جۆرجی سێیەم
جۆرج سێیەم (جۆرج ولیام فرێدریک بە ئینگلیزی؛George William Frederick لە دایکبوون ٤ی حوزەیرانی ١٧٣٨ مردن ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٢٠) لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٧٦٠ ھەتا یەکگرتنی دوو شانشینەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ١٨٠١ پاشای بریتانیا و ئیرلەندا بوو، دوای ئەوە بۆ بە پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندا ھەتا مردنی لە ساڵی ١٨٢٠ ئەو لە ھەمان کاتێشدا دوک و شازادەی ھەڵبژێردراوی برونسویک-لونێبورگ ("ھانۆڤەر") بوو لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز پێش ئەوەی ببێت بە پاشای ھانۆڤەر لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٨١٤. لە پاشایەتی خێزانی ھانۆڤەر بوو، بەڵام بە پێچەوانەی دوو پاشاکەی پێشوو، لە بەریتانیای گەورە لەدایک بوو، وبە زمانی ئینگلیزی وەک یەکەم زمانی قسەی پێ دەکرد و ھەرگیز سەردانی ھانۆڤەری نەکرد.[١] [٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "George III". Official website of the British monarchy. Royal Household. 31 December 2015. Retrieved 18 April 2016.
- ^ Brooke, p. 314; Fraser, p. 277.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆرجی سێیەم تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/>
tag was found