ئەحمەد بەشیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد بەشیر

أحمد البشير
ئەحمەد لە ٢٠٢١
لەدایکبوون
أحمد عبد الهادي عبد السلام بشير الدليمي

(١٩٨٤-١٠-١٧) ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
نیشتەجێیبەرلین
نەتەوەعەرەب
شارۆمەندێتیعێراق عێراقی
خوێندنگەزانکۆی نەھرەین
پیشە
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا
ناسراوە بەئەلبەشیر شۆ
خێزانعوسمان ئەلبەشیر

ئەحمەد بەشیر یان ئەحمەد ئەلبەشیر (بە عەرەبی: أحمد البشیر‎؛ لەدایکبووی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤) ڕۆژنامەنووس، کۆمیدیان و دەرھێنەرێکی عێراقییە، ئەو بە پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسیی تەنزئامێزی ھەفتانەی ئەلبەشیر شۆ بەناوبانگە کە لە کەناڵی دۆیچە ڤێڵی عەرەبی نمایش دەکرێت و ئەڵقەکانی لە یووتیووبدا نیو ملیار بینەری تێپەڕاندووە.

زۆر کەس بەرنامە تەنزئامێزەکانی بەدڵ بووە لە ئێستادا بە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕاگەیاندکارانی عێراق دادەنرێت.[١] و بە یەکێک لە بیست کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھانی عەرەبی لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی کاریگەری جیھانییەوە ھەڵبژێردراوە.[٢]

ژیانی و خێزانی[دەستکاری]

لە شاری (طب) لە بەغدا لەدایکبووە بەڵام لە شاری ڕومادی گەورە بووە.

ئەحمەد لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا گەورە بووە، باوکی پزیشکی شەریعەتی ئیسلامی بووە و دایکی نیقابی لەبەر کردووە، و واجب بووە کە بچێتە مزگەوت و قورئانی پیرۆز لەبەر بکات. خێزانەکەی لە سێ برا و سێ خوشک پێکھاتوون. برا ناوەڕاستەکەی بەناوی «موعاز» لە تەمەنی پازدە ساڵیدا لە مانگی نیسانی ٢٠٠٦دا لە باخی ماڵەکەیدا بۆمبێکی ھاوەن بەسەریدا تەقییەوە و شەھید بوو، مانگێک دوای ئەم ڕووداوە، ئەحمەد بڕیاریدا واز لە خوێندنی زانکۆ بھێنێت بەھۆی شۆکبوونی و بەھۆی بارودۆخی شەڕی تائیفییەوە، و بڕیاریدا بچێتە لای مامی لە ڕومادی بژی.

دوای ساڵ و نیوێک لە گواستنەوەکەی لە تەممووزی ٢٠٠٧، باوکی لەلایەن قاعیدەوە ڕفێندرا، دوای چەند ڕۆژێک ئازادیان کرد، لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا باری تەندروستی خراپ بوو، بۆیە خێزانەکەی بڕیاریاندا بچنە سوریا بۆ مەبەست لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ باوکی، بەڵام نەشتەرگەرییەکە شکستی ھێنا، و باوکی دوای وەستانی گورچیلەکانی لە سووریا بەخاک سپێردرا، دواتر خێزانەکەی گەڕانەوە عێراق.

ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕزگاری بوو، ڕووی لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرد و لەوێ دەستی بە کارکردن و نیشتەجێبوون (ئیقامە) کرد.[٣][٤]

خوێندنی[دەستکاری]

خوێندنی سەرەتایی لە شاری رومادی تەواو کردووە، دواتر خێزانەکەی ڕوویان لە بەغدا کردووە لە قەزای ئەلمەنسوور، لەوێ خوێندنی ناوەندی و ئامادەکاریی تەواو کردووە، لە قوتابخانەی ئامادەکاری ئەلمەنسوور بۆ کوڕان تەواو کردووە و لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی ژمێریاری خوێندووە بۆ ماوەی دوو ساڵ، دوای ئەوە بڕیاریدا پسپۆڕییەکەی بگۆڕێت و لە ساڵی ٢٠٠٦دا بچێتە خوێندنی میدیا لە زانکۆی ئەلنەھرەین.[٥][٦]

