بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارتی چەپی کەسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی چەپی کەسک
Yeşil Sol Parti
ناوی کرمانجیPartiya Çep a Kesk
ھاووتەبێژانبەتوول گۆچەر و ئەحمەد ئاسەنا
دامەزراندن٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲
دامەزراندنی نوێ:
١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
پێشینەحیزبی کەسکەکان و داھاتووی چەپ
یەکی گرت لەگەڵحیزبی کەسکەکان
حیزبی یەکسانی و دیموکراسی
ئایدۆلۆژیاسیاسەتی کەسک
جیھانگەرایی
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
مافەکانی ژنان
شوێنی سیاسیچەپ

پارتی چەپی کەسک یان پارتی چەپی سەوز یان بە کورتی یەسەپە (بە تورکی: Yeşil Sol Parti, YSP)، حیزبێکی سیاسیی لیبرتەریەنی چەپ و کەسک لە تورکیاوەیە.

مێژوو

[دەستکاری]
نیشانەی پێشووی پارتی چەپی کەسک

ئەم حیزبە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲ بە ناوی حیزبی کەسکەکان و داھاتووی چەپ (بە تورکی: Yeşiller ve Sol Gelecek Partisi) بە تێکەڵبوونی حیزبی کەسکەکان و حیزبی یەکسانی و دیموکراسی دامەزرا، بەڵام لە نیسانی ٢٠١٦ ناوی خۆی بە پارتی چەپی کەسک (یان پارتی چەپی سەوز) (بە تورکی: Yeşil Sol Parti، بە کوردی: Partiya Çep a Kesk)، یان بەکورتی یەسەپە (بە زمانی تورکی: YSP) گۆڕاندەوە. لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ٢٠٢٣ کاندیداکانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەژێر ناوی پارتی چەپی کەسک بەشداری کێبڕکێیەکانی ھەڵبژاردن بوون.

دواتریش لە چوارەمین کۆنگرەی گشتیی لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ناوی خۆی گۆڕاند بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان کە سەرەتا بە ناوی ھەدەپ[١] [٢] و دواتر بە ناوی دەم پارتی ناو نرا.[٣] [٤]

بەڵام دواتر و لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ جارێکی دیکە دامەزراندنی خۆی ڕایگەیاند و دیدەم بەتوول گۆچەر و ئەحمەد ئاسەنا وەکوو ھاووتەبێژانی نوێی حیزبەکە دیاری کران و نیشانەیەکی نوێ بۆ حیزبەکە ھەڵبژێردرا. لە بەیاننامەیەک کە لە ھەژماری حیزبەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوە ھاتووە: "جارێکی دیکە داواکارییەکانمان بۆ دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری لە بەرامبەر نادادپەروەرییەکان و ڕێبازی بەڕێوەبردنی ناوەندگەری و پاوانخوازانە لە وڵاتەکەماندا بەرز دەکەینەوە. دەمانەوێت لەم گەشتە نوێیە نەک بە تەنیا، بەڵکو لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵایەتیدا لە دژی ڕژێمی تاکەکەسی بەردەوام بین. ئێمە ڕێکخستنی خەباتێکی ھاوبەش وەکوو ئەرکێکی بەپەلە دەبینین."[٥]

ھەروەھا ڕایانگەیاندووە کە دژایەتیکردنی لەناوبردن و تاڵانکردنی سرۆشت و چەمکەکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی دیسانەوە وەکوو ئامانجێکی سەرەتایی خرایە ناوەوە.[٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]