بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاک ئارام چەن ساڵ لەمەو بەر من وتم ئیتر بەڕێوەبەری ناکەم و تەنانەت چووم و داخوازیشم تۆمار کرد بەڵام ھاوڕێیان پیان پاک کردمەوە و وتیان جارێ وا باشترە ژمارەی بەڕێوەبەران کەم نەبێ. دوای ئەوە بڕیارم دا ئیتر کاری بەڕێوەبەرانە نەکەم. ھەر چەن پێش ئەوەش ھەر زۆر کەم ئەمکرد. ئێستاش دووبارە ئامادەم واز لە مافی بەڕێوەبەری بێنم و ھیچ کێشە نییە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٠٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، ئەمە لەڕاستیدا سیاسەتە و پێشتر کۆمەڵگە بە یەکدەنگی قبووڵیان کردووە: ئەتوانیت بەبێ ئاگادارکردنەوە یان وتووێژ یان داواکردن لە بەڕێوەبەران واز لەو مافە بێنن، لە مێتا داواکاری پێشکەش بکەیت و ئاماژە بە سیاسەتەکە بدەیت و خۆیان مافەکە دەسەننەوە. 🤷🏻‍♂️ کەمی چالاکی بەڕێوەبەرایەتی هەر وا مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێت. دڵنیام کەس زویر نابێ لەوە، هێشتا دەتوانن بەشدارییان هەبێ هەمووان بەبێ ئەو مافەش. منیش ساکورام پێ باشە، منیش ئەگەر زانیم ئەتوانم کاتی بۆ دابین بکەم وەک جاران، بیرێکی لێ ئەکەمەوە.—◂  ئێپین  ‏١٤:١٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پار دەرفەتی باشداریم کەمتر بوو، بەڵام پێم وایە دەتوانم تا کاتێکی درێژتر کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەم. ھەبوونی زۆر بەڕێوەبەر کێشە نییە، بەس کە چالاکییەکانی زۆر کەم بن، ڕەنگە باشتر بێت لیستەکە بچووکتر بکرێت. لێرەش ھاوڕای کاک ئارامم کە بەشدارییەکی کاک ئازا بایی پێویست نەبوون لە کارە بەڕێوەبەراییەکان، و پێشم باشە ساکورا خۆی بپاڵێوێت. سەرچیا‏٢٠:٠٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشتر منیش کۆمەڵیک تیبینینم لەسەر کەم چالاکی بەشێکی بەڕێوبەران هەبوو وە لە ماوەکانی ڕابردوو بەڕێزان هەریاد و ساکورا ئامادەی خۆیان نیشان دابوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ببنە بەرێوبەر و مافی بەرێوبەرییان پێ بدرێت بەڵام دەنگی پێویستیان نەهێنا و زیاتریش هەر بەڕێوبەران دژیان بوون ، لەکاتێکدا بەشی زۆری بەرێوبەران بە شێوەیەک لە شێوەکان ناچالاکن بۆیە پێویستمان بەو کەسانەیە کە دەتوانن زیاتر کاتی خۆیان بۆ ئەم بەشەی ویکیپیدیا تەرخان دەکەن . بەشبەحاڵی خۆم سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو بەڕێوبەرانی بە شێوەیەکی دڵسۆزانە کاتی خۆیان بۆ خزمەتی ویکیپیدیایی کوردی تەرخان کرد و کردووە جێگای شانازین وە هیوادارم بەردەوام بن و لەدەوڵەمەند کردنی ناوەڕۆکی وتارەکان و لە نوسینی وتاری باش و هەڵبژێردراو ڕۆلی کاریگەرتان هەبێت . بۆیە دەکرێت ئەو کەسانەی ئارەزووی دەکەن خۆیان بەربژێر بکەن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]