بێریتان گونەش ئاڵتن
| بێریتان گونەش ئاڵتن | |
|---|---|
| ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی تورکیا | |
| لە پۆستدایە | |
| گرتنە دەست حوزەیرانی ٢٠٢٣ | |
| ناوچەی بەربژێری | ماردین |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٩٩٥ کزلتەپە، تورکیا |
| پارتی سیاسی | پارتی چەپی کەسک (YSP) |
| پەروەردە | سایکۆلۆجیست |
| خوێندن لە | زانکۆی یڵدرم بێیەزت ئەنقەرە |
بێریتان گونەش ئاڵتن (لەدایکبووی ١٩٩٥ لە ماردین، باکووری کوردستان) دەروونناس و سیاسەتمەداری کوردە. بێریتان گونەش ئاڵتن ئێستا پەرلەمانتاری ماردینە لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان.
ژیاننامە
[دەستکاری]بێریتان لە شاری کزلتەپە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە دیاربەکر خوێندووە.[١] و ئامادەیی لە ماردین خوێندووە.[١] دواتر لە زانکۆی یڵدرم بێیەزت لە ئەنقەرە دەروونناسی تەواو کردووە.[١]
کار و پیشە
[دەستکاری]دوای تەواوکردنی خوێندن، لەگەڵ پەنابەرانی ئێزیدی کاری کردووە، و بە زمانی کوردی یارمەتیی داون[١] بووە بە نووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی کوردی.[٢][١] ھەروەھا ئەندامی دەستپێشخەری دەروونناسەکانە لە میزۆپۆتامیا (DER-MEZ).[٢][١] لەگەڵ کۆمپانیای DER-MEZ بەشداربووە لە پێشکەشکردنی ھاوکاریی دەروونی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی.[٢]
پیشەی سیاسی
[دەستکاری]لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا ٢٠٢٣ بێریتان وەک ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا بۆ نوێنەرایەتیی قەزای ماردین بۆ لیستی (YSP) ھەڵبژێردرا.[٣] ئامانجی بێریتان لە پەرلەمان بەرگریکردنە لە مافی ژنان و یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 5 6 «Bêrîtan Guneş: "Ji bo mafên zimanê zikmakî ez ê li ber xwe bidim"». Bianet.
- 1 2 3 4 Piro، Aram (١٤ی نیسانی ٢٠٢٣). «Belleğimde Beritanların mücadelesi». Yeni Özgur Politika] (بە تورکی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Şafak، Yeni (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Mardin Seçim Sonuçları - 2023 Genel Seçim Mardin Oy Oranları | CANLI». Yeni Şafak (بە تورکی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.