تاقیکردنەوەی بێکدل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاقیکردنەوەی بێکدل
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥
بابەتی لاوەکیفێمینیزم، Feminist film theory
ناونراوە لەدوایئەلیسۆن بێکدل
ئیلھامژوورێک بۆ خۆت
دەردەکەوێت لە بەرھەمیDykes to Watch Out For
زانائەلیسۆن بێکدل
کاتی دۆزینەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥
بەرامبەرپێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل

تاقیکردنەوەی بێکدل تاقیکردنەوەیەکە کە لەسەر بنەمای گەڕان بەدوای بەرھەمی داھێنەرانەی خەیاڵیدا لەسەر دوو ڕۆڵێگڕی ژن کە لەسەر بابەتێک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن کە پەیوەندی بە یەکێک لە پیاوەکان نییە و ھەندێکجاریش، مەرجێکی تریش زیاد دەکرێت کە دوو ڕۆڵگێڕەکە نابێت ناو بن. تاقیکردنەوەکە وەک پێشبینیکەرێکی بەھێز بۆ ئامادەبوونی چالاکانەی ژنان لە فیلم و کارە داھێنەرە خەیاڵییەکانی دیکەدا بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا تاقیکردنەوەکە تیشک دەخاتە سەر نایەکسانی ڕەگەزی لە بەرھەمە داھێنەرە خەیاڵییەکاندا.

تاقیکردنەوەکە ناوی «بێکدل» بوو بە ناوی ھونەرمەندی کارتۆنی ئەمریکی ئەلیسۆن بێکدل، چونکە تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەمجار لە یەکێک لە کارە کارتۆنییەکانیدا دەرکەوت. تاقیکردنەوەکە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا بووە جێی بایەخ و ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی گۆڕاونکاری و تاقیکردنەوەی دیکە کە پشتی پێ دەبەستن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]