ئان شاژنی بریتانیای مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئان ، شاژنی بەریتانیای مەزن

شاژن ئان (ماوەی ژیان:٦ی شووباتی ١٦٦٥ تاکوو ١ی ئابی ١٧١٤) ، شاژنی ئینگلستان و سکۆتلاند و ئێرلەندا و لە کۆشکی سانت جیمس لە لەندەن لەدایک بووە، لە ساڵی ١٧٠٧ نەتەوەکانی ئینگلتەرا و ئسکتلەندا بونە بەیەک وڵات و ناوی نراوە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن، شاژن ئانیش بۆتە یەکەم شاژنی بەریتانیای مەزن و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ و تاکو مردنی شاژنێکەی بەردەوام بووە.

شاژن ئان لەساڵی ١٦٨٣ ھاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجی کوڕی شای دانمارک کردووە و ٧ جار سکی کردووە و بەڵام شەشیان ھەر بەگۆربەپی یان لەسکیدا مردونە تەنھا ویلیام نەبێت بەڵام ئەویش لە ساڵی ١٧٠٠ بەتەمەنی ١١ ساڵیدا مردووە. ولیامی سێیەمی مامی ئان لە ساڵی ١٧٠٢ کۆچی دوایی کردووە و شاژن ئان لەجێگای ئەو دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و بەپێی سیستمی ئەو کاتەش ئینگلستان و سکۆتلاند گەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی ئەوەوە، لەساڵی ١٧٠٧ بەپێی بڕیارێکی پەرلەمان ئینگلتەرا و ئیسکتلەندا کران بەیەک دەوڵەت و ناوی نرا بەریتانیای مەزن و ئانیش بۆتە یەکەم شاژن کە دەسەڵاتی ئەم دوو دەوڵەتە لەژێر ناوی بەریتانیای مەزن بگرێتە دەست. دوای ئەوەی تاجی شاژنی نراوەتە سەر ئان ئینگلتەرا تێوەگلاوە لە شەڕی خیلافەتی ئیسپانیا، ئەم شەڕەش تاکو ساڵەکانی کۆتایی دەسەڵاتی شاژن ئان بەردەوام بووە و بەھەموو سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەدا بەر بڵاوبۆتەوە. شاژنی بەریتانیای مەزن ئان لە ١ ئابی ساڵی ١٧١٤ لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا لەکۆشکی کنسینگتۆن لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]