جەیسن مۆموا
جەیسن مۆموا | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Joseph Jason Namakaeha Momoa | |
![]() | |
لەدایکبوون | Nānākuli، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١ی ئابی ١٩٧٩
ناوی کاتی لەدایکبوون | Joseph Jason Namakaeha Momoa |
ھاوسەر | Lisa Bonet |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Simmone Jade Mackinnon |
منداڵ | Lola Momoa، Nakoa-Wolf Momoa |
خزمەکان | Zoë Kravitz |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | film acting، film direction، بەرهەمھێنانی فیلم |
پەروەردە | Norwalk High School، Des Moines Area Community College |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٩ |
ئایین | Buddhist |
وەرزش | ھونەرە جەنگییە تێکەڵەکان |
شاکارەکان | تیمی دادپەروەری، ئەکوامان، کایەی تەختە پاشایەتییەکان |
جۆزێف جەیسۆن ناماکا مۆمۆا (بە ئینگلیزی: Joseph Jason Namakaeha Momoa ; لەدایکبووی ١ی ئابی ١٩٧٩) ئەکتەر و سینەماکاری ئەمریکییە.[١] لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی بای واچ (١٩٩٩–٢٠٠١) دەستی بە نواندن کرد و بەھۆی ڕۆڵی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی کایەی تەختە پاشایەتییەکان (٢٠١١–٢٠١٢) ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا. لە زنجیرە درامای مێژوویی مێرز (٢٠١٦–٢٠١٨) و زنجیرە درامای زانستی خەیاڵی بینینی ساڵ (٢٠١٩–٢٠٢٢) ڕۆڵی گێڕاوە.
لە ساڵی ٢٠١٦ەوە مۆمۆا ڕۆڵی ئاکوامانی لە گەردوونی فراوانکراوی دی سی بینیوە. فیلمی ئەسڵی ئەم کارەکتەرە بە ناوی ئاکوامان لە ساڵی ٢٠١٨ و بەدواداچوونەکەی بە ناوی ئاکوامان و شانشی ونبوو لە ساڵی ٢٠٢٣ نمایش کرا. ھەروەھا لە فیلمی زانستی خەیاڵی تەپۆڵکەلم (٢٠٢١) ڕۆڵی بینیوە.
ژیان[دەستکاری]
جەیسن مۆمۆا کە ناوی تەواوی جۆزێف جەیسۆن ناماکا مۆمۆایە، لە یەکەمی ئابی ١٩٧٩ لە شاری ھۆنۆلولو لە ھاوایی لە ئەمریکا لەدایکبووە. کاتێک منداڵ بوو، دایک و باوکی جیابوونەوە و جەیسن لەگەڵ دایکیدا لە شاری نۆروک لە ویلایەتی ئایۆوا ژیاوە. دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، لە زانکۆی ھاوایی لە مانۆا، بایۆلۆجی دەریایی خوێندووە.
مۆمۆا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستگیرانی لیزا بۆنێت بوو. دەرئەنجامی ئەم پەیوەندییە کچێکە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایک بووە و کوڕێک لە ساڵی ٢٠٠٨ لەدایک بووە. ئەو دوو ھاوسەرە لە ساڵی ٢٠١٧ لە مەراسیمێکی تایبەتدا ھاوسەرگیریان کرد، دوای ١٢ ساڵ پێکەوەبوون. ڕۆژی ١٣ی ١ی ٢٠٢٢، دوای ١٦ ساڵ ھاوسەرگیری، ڕایان گەیاند کە جیابوونەتەوە. [١]
شارەزایی تەواوی لە ھونەرە جەنگییەکان ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە فێری جیو جیتسۆی بەڕازیلی بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کافێیەکدا کەسێک بە پارچە شووشەی خواردنەوەیەکی شکاوەوە ھێرش دەکاتە سەر جەیسۆن مۆمۆا و دەموچاوی بریندار دەکات. لەم ڕووداوەدا ١٤٠ درز لە ڕوخساری مۆمۆا کراوە و ناچار بووە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بکرێت.
لە ساڵی ١٩٩٨ مۆمۆا لەلایەن دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی بە ناوی تاکیۆ کیکوچی دۆزرایەوە و دەستی بە کاری مۆدێل کرد. مۆمۆا لە ساڵی ١٩٩٩ وەک باشترین مۆدێلی ساڵ ناسێندرا. تا ئێستا ھاوکاری لەگەڵ براندە بەناوبانگەکان کردووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، جگە لە کاری مۆدێل، بە شێوەیەکی نیوە کاتیی لە فرۆشگایەکدا کاری کردووە. وەک مۆدێلێک بۆ براندە بەناوبانگەکانی وەک گوچی و لویس ڤیتۆن کاری کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Jason Momoa»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
- ^ Ahmad, Sophia (February 19, 2010). "Interview with Norwalk's 'Conan' star Jason Momoa". Des Moines Register. Iowa. Archived from the original on April 8, 2013. Retrieved February 23, 2019.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی کۆمیک
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیسن مۆموا تێدایە. |