ویڵ بایەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویڵ بایەرسەوە ڕەوانە کراوە)
ویڵ بایەرز
کەسایەتیی شتە نامۆکان
یەکەم دەرکەوتن«بەشی یەکەم: دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرز»
دروستکراوە لەلایەنبرایانی دەفەر
بەرجەستەکراوە لەلایەننۆوا شناپ
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوویڵیام بایەرز
نازناوەکانویڵی دانا
سیخوڕەکە
کوڕی زۆمبی
ئەندامێتییانەی ئەی ڤی
خێزان
نیشتیمانھۆکینس، ئیندیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ویڵ بایەرز کەسایەتییەکی خەیاڵیی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی زانستیی ئەمریکیی شتە نامۆکانە، و لەلایەن نۆوا شناپەوە بەرجەستەکراوە. کەسایەتییەکە بەشێوەیەکی کەم لە وەرزی یەکەمدا دەردەکەوێت دواتر دەکرێتە ناو کاستی سەرەکییەوە لە وەرزی دووەمدا.

باسکردن[دەستکاری]

لە ئابی ٢٠١٥دا، نۆوا شناپ بۆ ڕۆڵی ویڵ بایەرز ھەڵبژێردرا.[١][٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦، شناپ خرایە ناو کاستی سەرەکییەوە بۆ وەرزی دووەم، دوای ھەبوونی ڕۆڵێکی کەم لە وەرزی یەکەمدا.[٣] دواتر لە ٩ی شوباتی ٢٠١٨دا دەرخرا کە شناپ لە وەرزی سێیەمدا بەڕۆڵێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە.[٤] بیرۆکەی قسەکردنی ویڵ لەگەڵ جۆیس لەڕێی گڵۆپەکانەوە لە فیلمەکانی ١٩٨٠اکان وەرگیرابوو، وەک فیلمی Poltergeist.[٥] دەربارەی چیرۆکی وەرزی سێیەم، شۆن لێڤی وتی وەرزەکە کەمتر دەربارەی ویڵ ئەبێت، و وتی کە «ئێمە ویڵ بە دۆزەخدا نابەین بۆ وەرزی سێیەم. ئەو لەگەڵ شتدا خەریک دەبێت… ئێمە مامەڵە لەگەڵ ھێزی شەڕانگێزدا دەکەین کە نوێن.»[٦]

ژیاننامەی کەسایەتی خەیاڵی[دەستکاری]

وەرزی یەکەم[دەستکاری]

ویڵ، برا بچووکی جۆناتان بایەرخ و کوڕی جۆیس بایەرزە، و کەسێکی شەرمن، دڵسۆز، و زۆرینەی کات کەمڕووە. لە کۆمەڵەی Dungeons and Dragonsی گروپەکەدا ڕۆڵی قەشەکە دەبینێت، دواتر جارجار ڕۆڵی سەرۆک دەبینێت؛ بە «ویڵی دانا» بانگی دەکەن. لە تشرینی دووەمی ١٩٨٣دا، لە شوێنێکی نزیک «مێرکوود» ون دەبێت دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دڕندەیەی لە «سەراوژێر» ھەڵھاتووە، گەردوونێکی لێکچوو کە لەلایەن زاناکانی تاقیگەی ھۆکینسەوە دۆزراوەتەوە.[٧] ویڵ لەڕێی گڵۆپەکانەوە لەگەڵ جۆیسدا قسە دەکات، بۆیە جۆیس گڵۆپەکان ڕێکدەخات لە تەنیشت پیتەوە بۆ ئەوەی ویڵ بتوانێت گڵۆپەکانی تەنیشت پیتەکان ھەڵبکات و ڕستەیان لێوە دروستبکات. کاتێک جیم ھۆپەر و جۆیس دەچنە سەراوژێرەوە بۆ دۆزینەوەی، لە سەرە مەرگدا دەیدۆزنەوە، و زیندووی دەکەنەوە بە سی پی ئاڕ و دەیگەڕێننەوە بۆ جیھانی ڕاستی، بەڵام ھێشتا کاریگەری لاوەکی ھەیە بەھۆی مانەوەی لە گەردوونە لێکچووەکەدا، وەک بینینی سەراوژێر، و پەیوەندییەک بە مایند فلەیەرەکەوە.

وەرزی دووەم[دەستکاری]

لە وەرزی دووەمدا، لەلایەن مایند فلەیەرەکەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، تا ئەو کاتەی مایند فلەیەرەکە لە جەستەی دەبێتەوە بە یارمەتی دایکی، براکەی، و نانسی ویڵەر، کە مایند فلەیەرەکە لە جەستەی دەردەکەن.