کاری ھونەری[دەستکاری]

کارەکانی وەک پەیامنێر[دەستکاری]

ئەحمەد بەشیر تا ساڵی ٢٠١١ ھەشت ساڵ وەک پەیامنێری کەناڵە ھەواڵییەکانی عێراق کاری کردووە.

ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠١١، لەکاتێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە لە شاری ڕومادی ڕووماڵی فێستیڤاڵێکی شیعری بەناوبانگی دەکرد تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا و بەھۆیەوە ٧ ھاوڕێی گیانیان لەدەست دا، ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆری لەسەر دەروونی دانا.

پێشکەشکردن بۆ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان[دەستکاری]

پاشان بڕیاریدا ژیانی خۆی بگۆڕێت و سەرەتایەکی نوێی لەگەڵ کەناڵی بابل دەستپێبکات، بە بەرنامەی شکو ماکو (چی ھەیە چی نییە) کە بووە ھۆی ناوبانگەکەی دوای ئەوەش بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقییە کار دەکات، کە تێیدا چەندین بەرنامەی وەک لیفە ستایل وموقتاتە باوکی زمان (ابو لسان).

ئەلبەشیر شۆ[دەستکاری]

پاشان بیری لە پێشکەشکردنی شتێکی نوێ کرد. چاوی بە دەرھێنەر حسام ئەلاعرەجی کەوت و بیری لەوە کردەوە کە بەرنامەیەکی نوێ پێشکەش بکات کە باس لە کێشەکانی ناو کۆمەڵگا دەکات کە ناوی ناوە "ئەلبەشیر شۆ" کە بەرنامەیەکی کۆمیدی سیاسی تەنزئامێزە، ئەم بەرنامەیە بووە ھۆی زیابوونی ناوبانگەکەی لە شەقامی عێراق و عەرەبی. یەکەم وەرزی لە ساڵی ٢٠١٤ لە کەناڵی شایەتحاڵی سەربەخۆ(الشاھد المستقل) لە یوتیوب نمایشکرا. وەرزی دووەم تەنھا لە یوتیوب نمایشکرا، وەرزی سێیەمیش لە کەناڵی مانگی دەستکردی سۆرمەری و کەناڵی دۆیچە ڤێڵ عەرەبی نمایشکرا، بەڵام کۆمیسیۆنی میدیا و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا نمایشکردنی بەرنامەکەی لە کەناڵی سۆمەری ڕابگرێت بەھۆی "پێشێلکردنی مادەکانی پابەندبوون" بۆ دەستپاکی و شەفافییەت لە گواستنەوەی زانیارییەکانی و بەکارھێنانی زمانی سووکایەتیکردن و ئاماژە ھێرشبەرانە بە وتەی ئەوان.[٧]

نمایشی ئەلبەشیر لە دۆیچە ڤێڵ[دەستکاری]

تەنھا لە بەرنامەی دۆیچە ڤێڵ نمایشکرا، بەڵام لە ئەڵقەی دەیەمەوە تا کۆتایی وەرز لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و دۆیچە ڤێڵ نمایشکرا. لە وەرزی چوارەمدا، بەرنامەکە تەنھا لە کەناڵی دۆیچە وێل نمایشکرا، چونکە ئێن ئاڕ تی بەھۆی چەندین سەرپێچی و فشارەوە لەسەریان نمایشکردنی وەستا، بۆیە تەنھا سێ ئەڵقەیان پیشاندا (ئەڵقەی ١٣ و ١٤ و ١٥) ھەروەھا پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و وەرزی ھەشتەم تەنھا لە دۆیچە وێڵ نمایشکرا، جگە لەوەی لە ھەموو وەرزەکانیدا لە پلاتفۆرمی یوتیوب نمایشکرا.

