چارڵزی یەکەمی ئینگلتەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارڵزی یەکەمی ئینگلتەرا
Retrat del rei Carles I d'Anglaterra (1636)
Charles I of England لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩ی تشرینی دووەمی ١٦٠٠ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Dunfermline Palace لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٦٤٩ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٨ ساڵ ژیاوە)
لەندەن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕSt George's Chapel, Windsor لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، art collector، شا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرھێنریەتا ماریای فەڕەنسا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵCharles II of England، Mary Henrietta, Princess Royal، James II of England، Princess Elizabeth of England، Princess Anne of England، Henry Stuart, Duke of Gloucester، Henrietta of England، Charles James Stuart, Duke of Cornwall، Catherine Stuart لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانHenry Frederick, Prince of Wales، Elizabeth Stuart, Queen of Bohemia، Margaret Stuart، Robert Stuart, Duke of Kintyre and Lorne، Mary Stuart، Sophia of England لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانHouse of Stuart لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
واژوو
پلەmonarch of England (١٦٢٥–١٦٤٩)، monarch of Scotland (١٦٢٥–١٦٤٩)، Duke of York (١٦٠٥–١٦٢٥)، King of Ireland (١٦٢٥–١٦٤٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
TitlesPrince of Wales، Duke of York (١٦٠٥–١٦٢٥)، monarch of England، monarch of Scotland، King of Ireland لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
چارڵزی یەکەمی ئینگلستان

چارڵزی یەکەمی ئینگلستان (بە ئینگلیزی: Charles I of England) (ماوەی ژیان:۱٦۰۰-۱٦٤۹) کوڕی جەیمزی یەکەمی ئینگلستان و لە دوای باوکی پاشای ئینگلستان و سکۆتلەند بوو. چارڵز یەکەمین پاشای ئینگلستان بوو کە بە ھۆی شۆڕشی خەڵکەوە لە ئاژااوەی شەڕی ناوخۆی ئینگلستاندا لە سێدارە درا.

ژیان[دەستکاری]

کاتێک کە براکەی ھێنڕی کە لە ناو خەڵکدا خۆشەویست بوو مرد، ئەو بوو بە واریسی حکوومەتی ئینگلستان. خەڵک کەوتنە ئەو گومانەی کە چارڵز لە مردنی براکەیدا دەستی بووبێت. ئەگەرچی ئەم تاوانە دروست نەبوو، بەڵام بوو بە ھۆی دڵێشانی شازادەوە. ئەو کتێب خوێندنەوەی لە تەنیاییدا لە بەشداری لە دەربارە شادەکەی باوکی پێ خۆشتر بوو. ئەو لە بیرکاری، مۆسیقا و خوداناسیدا شارەزا بوو، تا ئەندازەیەک زمانی لاتین و یۆنانی فێر بوو، بە زمانی فەڕەنسی ، ئیتالیایی و کەمێکیش ئیسپانیایی قسەی دەکرد. ئەو پشتیوانێکی میھرەبان بۆ ئەکتەران، شاعیران و مۆسیقارەکان بوو. ئۆرازیۆ جێنتیلەسکی شێوەکاری ئیتالیایی دەعوەت کردە دەربارەکەی، دوای ئەویش ڕۆبێنز، فاندیک و فڕانس ھاڵس؛ ھاڵس پێشنیارەکەی ڕەد کردەوە و ڕۆبێنز وەکوو باڵوێز ھاتە ناو دەربارەکەی.

حکوومەت[دەستکاری]

ئەسڵ و نەسەبی چارڵز لەگەڵ ژن ھێنانەکەیدا بوونە ھۆی خراپتر بوونی. ئەو لەگەڵ ھێنڕیەتا ماریای فەڕەنسیدا زەماوەندی کردبوو. ئەویش وەکوو باوکی بڕوای بە حکوومەتی مەورووسی بوو و حەزی لە دیکتاتۆری بوو، کە بتوانێ خۆی یاساکان بەڕێوە ببات، کە بێ پارلەمان حکوومەت بکا و یاساکانی پارلەمان بخاتە ژێر پێ. ئەم بیرۆکە لە بەر ڕابردوویەک کە بووی قەبووڵ کرابوو و لە فەڕانسە و ئیسپانیادا شتێکی ئاسایی بوو؛ باکینگھام، دەربار و شاژن ئەم پشتیوانییەیان لە ئەم بۆچوونەی چارڵز دەکرد.

کوژران[دەستکاری]

لە دوای شەڕی ناوخۆ کە لە نێوان پاشایەتیخوازەکان و لایەنگرانی پارلەماندا بوو، حوکمی کوژرانی پاشا دەرکرا. لە ٣٠ی جانوەریی ١٦٤٩دا لە لایەن ھەندێک لە پارلەمانتارانەوە لە سێدارە درا.

سەرچاوە[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 242–250, World Library, Inc., USA.