ئەکوامان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەکوامان
سەرناوAquaman
Working titleAhab
لەسەر بنچینەیپیاوی ئاوی
بەشێک لە زنجیرەیجیھانی سینەمای دی سی
چەشنفیلمی ئەکشن، فیلمی سەرکێشی، فیلمی سووپەرھیرۆ، فیلمی خەیاڵی زانستی، فیلمی خەیاڵی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨
ڕووداوە بەرچاوەکانوێنەگرییی سەرەکی
دەرھێنەرجەیمز وان
سیناریۆنووسWill Beall، David Leslie Johnson-McGoldrick
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارزاک سنایدەر، Deborah Snyder، جیوف جۆنز
بەڕێوەبەری وێنەگرتنDon Burgess
ئێدیتەرKirk M. Morri
دیزاینەری جلوبەرگKym Barrett
ئاوازدانەرRupert Gregson-Williams
بەرھەمھێنەرPeter Safran
کۆمپانیای بەرھەمھێنانوارنەر برۆس.، The Safran Company
دابەشکەروارنەر برۆس پیکچەرز، InterCom، نێتفلیکس
ڕێژەی ڕووبەر2.39:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە65%، 6/10، 55/100
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییجیھانی سینەمای دی سی
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
BBFC rating12A certificate
ClassInd rating12
CBFC ratingU/A certificate
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
CNC film rating (Romania)A.P. - 12
FPB rating13
هەڵسەنگاندنی ICAAبۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)PG-13
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category III
RTC film ratingB
وێبگەhttps://www.warnerbros.com/movies/aquaman/
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل، پێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل
هەڵسەنگاندنی IGACM/12
IMDA ratingPG13
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتبۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر
RCQ classificationG
ھەڵسەنگاندنی IFCO12A
شوێنی ڕێکخستنەکانبیابان، fictional country، fictional island، lighthouse، کەشتی
هەڵسەنگاندنی MTRCBParental Guidance

ئەکوامان (بە ئینگلیزی: Aquaman) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٨ لە دەرھێنانی جەیمز وان. سیناریۆی ئەم فیلمە لەلایەن ویل بیل؛ لەسەر بنەمای کارەکتەرێک بە ھەمان ناو، لەلایەن کۆمپانیای دی سی کۆمیکسەوە نووسراوە. فیلمی ئاکوامان شەشەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی دی سی، و کۆمپانیای وارنەر برۆس بەرپرسیار بوو لە بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی. جەیسۆن مۆموا ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەی بینیوە و پاتریک ویلسۆن و ئەمبەر ھیرد و ویلم دافۆ و دۆلف لوندگرێن و یەحیا عەبدولمەتین و نیکۆڵ کیدمانیش لەنێو ئەکتەرەکانی دیکەی فیلمەکەدان. دوای فیلمی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری و دەستەی دادپەروەری, ئەمە سێیەم فیلمە کە کارەکتەری ئاکوامان تێیدا ئامادەیە و ھەروەھا یەکەم فیلمی سەربەخۆیە بۆ کارەکتەرەکە.

تەوەری دروستکردنی فیلم لەسەر بنەمای کارەکتەری ئاکوامان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ وروژێنرا، بەڵام سەرەڕای ھەوڵە جۆراوجۆرەکان، پڕۆژەی فیلمەکە بۆ چەندین ساڵ دواخرا. لە مانگی ئابی ٢٠١٤، ویل بیل و کەرت جۆنستێد بەکرێگیران بۆ ئەوەی ھەریەکەیان سیناریۆیەکی جیاواز لەسەر بنەمای کارەکتەرەکە بنووسن. ھەواڵی کۆتایی بەرھەمھێنانی فیلمەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ڕاگەیەندرا. پاشان لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ جەیمس وان واژووی لەسەر دەرھێنانی پڕۆژەکە کرد و ڕاگەیەندرا کە سیناریۆی بەیل لە قۆناغی پەرەپێداندایە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ لە ئوسترالیا دەستیپێکرد. زۆربەی فیلمەکە لە ستۆدیۆیەکدا وێنەگیراوە کە دەکەوێتە شاری گۆڵد کۆست. ھەروەھا کەنەدا، ئیتاڵیا و مەغریب شوێنی دیکەی فیلمەکەن. وێنەگرتنی لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تەواو بوو.

فیلمەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە لەندەن بۆ یەکەمجار نمایشکرا، ھەروەھا لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە شێوەی سێ ڕەھەندی و ئایماکس لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆسەوە نمایشکرا. ئاکوامان زۆربەی کاردانەوەی ئەرێنی بەخۆیەوە بینی. دەرھێنانی جەیمس وان و نواندنی مۆمۆا و ویڵسن لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی زۆریان لێکرا. فیلمی ئاکوامان لە سەرانسەری جیھاندا یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە بە بوودجەی ٢٠٠–١٦٠ ملیۆن دۆلار. فیلمی ئاکوامان پێنجەم فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠١٨ و زۆرترین داھاتی فیلمی گەردوونی سینەمایی دی سی و نۆیەمین فیلمی سووپەرھیرۆیە لە مێژوودا و ٢٢ھەمین فیلمە لە مێژووی سینەمادا کە زۆرترین داھاتی بەدەستھێناوە.[١][٢][٣]

درێژەی ئەم فیلمە بە ناوی ئاکوامان و دوورگە ونبووەکە بڕیارە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ نمایش بکرێت، وەک یەکەم فیلم، دەیڤید لێسلی جۆنسن بەرپرسیارە لە نووسینی سیناریۆکە و جەیمس وان بەرپرسی دەرھێنانە.

کورتە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٥ لە ویلایەتی مەین، تۆماس کاری پارێزەری مەنارە توانی ئەتلانا، شاژنی ئەتلانتیس (کە لە ھاوسەرگیرییەکی ڕێکخراو ھەڵاتووە) لە زریانێکدا ڕزگار بکات. عاشق دەبن و کوڕێکیان دەبێت بە ناوی ئارسەر، ئەرثەر دەنێردرێت بۆ ژێر شانشینی ژێردەریای ئەتلانتیس، بۆ ڕیگریکردن لە نێوان جەنگی زەریاو وشکانی.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sandy Schaefer (December 11, 2018). "Aquaman Early Reviews: DC's Latest is Messy, Weird & Lots of Fun". Screen Rant. Retrieved December 11, 2018.
  2. ^ Alison Foreman (December 11, 2018). "Mixed reviews reveal critics can't quite agree on 'Aquaman'". Mashable. Retrieved December 11, 2018.
  3. ^ "Aquaman reviews: Does the blockbuster sink or swim?". BBC News. December 12, 2018. Retrieved December 15, 2018.