بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم
چەشنڕۆژنامەی بە ئۆنلاین و بە مۆبایل بڵاوکەرەوە
وڵات ئێران
دامەزران١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٢-١١-١١)[١]
بنکەتاران، شەقامی میرزای شیرازی، کۆڵانی ١٢ەم، پلاکی ٢[٢]
ناوچەی پەخشھەموو جیھان
خاوەنڕێکخراوەی بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئیسلامی
کەسایەتی سەرەکیمەجید قۆلیزادە
(سەرۆک)[٣]
پێگەی ڕەسمیwww.tasnimnews.com

ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم (بە فارسی: خبرگزاری تسنیم) ئاژانسێکی ھەواڵی ئێرانە کە لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا. مەبەستی ئەم ئاژانسە بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکانی سیاسی، کۆمەڵی، ئابووری، نێودەوڵەتی و دامێنەکانی دیکەیە.[٤]

پێشینە

[دەستکاری]

لە ئیسلامدا، تەسنیم ناوی کانییەکە لە بەھەشت کە دەوترێت ئەوانەی لە خوداوە نزیکن دەتوانن لێی بخۆنەوە. ئامانجی ڕای گەیاندراوی تەسنیم بریتییە لە «[بەرگریکردن] لە کۆماری ئیسلامی دژی کەمپەینەکانی پڕوپاگەندەی میدیاییی نەرێنی و دابینکردنی ڕاستییەکانی سەر زەوی سەبارەت بە ئێران و ئیسلام بۆ خوێنەرانمان.»[٥]

وابەستەیی

[دەستکاری]

سوپای پاسداران کۆنترۆڵی تەسنیم دەکات، کە زۆرجار ئایدۆلۆژیای سپای پاسداران گەورە دەکاتەوە. تەسنیم گەورەترین دەزگای میدیاییی خاوەندارێتی سوپای پاسدارانە.[٦][٧][٨][٩] لە کاتی سەردانێکیدا بۆ نووسینگەکانی تەسنیم لە ٢٠٢٣، فەرماندەی گشتیی ئەوکاتی سوپای پاسداران محەممەدعەلی جەعفەری ڕای گەیاند، «میدیای باوەڕدار و شۆڕشگێڕ ئەمڕۆ ئەرکێکی زۆر قورسی لەسەر شانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانە دژە ئیسلامی و دژە مرۆیییەکانی ستەمکاران».[١٠]

بە بۆچوونی تاران بیورۆ، تەسنیم ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕێت لە کەمپەینەکانی چەواشەکاریی دەوڵەتی حکوومەتی ئێران دژی خۆپیشاندەران.[٦]

گشتگیربوونی کۆڤید-١٩

[دەستکاری]

لەلایەن ڕاپۆرتێکەوە، تەسنیم لە ھەندێک وتاردا گوتویەتی کە کۆڤید-١٩ بەشێکە لە «فیتنەی ئەمریکییەکان و جوولەکەکان لەبەر دەستگرتن لەسەر جیھاندا، لە ڕێگەی کۆنترۆڵی دانیشتووان».[١١][١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. گزارش تصویری/ افتتاح خبرگزاری تسنیم، خبرگزاری مهر
  2. تماس با ما، خبرگزاری تسنیم
  3. «خبرگزاری تسنیم - خبرگزاری تسنیم؛ چشمه‌ی جوشان آگاهی‌بخشی». لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. «Tasnim News Agency launched». Tehran Times. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. «About us». Tasnim News Agency. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. 1 2 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "TB" نەدراوە
  7. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Koyagi" نەدراوە
  8. Vatanka، Alex (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «IRGC-Controlled Media Continue to Glorify Iraqi Shiite Militias». Middle East Institute. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. «Who Runs Iran's Propaganda Machine Abroad». Radio Free Europe. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «Visit of IRGC Commander Mohammad Ali Jafari». Tasnim News Agency. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. Lerner، Shaya؛ Weinberg، David Andrew (٣ی نیسانی ٢٠٢٠). «Battling COVID, Iran Regime Makes Jews its Bogeyman». Anti-Defamation League. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. https://www.tasnimnews.com/fa/news/1399/01/09/2231520/%D8%AF%D8%B1%D8%A2%D9%85%D8%AF%DB%8C-%D8%A8%D8%B1-nssm200-%D8%B3%D9%86%D8%AF-%D8%AC%D9%86%DA%AF-%D8%AC%D9%87%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AC%D9%85%D8%B9%DB%8C%D8%AA-%D8%A2%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7/

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]