کەناڵی ئەلسۆمەرییە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| logo | |
| چەشن | تۆڕی تەلەڤیزیۆنی مانگی دەستکرد |
|---|---|
| وڵات | عێراق |
| لەبەردەستدابوون | نێونەتەوەیی |
| ڕێکەوتی خستنەکار | ٢٠٠٤ |
| پێگەی ڕەسمی | http://www.alsumaria.tv |
کەناڵی ئەلسۆمەرییە (بە عەرەبی: قناة السومرية الفضائية) کەناڵێکی سەربەخۆی مانگی دەستکردی عێراقییە کە لە ڕێگەی نایلسات و عەرەبسات و هۆت بێردەوە پەخش دەکات، جگە لە پەخشی لە سەرانسەری عێراقدا و بارەگای ئێستای لە بەیروتە.
لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن کۆمەڵێک بازرگانانی شارەزا لە بواری میدیادا دامەزراوە، ئەمڕۆش ستافێکی پیشەیی و تەکنیکاری میدیا لەخۆدەگرێت، کە ژمارەیان ٤٥٠ کارمەندە و لە عێراق و لوبنان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئوردن دابەشکراون.
ئەلسۆمەرییە بە درێژایی کاتژمێر بەرنامەکانی پەخش دەکات، و زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر لە بەرنامەکانی هەفتانەی خۆی لە ناوخۆدا لە ستۆدیۆکانی خۆیدا بەرهەم دەهێنێت، هەروەها گروپی بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنی ئەلسۆمەرییە لەسەر بنەمای کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری و ڕامیاری و هەواڵە، ئەمە جگە لە بەرنامە کۆمەڵایەتی و ڕاستەوخۆکان کە لەلایەن تیمێکی کارامەی گەنجانی عێراقییەوە پێشکەش دەکرێن.[١]
