ژمێریاری
ژمێریاری | |
---|---|
لقی | economic activity |
بەشێکە لە | بەڕێوەبەربردنی کار، زانیاری ماڵی |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | accounting studies، Accounting research |
جێبەجێکار | accountant |
ژمێریاری (بە ئینگلیزی: Accounting) پێوان، پتەوکاری، ئەنجامدان و گەیاندنی زانیاری دارایی و نادارایی سەبارەت بە دامەزراوەی ئابوورییە.[١]وەکو بازرگانی و کۆمپانیاکان. ژمێریاری بە زمانی بازرگانی ناسراوە.[٢] ھەڵسەنگاندنی ئەنجامی چالاکی ڕێخستنە ئابۆرییەکان و ئەو ئاگاداریانە دەگێنە بە بەکارھێنەرانی جووربەجوور، وەبەرھێنەران، دەینداران، بەڕێوەبەران و ڕێکخەران.[٣]
ژمێریاری دەکرێت بۆ چەند بوار دابەش بکرێت لەوانە ژمێریاری دارایی، ژمێریاری بەڕێوەبردن، ژمێریاری باج و ژمێریاری تێچوون.[٤][٥]
مێژوو
[دەستکاری]ژمێریاری مێژووی ھەزاران ساڵەی ھەیە و دەتوانرێ شوێنپێی شارستانێتییە کۆنەکان بگیرێت.[٦] پێشکەوتنی پێشوەختی ژمێریاری دەگەڕێتەوە بۆ مێزۆپۆتامیای کۆن و لە نزیکەوە پەیوەندی بە پەرەسەندنەکانی نووسین و ژماردن و پارەوە ھەیە. ھەروەھا بەڵگە ھەیە لەسەر شێوازی سەرەتایی ژمێریاری لە ئێرانی کۆن، و سیستەمی وردبینی سەرەتایی لەلایەن میسرییە کۆنەکان و بابلییەکان لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ئۆگوستوسدا، حکوومەتی ڕۆما دەستی بە زانیاری وردی دارایی ھەبوو.[٧]
بابەتەکان
[دەستکاری]ژمێریاری چەندین بابەتی ھەیە لەوانە ژمێریاری دارایی، ژمێریاری بەڕێوەبردن، وردبینی، باج و سیستەمی زانیاری ژمێریاری.[٥]
ژمێریاری بەڕێوەبردن
[دەستکاری]ژمێریاری بەڕێوەبردن (بە ئینگلیزی: Management accounting) تیشک دەخاتە سەر پێوانەکردن، شیکردنەوە و ڕاپۆرتکردنی زانیاری کە دەتوانێت یارمەتی بەڕێوەبەرەکان بدات لە بڕیاردان بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ڕێکخراوێک لە ژمێریاری بەڕێوەبردندا، پێوانەی ناوخۆیی و ڕاپۆرتەکان لەسەر بنەمای شیکردنەوەی سودی تێچوون، و بە گشتی پێویست ناکات کە پەیڕەوی بنەمای ژمێریاریی (GAAP) بکەن.[٨]
ژمێریاری دارایی
[دەستکاری]ژمێریاری دارایی (بە ئینگلیزی: Financial accounting) تیشک دەخاتە سەر زانیاری دارایی ڕێکخراوێک بۆ بەکارھێنەرە دەرەکییەکانی زانیارییەکان، وەک وەبەرھێنەران، وەبەرھێنەرە شاراوەکان و خاوەن قەرزەکان.[٨]
وردبینی
[دەستکاری]وردبینی (بە ئینگلیزی: Auditing) بریتییە لە پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەی کەسانی تر سەبارەت بە گەڕانەوەکان[٩]و لە چوارچێوەی ژمێریاریدا «پێداچوونی بێلایەنانە و ھەڵسەنگاندنی لێدوانە دارایییەکانی ڕێکخراوە».[١٠] وردبینی خزمەتگوزارییەکی پیشەیی و سیستماتیکی و ئاسایییە.[١١]
سیستەمەکانی زانیاری
[دەستکاری]سیستەمی زانیاری ژمێریاری (بە ئینگلیزی: Information systems) بەشێکە لە سیستەمی زانیاری ڕێکخراوێک کە بۆ پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی ژمێریاری بەکاردێت.[١٢] زۆرێک لە کۆمپانیاکان سیستەمی زانیاری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد بەکاردەھێنن.
