خەیاڵاویبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
خەیاڵاویبوون
My eyes at the moment of the apparitions by August Natterer.
ICD-10 R44
ICD-9 780.1
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان ۱۹۷۶۹
مێدلاین پلەس ۰۰۳۲۵۸
MeSH D006212

خەیاڵاویبوون بە دوو شێوازی هەستی و زانیارییانەیە:

۱- خەیاڵاویبوون لە ڕێگای هەستەوە: تێگەییشتنی هەڵە لە یەکێک لە پێنج هەستە سەرەکییەکەیە کە لە نەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکیی پێوەندیدار بەو هەستەوە خۆ دەنوێنێت و تاک لێی تێدەگات.[١] بۆ نموونە، کەسێک بەو شێوە بیردەکاتەوە کە لە تەنیاییدا دەنگی قسەکردنی کەسێکی تر دەبیستێت یان ئەو کەسە دەبینێت. بۆ ئەوەی حاڵەتێک، خەیاڵاویبوون بێتە هەژمار، دوو پێوەر پێویستن:

  • سەرەتا پێویستە ئەم هەستە وەکوو ڕاستییەک جیلوەبکات نەک وەکوو لەمێشکی خۆدا نەخشاندن.
  • پاشان دەبێ وادەربکەوێت کە لە دنیای دەرەوە سەرچاو دەگرێت.

لەحاڵەتێکدا کە ئەزموونێکی هەستکردنی لەو چەشنە تەنیا یەک لەو دوو تایبەتمەندییەی هەبێت، وەکوو خەیاڵاویبوونی درۆیی ناودێر دەکرێت. لەزۆربەی حاڵەتەکاندا و بەگشتی، خەیاڵاویبوون بەشێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەک وەکوو سایکۆز دێتەهەژمار.

۲- زانیارییانە: تێگەییشتنی هەڵەی یەکێک لە پەنج هەستە سەرەکییەکە لەبارەی هەبوونی ئازار یان چێژ و یان نەبوونی هەست ـە.

خەیاڵاویبوون لە مرۆڤە تەندروستەکاندا[دەستکاری]

بڕێ جار ئەو کەسانەیش کە تەندروستییەکی باشیان هەیە و بێکێشەن لەکاتی خەوپێداکەفتن یان لەخەوهەڵسان، تووشی خەیاڵاویبوون دەبن. ئەو خەیاڵاویبوونانە کە مرۆڤ لەکاتی خەوپێداکەفتندا تووشیان دەبێت پێی دەوترێت هیپناگوژیک و هەروەها ئەو خەیاڵاویبوونانەی لەکاتی لەخەوهەڵساندا مرۆڤ تووشیان دەبێت، هیپناپومپینگ ناوی لێنراوە. ئەم خەیاڵاویبوونانە بەگشتی زۆر ئاسایی و کورت و سادەن، بۆ نموونە وەکوو گوێبیستبوونی دەنگی پێوەندیی تەلەفۆنی یا ناوی ئەو تاکە ڕوودەدەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kaplan & Sadock, Clinical Psychiatry, 2001.