وەرزی سێیەم[دەستکاری]

لە وەرزی سێیەمدا، سەرقاڵبوونی ھاوڕێکانی بە یارەکانیانەوە وای لێدەکات کە ھەست بە تەنیایی بکات. پەیوەندییەکەی بە مایند فلەیەرەکەوە یارمەتی کۆمەڵەکە دەدات لە زانینی کاتی چالاکبوونی مایند فلەیەرەکە. لە کۆتاییی وەرزەکەدا ماڵیان دەگوێزنەوە بۆ دەرەوەی ھۆکینس لەگەڵ دایکی، براکەی، و ئیلێڤن.

پێشوازی[دەستکاری]

پێشوازی ڕەخنەیی[دەستکاری]

ویڵ بە سێیەم باشترین کەسایەتی شتە نامۆکان دانرا لەلایەن سکرین ڕانتەوە، لەپشت ئیلێڤن و ستیڤ ھارینگتن.[٨]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

شناپ بەکۆکراوەیی دوو خەڵات و شەش پاڵاوتنی وەرگرتووە بۆ ڕۆڵی ویڵ بایەرز. شناپ بۆ خەڵاتی ئێم تی ڤیی فیلم و تەلەڤیزیۆن پاڵێورا لە پۆلی باشترین تیمی سەر شاشە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی کاستەکە گەیتن ماتەرازۆ، فین وۆڵفھارد، کەیڵەب مەکڵاکڵین، و سەیدی سینک لە ٢٠١٨، و لە پۆلی باشترین نواندنی ترساو لە ھەمان ساڵدا، کە بردییەوە.[٩] لەگەڵ تەواوی کاستی سەرەکی وەرزی دووەمدا، شناپ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشەی لە پۆلی باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی بردەوە لە ٢٠١٧.[١٠][١١] بۆ وەرزی سێیەم، کاستی سەرەکی (لەگەڵ شناپدا) دووبارە پاڵێوران بۆ ھەمان خەڵات، بەڵام ئەمجارە کاستەکە خەڵاتەکەی بەدەست نەھێنا.[١٢] لەکۆتاییدا، لە ٢٠١٧دا، شناپ پاڵێورا بۆ پۆلی باشترین نواندن لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دیجیتاڵ — ئەکتەرێکی گەنج.[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Andreeva, Nellie (August 20, 2015). "Duffer Will Byers played by Noah Schnapp Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline Hollywood. Retrieved August 24, 2015.
  2. ^ Petski, Denise (October 14, 2016). "'Stranger Things' Netflix Series Adds Two New Regulars, Promotes Two For Season 2". Deadline Hollywood. Retrieved October 14, 2016.
  3. ^ Petski, Denise (October 14, 2016). "'Stranger Things' Netflix Series Adds Two New Regulars, Promotes Two For Season 2". Deadline Hollywood. Archived from the original on October 16, 2016. Retrieved October 14, 2016.
  4. ^ Ausiello, Michael (February 9, 2018). "Stranger Things Season 3 Episode Count (Finally) Revealed". TVLine. Archived from the original on September 1, 2016. Retrieved February 9, 2018. ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Leon, Melissa (August 6, 2016). "Inside 'Stranger Things': The Duffer Bros. on How They Made the TV Hit of the Summer". The Daily Beast. Retrieved February 6, 2017.
  6. ^ Radloff, Jessica (January 24, 2018). "'Stranger Things' Season 3 Is Further Along Than You Think". Glamour. Archived from the original on January 23, 2018. Retrieved January 24, 2018.
  7. ^ Pedersen, Erik (June 9, 2016). "'Stranger Things' Trailer: First Look At Netflix's Supernatural Drama Starring Winona Ryder & Matthew Modine". Deadline Hollywood. Archived from the original on August 8, 2016. Retrieved August 4, 2016.
  8. ^ "Stranger Things: The Main Characters, Ranked By Likability". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2020-07-26. Retrieved 2021-07-03.
  9. ^ Ramos, Dino-Ray; Ramos, Dino-Ray (2018-06-19). "MTV Movie & TV Awards Winners: 'Black Panther', 'Stranger Things' Among Top Honorees – Full List". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-03.
  10. ^ "SAG Awards Nominations 2017: See the Full List". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-03.
  11. ^ staff, T. H. R.; staff, T. H. R. (2017-01-29). "SAG Awards: The Complete Winners List". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-03.
  12. ^ "Nominations Announced for the 26th Annual Screen Actors Guild Awards ® | Screen Actors Guild Awards". www.sagawards.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-03.
  13. ^ "Nominees - Young Artist Awards". web.archive.org. 2017-02-02. Retrieved 2021-07-03.