ژمێریاری باج
[دەستکاری]ژمێریاری باج (بە ئینگلیزی: Tax accounting) لە ویلایەتە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئامادەکردن، شیکردنەوە، دابینکردنی پارەی باج و گەڕانەوەی باج دەکاتەوە.
ژمێریاری دادوەری
[دەستکاری]ژمێریاری دادوەری (بە ئینگلیزی: Forensic accounting) بوارێکی پسپۆڕی پراکتیکی ژمێریارییە کە باس لەو پەیوەندییانە دەکات کە لە ئەنجامی ناکۆکی یان داواکاریی ڕاستەقینە یان پێشبینیکراوەوە دروست دەبن. «دادوەری» بە واتای «گونجاوە بۆ بەکارھێنان لە دادگا»، و بەو ستاندارد و دەرەنجامە ئەگەرییەیە کە ژمێریارانی دادوەری بەگشتی دەبێت کار بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Needles, Belverd E.; Powers, Marian; Crosson, Susan V. (ی ی 2013). Principles of Accounting (بە ئینگلیزی) (12 ed ed.). Cengage Learning. ISBN 978-1-285-60704-7. Retrieved 10ی Octoberی 2020.
{{cite book}}
:|edition=
has extra text (help); Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "Peggy Bishop Lane on Why Accounting Is the Language of Business – KWHS". kwhs.wharton.upenn.edu (بە ئینگلیزی). The Wharton School, The University of Pennsylvania. Retrieved 11ی Octoberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ "Department of Accounting". Foster School of Business (بە ئینگلیزی). Seattle, WA: University of Washington. Retrieved 12ی Octoberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ "Best Accounting Software". 361 Degree Consultancy (بە ئینگلیزی). Retrieved 7ی Marchی 2022.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا Weber, Richard P.; Stevenson, W. C. (ی ی 1981). "Evaluations of Accounting Journal and Department Quality". The Accounting Review (بە ئینگلیزی). 56 (3): 596–612. doi:https://www.jstor.org/stable/246918. Retrieved 7ی Marchی 2022.
{{cite journal}}
: Check|doi=
value (help); Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help); External link in
(help)|doi=
- ^ Robson, Keith (1ی تشرینی یەکەمی 1992). "Accounting numbers as "inscription": Action at a distance and the development of accounting". Accounting, Organizations and Society (بە ئینگلیزی). 17 (7): 685–708. doi:10.1016/0361-3682(92)90019-O. ISSN 0361-3682. Retrieved 7ی Marchی 2022.
{{cite journal}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ Oldroyd, David (1ی کانوونی یەکەمی 1995). "THE ROLE OF ACCOUNTING IN PUBLIC EXPENDITURE AND MONETARY POLICY IN THE FIRST CENTURY AD ROMAN EMPIRE". Accounting Historians Journal (بە ئینگلیزی). 22 (2): 117–129. doi:10.2308/0148-4184.22.2.117. ISSN 0148-4184.
{{cite journal}}
: Check date values in:|date=
(help) - ^ ئ ا Horngren, Charles T.; Datar, Srikant M.; Rajan, Madhav V. (ی ی 2012). Cost Accounting: A Managerial Emphasis (بە ئینگلیزی) (14th ed.). Upper Saddle River, N.J.: Pearson/Prentice Hall. ISBN 978-0-13-210917-8. Retrieved 10ی Marchی 2022.
{{cite book}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ Baiman, Stanley (ی ی 1979). "Discussion of Auditing: Incentives and Truthful Reporting". Journal of Accounting Research. 17: 25–29. doi:10.2307/2490605. ISSN 0021-8456. Retrieved 24ی Julyی 2022.
{{cite journal}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "What is an Audit?-وردبینی چییە؟". Investopedia (بە ئینگلیزی). investopedia.com. Retrieved 24ی Julyی 2022.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ Tredinnick, Luke (ی ئازاری 2017). "Artificial intelligence and professional roles". Business Information Review (بە ئینگلیزی). لەندەن: London Metropolitan University, UK. 34 (1): 37–41. doi:10.1177/0266382117692621. ISSN 0266-3821. Retrieved 24ی Julyی 2022.
{{cite journal}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "Accounting Information System (AIS)". Investopedia (بە ئینگلیزی). Retrieved 24ی Julyی 2022.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژمێریاری تێدایە. |