ئێڵ ئی دی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئێڵ ئی دی داپۆشراو بە پلاستیک.
ھێمای ئەلیکترۆنی LED
بەشەکانی ناوەوەی ئێڵ ئی دی بە ئیپۆکسی رووپۆشکراوە بۆ پاراستنی.
وێنەیەکی زوومکراوی ئێڵ ئی دی.
Modern LED retrofit with E27 screw in base
چرایەکی LEDی سەردەمیانە، کە بڵاوکەرەوەی گەرمی (Heat sink)ی بۆ دانراوە بە تەزووی گوڕاو کار دەکات.

دایۆدی رۆناکی یان دوانەی پەخشکەری رۆناکی بەکورتی ئێڵ ئی دی (بە ئینگلیزی: Light-Emitting Diod بەکۆرتکراوەیی LED) سەرچاوەیەکی رۆناکیە، دروست دەبێت کاتێ تەزووی کارەبا بە ناو ماددەی نیمچە گەیەنەردا رەت دەبێت بەھۆی ئەوەی ئەلیکترۆنەکان لە ماددە نیمچەگەیەنەرەکاندا کونە ئەلیکترۆنەکان پڕدەکەنەوە، بەوەش وزە دەردەکات لە شێوەی فۆتۆن (رۆناکی)، رەنگی رۆناکیەکە پەیوەستە بە بڕی وزەی پێویست بۆ رەتبوون بەناو نیمچە گەیەنەرەکاندا.[١] سەرەتای دەرکەوتنی ئێڵ ئی دی وەک پێکھاتەیەکی ئەلیکترۆنی و بە شێوەیەکی کرداری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٢، کۆنترین ئێڵ ئی دی تەنھا دەیتوانی رۆناکی ژێر-سوور دەربکات بە رۆناکی کەم، کە بەکار دەھات بۆ ریمۆت کۆنترۆل، دوای ئەوە ئێڵ ئی دیە سەرەتاییەکان سنوورداربوون بە بەرھەمھێنانی رۆناکی سوور بە چڕیەکی کەم.[٢]

مێژووی دۆزینەوە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٧ (ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ)ی رووسی دروستکردنی یەکەم ئێڵ ئی دی راگەیاند و لێکۆڵینەوەکانی لە گوڤارە زانستیەکانی سۆڤیەت و ئەڵمانیا و بریتانیادا بڵاو کرانەوە، بەڵام ئەو کات دۆزینەوەکە نەچووە بواری کرداری و جێبەجێکردنەوە و پشتگوێ خرابوو بۆ ماوەی چەند دەیەیەک، دوای ئەویش چەندین شارەزای بواری فیزیک لە وڵاتانی فەرەنسا و ھەنگاریا کاریان لەسەر کردووە لە نموونەی جۆرج دێستریۆ، زۆلتان بێی و یۆرگی سێگیتی.[٣][٤][٥][٦]

لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم ئێڵ ئی دی کە بەشێوەیەکی کارامە کاربکات پەرەی پێدرا لە لایەن نیک ھۆلۆنیاک لە ماوەی کارکردنی لە کۆمپانیای جەنەرال ئەلیکتریکزی ئەمریکی، کە دەیتوانی رۆناکی (شەبەنگی بینراو) بە رەنگی سوور بەرھەم بێنێت، ھەرەوەھا لە ساڵی ١٩٧٢ قوتابیەکی ھۆلۆنیاک یەکەم ئێڵ ئی دی بەرەنگی زەرد بەرھەم ھێنا بە باشترکردنی توانای ئێڵ ئی دی سوور و پرتەقاڵی.[٧]

ئێڵ ئی دیی شین[دەستکاری]

پێش دروستکردنی ئێڵ ئی دی شین نەدەتوانرا ئێڵ ئی دی بۆ شاشە بەکار بھێنرێت بەھۆی ئەوەی نەدەتوانرا سیستەمی (RGB) سوور سەوز شین بەرھەم بھێنرێت.[٨]

لە ساڵی ١٩٧٢ دوو قوتابی زانکۆی ستانفۆرد توانیا یەکەم ئێڵ ئی دی بە رەنگی بنەوشەیی بەرھەم بھێنن بە تێکەڵکردنی مەگنیزیوم لەگەڵ نیتریدی گالیوم،[٩] ساڵێک دواتر لە ھەمان زانکۆ ھەریەک لە پانکوڤ و ئێد میڵەر توانیان یەکەم ئێڵ ئی دی بە رۆناکی شین بەرھەم بھێنن بە تیکەڵکردنی زینک لەگەڵ نیتریدی گالیوم،[١٠] تا ساڵی ١٩٩٣ شۆجی ناکامورای ژاپۆنی یەکەم ئێڵ ئی دی شینی خستەڕوو کە بەشێوەیەکی کارامە رۆناکی شینی بەرھەم دەھێنا، بەو ھۆیەشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبێڵ لە بواری فیزیکدا پێبەخشرا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەک لە ئیسامو ئاکاساکی و ھیرۆشی ئامانۆ.[١١]