بەرنامەی ئەلبەشیر شۆ لە یوتیووب[دەستکاری]

کەناڵەکەی لە یوتیوب زیاتر لە پێنج ملیۆن سەبسکرایبی ھەیە و زیاتر لە نۆسەد ملیۆن بینەر، بەرنامەی ئەلبەشیر شۆ ڕۆڵی سەرەکی لە خۆپیشاندانەکانی تشرینی عێراقدا ھەبوو.[٨]

ئەو کەسانەی کاریگەری کردووەتە سەری[دەستکاری]

ئە حمھد دەڵێت ئەو ھەواداری کۆمیدی ناوداری میسری (باسم یوسف) و کۆمیدی ئە مریکی جۆن ستیوارتھ و کاریگەریان کردووەتە سەری.[٩]

بەرنامەی (نعثلة)[دەستکاری]

ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرنامەی «نعثلة»ی لە یوتیووب پێشکەش کرد کە بەرنامەیەکی کورتە و بە شێوەیەکی تەنزئامێز باس لە بابەتگەلی جۆراوجۆری کۆمەڵگای عێراق دەکات و بۆ ماوەی سێ وەرز کاری بۆ کردووە.

بەرنامەی یازدە ئێکس[دەستکاری]

ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٦ بەرنامەی «١١ ئێکس»ی لە یوتیووب پێشکەش کرد، کە بەرنامەیەکی کورتە کە تێیدا ئەحمەد گاڵتە بە داعش کرد.[١٠]

زنجیرەی (لخة)[دەستکاری]

لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٩دا وەک دەرھێنەر کاری کردووە بۆ زنجیرەی «لخة» کە لە کەناڵی ئەلشەرقییە نمایشکرا، کە زنجیرەیەکی کۆمیدی لایتە و بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە باس لە زنجیرەیەک ڕووداو دەکات کە ھاووڵاتی عێراقی تووشی دەبێت.[١١]

پلەی زانستی مۆریس ڕ. فێڵۆشیپ. گرینبێرگ[دەستکاری]

ئەحمەد لە ساڵی ٢٠١٩دا پلەی زانستی مۆریس ڕ. گرینبێرگ ئینتەرناشناڵ لە زانکۆی یێڵ بەدەستی ھێنا.[٧]

دەرکەوتنی لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا[دەستکاری]

ئەحمەد لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە فیلمی دیکۆمێنتاریی جارێک لە عێراق ڕوویدا.[١٢]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ئەحمەد ئەلبەشیر لە ساڵی ٢٠٢٠ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جەعفەر عەبدولکەریم ئاشکرای کرد کە بە فەرمی پەیوەندی بە کچێکی عێراقییەوە ھەیە، کە ماوەیەکی زۆرە دەیناسێت، بەڵام بەھۆی پەتای کۆرۆناوە نەیتوانیوە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەنجام بدات.[١٣]

ھەڕەشەی کوشتن[دەستکاری]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، گرووپێک کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لە بزووتنەوەی سەدرن لە عێراق ھەڕەشەیان لێکرد، لەسەر ئەڵقەیەک کە بە سووکایەتیان دانا بۆ سەرکردەی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر گاڵتەی بە ھەندێک ھەڵوێستی سیاسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق کردبوو، ھەروەھا سوێندخواردنی سەدر بە «پەروەردگاری سەماکاران» لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا. ھەڕەشەکان لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەکاونتی ساڵح محەممەدی عێراقی پۆستێکی بڵاوکردەوە کە کاریگەری ھەبوو، گرووپێکی چەکداریش کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە سەدرەوە ھەیە و نزیکن لێی، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە ھەڕەشەی لێدەکەن.[١٤]

