ڕیچاردی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیچاردی یەکەمی ئینگلتەرا (٨ی ئەیلوولی ١١٥٧ – ٦ی نیسانی ١١٩٩) پاشای شانشینی ئینگلتەرا بوو لە نێوان ساڵانی ١١٨٩ ھەتاوەکو مردنی لە ساڵی ١١٩٩. ھەروەھا وەک دووکی نۆرماندی و ئاکویتانیا و گاسکۆنی فەرمانڕەوایی کردووە، و ھەروەھا گەورەی قوبرس، پۆیتیێرس، ئەنجۆ، مەین و نانتس بوو، و لە ھەمان سەردەمدا شای بەریتانیا بووە. ئەو سێیەم کوڕ لە پێنج کوڕی پاشا ھێنری دووەمی ئینگلتەرا و دایکی ئێلینۆری ئاکویتانی بوو. ڕیچارد بە ڕیچاردی دڵی شێر ناسراوە بەھۆی ناوبانگەکەیەوە وەک سەرکردەیەکی سەربازی گەورە.[١]

ڕیچاردی یەکەم
پاشای ئینگلتەرا
فەرمانڕەوایی٣ی ئەیلوولی ١١٨٩ – ٦ی نیسانی ١١٩٩
تاج لەسەر نان٣ی ئەیلوولی ١١٨٩
پێشووھێنری دووەم
جێگرجۆن پاشای ئینگلتەرا
Regent
ھاوسەربێرێنگاریای ناڤار (ھاوسەرگیری ١١٩١)
منداڵ(ەکان)فلیپی کۆنیاک (ناشەرعی)
باوکھێنری دووەم
دایکئێلینۆری ئاکویتانیا
لەدایکبوون٨ی ئەیلوولی ١١٥٧
کۆشکی بیۆمۆنت، ئۆکسفۆڕد، شانشینی ئینگلتەرا
مردن٦ نیسانی ١١٩٩ (تەمەن ٤١ ساڵ)
ئاکویتانیا
ناشتنئانجۆ، فەرەنسا

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، ڕیچارد فەرماندەیی سوپای خۆی وەرگرت، شۆڕشەکانی لە پۆیتۆ لە دژی باوکی خستبووە گڕ. ڕیچارد فەرماندەیەکی گرنگی مەسیحی بووە لە سەردەمی جەنگی خاچپەرستیی سێیەمدا، سەرکردایەتی ھەڵمەتەکەی کردووە دوای ڕۆیشتنی فیلیپی دووەمی فەرەنسا و سەرکەوتنی بەرچاوی لە بەرامبەر ھاوتا موسڵمانەکەی سەرکردە سەڵاحەددینی ئەییووبی بەدەستھێناوە، ھەرچەندە پەیمانی ئاشتی کۆتایی پێھێنا و کۆتایی بە ھەڵمەتەکەی ھێنا و نەیتوانی قودس بگرێتەوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕیچاردی دڵ شێر. گلینگھام جۆن. 1978. pp. ٢٤٣. ISBN 978-0-8129-0802-2.
  2. ^ https://www.royal.uk/richard-i
  3. ^ "pernus". www.pernus.org. Retrieved 2023-05-23.