جۆرەکان[دەستکاری]

لێدەکان بە شێوە، قەبارە و رەنگی جیاواز دروست دەکرێن، زۆربەی کات بە ھەمان رەنگی ئەو رۆناکیەی دەبەخشێت دادەپۆشرێت.

لێدەکان بەشێوەو قەبارەی جیاواز دروست دەکرێن، ھەروەھا بۆ کاری جیا جیا درۆست دەکرێن وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) رۆناکی و شاشەکان.

ھەیانە قەبارەی ٢مم تا ٨مم دروست دەکرێت وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) بەکاردێن، وزەی پێویست بۆ داگیرساندنیان لە نێوان ١ میللی ئەمپێر تا ٢٠ میللی ئەمپێردایە، جۆریشیان ھەیە دەتوانێ سەدان میللی ئەمپێر بەکارببات رۆناکیەکی زۆر بەرھەم بێنێت بەڵام بۆ ئەم جۆرە دەبێت بڵاوکەروەی گەرمی (Heatsink) لەگەڵ دابنرێت جۆری تر دەتوانێت بە تەزووی گوڕاویش کاربکات، بێ ئەوەی پێویست بکات کۆنڤێرتەر بەکار بھێنرێت تەزووی گوڕاو بگوڕێت بۆ تەزووی بەردەوام.[١٢]

سوود و زیانەکان[دەستکاری]

سوودەکان[دەستکاری]

کارامەیی: بەراورد بە چراکانی تر رۆناکیەکی زیاتر بەرھەم دێنیت بۆ ھەر واتێک.[١٣]

رەنگ: دەتوانێت رەنگی ویستراو بەرھەم بھێنرێت بە بێ بەکارھێنانی ھیچ فلتەرێکی رەنگی، ئەمەش تێچووی کەمتری دەوێت.

گەرمکردنەوە: پێویستیان بە گەرمداھێنان نیە وەک چراکانی تر وەک چرای فلورسێنت، لەگەڵ داگیرساندنیدا رۆناکی تەواو دەبەخشێت.[١٤]

سوڕ: سوڕێکی دریژتریان ھەیە کاریگەر نابن بە ژمارەی داگیرساندنەکان کۆژاندوەی چەند جارە.

کەمکردنەوەی رۆناکی: بە ئاسانی دەتوانرێت کۆنترۆلی بڕی رۆناکی بکرێت.[١٥]

تەمەن: بەراورد بە سەرجەم جۆرەکانی تری چرا درێژترین تەمەنیان ھەیە، کە دەگاتە ٣٥ تاوەکۆ ٥٠ ھەزار کاتژمێری کارکردن.[١٦]

زیانەکان[دەستکاری]

پشتبەستنی بە پلەی گەرمی: کارکردنی ئێڵ ئی دیەکان پەیوەیستە بە پلەی گەرمی ئەو ژینگەیەی تێیدایە، لە ژینگەی گەرمدا ناتوانێت بەرگە بگرێت.

ھەستیاری ڤۆڵتیە: ناکرێت ڤۆڵتیە و تەزوویەکی زیاتر لەوەی پێ بدرێت کە بۆی دیاریکراوە، درێژی تەمەنیان دەکەوێتە سەر بڕی ڤۆڵتیەی بەکاردەھێنێت.[١٧]

داکەوتنی کارایی: کاراییان کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی بڕی تەزووی تێپەڕبوو ھاوکات دەبێتە ھۆی زیادبوونی پلەی گەرمی لێدەکان، کە ئەمەش لە تەمەنیان کەم دەکاتەوە.[١٨]

بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

لێدەکان لە ژیانی بەردوام لەگەڵمانن لە ژیانی رۆژانەدا لە ھەموو شوێنێکن چ وەک سەرچاوەی رۆناککەرەوەی شەوان و لە زۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا بوونیان ھەیە یان وەک نیشاندەر رۆناکی رێکخستنی ھاتووچوو، رۆناکی ئۆتۆمبێل، بانگەشەی بازرگانی و بژمێرەی ئەلیکترۆنیەکان.[١٩][٢٠][٢١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Edwards، Kimberly D. "Light Emitting Diodes" (PDF). University of California at Irvine. پەڕە 2. لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  2. ^ Peláez، E. A؛ Villegas، E. R (2007). LED power reduction trade-offs for ambulatory pulse oximetry. 2007 29th Annual International Conference of the IEEE Engineering in Medicine and Biology Society. 2007. پەڕەکان 2296–9. ISBN 978-1-4244-0787-3. PMID 18002450. doi:10.1109/IEMBS.2007.4352784. 
  3. ^ Losev، O. V. (1927). "Светящийся карборундовый детектор и детектирование с кристаллами" [Luminous carborundum detector and detection with crystals]. Телеграфия и Телефония без Проводов [Wireless Telegraphy and Telephony] (بە زمانی Russian). 5 (44): 485–494.  English translation: Losev، O. V. (November 1928). "Luminous carborundum detector and detection effect and oscillations with crystals". Philosophical Magazine. 7th series. 5 (39): 1024–1044. doi:10.1080/14786441108564683. 
  4. ^ Zheludev, N. (2007). "The life and times of the LED: a 100-year history" (PDF). Nature Photonics. 1 (4): 189–192. Bibcode:2007NaPho...1..189Z. doi:10.1038/nphoton.2007.34. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە May 11, 2011. لە ڕێکەوتی April 11, 2007 ھێنراوە. 
  5. ^ Lee, Thomas H. (2004). The design of CMOS radio-frequency integrated circuits. Cambridge University Press. پەڕە 20. ISBN 978-0-521-83539-8. 
  6. ^ "Brief history of LEDs" (PDF). لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  7. ^ "Brief Biography — Holonyak, Craford, Dupuis" (PDF). Technology Administration. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە August 9, 2007. لە ڕێکەوتی May 30, 2007 ھێنراوە. 
  8. ^ Ting، Hua-Nong (2011-06-17). 5th Kuala Lumpur International Conference on Biomedical Engineering 2011: BIOMED 2011, 20–23 June 2011, Kuala Lumpur, Malaysia. Springer Science & Business Media. ISBN 978-3-642-21729-6. 
  9. ^ "Nobel Shocker: RCA Had the First Blue LED in 1972". IEEE Spectrum. October 9, 2014
  10. ^ Schubert, E. Fred (2006) Light-emitting diodes 2nd ed., Cambridge University Press. ISBN 0-521-86538-7 pp. 16–17
  11. ^ 2006 Millennium technology prize awarded to UCSB's Shuji Nakamura. Ia.ucsb.edu (June 15, 2006). Retrieved on August 3, 2019.
  12. ^ Schubert، E. Fred؛ Kim، Jong Kyu (2005). "Solid-State Light Sources Getting Smart" (PDF). Science. 308 (5726): 1274–1278. Bibcode:2005Sci...308.1274S. PMID 15919985. doi:10.1126/science.1108712. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 5, 2016. 
  13. ^ "Solid-State Lighting: Comparing LEDs to Traditional Light Sources". eere.energy.gov. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2009-05-05. 
  14. ^ "Data Sheet — HLMP-1301, T-1 (3 mm) Diffused LED Lamps". Avago Technologies. لە ڕێکەوتی May 30, 2010 ھێنراوە. 
  15. ^ Narra، Prathyusha؛ Zinger، D.S. (2004). An effective LED dimming approach. Industry Applications Conference, 2004. 39th IAS Annual Meeting. Conference Record of the 2004 IEEE. 3. پەڕەکان 1671–1676. ISBN 978-0-7803-8486-6. doi:10.1109/IAS.2004.1348695. 
  16. ^ Lifetime of White LEDs. US Department of Energy. (PDF). Retrieved on March 16, 2012.
  17. ^ The Led Museum. The Led Museum. Retrieved on March 16, 2012.
  18. ^ Stevenson, Richard (August 2009) The LED’s Dark Secret: Solid-state lighting won't supplant the lightbulb until it can overcome the mysterious malady known as droop. IEEE Spectrum
  19. ^ LED There Be Light, Scientific American, March 18, 2009
  20. ^ Eisenberg، Anne (June 24, 2007). "In Pursuit of Perfect TV Color, With L.E.D.'s and Lasers". New York Times. لە ڕێکەوتی April 4, 2010 ھێنراوە. 
  21. ^ "CDC – NIOSH Publications and Products – Impact: NIOSH Light-Emitting Diode (LED) Cap Lamp Improves Illumination and Decreases Injury Risk for Underground Miners". cdc.gov. 2011. doi:10.26616/NIOSHPUB2011192. لە ڕێکەوتی May 3, 2013 ھێنراوە.