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

ناوی بەرنامە پەخشکرا لە
ليفة ستايل کەناڵی ئەلشەرقییە
شكو ماكو کەناڵی بابل
أبو لسان کەناڵی ئەلشەرقییە
مقطاطة
ئەلبەشیر شۆ وەرزی یەکەم کەناڵی سەیری داهاتوو بکە و یوتیووب
ئەلبەشیر شۆ وەرزی ١.٥ یوتیووب
ئەلبەشیر شۆ وەرزی دووەم کەناڵی ئاسمانی ئەلسۆمەرییە

(پێشتر) ودۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە و کەناڵی ئێن ئاڕ تی

ئەلبەشیر شۆ وەرزی سێیەم دۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە ویوتیووب
ئەلبەشیر شۆ وەرزی چوارەم دۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە و یوتیووب
ئەلبەشیر شۆ ئێکس (وەرزی پێنجەم)
نعثلة یوتیووب
١١❌
ئەلبەشیر شۆ کۆمار - الجمهوریە (وەرزی شەشەم) دۆیچە ڤێڵ ئەلعەرەبییە و یوتیووب
ئەلبەشیر شۆ کۆمار (وەرزی تۆیەم)

زنجیرەکان[دەستکاری]

ساڵ ناوی بەرنامە پێشکەشکرا لە ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٩ "لخة" کەناڵی ئەلشەرقییە پێشکەشکاری بەرنامەکە و وەک دەرهێنەرێک بۆ زنجیرەکە کاری کردووە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "أحمد البشير | DW | 19.10.2018". Retrieved 2020-04-25.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Ahmed Albasheer". Retrieved 2021-10-13.
  3. ^ "أحمد البشير.. عراقي يحارب داعش بالسخرية | الحرة". web.archive.org. 2020-04-25. Retrieved 2022-08-19.
  4. ^ kalian, Yousif (06 أكتوبر 2017)، "Baghdad Burlesque?"، The American Interest (باللغة الإنجليزية)، مؤرشف من الأصل في 13 فبراير 2021، اطلع عليه بتاريخ 13 أكتوبر 202
  5. ^ https://web.archive.org/web/20200425190635/https://hathalyoum.net/articles/1382520-بالفيديو-قصة-مؤلمة-عن-حياة-احمد-البشير-جعلته-يبكي-في
  6. ^ "أحمد البشير | ويكي عراق". web.archive.org. 2020-04-25. Retrieved 2022-08-19.
  7. ^ ئ ا web.archive.org https://web.archive.org/web/20201116025801/https://www.rudaw.net/arabic/lifestyle/250420162. Retrieved 2022-08-19. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  8. ^ "Opinion | 'You Are Killing Us? We Will Make You a Joke. ' Meet Ahmed Albasheer. - The New York Times". web.archive.org. 2021-02-26. Retrieved 2022-08-19.
  9. ^ "Meet the 'Iraqi Jon Stewart' Who Ridicules ISIS for a Living - VICE". web.archive.org. 2019-12-22. Retrieved 2022-08-19.
  10. ^ "لقاء مع أحمد البشير"، مجلة هي، 24 يناير 2017، مؤرشف من الأصل في 19 مايو 2020، اطلع عليه بتاريخ 25 أبريل 2020. {{استشهاد ويب}}
  11. ^ "مسلسل - لخة - 2019 طاقم العمل، فيديو، الإعلان، صور، النقد الفني، مواعيد العرض". web.archive.org. 2020-11-16. Retrieved 2022-08-19.
  12. ^ "Ahmed Albasheer: if freedom of speech is under threat in the West, the rest of us will never have it". web.archive.org. 2021-01-25. Retrieved 2022-08-19.
  13. ^ "حوار مختلف مع أحمد البشير! - YouTube". web.archive.org. 2020-11-10. Retrieved 2022-08-19.
  14. ^ العرب, Al Arab (يناير 13, 2020 12:00). "أحمد البشير يتلقى تهديدا بالقتل |". صحيفة العرب (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-19. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help) ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.